باکووری کوردستان
- پۆلیسەکانی دەوڵەتی ئاکەپە بە دوکاندار و کاسبکارانی ناوچەی جزیریان لە شرنەخ ڕاگەیاندووە، نابێت لە کاتژمێر 12ی شەو بە دواوە دوکان و بازاڕ و شوێنی کارەکانیان کراوە بێت.
[3]
- پۆلیسی دەوڵەتی ئاکەپە لە
وانوان بەڕێوەبەرانی دیسا دەر (DÎSA-Der) و خەباتکارانی ڕۆژنامەی یەنی یاشام و
هەدەپەهەدەپەی دەستگیرکرد.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شەوی ڕابردوو،
ئەمیر سوهەیلیئەمیر سوهەیلی، بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری
سنەسنە، لە ڕێگای نێوان
کامیارانکامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.
[6]
-
سەحەر کازمیسەحەر کازمی، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی شاری سنە، کە چەند مانگ پێشتر لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، بە شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئازاد کرا.
[6]
- دوو لاوی کورد، بە ناوەکانی پەیام ئەنوەری و ڕەزا مەریمی، خەڵکی شاری
بانەبانە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون. هێزە ئیتلاعاتییەکان هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردەیان، بۆ لایەنگەری لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران گەڕاندووەتەوە.
[6]
-
ئومێد دەباغچی موکریئومێد دەباغچی موکری، چالاکێکی مەدەنیی کورد، لە گرتووخانەی شاری
مەهابادمەهاباد پاش تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ئازاد کرا.
[6]
- چالاکێکی مامۆستایان بە ناوی حامید نێرگسی خەڵکی شاری
دیواندەرەدیواندەرە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا.
[6]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سینا ئەحمەدی خەڵکی شاری بانە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
[6]
باشووری کوردستان
- لە نزیک شارەدێی تەکیە-ی سەر بە شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ-ی پارێزگای
سلێمانیسلێمانی، تەقە لە ئۆتۆمبێلێک کرا، بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون، کە هەرسێکیان خەڵکی شاری
کەرکوککەرکوک-ن و لە نەتەوەی تورکمان-ن.
[1]
کۆگایەک لە هەولێر گڕی گرت
- کۆگایەک لە شاری
هەولێرهەولێر گڕی گرت و ژمارەیەک خێزانیش کە لە بینای سەر کۆگاکەدان ژیانیان کەوتە مەترسیەوە. ئاگرەکە زیانی ماددی زۆری لێکەوتەوە و سەرئەنجام زیانی گیانی نەبوو.
[2][5]
- شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان عێراق ڕایگەیاند، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆ گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکانی ئەم دواییەی عێراق و ئێمەش داوای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی بناری
قەندیلقەندیل دەکەین.
[4]
- ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، حکومەتی فیدراڵی پابەند کرد بە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ئەم دواییەی ناوچەکانی هەرێم.
[5]
- بۆ یەکەمجار لەسلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عیراق بەبێ کردنەوەی قەفەزەی سنگ نەشتەگەری گۆڕینی سەمامەی دڵ ئەنجامدرا، وتەبێژی تەندروستی سلێمانیش دەڵێت: تیمێکی ئەڵمانی بەهاوکاری پزیشکانی ناوخۆ نەشتەرگەرییەکانیان بەسەرکەوتووی ئەنجامداوەو نرخی هەر سەمامەیەکیش 40 هەزار دۆلارە.
[5]
- فرۆشتنی جۆرە پێڵاوێک لە بازاڕەکانی
دهۆکدهۆک مەسیحییەکانی ئه و شارە تووڕە دەکات و داوا دەکەن ئه و جۆرە پێڵاوە لەبازاڕ نەفرۆشرێت، پەرلەمانتارێکی مەسیحی-ش داوا دەکات ئه و کسانە سزا بدرێن کە ئه و کارەیان کردووە.
[2]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی
سۆرانسۆران دەستی بەسەر بڕی 31 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری هێرۆیندا گرت، کە لەنێو ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بووە لە جۆری مازدا.
[4]
- بەهۆی بارانی بەخوڕ و لێزمە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لە سنووری
مەندەلیمەندەلی و چەند ناوچەیەکی دەوروبەری لافاو دروستبووە و بەهۆی ترس لە زیادتربوونی لافاو تیمە فریاگوزارییەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.
[2]
- یاسین ڕەحیم جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی پێشوازیان لە محەمەد قایە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی
ئامەدئامەد و عەبدلقادر دەمیر سەرۆکی ژووری بازرگانی
باتمانباتمان کرد و پڕۆتۆکۆڵێکی هاوکارییان واژۆکرد.
[5]
- لە چەمچەماڵ شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- شیمار حیمۆ چالاکوانی سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند: لەشارۆچکەی تیانەی سەربە پارێزگای دێر ئەلزور،
شەڕڤانشەڕڤانان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە
داعشداعش ئوسامە عوێد ئەبو زەید کەسی دووەمی داعشیان دەستگیرکردوە.
[5]
- چەتەکان بە ئامانجی لەباربردنی ئاسایشی منبج، دوو مین-یان لە گەڕەکی سەرب بەجێ کردبوو، مینی یەکەم لە نزیکی خوێندنگای 'قەسر بەنات عەرەب' لە کاتژمێر 23:24 خولەکی شەو تەقییەوە، کە لە ئەنجامی تەقینەوەکە کەسێکی سڤیل و دوو سەرباز بریندار بوون، تەقینی دووەمیش لە نزیکی مەیدانی دەلوو کاتژمێر 23:25 خولەکی شەو ڕوویدا کە ئەو تەقینە زیانی گیانیی لێنەکەوتەوە.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- لە شاری ئارنەیمی هۆڵندا لەبارەی کەمپەینی توندوتیژی دژ بە ژنان سیاسەتە سیمینارێک ڕێکخرا. ئەو کەمپەینە لەلایەن بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەروپا (تەژەکە ئەوروپا - TJK-E) ڕێکخراوە.
[3]