کۆمسیۆن: 425 سکاڵامان بەدەست گەیشتووە
📊 ئامار و راپرسی
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات 425 سکاڵایان بەدەست گەیشتووه و پرۆسەی یەکلاکردنەوەش کاتی پێویستە.
هەندرێن محەمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: کۆمیسیۆن سەرقاڵی وردبینیکردنی تەواوی هەموو ژمارەکانە، نوێنەری قەوارە سیاسییەکان ئامادەن، شه و و رۆژ کاردەکەین، بۆ ئەوەی ئەنجامەکان بە وردییەوە دەربهێنرێت، ئەوکات ئەنجامی سەرەتایی رابگەیەنین.
هەرلەبارەی ئەنجامی کۆتایی، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایگەیاند: پێش راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی پرۆسەیەکی دیکەی لە پێشەوەیە، ئەویش یەکلاکردنەوەی سکاڵاکانە، تاکو ئێستا ئەوەی بەدەست کۆمسیۆن گەیشتووە 425 سکاڵایە، بۆ یەکلاکردنەوەشیان ماوەیەکیان پێویستە، رەنگە بەشێکی وەڵام بدرێتەوە، بەڵام بەشێکی پێویستی بە لێکۆڵینەوە هەیە، تەئکیدیشیکردەوە، کۆمسیۆن بە جددی وەڵامی هەموو سکاڵان دەداتەوە، پاشان ئەنجامی سکاڵاکان رادەگەیەنێت.
[1]
03-10-201803-10-2018