بەڕێزان بنەماڵەی خوالێخۆشبوو عەمید زرار سابیر کاوانی
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی عەمید (زرار سابیر کاوانی)مان بیست، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
خوالێخۆشبوو، عەمید زرار لە بنەماڵەیەکی دیار و تێکۆشەری گەلەکەمانە و لەپێناو بەدیهێنانی مافە ڕەواکانمان خەباتیان کردووە و قوربانییان داوە، ئەمەش جێگەی تەقدیر و پێزانینە. لەپەروەردگاری مەزنمان داوایە گیانی پاکی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، سەبوری و دڵنەواییش بە خانەوادەو خزمان و دۆستانی ببەخشێت، ئومێدەوارین ئەمە دواناخۆشییان بێت.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆک وەزیران
#16-10-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,806