کوردیپێدیا، داتابەیسی نەتەوەیەکە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 10-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆10-04-2020
📆09-04-2020
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅10 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,795) پەڕتووک||
📅 08-04-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی پاسووری ئامەد لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێڵێدا تەقینەوەیەک روویدا و بە پێی زانیاریەکان 5 کەس گیانیان لەدەستداوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، 19 زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ ئەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کراون.[7]
- تەرمی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی عەسکەر محەممەدی خەڵکی گوندی نەبی کەندیی بەخشی ناوەندیی چاڵدێران لە بەرزاییەکانی ئەو شارەدا دۆزرایەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە چوار ڕۆژ لە بەر
📅 08-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
شێوازی نوێی دابەشکردنی مووچە لە هەڵەبجە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەلام مەنمی
ساڵی 1937 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە
لەساڵی 1960 کۆلیژی شەریعەی لەبەغداد تەواو کردوە
زیاتر لە 22 ساڵ مامۆستا بووە دواتر بووە بە سەرپەرشتیاری پەروەردەی سلێمانی.
لە هەفتاکانی سەدەی بیستەوە دەستی بە کاری نووسین کردووە.
لە 09-04-2015 کۆچی دوایی کردووە.
👫 سەلام مەنمی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەلام مەنمی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار پیت مویلەر و هاوڕێکەی لیا فیسەر ئەو کاتەی کە خوێندکار بوون، بە بەرگی دیدەوانیەوە لە رێگەی کوردستانی باکوورەوە گەشتی کوردستانی باشوریان کرد و لە نزیکەوە توانیان کورد بناسن و تێکەڵاوی شۆڕشی کورد بوون، چونە حاجی هۆمەران، ئەم گەشتەیان وای لێکردن و کوردیان خۆشبوێت، لە پاش رێکەوتننامەی جەزائیر لە نێوان (شای ئێران و سەدام حوسەین)دا لە ئازاری 1975دا کە شکست بە شۆڕشی کورد هێنرا، پیت مویلەر و هاوڕێکانی یارمەتیەکی زۆری ئەو کوردانەیان دا، کە وەک دەستەی یەکەمی پەنابەرانی کورد روویان لە
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
پیت مویلەر - Piet Muller
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
ساڵی 1951 لەشاری مەهاباد لەدایکبووە. ساڵی 1968 دیپلۆمی ئەدەبی وەرگرتووە. پاشان لەڕِشتەی جوگرافیای ئابووری لەزانکۆی تەورێز درێژەی بەخوێندن داوە و لەساڵی 1974 پلەی لینسانسی لەو رشتەیەشدا وەرگرتووە. مامۆستایەتی کردووە و چەندین جار بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەستگیر و ئەشکەنجە کراوە و دراوە. ساڵی 1987 بەناچار رووی کردۆتە هەندەران و دوای دوو ساڵ مانەوە لە ئازەربایجانی سەروو، باکۆ، لەساڵی 1989وە لەوڵاتی سوێدە. ماوەی دەساڵ بەڕێکوپێکی گۆڤاری گزینگی دەرکردووە و چەندین بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبی هەن.
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,238 | وێنە 58,222 | پەڕتووک PDF 10,795 | فایلی پەیوەندیدار 40,350 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,083 |
📖 قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سلێمانی 09-06-1963 | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سلێمانی 09-06-1963

بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش ‌
قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سلێمانی 06-09-1963
با بێینەوە سەر وەزعی ناو شاری سلێمانی. لە بەرەبەیانی 9-6 هاتوچۆ قەدەغە کرا. هەر لە نیوەشەوەوە سەربازەکان بە کوچه و کۆڵانەکانی شاردا بڵاو بوونەوە. بە سەرکردایەتیی زەعیم سدیق، کە هەموو خەڵکی بە هۆی خراپییەکانی و ئازاردانی خەڵکەوە ناویان بیستووە، دەستیان کرد بە پشکنینی ماڵبەماڵ. زەعیم سدیق ئامرلیوای سەربازی بوو و هەموو دەسەڵاتێکی هەبوو. ئه و ڕۆژە تاکو ئێوارێ خەڵکێکی یەکجار زۆر ڕەشبگیر کران و هەزاران گەنج و پیر ڕاپێچ کران بۆ حامیەی سلێمانی و لەوێش تیرباران کران. خەڵکی زۆر ناوداری تێدا بوو و خەڵکی تێکۆشەر بوون، وەک کەمال حاجی فەرەج ئەفەندی، مامۆستا یاسین حاجی باقی، زیاتر لە سەدوپەنجا کەس شەهید کران بەبێ ئەوەی بچووکترین تاوانیان هەبووبێ. ئەم کوشتوبڕەش بۆ چاوترساندنی خەڵکی شاری سلێمانی بوو. ئەوانەی گیران، ماوەیەکی زۆر لە سەربازگەکەی سلێمانی حامیەی سلێمانی له ‌ناو وڵاخ و ئه و جێگەیانەدا زیندانیان کردن، نزیکەی سێ ڕۆژ زیاتر نان و ئاویان نەدانێ، ئازارێکی جەستەیی زۆریان دابوون. زۆر باشم لەبیره هەر له و بەرەبەیانەدا‌ خودەبەسەر و سەربازەکان خۆیان کرد بە حەوشەکەی ئێمەدا و ڕیزیان کردین. جیایام کردینەوە و دوو کەسی خزمی ئێمەیان برد.‌ نازانم چۆن منیان نەبرد، ڕەنگە لەبەرئەوە بووبێت کە منداڵ دیار بووم. کەس ئاگای لە کەس نەبوو، نەتدەزانی لە خزم و کەسوکار و برادەرت کێ گیراوە و کێ براوه.‌ لەبەر ئەوەی چوونەدەرەوە نەبوو. کەس نەیدەوێرا سەر لە دەرگا بەرێتە دەرەوە. پاش ئەوەی حکومەت بڵاوی کردەوە بۆ چەند سەعاتێک دەتوانن بێنە دەرەوە، هەر کەسه و هەواڵی کەسوکاری خۆی دەپرسی. ژمارەی گیراوەکان لە چەند هەزار کەسێک تێپەڕی کرد، شار بۆنی خوێنی لێدەهات، ئەمە گرانی و قاتوقڕی لەولاوە وەستابێ. ژیان زۆر زەحمەت بوو، ئەگەر کەسێک نەگیرابێت یان نەکوژرا‌بێت، دەبێ بڵێیت شانسی هەبوو.

ئەوانەش کە لە سەربازگەی سلێمانی گیرابوون، وەجبەوەجبە ڕیزیان دەکردن، هەر لە سەربازگەکەوە بە شەقامی کانێسکاندا دەیانهێنان و دەبوایە‌ هوتافیان بکێشایە بۆ سەروەریی حکومەت. یەکێک لە پێشەوە هاواری دەکرد و دەبوایە‌ ئەوانی تریش بیڵێنەوه، ئەوانەی لە ڕیزەکەدا بوون، هەموویان لەبەر برسێتی و ئازار ڕەنگی مردوویان لێنیشتبوو.

پاش ئەوەی خەڵکەکە بەربوون، دەرکەوت دەیان و سەدان خەڵکی ئەم شارەیان گرتووە. مامۆستا یاسین یەکێک بوو لە شەهیدەکان، کە یەکەم وەرزشکاری سلێمانی بوو و مامۆستای وەرزش بوو، خۆشەویستی خەڵکی شاری سلێمانی بوو. به ‌دەستی تاوانبار زەعیم سدیق غەدرێکی یەکجار زۆر و تاوانێکی گەورەیان دەرهەق بەم خەڵکە کرد لە شاری سلێمانی.

ئەوەی ڕاستی بێت بە پێشمەرگەیان نەدەوێرا، داخی دڵی خۆیان بە خەڵکی بێدیفاع ڕشت، کەسیش نەبوو لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکات، چونکی حاکمەکانی بەغدا لەوان زیاتر دژی میللەتی کورد بوون. لەم ڕەشبگیرییەدا پرسیار نەدەکرا کێ پارتییە یان شیوعییە یان شتێکی ترە، هەموو خەڵکیان پێ دوژمن بوو. هەر لەسەر ئه و سیاسەتەش ڕۆیشتن و عێراقیان غەرقی خوێن کرد، خۆشیان پاشان بە جەهەنەم چوون. ئەم گرتن و ڕاونانە هەموو عێراقی گرتەوه،‌ بەتایبەت شیوعییە‌کان لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق. بەعس درێغیی نەکرد لە کوشتن و بڕین و ڕاونان و گرتن. دەیان سەرکردەی حیزبی شیوعییان کوشت و تیرباران کرد.

🗄 سەرچاوەکان
[1]📕 پەڕتووک | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
90%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 17 2018 11:51AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 17 2018 4:48PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 17 2018 4:48PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,725 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.121 KB Oct 17 2018 12:37PMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سلێمانی 09-06-1963

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️09-06-1963
📖 کورتەباس
1.👁️بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش ‌
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️مستەفا چاوڕەش
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,281 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574