ماڵی قەڵپ سەر بەساحێبيەتی
قەڵپ واتە زەق و زۆپ و زەغەڵ و قەلب، ئەگەر هەر کەل و پەلێکی زەق و زۆق و قەڵپ بخەيتە بازاڕەوە کەس عانەيەکی قەڵپی پێ نادات و ناچار کە ئێوارە داهات لەگەڵ خۆتدا دەيبەيتەوە بۆ ماڵەکەی خۆت، ئينجا ئەم قەڵپيە هەر کەل وپەل ناگرێتەوە بەڵکو ئاژەڵ و مرۆڤيش دەگرێتەوە، بۆ نمونە مانگايەک دەخەيتە مەيدانەوە و ڕێک دەکەويت لەگەڵ کڕيارێک بەڵام دەبينيت پاشی کەمێک ووڵاغەکەت بەسەر دا دەداتەوە چونکە کەم دۆيە(کەندۆيە) يان چەموش و شێتەڵەيە، يان دەتەوێت کوڕەکەت بکەيتە کرێکار يان شاگردی وەستايەک يان دوکان و بازاڕێک کەچی پاش ماوەيەکی کەم دێتەوە ماڵ و دەست دەکات بەگلەيی لەسەر شوێن و کار و وەستاکەی يان وەستاکە خۆی دەينرێتەوە ئينجا ئەم قەڵپە لە کوردەوارييدا بووە بەئيديۆم و بەکاردەهێنرێت بۆ(کەل وپەلێکی خراپ، مرۆڤێکی نەگونجاو، ئاژەلێکی قرخ وچەموش و کەندۆ و بێ تەنگ وتۆش) دەوترێت(ماڵی قەڵپ سەر بەساحێبيەتی) واتە چار نيە هەر بۆ خاوەنەکەی دەبردرێتەوە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,003 جار هاتیە دیتن