بەبڕی 40 هەزار دۆلار دەرمان پێشکەش بەئاوارەکانی عەربەت دەکرێت
📊 ئامار و راپرسی
بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی تەندروستی ئاوارەکان بەڕێوبەری گشتی تەندروستی
سلێمانیسلێمانی و کونسوڵ و نوێنەری حکومەتی ئیتاڵی لەشاری
هەولێرهەولێر سەردانی کەمپی ئاشتیان لە
عەربەتعەربەت کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9-10-2018 بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی تەندروستی ئاوارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە یاوەری عەبدوڵڵا ئەحمەد یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی و کونسوڵ و نوێنەری حکومەتی ئیتاڵی لەشاری هەولێر، کەمپی ئاشتی یان لە شارەدێی عەربەت بەسەرکردەوە.
هەر لەبەسەرکردنەوەکەدا لەلایەن حکومەتی ئیتاڵی-یەوە بەبڕی 40,000 دۆلار دەرمان پێشکەش بە بنکەی تەندروستی کەمپی ئاوارەکانی ئاشتی کرا.
لای خۆشییەوە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی خۆی و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاڕاستە کردن و رایگەیاند: ئەمە هاوکاری و پاڵپشتییەکی باشە بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی تەندروستی سلێمانی بۆ باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ ئاوارەکانی سنورەکە لەناو کەمپەکاندا.
[1]
09-10-201809-10-2018