نووسینی: بەشار عەزیز
سوپاس بۆ خوا، وێڕای سەرقاڵیم، دوای ماندووبوونێکی زۆر، یەکەم پەرتووکی یاساییم بە ناوی (پارێزبەندی پەرلەمانی، چوارچێوەی یاسایی و ڕوانگەی پراکتیکی، هەرێمی کورستان و عێراق و تورکیا بە نموونە) کەوتە بەر دیدی خوێنەران.
کتێبی پارێزبەندی پەرلەمانی، خاوەن ناوەڕۆکێکی دەوڵەمەندە و کاتێکی زۆرم پێیەوە خەرج کردووە، تا ئەوەی بگاتە بەر دەست خوێنەران و کتێبخانەی کوردی، نووسینی وەها کتێبێک بە زمانی کوردی زەحمەتە و ماندووبوونێکی زۆری گەرەکە.
لێرەوە سوپاس بۆ هەموو ئەو هاوڕێ بەڕێزانەی لە ئامادەکردنی و پێداچوونەوەی هاوکارم بوون، بە تایبەت د. فەرسەت سۆفی کە پێداچوونەوەی یاسایی بۆکرد و پێشەکیشی بۆ نووسی، هەروەها د. سۆران عەلی کە بە هەمانشێوە پێداچوونەوەی یاسایی بۆکرد و ئەزیەتی کێشا. سوپاس بۆ هاوڕێم حەسەن مستەفا کە لە نووسینی هاوکار بوو. هەروەها سوپاس بۆ کۆمەڵگەی فەرهەنگی ئەحمەدێ خانی و خاوەنەکەی کاک (حەکیم تێلی) کە ئەرکی چاپ و بڵاوکردنەوەی گرتە ئەستۆ و بە چاپێکی جوان و ناوازە خستیە بەر دەست خوێنەران. سوپاس بۆ هاورێیانی بەرێزم سامان سەعید و هۆشمەند شێروانی، کە بە دوو جۆر دیزاینی جیاواز بۆ بەرگەکەی هاوکارییان کردم.
Merk: PDF-fil for denne boken ikke er tilgjengelig , kan du hjelpe Kurdipedia å få denne filen! Send bok Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,625 ganger