وەڕينی سەگی هار بەهەند وەرمەگرە
سەگی ئاسايی و پاسەوانی چۆن بوەڕێت دەبێت ڕەچاوی ئه و حەپين و وەڕينە بکەيت ئايا دز هاتووە؟ يان گورگ نزيک ڕانە مەڕەکە کەوتووە؟ يان زيندەوەر و بونەوەری زيانبەخشی بينيووە؟ کەواتە بۆ هەر حەپين و وەڕينێک دەبێت حسابی بۆ بکرێت کە يەکێک له و ئەگەرانە هەيە، بەڵام سەگێگ دووچاری نەخۆشی(هاری) بێت وەڕينەکەی نابێت بەئاسايی وەربگيرێت چونکە ئه و سەگە نەخۆشە و وەڕينەکەی جێگەی(ئيعتيبار) و بە هەند وەرگرتن نی يە، ئەمە کراوە بە ئيديۆم بۆ مرۆڤ بەکارهاتووە بۆ کەسانی خراپ بەکاردەهێنرێت کە دووچاری نەخۆشی دەروونی و ڕق وکينە و نالەباری دەروونی بوونەتەوە يان کەسانێکن ئۆقرەيان نی يە و هەر کات و سات و ڕۆژەی خەريکی گۆبەندێکن و جێگەی متمانە نين لە هەڵس و کەوت و ڕەفتاريان، لەسەر بنەمای دروستيش کارەکانی ناکات بۆيە ووتراوە(وەڕينی سەگی هار بەهەند وەرمەگرە)
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,806 keer bekeken