پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,832
وێنە 104,284
پەرتووک PDF 18,893
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,236
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کوشتن لە بەغداد
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوشتن لە بەغداد

کوشتن لە بەغداد
شۆڕشی بەرەنگاریی لە ڕۆمانی کوشتن لە بەغدادی سینان ئەنتۆن
ئارام سدیق

بەدەر لەو ڕوانینەی کە پێی وایە هەرچی لە ڕۆژئاوا نووسرا شاکارە و هەرچیش بەرهەمی نووسەرانی ڕۆژهەڵات، بەتایبەتیش نووسەرانی عەرەب بوون، هیچی ئەوتۆ نین. من لاموایە ئەوەی لەم دوو دەیەی ڕابردوودا لەنێو دنیای گێڕانەوەی عەرەبیدا دەبینرێت (بەتایبەت ڕۆمان) بەرەوپێشچوونێکی گرنگ و شایانی هەڵوەستە لەسەرکردنە. لەپاڵ ئەمانەدا نووسەرانی بواری گێڕانەوە لە عێراقیشیدا بەرەوپێشچوونی بەرچاو دەبینرێت. بێگومان ئەم قسانە تەنها تیۆری نین. سەلمێنەری ئەم قسانە دەشێت بەرهەمگەلی نووسەرانێکی وەکو ئەحمەد سەعداوی، موحسین ئەلڕەملی، عەلی بەدر، سەعد محەمەد ڕەحیم و سینان ئەنتۆن و چەندانی دیکە بێت. هەریەک لەم نووسەرانەی سەرەوە هەر یەکە و دنیایەکی تایبەت بە گێڕانەوەی بۆ خۆی دروست کردووە، کە شایستە نەک تەنها خوێندنەوە، بەڵکو وردبوونەوە و لێکۆڵینەوەشە.
لەسەروبەندی یادی ڕاپەڕینی بەهاری 1991دا یەکێک لە ڕۆمانە جوان و سەرنجڕاکێشەکانی نووسەرە عێراقییەکانم خوێندەوە، کە ڕۆمانی کوشتنێک لە بەغدادی سینان ئەنتۆنە. ئەم ڕۆمانە ڕەنگە سادەترین وەڵام بێت بۆ ئەوەی بۆچی دەبوو ڕژێمی سەدام حسێن و دەسەڵاتی بەعس بکەوێت. دەسەڵاتێک تەنها لە خزمەتی چەند بنەماڵەیەک و چەند کەسێکی کەمدا بوو و تەواوی کۆمەڵگە و وڵاتەکەی بە کۆیلە و خزمەتکاری خۆی دەزانی و بەدەر لەوەش هەر کەس لە دەرەوەی ئەوان بیری بکردایەتەوە دەبوو لە سێدارە بدرێت، یان بوونی بسڕدرێتەوە.
ڕۆمانی کوشتنێک لە بەغدادی سینان ئەنتۆن، یان ناوە بنەڕەتییەکەی خاڵڕێژی، یەکێکە لەو ڕۆمانانەی دڵڕەقی ڕژێمی بەعسی خستۆتەڕوو، ڕۆمانەکە لە وەرگێڕانی ڕەنجدەر جەبار و یەکێک لە چاپکراوە نوێکانی خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی چوارچرا، کە لە دوتوێی 152 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
بەر لە هەر شتێک دەبێت باس لە تەکنیکی ڕۆمانەکە بکەین، ڕۆمانەکە دەمانگێڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی کە زمانی عەرەبی هێشا خاڵڕێژی نەکرابوو و نووسینی عەرەبی سەروبۆری نەبوو، لەوێوە نووسەر خوێنەر ئاوێتەی ڕووداوەکان دەکات و دەمانبانە نێو دنیای گەنجێکی مەسیحی لە زانکۆ و لە ڕۆژگاری دەسەڵاتی بەعسدا. بێگومان باسکردن لەو سەردەمە وردەکاری زۆری دەوێت، کە نووسەر هەوڵی داوە تیشک بخاتە سەر بەشێک لە ڕووداوەکانی ئەو سەردەمە و فلاشیش بدات لە هەندێکی دیکەیان. واتە هەندێک لە ڕووداوەکان بە ڕوونی باس کراون و بەشێکی دیکەشیان تەنها ئاماژەیەکی کورتیان بۆ کراوە.
یەکێک لەو شتانەی لەم ڕۆمانەدا نووسەر لێی دواوە بە سیاسیکردنی هەموو شتێک و هەموو کایەیەکی ژیان بووە. هەر لە وەرزش و خوێندنی زانکۆییەوە تا دەگاتە هاوڕێیەتی و خوێندنەوە، هەموو ڕێگەکان دەچنەوە سەر سیاسەت. ڕۆمانووس ئاماژەی بۆ ڕووداوی بەسیاسیکردنی وەرزش کردووە کە یانەی ڕەشید بە سێ گۆڵ بە یانەی زەورا دەدۆڕێت، دەسەڵات سزای یانەی ڕەشید دەدات بەوەی سەریان دەتاشێت وەرزشەوانەکان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ زیندانی دەکات. لە جێگەیەکی دیکەدا ڕۆمانووس ئاماژەی بۆ بەبەعسیکردن کردووە، کە یەکێک بوو لە ئەدگارەکانی دەسەڵاتی سەدام حسێن، کە بە زۆر هەموو خوێندکارێکی زانکۆیان دەکردە بەعسی و دەبوو واژووی بەعسیبوون بکات و لە کۆبوونەوە و ڕێپێوانە جۆراو جۆرەکان کە بۆ پشتگیریی سەرۆک و دەسەڵاتە داپڵۆسێنەرەکەی دەکرا بەشدار بێت. ئەوەی لەم ڕۆمانەدا زۆر سەرنجڕاکێشە ئەو ڕۆحی بەرەنگارییەی پاڵەوانی ڕۆمانەکەیە کە بەردەوام بەعسیبوون ڕەتدەکاتەوە هەموو ئەو ڕێسا و یاسایانەی بەعسییەکان دەیانەوێت بیسەپێنن ئەو هەوڵی قوتاربوون دەدات. بەرەنگاری لای ئەم پاڵەوانە لە جێگەیەکەوە دەست پێ دەکات، بەڵام لە جێگەیەکدا بە کۆتا ناگات و تا دوا لاپەڕەکانی ڕۆمانەکە درێژەی هەیە. بەڵام خوێنەر هەست بەوەش دەکات، کە پاش تەواوبوونی ڕۆمانەکەش ڕۆحییەتی بەرەنگاری هەر بەردەوامی هەیە، چونکە بەرەنگاربوونەوەی ستەم و زۆرداری دەبێت تا ژیان هەبێت بەردەوام بێت. بۆیە نووسەر داوەتی خوێنەر دەکات، کە ئەو ڕۆحییەتە بەردەوامی هەبێت و لە جێگەیەکدا کۆتایی نەیەت. بێگومان ئەوەی خاڵی درەوشاوەیە لەم ڕۆمانەدا ئەم ڕۆحییەتی بەرەنگارییەیە کە بۆمن زۆر سەرنجڕاکێش بوو.
یەکێک لە سیما دیارەکانی دیکەی هەر دیکتاتۆرێک، ترسە لە کتێب و گۆرانی و کاری هونەر، بێگومان کتێب و گۆرانی و کارگەلێکی هونەری، کە کە ڕۆحییەتی بەرەنگاریی لە مرۆڤدا ببزوێنن، دەنا خودی دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان لە هەوڵی پەرەپێدانی بەردەوامی بڵاوکردنەوەی کتێب و گۆرانی و هونەردان و زۆرجاریش وەکو دۆستی بوارە ڕۆشنبیریی و کولتوورییەکە خۆیان دەناسێنن، بەڵام بۆ هونەر و گۆرانی و کتێبگەلێک، کە بێمەترسی بێت بۆ عەرشەکەیان و نەوەیەکی پاسیڤ و کۆیلە بەرهەم بهێنێت، نەک نەوەیەک کە بیرکەرەوە و بەرەنگار بێت. کەم نین ئەو کتێب و گۆرانی و کارە هونەرییانەی لە سەردەمی بەعسدا قەدەغە بوون، چونکە هەڵگری ڕۆحییەتێکی بەرەنگارانە بوون.
یەکێکی دیکە لەو شتانەی کە لەم ڕۆمانەدا ئاماژەی بۆ کراوە قەدەغەکردنی کتێبە. پاڵەوانی ئەم ڕۆمانە دەیەوێت وتارێک لەسەر ڕۆمانی مەزرای ئاژەڵان و 1984ی جۆرج ئۆروێل بنووسێت، بەڵام ئەو دوو ڕۆمانە قەدەغە کراون و لە کتێبخانەی گشتی زانکۆشدا لەگەڵ ئەوەی بوونیان هەیە، بەڵام پارێزی قەدەغەبوونیان لەسەرە و هیچ خوێندکارێک بۆی نییە بیانخوێنێتەوە.
ترسی دیکتاتۆرەکان لە کتێب، لە هەموو کتێبێک نییە، بەڵکو لەو کتێبانەیە کە قووڵایی ناشیرینیان پیشان دەکات. ترسی دیکتاتۆر لە گۆرانی و میوزیک لەو چەشنەی گۆرانی و میوزیکە کە ڕۆحییەتی بەرەنگاریی دروست دەکات، نەک ئەو چەشنەی دیکە کە کڕوزانەوە و لاڵانەوە و خۆبچووک بینینە. ترسی دیکتاتۆر کاری هونەری لەو چەشنەی کاری هونەرییە کە سیمای ترسناکی و دڕەندەییان پیشان دەدات. بۆیە هەموو هونەرێک هونەرێکی بەرەنگارانە نییە و هەموو کتێب و گۆرانییەکیش هێما نییە بۆ ڕەتکردنەوەی دیکتاتۆر و پیشاندانی سیما دزێوەکانی دیکتاتۆرییەت.
بەر لەوەی دوا خاڵێک بۆ ئەم نووسینە دا بنێم دەتوانم بڵێم خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە بەشێکی دیکەی لە سیما ناشیرنەکانی دیکتاتۆرییەت بە خوێنەر دەناسێنێت، یان بیرمان دەهێنێتەوە، چونکە دیکتایۆرییەت کۆتایی نەهاتووە و لە ئێستای عێراقیشدا زیاد لە دیکتاتۆرێک بوونی هەیە، بۆیە بۆ ئەوەی ڕۆحییەتی بەرەنگاریی بەردەوامی هەبێت خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە، دەشێت خاڵێکی نوێ بێت.
دەستخۆشی بۆ ڕەنجدەر جەبار، و وەرگێڕانە جوانەکەی بەهیوای ئەوەی کاری نوێی ببینم، کە ئەم کتێبە دەستپێکی کارەکانییەتی، هیوای تەمەنێکی پڕ بەرهەمی بۆ دەخوازم.
ئەم بابەتە 2,539 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 02-10-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-10-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-02-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,539 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1116 KB 02-10-2018 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی دارا بەگ
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
قەڵای حەسەن ئاباد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,832
وێنە 104,284
پەرتووک PDF 18,893
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,236
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی دارا بەگ
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.234 چرکە!