ئەنجامنامەی کۆنفرانسی هەورامانناسی
دەقی ئەنجامنامەی کۆنفرانسی هەورامانناسی:
هەر وەک کە دەزانین دەرکەوتنی
داعشداعش لە سەدەمین سالی رێکەوتننامەی سایکیس پیکۆ، لە بەر بەرخۆدانی گەلی کورد بە پێشەنگی تەڤگەری ئازادی کورد نەیتوانی دیزاینی نوێ خۆی پێشبخات. سەر نەگرتنی پیڵانگێری جیهانی لە کاتی خۆی لە هەرێمەکە بوەتە هۆکاری ئەوەی کە گۆرانکاری خێرا لە رۆژهەڵاتی ناوین رۆژانە بێنە ئاراوە. تا کوو ئێستا کە ئەم کۆنفرانسە بەرێوە دەچێت، چەندین پلانی هۆژموونی جیهانی و هەرێمی لە سەر رۆژهەڵاتی ناوراست لە بەر بەرخۆدانی گەڵان، بە تایبەت خەتی سێهەم و داکۆکی لە سیستمی کۆنفدرالیسمی دیموکراتیک شکەستیان هێناوە. ئەمە بۆ واتایە دێت کە دیزاینی نوێ رۆژهەڵاتی ناوین وەک پێشوو یەکلایانە و بە بێ بە بنەماگرتنی گەڵانی ژێر دەستەی ناوچەکە، هەر وەها هێزە یەکسانخواز و دیموکراتەکان مەحالە.
لە ململانێ نوێ بە جیاوازتر لە جاران کە تەنیا دین و نەتەوە هۆکاری سەرەکی دژایەتی گەڵان و دابەشکردنی جۆگرافیای سیاسی بوون. لە سەردەمی ئێستادا لە رێگای شەری تایبەت و نەرم، بە ئامانجی لە ناو بردن و داماڵینی چەمکەکانی وەک ئێخڵاق لە جڤاک، ناسنامە و زمان لە نەتەوەکان، کەلتوور و نڕخەکان لە کۆمەڵگە، بە تایبەت دابەشکردنی نەتەوەکان لە رێگای سیستمی حۆکمرانی ناوەندگرا و گرنگیدان بە دەسەڵات، بۆ دامەرزاندنی سیستمی سیاسی ئابووری، نێو لیبراڵ، پیڵانگێری لە رۆژهەڵاتی ناوین بەرێوە دەچن.
دروستکردنی داعش وەک وەحشیترین هێزی سەرەکی سیستمی سەرمایەداری بۆ لە ناو بردنی پاشماوەکانی شارستانیەتی دیموکراتیک لە رۆژهەڵاتی ناوین، بۆ ئێمە سەرچاوەیەکی باش بوو بۆ باشتر ناسینی پیڵانگێری کاپیتالیزمی جیهانی و سیستمی دولەت – نەتەوە هەرێمی و خۆ تازە کردنەوە و خۆ بەریکخستن لە بەرامبەری ئەو زهنیەتە و سیستمە. لە زهنیەت و پراکتیکی داعش زۆر پلان، خەتی فکری، روی راستەقینەی دوڵەتان و رێکخراو جیهانیکان کە بە ناو، داکۆکی لە مافی مرۆڤ دەکەن دەرکەوت. تەجرۆبەی شەری داعش بۆ ئێمە هۆکاریک بوو، کە سەرەرای ئەوە وەک نەتەوە، پەیویستە پلان و بەرنامەی تایبەتمان لە بەرامبەر هەر هێرشیک هەبێت. پەیویستە لە نێو گەلی کورد و کوردستانیشدا پلان وبەرنامەی تایبەتمان بۆ پاراستنی تایبەتمەندیەکانی ئەو گەل و نەتەوە لە چواچێوەیەکی دیموکراتیک هەبێت. تا تراژدی شەنگاڵ و گەلی کوردی ئیزئیدیمان لە بەشەکانی دیکە دوبارە نەبێتەوە.
بۆ پێکهینانی ئەو چوارچێویە ئەزموونی دو بەشی کوردستان، وەک باشوور و رۆژئاوا، وەک نوێنەرایەتی دو خەتی فکری و سیستمی جیاواز هۆکارێکی دیکە بوو کە وەک پلاتفۆرمی هۆرام پێش هەر رووداوێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، گەلی کوردی هۆرامیمان لە بەرامبەر هەر هێرشیکی دەرەکی و هۆژموونی سیستمی ناوندگراو و دەسەلتخوازی ناوخۆ بەرێکخستن هووشیار بکەینە و بپارێزین. نموونەی بەرچاودەسەڵاتی باشوری کوردستانە، کە بە بەهانەی پارێزگاری لە نەتەوە و نیشتمان، بنکەکانی دەسەڵات بە پەرواێز خستنی ناسنامە، ئەتنیک و باوریە جیاوازەکانی دیکە، مەیدانی دیموکراسی و ئازادیان لە هاو نیشتمانیان تەنگتر کرد.
باورمان وایە بە پێچەوانەوەی سیستمی دولەت – نەتەوە، کە هەموو بەها، نڕخ و ناسنامەکان بۆ یەک زمان، ناسنامە و رەنگێکی تایبەت، لاواز دەکات یا دەسرێتەوە، سیستمی کۆنفدرالیسمی دیموکراتیک بە بنەما گرتنی بنگەکانی نەتەوەی دیموکراتیک باشترین ئالترناتیڤە بۆ پاراستنی تایبەتمەندیەکانی نەتەوەکەمان و نیشتمانەکەمان. پاراستنی هەر تایبەتمەندیەک بە دور لە سیاسەتی زۆرینەو کەمینە سەرەرای پاراستنی نڕخە جیاوازەکان، تێکۆشانێکە دژ بە سیستمی دەسەلاتخوازی و ناوەندگرا لە ژێر هەر ناو و باوەریەک.
پلاتفۆرمی هۆرام بۆ پاراستنی تایبەتمەندی کوردانی هۆرامی لە چوارچێوەی نەتەوەی دیموکراتیک بۆ دامەرزاندنی سیستمی کۆنفدرالیسمی دیموکراتیک لە رۆژهەڵات و ئێران بە بنەما گرتنی فەلسەفەی رێبەر ئۆجەڵان تێکۆشان دەکات. ئەم کۆنفرانسە بەشێکە لە تێکۆشانی پلاتفۆرم بۆ ناساندنی تایبەمەندیە دیموکراتیەکانی هەرێمی هۆرامان و هۆرامیەکان بە گەلەکەمان لە هەر چوارپارچە و هەر وەها بە رێکخستنی گەلەکەمان لەو هەرێمە بۆ دامەرزاندنی رێوەبەری ئازاد و سەربەخۆ.
هۆرامان یەکێک لە هەرێمەکانی کوردستانە کە تا بە ئەمڕۆ بنگەکانی نەتەوەی دیموکراتیک و کۆمەڵگەی ئازادی تێدا پارێزراوە. مێژووی هۆرامان و هۆرامیەکان باشترین بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە بۆ ژنان و جوانانی هۆرامان داکۆکی لە فەلسەفەی ژیانی ئازاد بە پێشەنگایەتی رێبەرئۆجەڵان دەکەن.؟ بەشداری ژنان لە ژیانی رۆژانە، پارستنی کەلتوور، ژینگەپارێزی، سەربەخۆیی ئابووری، پاراستنی زمان و ناسنامە، بەردەوامی ژیانی کۆمیناڵ، ولە سەروەی هەموو پەناگا بوونی ئەو هەرێمەیە بۆ ئازادیخوازان و بیرمەندانی یەکسانخواز وەک زەردەشت و سۆڵتان ئسحاق زۆر کەسایەتی تر لە مێژەوە تا بە ئەمرۆ بەشێکن لە شارستانیەتە کە هۆرامان و هۆرامیەکانی وەک ناوەندێکی دیموکراتیک نیشان داوە.
پەرەسەندی فەلسەفەی ئۆجەڵان لە هۆرامان وەک فەلسەفەی ژیانی ئازاد، دەرخستنی ئەو راستییەیە کە هێشتا لە نێو هۆرامیەکاندا بنگەکانی ژیانی ئازاد وەک ژیانی کۆمیناڵ، یەکسانخوازی ژن و پیاو، سەربەخۆیی ئابووری، باوری بە گۆفتمان، ژینگەپارێزی و پاراستنی کەلتوور و زمان وەک ناسنامە بوونیان هەیە و پارێزراون. ئەو بنگانە بەشێکی دانەبڕاون لە فەلسەفەی بەرێز ئۆجەڵان بۆ گەیشتن بە ژیانێکی ئازاد و یەکسان.
کۆنفرانس بە ئامانجی پێکهینانی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک بۆ گەلەکەمان و پارێزگاری لە هەموو نڕخەکانی کۆمەڵگە بە تایبەت پێشخستنی یەکیەتی نەتەوەیی کوردان، هەر وەها تێکۆشان بۆ دامەرزاندنی سیستمی کۆنفدرالیسمی دیموکراتیک بۆ کوردستان و خۆبەرێوەبەری دیموکراتیک لە هۆرامان وەک ئامانج، لە کەش و هەوایەکی شۆرشگێریدا ئەم بڕیارانەی خوارەوەی پەسەند کرد.
1- ئازادی رێبەر ئۆجەڵان وەک ئازادی گەڵی کورد و گەڵانی بن دەست دەزانین. تێکۆشان بۆ ئازادی رێبەر ئۆجەڵان لە ناوەندی کار و خەباتی خۆمان وەک تێکۆشان بۆ گەیشتن بە ئازادی دەبینین.
2- بە بنەماگرتنی فەلسەفەی رێبەر ئۆجەڵان، تێکۆشان بۆ پێشخستنی ژنان لە سەر ئەساسی ژیانی ئازاد و یەکسان لە کۆمەڵگەی هۆرامان بە بنەما دەگرین.
3- بۆ پاراستنی نڕخەکان، ژینگە، کەلتوور و زمانی کوردی هۆرامی تێکۆشان بۆ دامەرزاندنی سیستمی خۆبەرێوەبەر لە هەرێمی هۆرامان بە پێوەرەکانی نەتەوەی دیموکراتیک وەک ئامانجی خۆمان بە بنەما دەگرین.
4- بۆ پێشخستنی دیموکراسی و نەمانی هۆژموونی سیستمی ناوەندگرا لە کوردستان تێکۆشان بۆ دامەرزاندی سیستمی کۆنفدرالیسمی دیموکراتیک لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەشەکانی دیکەی کوردستان دەکەین.
5- بۆ پاراستنی بەهاکانی گەل و نیشتمان لە بەرامبەر هەر هێرشێکی چەکداری، ئابووری، کۆمەڵایەتی و رەگەزایەتی بەرامبەر هێز و هزری داگیرکەران بۆ یەکیەتی نەتەوەیی کوردان لە ژێر چەترێکی تایبەت تێکۆشان دەکەین.
کۆنفرانس بۆ بە ئەنجام گەیاندنی بڕیارەکانی، هەندێک خالی پراکتیکی وەک پڵاننامە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەم شێوە دیاری دەکات. پلاتفۆرمی هۆرام بڕیارەکانی کۆنفرانس بۆ کار و تێکۆشانی خۆی بە بنەما دەگرێت. هەر وەها ئاوات دەخوازێت ئەندامان و وڵاتپارێزانی پلاتفۆرم بۆ سەرخستنی ئەو بڕیارانە هەموو هێز و توانای خۆیان وەگەر بخن.
1- بەستنی کۆنفرانس بە پێی هەلومەرج و توانا، لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات لە سەر هۆرامان.
2- هەوڵدان بۆ ناساندنی نەتەوەی دیموکراتیک، سیستمی کۆنفدرالیسم خۆبەرێوەبەری ئازاد بە گەنجان و ژنان.
3- کارکردن بۆ رێکخستنی گەنجان و ژنان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بە دامەرزاندنی کۆمیتەی پلاتفۆرمی هۆرام لە ناوخۆو دەرەوەی وڵات.
4- خەبات بۆ ئەکتیڤ کردنی بەشی هۆرامی لە راگەیاندن، شۆسیال میدیا و تۆرە کۆمەڵایەتیەکان.
5- هەوڵدان بۆ پەیوەندی و رێکخستنی نووسەر، رۆشنبیر، چالاکانی مەدەنی، هۆنەرمەندانی هۆرامی لە ژێر چەتری پلاتفۆرمی هۆرام.
6- کار بۆ بەشداری نوێنەران و ئەندامانی پلاتفۆرم لە کۆبوونەوەی سازیە نەتەوەئیەکان، خۆپیشاندان و چالاکی نەتەوەییەکان.
7- هەوڵدان بۆ پێشخستنی کەلتوور، هۆنەر و گۆرانی هۆرامی.
8- تێکۆشان بۆ ناساندنی زیاتری هۆرامان بە بەشە جیاوازەکانی کوردستان و بە پێچەوانەوە.
06-10-201806-10-2018 ⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!