ئەمساڵ نزیکەی ملیۆنێک و 800 هەزار قوتابی لە هەرێمی کوردستان دەخوێنن
📊 ئامار و راپرسی
بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان ساڵی نوێی خوێندن دەستیپێکرد، بۆ پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ ملیۆنێک و 794 هەزار و 15 قوتابی لە هەرێمی کوردستان دەخوێنن، وەزیری پەروەردەش زەنگی دەستپێکی خوێندنی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان لێدا، لە سەرەتای ساڵی خوێندنیشەوە هیوا و ئومێدێکی گەورەی خستە دڵی مامۆستایان.
ساڵی رابردوو 120 هەزار قوتابی لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی وەرگیرابوون، بۆ پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵیش 168 هەزار و 71 قوتابی نوێ پێدەخەنە بەرخوێندن، بەمەش بە بەراورد بە ساڵی رابردووە ژمارەکە بۆ 48 هەزار و 71 قوتابی زیادیکردووە.
مامۆستایان ئامادەکارییەکانیان بۆ خوێندنی ئەمساڵ کردووە و دەیانەوێت دەوامی ئەمساڵ رێکوپێک بێت.
وەزارەتی پەرەوردە بۆ خوێندنی ئەمساڵ 18 ملیۆن و 400 هەزار پەرتووکی بە 350 ناونیشتانی جیاواز چاپکردووە و، لە یەکەم رۆژی دەستپێکی خوێندن لە قوتابخانەکان بەسەر قوتابیان دابەشکراون.
لە هەرێمی کوردستان شەش هەزار و 788 قوتابخانە هەن و لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە دوو هەزار قوتابخانە نۆژەنکراونەتەوە. بۆ ئەمساڵیس 300 قوتابخانە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.
[1]
03-10-201803-10-2018