لە دوێنیەوە، لە کۆمەڵێک ماڵپەرو پەیچی سوشیالمیدیای ئاراستەکراو، کە پیشەیان شێواندنی ڕاستیەکان و جەواشەکردنی خەڵکە، هەواڵێکی بێ بنەما و هەڵبەستراو بڵاو دەکەنەوە، کە گوایە دوێنێ هەڤاڵ #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی# جێگری سکرتێری گشتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕێگای پێنەدراوە بچێتە شاری #هەولێر#.
سەرلەبەری ئەم هەواڵانە هیچ بنەمایەکی ڕاستیان نیە و دروستکراون و بە مەرامی تێکدانی ئارامی کوردستان و دڵەراوکێی لای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بڵاودەکرێنەوه و دڵنیاین خەڵکی کوردستان بڕوا به و جۆرە پروپاگەندانە ناکەن، کە سەرچاوەکانی بڵاوکردنەوەیان هیچ متمانەیەکیان نیە.
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#09-10-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,360 جار هاتیە دیتن