بزوتنەوەی گۆران زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری لە پارتی وەرگرتوە بۆ حەملەی هەڵبژ...
هەر ئەمڕۆ خانەی راپەراندن وعومەری سەید علی، فراکسیۆنی پەرلەمانی بەغدای بزوتنەوەی گۆرانیان، بە فرۆکەی تایبەتی نێچیرناردە بەغدا تا دەنگ بدەن بە فواد حسین.
یەکەم - ئەمڕٶ خانەی راپەڕاندن بە سەرپەرشتی عومەری سەی علی لەگەل فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆرانی بەغداکۆبونەتەوە، لەوێدا داوا کراوە کە هە رئەمڕۆ بچنە بەغداو لەوێ سوێندی یاسایی بخۆن و دەنگیان بدەن بە فواد حسین، دوای بەدوادا چونەکانم لە فرٶکەخانەی
سلێمانیسلێمانی، هەریەک لە هوشیار عبدوڵا، کاوە محەمەد، دکتۆر یوسف و بەهار بە فرۆکەی تایبەت گەیەنراوەنەتە بەغدا، فرۆکەکەیش فرۆکەیەکی تایبەت بوەو پارتی ناردویەتی، هەرچەندە سەرەتا وتویانە ئەم فڕۆکەیە وەزیری کۆچ وکۆچبەران ناردویەتی،بەلام دوای لێکۆڵینەوەو داواکردنی پارەی بەنزین ونیشتنەوە وتویانەلە سەرۆکایەتی وەزیرانەوە هاتوین لە هەولیر،،پەیوەندیان بە مەکتەبی نێچیرەوە کردوەو ئەوانیش پشتراستیان کردۆتەوە.
دووەم- پێش هەلبژاردنەکان پارتی لە ڕێگای مستەفای سەید قادرەوە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری بۆ بزوتنەوەی گۆران ناردوە بۆ حەملەی هەلبژاردن، دیارە لە بەرامبەر ئەم پارەیەدا دەبێت دەنگیان بدەن بە فواد حسین.
هەرچی گروپی هێرۆو
مەلا بەختیارمەلا بەختیارە بە توندی دژی دانانی
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵحن وکار دەکەن بۆ دانانی فواد حسین،لێرەیشدا گۆران و ماڵ
مام جەلالمام جەلال یەک کار دەکەن شان بەشانی یەکتر.
نازانم بزوتنەوەی گۆران بۆچی ئاوا دەکات؟ قازانجی چیەو بۆچی خۆی دەخاتە ناو ئەم ململانێیەی پارتی و یەکێتی؟ بۆچی ئەو هەمو وپارەیەی لە پارتی وەرگرتوە،وائێستا دەبێت بە فرۆکەی تایبەتی نێچیر بچنە بەغداو دەنگ بدەنە فواد حسین.
ئەمەی دەیڵێم مەسئولم لێی وهیچ هێزێک نیە بڵیت وانیە.
ئارام ئەحمەد
01-10-201801-10-2018 ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!