پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 514,908
Kuvat 104,264
Kirjat 18,882
Liittyvät tiedostot 94,725
Video 1,232
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
لە 9 ساڵ و 10 مانگی ڕابردوودا 23 هەزار و 836 کتێب لە هەرێمی کوردستان چاپکراون
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەهۆی دابەزینی بەهای تومەن، نووسەران و خانەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە کتێبەکانیان لە چاپخانەکانی ئێران چاپ دەکەن، خاوەنی چاپخانەکانی کوردستان دەڵێن بەو هۆیەوە بازاڕیان کز بووە، چونکە ناتوانن لە نرخی چاپدا کێبڕکێی چاپخانەکانی ئەوێ بکەن.
ژمارەی ئەو کتێبانەی لە دوو ساڵ و 10 مانگی رابردوودا چاپکراون   

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کتێبخانە گشتییەکان لە #وەزارەتی ڕۆشنبیری# و لاوان کە ژمارەی سپاردن دەداتە کتێب، لە 9 ساڵ و 10 مانگی ڕابردوودا 23 هەزار و 836 کتێب لە هەرێمی کوردستان چاپکراون، ساڵی زێڕینی چاپکردنی کتێبیش 2013 بووە کە 2.921 کتێب چاپکراون، کەمترین کتێبیش لەساڵی 2015 چاپکراون کە تەنیا 1.988 کتێب بوون.
لە داتاکەی وەزارەتی ڕۆشنبیریدا دەردەکەوێت، قەیرانی دارایی کاریگەری لەسەر دابەزینی چاپی کتێب هەبووە، بەجۆرێک لەساڵی 2014 دا بەراورد بە ساڵی 2013 بەرێژەی نزیکەی 27% چاپکردنی کتێب دابەزیوە، بەڵام لە ساڵی ڕابردووەوە جووڵەیەک کەوتووەتەوە نێو پیشەسازیی چاپ.
سەرباز جەوهەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانە گشتییەکان لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، دەڵێت: بەهۆی باشبوونی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان ماوەی دوو ساڵە گەشەیەک لەچاپکردنی کتێبدا هەیە، بەڵام بەهۆی جیاوازی لە کواڵیتی و نرخ، بەشێک لە وەرگێڕ و نووسەران کتێبەکانیان لە چاپخانەکانی دەرەوە، بەتایبەتی لە ئێران چاپ دەکەن.
ناوەندی ئاوێر، یەکێکە لە ناوەندە چالاکەکانی بواری چاپکردنی کتێب، لە 15 ساڵی ڕابردوودا 1200 کتێبی چاپ و بڵاوکردووەتەوە، زۆربەی کتێبەکانی لە چاپخانەکانی #هەولێر# چاپ کردووە، ئێستاش 20 کتێبی ئامادەن بۆ چاپ.
حەسەن عالی، بەڕێوەبەری ناوەندی چاپ و بڵاوکراوەی ئاوێر، دەڵێت: بەهۆی دابەزینی بەهای تومەن، نرخی چاپ لە ئێران زۆر هەرزان بووە و نیوەی نرخی چاپە لە کوردستان، بۆیە زۆربەی خانە و ناوەندەکانی چاپ لە کوردستان کتێبەکانیان لە ئێران چاپ دەکەن.
حەسەن لەو باوەڕەدایە نیوەی ئەو پەرتووکانەی ئەمساڵ ژمارەی سپاردنیان پێدراوە لە ئێران چاپکراون. دەشڵێت: حکومەتی ئێران بۆ ئەوەی هەلی کار بۆ خەڵک بڕەخسێنێ، ڕێگرییەکی ئەوتۆ ناکات لە چاپکردنی کتێب.
سەرەڕای چاپکردنی ژمارەیەکی زۆری کتێب، بەڵام حەسەن عالی دەڵێت فرۆشی کتێب وەکو پێویست نییە، ئەگەرچی بەردەوام داشکاندن لە نرخی کتێب دەکەن. کۆگاکەی حەسەن زیاتر لە 5000 کتێبی نەفرۆشراوی تێدایە.
بەشێکی زۆر لەو کتێبانەی لە کوردستان چاپدەکرێن، کتێبی وەرگێڕدراون، ئەمەش بازاڕی وەرگێڕەکانی خۆش کردووە.
فەیسەڵ خەلیل کە 22 کتێبی لە عەرەبییەوە کردووە بە کوردی، دەڵێت: بەهۆی هەرزانیی نرخی چاپ لە ئێران، کتێبفرۆشەکان هەر کتێبێک چاپ بکەن قازانج دەکەن، بۆ نموونە کتێبێکی قەبارە مامناوەندی 100 لاپەڕەیی ئەگەر بەتیراژی هەزار دانە چاپ بکرێت، تێچووەکەی نزیکەی 850 هەزار دینارە، بۆیە ئەگەر دانەی بە 2000 دینار بفرۆشن، زیاتر لە ملیۆنێک دینار قازانج دەکەن.
نرخی وەرگێڕانی لاپەڕەیەک بە گوێرەی ڕێککەوتنی نێوان وەرگێڕ و دەزگاکانی چاپ لە نێوان 2 – 4 هەزار دیناردایە، بەڵام فەیسەڵ دەڵێت: هەندێک وەرگێڕ تەنیا بۆ ئەوەی ناوبانگ دەربکەن، زۆر لەو نرخە کەمتر کاردەکەن. هەندێک مامۆستای زانکۆش نامەی ماستەرەکەیان بە خۆڕایی دەدەنە دەزگاکان بۆیان چاپ بکەن، بۆیە ئێستا دەزگاکان لە چاپکردنی کتێب زەرەر ناکەن.
فەیسەڵ خەلیل دەڵێت ئەگەرچی پیشەسازیی چاپ بوژاوەتەوە و و کواڵیتی و دیزاینی کتێبەکان زۆر لە جاران باشترە، بەڵام ئەمە کاریگەری لەسەر ناوەڕۆک هەبووە.
ئەو دەڵێت: چەندین کتێبی بێ ناوەڕۆک بە ناونیشانی گەورەوە کەوتوونەتە بازاڕ، کتێبخانە و ناوەندەکانی بڵاوکردنەوەش بۆ ئەوەی نرخی وەرگێڕان کەمتر لەسەریان بکەوێت، کتێب دەدەنە هەموو کەس، تەنانەت کتێبی وا هەیە ناوی نووسەرەکەی و ناوی کتێبەکە خۆیشی بە هەڵە نووسراوە.
#سۆران# عەبدولڕەحمان تاودەر، سەرۆکی کۆمەڵەی چاپخانەکانی کوردستان و بەڕێوەبەری چاپخانەی شەهاب لە هەولێر، لەوبارەیەوە دەڵێت: وڵاتانی دەوروبەر بەگشتی و ئێران بەتایبەتی بە بەرنامە کار بۆ هەرەسپێهێنانی پیشەسازیی کتێب و چاپەمەنی لە هەرێمی کوردستان دەکەن، بە نرخی زۆر هەرزان کتێب بۆ نووسەر و وەرگێڕ و دەزگاکانی کوردستان چاپ دەکەن، بەرپرسانی کوردستانیش بەبیانووی بازاڕی ئازاد هیچ هەنگاوێکیان بۆ ڕێگری لەم سیاسەتە نەناوە.
بە گوتەی سۆران عەبدولڕەحمان، دابەزینی نرخی تومەن کاریگەری بەرچاوی لەسەر بازاڕی ئەوان هەبووە و لە شەش مانگی ڕابردوودا بازاڕیان زۆر دابەزیوە.
ئەو مەرەکەب و کاغەز و پێداویستیانەی چاپخانەکان بەکاریدێنن، سەرجەمیان هاوردە دەکرێن، سۆران دەڵێت ئەوان ناتوانن لە نرخدا کێبڕکێی چاپخانەکانی ئێران بکەن.
ئەو پێشنیازێک بۆ حکومەت دەکات کە هەر کەسێک پەرتووکەکەی لە دەرەوە چاپ بکات، لە کاتی پێدانی ژمارەی سپاردن 50 تاوەکو 100 هەزار دیناری لێ وەربگیرێ.
بەڵام سەرباز جەوهەر دەڵێت: بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان هیچ سانسۆر و چاودێرییەک لەسەر شوێنی چاپکردنی کتێب نییە، ژمارەی سپاردن بە هەموو کتێبێک دەدەین، بەمەرجێک ناوەڕۆکەکەی هانی توندوتیژی نەدات و کاریگەری لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی هەرێمی کوردستان نەبێت.
لەڕووی زۆریی ژمارەی چاپکردنی کتێبەوە پارێزگای #سلێمانی# پشکی شێری بەردەکەوێت، لە دوو ساڵ و 10 مانگی ڕابردوودا 2.769 کتێب لەو پارێزگایە چاپکراون، دوای ئەویش پارێزگای هەولێر بەچاپکردنی 2.251 کتێب بەپلەی دووەم دێت، #دهۆک#یش بەچاپکردنی 708 کتێب بە پلەی سێیەم دێت.
سەرباز جەوهەر دەڵێت: لەڕووی زۆریی وەرگرتنی ژمارەی سپاردن، پلەی یەکەم بەر کتێبە ئاینییەکان دەکەوێ، پلەی دووەم و سێیەمیش بەر کتێبە سیاسی و کۆمەڵاتییەکان دەکەوێت، بەڵام تێبینیمان کردووە لە 10 ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر کەم کتێبی منداڵان و ئابووری چاپکراون. [1]
#10-10-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,878 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 10-10-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-10-2018 (6 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : پەروەردە
وڵات - هەرێم: ئێران
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وه‌زارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-10-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-10-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-11-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,878 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.213 KB 05-11-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.130 KB 10-10-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 514,908
Kuvat 104,264
Kirjat 18,882
Liittyvät tiedostot 94,725
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.687 toinen!