سڵاو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
وەک ئاگادارن لە پەڕلەمانی عێراق پرسی سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕێگای دەنگدانەو لە بەرژەوەندی یەکێتی یەک لای کرایەوە، ئێمە هەرلەسەرەتاوە بەئاراستەی یەک خیتابی ماڵی کوردی هەنگاومان ناو و مەبەستمان بوو ئەو پۆستە کە ئیستحقاقی یەکێتیە بە ئارامی یەکلایی ببێتەوە، ئێستاش دوای سەرکەوتنی پڕۆسەکە، بۆ پاراستنی ناوماڵی کوردی و پاراستنی ئاشتەوایی سیاسی لە کوردستان داواتان لێ ئەکەین سەرجەم هەڤاڵانمان ئاگادار بکەنەوە کە دووربکەونەوە لە کاری ئیستفزازی و هەنگاوێک نەنرێت کاریگەری خراپ جێی بهێڵێت و پارتی پێی ئیستفزاز ببێت. بێگومان ئەمەش دواجار ئەچێتە خزمەتی کۆی پرۆسەی ئاشتەوایی کە یەکێتی نوێنەرایەتی ئەکات.
مەکتەبی ڕێکخستن
#02-10-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,796 جار هاتیە دیتن