قوباد تاڵەبانی: عەمید نەریمان خزمەتێکی باشی بە هاتووچۆ کردووە
📝 بەڵگەنامەکان
بەڕێزان بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کاک عەمید نەریمان
بەڕێزان هەڤاڵانی بزوتنەوەی گۆڕان
بەداخ و پەژارەی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کاک عەمید (
نەریمان عەزیزنەریمان عەزیز) بەڕێوبەری پێشووی هاتووچۆی
سلێمانیسلێمانیمان بیست، بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵە وهەڤاڵانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین، هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
خوالێخۆشبوو، کاک عەمید نەریمان لە راپەڕاندی کارەکانی خۆی، خزمەتێکی باشی بە بواری هاتووچۆ کرد لە شاری سلێمانی، ئەمەش جێگەی پێزانین و بەرز نرخاندنە. لە پەروەردگارمان داوایە گیانی کۆچکردوو، بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، ئارامی و سەبوورییش بە هەموولایەک ببەخشێت، ئومێدەوارین ئەمە دوا ناخۆشیتان بێت.
انا لله وانا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆک وەزیران
12-10-201812-10-2018