بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستی ئاوارەکان بەڕێوبەری گشتی تەندروستی #سلێمانی# و کونسوڵ و نوێنەری حکومەتی ئیتاڵی لەشاری #هەولێر# سەردانی کەمپی ئاشتیان لە #عەربەت# کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9-10-2018 بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستی ئاوارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە یاوەری عەبدوڵڵا ئەحمەد یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی و کونسوڵ و نوێنەری حکومەتی ئیتاڵی لەشاری هەولێر، کەمپی ئاشتی یان لە شارەدێی عەربەت بەسەرکردەوە.
هەر لەبەسەرکردنەوەکەدا لەلایەن حکومەتی ئیتاڵی-یەوە بەبڕی 40,000 دۆلار دەرمان پێشکەش بە بنکەی تەندروستی کەمپی ئاوارەکانی ئاشتی کرا.
لای خۆشییەوە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی خۆی و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاڕاستە کردن و ڕایگەیاند: ئەمە هاوکاری و پاڵپشتییەکی باشە بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی تەندروستی سلێمانی بۆ باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ ئاوارەکانی سنورەکە لەناو کەمپەکاندا.[1]
#09-10-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,576 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!