🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 قەسابخانەی ژمارە 5
نووسینی کوورت فۆنێ گات
وەرگێڕانی عەتا ئەهایی[1]
📕 قەسابخانەی ژمارە 5
📕 من دیێگۆی خەڵکم
من دیێگۆی خەڵکم

دەزانم گۆڕینی جیهان کاری من نییە، بەڵام هەرگیز ڕێگە نادەم کەس دەست بخاتە ژیانمەوە و هەوڵبدا تێکی بدات، ڕێگە نادەم کەس یارییەکەی من ئەنجام بدات و ژیانی من دروست بکات، هەرگیز هیچ کەسێ
📕 من دیێگۆی خەڵکم
📕 ژیان بە ئامانجەوە
ژیان بە ئامانجەوە

ئەرسەلان محەمەد لاوێکی بە پەرۆشە و یەکێکە لەوانەی ڕێگەی سەرکەوتن دەگرنە بەر، پەیامەکەشی (ژیان بە ئامانجەوە) گەشتێکی چێژبەخشە لە ڕاڕەوەکانی سەرکەوتن.
بە دیدی خۆم پەیامەکەی شایستەی
📕 ژیان بە ئامانجەوە
📖 ئامەی چەقالە
نموونەی ئافرەتی رەنجکێشی کورد

ئامەی چەقالە

قەزوانی سوێر، چەقالەی سوێر، گوێزی سوێر. بەکۆڵانەکانی سلێمانیدا دەگەڕا، گۆچانەکەی بەدەستەوە، لەدارو دیواری دەپاراست. شتە سوێرەکانیشی یەکە یەکە دەکردە ت
📖 ئامەی چەقالە
📷 مامۆستا ئازیزەکانی قوتابخانەی خەباتی سەرەتایی لەناوەڕاستی شەستەکان
مامۆستا ئازیزەکانی قوتابخانەی خەباتی سەرەتایی لەناوەڕاستی شەستەکان.
دانيشتوەکان لە ڕاستەوە مامۆستا نەسرين نەجمەدین، بەهيیە مەعروف بەرزنجی، سنەوبەر قادر.
ڕاوەستاەکان لەراستەوە: نەزيرە سالح بەگ، ناي
📷 مامۆستا ئازیزەکانی قوتابخانەی خەباتی سەرەتایی لەناوەڕاستی شەستەکان
📷 وێنەی مامۆستایان: بەهیە، سانحە، شەفیقە و زیبا
لە راستەوە:
مامۆستا بەهییە مەعروف بەرزنجی
مامۆستا سانحە
مامۆستا شەفیقە سەعید بەڕێوەبەر بووە
مامۆستا زێبا عەلی عيرفان.
📷 وێنەی مامۆستایان: بەهیە، سانحە، شەفیقە و زیبا
📕 نووری قورئان
دانراوی : مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس [1]
📕 نووری قورئان
👫 ئەبوبەکر حوسێن
‎مامۆستا ئەبوبەکری گەرەکی سلێمانی تازە
ناوی تەوای : ئەبوبەکر حوسێن حەسەن ماوەتیە کوڕی دەرویش حوسێنی خاڵ بەکری ماوەتە. دوەمین کوڕی دەروێش حوسێنە لەساڵی 1936 لەماوەت لەدایک بوە ساڵی 1945 دەچێتە قوتابخ
👫 ئەبوبەکر حوسێن
👫 جوان عەبدولرەحمان
ناوی تەواو جوان عەبدولرەحمان عەزیز قەفتان
لە بەرواری 08/12/1958 لە بەغداد لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی، بەهۆی پیشەکاری باوکیەوە کە زەڕەنگەربووە، لە قوتابخانەی (مریم العذراء اڵاهلة) لە بەغداد، تەواوکر
👫 جوان عەبدولرەحمان
👫 جەمیلە جاسم
ناوی تەواو جەمیلە جاسم جەلیل یەکێک لەو دانەرە بەتوانایانەیە کە بەدرێژایی تەمەنی کارکردنی لەبواری موزیک دا خزمەتێکی گەورەی کردووە بەتایبەت گۆرانی فۆلکلۆری کوردی لە ئەرمینیا.
جەمیلە جاسم جەلیل لەساڵی 1
👫 جەمیلە جاسم
👫 شکۆ حەسەن
(شاعیرێکی کوردی قەفقاس کە گەورەترین داهێنانی لە شیعری کوردیدا ئەنجام داوە، کە لیریکی بەرزی شیعری ئەوروپایی و ئامێزی لەوەسفی سروشت و دڵداری تێکەڵ بە غەزەلی کلاسیکی ڕۆژهڵاتی کردووە.)
شکۆی حەسەن
1928-1
👫 شکۆ حەسەن
📕 هەندێک لە بیر و باوەڕی هەڵە لە بارەی زمان و مێژوی کوردەوە
پرۆفیسۆر قەناتی کوردۆ
(کوردۆیڤ)
(هەندێک لە بیر و باوەڕی هەڵە
لە بارەی زمان و مێژوی کوردەوە)
و. دوکتۆر ئەوڕەحمانی حاجی مارف
چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد
بەغدا --1973
📕 هەندێک لە بیر و باوەڕی هەڵە لە بارەی زمان و مێژوی کوردەوە
📕 کورد بونیادێکی نەخەمڵیوو
کورد... بونیادێکی نەخەمڵیوو
نووسینی : دوکتۆر کامەران محەمەد
چاپخانەی تاران، سلێمانی 2020
پرسی ملکەچکردن بۆ کۆ، یەکێک بووە لە تەوەرە سەرەکییەکانی بیرکردنەوەی فەیلەسووفە بوونگەرەکان، بە تایبەتی (کیرک
📕 کورد بونیادێکی نەخەمڵیوو
📕 سپیدەکانی تەریقبوونەوە
دیوانی : سپیدەکانی تەریقبوونەوە
نووسینی : سەروەر مەحمود

من لە مێژە ئاسن دەناسم
لە مێژە هەر شوێنێکی ئەوم،
لە سەر پشتی و بەسنگیەوە
هەڵدەواسرێم،
لەسەر ڕانی و بەشانیەوە
دادەکوترێم.
بەشێک لە هۆ
📕 سپیدەکانی تەریقبوونەوە
📕 پەرەسەندنی ژیانی حزبایەتی لە کوردستانی باشوردا
پەرەسەندنی ژیانی حزبایەتی لە کوردستانی باشوردا
نووسینی: محەمەد فاتیح
چاپی یەکەم – 2014
چاپخانەی زانکۆی سەڵاحەددین – هەولێر
📕 پەرەسەندنی ژیانی حزبایەتی لە کوردستانی باشوردا
📕 هەنگاو بەهەنگاو پەروەردەی سێکسی منداڵ
ناونیشانی پەرتووک: هەنگاو بەهەنگاو پەروەردەی سێکسی منداڵ
-نوسینی: ئادەم گوینەش
-وەرگێڕان: ئەحمەد خالیدی

ئاساییە منداڵ دایک و باوکی ببینێ کاتێک خۆشەویستی بۆ یەکتر دەردەبڕن؟
زۆر ئاساییە منداڵ دایک
📕 هەنگاو بەهەنگاو پەروەردەی سێکسی منداڵ
📷 سەرۆک مەلا مستەفا بارزانی و ئاهەنگی گەرانەوەی بۆ بەغداد سالی 1958
وێنەیەکی مێژووی پاش گەرانەوەی سەرکردەی کورد مەلا مستەفا بارزانی بۆ بەغدا لەبەرواری 6-10-1958 پاش شورشی 14 تەموزی سالی 1958 و دوای بەسەربردنی 12 ساڵ لەغەریبایەتی، پێشوازییەکی گەورەی لێکراوه لەو کەسانەی
📷 سەرۆک مەلا مستەفا بارزانی و ئاهەنگی گەرانەوەی بۆ بەغداد سالی 1958
📷 سەرۆک مەلا مستەفا بارزانی و دکتۆر کەمال مەزهەر 1958
چاو پیکەوتنی روژنامەوانی لەگەڵ بەریز سەرۆک مەلا مستەفا بارزانی نەمر له لایان دکتۆر کەمال مەزهەر ئەحمەد دا کراوه لەسالی 1958 لە بەغدا وه پرسیار کردن لەجەنابی سەرۆک بارزانی سەبارەت مێژووی شورشەکانی کورد
📷 سەرۆک مەلا مستەفا بارزانی و دکتۆر کەمال مەزهەر 1958
📕 حەرفێک لەبارەی فەلسەفەی نادووانێتییەوە
نووسینی: هاوبیر کامەران حەمەئەمین
📕 حەرفێک لەبارەی فەلسەفەی نادووانێتییەوە
📷 پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی کانی 1985
پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی کانی 1985
ناوەکان لەڕاستەوه...
لەپشتەوه: دڵسۆز ئەحمەد. جوان سەعید.شەونم. لەیلی. ژیان. روقیه. جوان. نەرمین. ئاراس.
ناوەڕاست: کامەران فەرج. سۆران. دانا ئەحمەد. ئاراس.
📷 پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی کانی 1985
📝 هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتیمانی لە بەرامبەر هێرش و داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا
لەسەر بانگهێشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، ئێمە نوێنەرانی پارت، رێکخراوی مەدەنی، نوێنەرانی پێکهاتە ئیتنی و ئایینیەکان، کەسایەتیی سەبەخۆ (نووسەر، هونەرمەند روناکبیر، ئەکادیمیکار، رۆژنامەوانان، چاودێران
📝 هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتیمانی لە بەرامبەر هێرش و داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا
📕 پژمین
ناونیشانی پەرتووک: پژمین
نووسەر: شاخەوان برایم عەبدوڵڵا
📕 پژمین
📝 بە دروشمی: بۆ کورد و کوردستان، پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەیی یە! جەژنی زمانی کوردی پیرۆز بێت
کۆمیسیۆنی زمان، کلتو ر و پەروەردەی ک ن ک ه
15 ی گوڵان 2021 - بروکسل
📝 بە دروشمی: بۆ کورد و کوردستان، پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەیی یە! جەژنی زمانی کوردی پیرۆز بێت
📷 کاک عەلی قازی و مینا خانم و دکتۆر ڕەحیم سەیفی قازی
وێنەیەکی دەگمەن و مێژوویی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەنجاکانی زایینی، له ڕاستەوە:
1-بەڕێز کاک عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش تاقە کوڕ و یادگاری شەهید پێشەوا قازی محەمەد،
2-شێرەژنی کورد خوالێخۆشبوو مینا خان
📷 کاک عەلی قازی و مینا خانم و دکتۆر ڕەحیم سەیفی قازی
📷 تێکۆشەر شەهید سەیید عەبدوڵڵا ئیسحاقی ئەحمەد تۆفیق و سەید عەبدولڕەحمان نەقشبەندی
وێنەیەکی دەگمەن و نەبینراو له شاری بەغدا، ڕێکەوتی 1970-02-09ی زایینی، لە چەپەوە: تێکۆشەری ناوداری کورد شەهید سەیید عەبدوڵڵا ئیسحاقی ئەحمەد تۆفیق و بەڕێز سەید عەبدولڕەحمان نەقشبەندی نووسەری کتێبی بەنرخ
📷 تێکۆشەر شەهید سەیید عەبدوڵڵا ئیسحاقی ئەحمەد تۆفیق و سەید عەبدولڕەحمان نەقشبەندی
👫 کەسایەتییەکان
حامید ئامەدی
👫 کەسایەتییەکان
عادل موڕاد
👫 کەسایەتییەکان
فەرهاد کورتای
✌️ شەهیدان
مەحمود زەنگین
📷 وێنە و پێناس
کاک عەلی قازی و مینا خانم و...
📖 شەڕی کوڕەک لە ساڵی 1965 | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

شەڕی کوڕەک لە ساڵی 1965
بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش ‌
شەڕی کوڕەک لە ساڵی 1965
هەر کە سەرکەوتین، پەلاماری ڕەبیەی یەکەممان دا و پاش ماوەیەک گیرا. من برادرێکم لاوە بوو، لێم پرسی تەقە لە کوێ بکەم؟ یەکەم شەڕە بەشداریی دەکەم لە ژیانمدا. تفەنگێکی هۆڵەندیم پێبوو، وایان پێدەوت، فیشەکی ئینگلیزیی دەخوارد. له و شەڕەدا ملازم ڕیاز بریندار بوو، یەکەم شه و من یەکێک بووم له و پێشمەرگانەی کە هەڵمانگرت و بە کۆڵ هێنامانە خوارەوە بۆ دارەهیشک، کە بارەگای پشتەوەمان بوو. ملازم ڕیاز خۆی شاهیدە، ئێستا لە دانیمارک یان لە سوید دەژی. له ‌ژێرەوە فانیلەیەکی عەلاگەی سپیم لەبەردا بوو. لە دوای ماوەیەکی زۆر فڕێم دا، تا ئه و کاتەش هەر خوێنی پێوە بوو، چونکی بە ئاوی گەرم شتبووم. خوێن به ‌ئاوی گەرم دەیبوێرێ، ئه و کاتە نەمدەزانی به ‌ئاوی سارد پاک دەبێتەوە.

ئەم شەڕە ماوەی دوو هەفتە زیاتری خایاند. ئه و جێگەیانەی نەگیرابوون، لەگەڵ سەربازەکان بەرامبەری یەک وەستا بووین. له و شەڕەدا دوو برای مەلا ئەمین بارزانی شەهید بوون، یەکێکیان ناوی تاهیر بوو. شەڕ درێژەی کێشا، ئێمەش نەکشابووینەوە. وتیان هێزی ترمان بۆ دەنێرن. هێزێک هات و وتیان جەماعەتی مەکتەبی سیاسین، کە چوون بۆ هەمەدان، لەگەڵ پارتی ڕێک کەوتوون و گەڕاونەتەوە. ڕەئیس کەمال موفتی بەرپرسی یەکەمیان بوو. پێکەوە بەرنامەمان بۆ هێرشی دووەم دانا. بڕوا بکەن ئەوەندە نزیک بووین لە یەکەوە، گوێمان لە دەنگی یەکتر دەبوو. تۆپبارانی حکومەتیش بەردەوام بوو. بە شه و زۆر سارد بوو، بە ڕۆژیش مانگی ئاب بوو و زۆر گەرم بوو. ئەم کەسانە لەگەڵ ئه و هێزەدا بوون: کەمال مەولوود، عەریف حەسەن خەڵکی هەرتەڵ بوو، شەوی هێرشەکە شەهید بوو، زۆر پیاوێکی بەهەڵمەت و ئازا بوو، ئیبراهیم سەعەکەڕ دەنگی خۆش بوو و به ‌عەرەبی گۆرانیی بۆ سەربازەکان دەوت. هەروەک وتم، نزیک بووین له ‌یەکەوە، به ‌دەم ڕەبابەی بۆ لێدەدان. جارجارەش قسەی خۆشی بۆ دەکردن. ئەوانیش به ‌تەقە وەڵامیان دەداینەوە. له و ماوەیەدا هێرشی دووەممان کردە سەریان. دوو هەفتەی خایاند و هەموو شاخی کۆڕەکمان گرت. تەنها یەک ڕەبیە مابووەوە، کە شوێنێکی قوت بوو و پێیان دەوت کەپکەقەل، ئەوەندە قوت بوو، بە ڕاستی مەگەر هەر قەل لەسەری هەڵنیشتایە. ئەگەر ئەوێمان بگرتایە، ئیتر هەموو شاخی کۆڕەک دەگیرا و بەسەر ناوچەکە و گەلی عەلی بەگدا زاڵ دەبووین. جادەی هاملتۆنمان کۆنترۆڵ دەکرد کە لە حاجی هۆمەرانەوە دێتە ڕواندز و بە گەلی عەلی بەگدا تێپەڕ دەکات.

ڕەبیەی کەپکەقەل نەگیرا. له و ماوەیەشدا حکومەت هێزی زۆری هێنا. لە ئاخر شەودا وتیان سەعید حەمۆ کە ئەفسەرێکی بەناوبانگی سوپای عێراق بوو و فەرماندەی لیوا بوو، هاتووە. لە کاتی هێرشی ئێمە بۆ کەپکەقەل تۆپبارانێکی زۆر خەست و چڕیان کردین. هەموو ئه و جێگەیانەی ئێمەی لێبووین، پێکای. هێزەکانی ئێمەش و ئەوەشی هاتبوو، شپرزه ‌بووین و شکاین، چونکی شەهیدێکی زۆرمان هەبوو، نزیکەی بیست پێشمەرگە لە هەردوو لامان شەهید بوون. لام وابێت هی تریش شەهید بوون، من لە شیوعییە‌کان ناوی چەند هاوڕێیەکم لەبیرە، کە هەر لە پەلەکەی ئێمە بوون. حەمەئەمین خەڵکی هەولێر بوو. عەبدوڵڵا بچکۆل هەر خەڵکی هەولێر بوو. وەستا حەسەن بەنا خەڵکی سلێمانی بوو. هەندێک له و برادەرانە بە چەند پارچەیەک دۆزیماننەوە، بەتایبەت وەستا حەسەن لەلای برادەرانی م.س، عەریف حەسەن شەهید بوو.‌ لە کۆتایی شەڕەکە هێزەکانمان لێدانێکی یەکجار کوشندەی بەرکەوت و لەگەڵ هێزەکەی تر بڕیاری کشانەوەیان دا. هاتینەوە بۆ گوندی فەقێیان و دۆڵی ئاکۆیان، بارەگای هەموو هێزەکان لەوێ بوون. تفەنگەکەی عەبدوڵڵا‌ بچکۆلیان دا به من، وەسەتێکی جوان بوو، لەبەر ئەوەی وریا بووم. کاتی خۆی ئه و چەکانەی کە حیزبی شیوعی لە شۆڕشی وەرگرتبوو، وەک باسیان دەکرد 30 تفەنگی بڕنه و بووه،‌ تەنها سێ تفەنگی وەسەتی تێدا بوو، یەکێکیان درا بە من. یەکێکیان لای ڕەئیس کەمال نەعمان بوو. هیچ شتێک لەوە ناخۆشتر نەبوو به و هەموو هێزە زۆرەوە ئەوەندە شەهیدمان هەبوو و لە پاش تێکشکانیش بگەڕێینەوە بۆ شوێنەکانی خۆمان لە ئاکۆیان. برادەرانی کاک عزەت سلێمان بەگ گەڕانەوە بۆ دەرگەڵە. کاک زراری برای و هێزەکەیان لەوێ بوون. هێزەکانی مەلا ئەمین هەر لە شوێنی خۆیان مانەوه،‌ چونکی واجباتیان هەر لەوێ بوو. بەداخەوە دوو برای شەهید بوو.

ئەمە یەکەم شەڕ بوو بەشداریم تێدا کرد، تەمەنم هەژدە ساڵ بوو. لەڕاستیدا دەبێت بڵێم لە شەڕی کۆڕەکدا پێویستمان به ‌هێزی تر بوو، لەبەر ئەوەی هیلاک بووین، وتیان ئەمە هێزی عەشایەرە، وتیان گۆرانن. عەشرەتێک هەیە به و ناوەوە و له و سنوورە بوون، ئەوانیش شەهیدیان دا. تێکشکانمان خەسارەتێکی گەورە بوو. ئەگەرچی لە ڕۆژانی یەکەمدا زۆر باش چووینە پێشەوه،‌ بەڵام سەنگەری حکومەت لە کەپکەقەل بەرنامەکەی تێک دا، دۆخی جەبهەکەی گۆڕی و بە کشانەوەی ئێمە تەواو بوو.

پاش گەڕانەوەمان بۆ شاخی هەندرێن زستان هات و بەهار هاته ‌پێشەوە. وەک لە پێشەوە باسم کردبوو، واجباتەکانمان لەسەر شاخی هەندرێن بوو لە ئەشکەوتی شەهیدان و قەڵاگەی ناوەڕاستی هەندرێن. هێزەکانمان نیوەی لە دێهاتەکانی میراجیان، جەنراوە، بەرسرین و هەوارەکۆن بوون. بارەگای سەرەکیی هێزی حیزب لە گوندی بەرسرین بوو. ئه و کاتە لیوای چوار لە حامیەی ڕواندز بوو. لە بەرەبەیانی (1/5/1966) هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر شاخی هەندرێن و زۆریان داگیر کرد. ئەگەرچی وردەشەڕمان لەگەڵ دەکرد، بەڵام ئەوان هەر لە پێشڕەو‌یدا بوون. ئه و ڕۆژە پەلەکەی ئێمە لە خوارەوە بووین لە بارەگای پشتەوه.‌ کە ئەمەمان زانی، هەموو هێزەکانمان سەرکەوتین بۆ لای برادەران، کە لەسەر شاخی لە هەندرێن بوون. هەر پەله و جێگەی بۆ دیاری کرا. لە ماوەی دە ڕۆژدا سوپای عێراق زۆربەی هەرە زۆری شاخی هەندرێنی داگیر کرد. بەڵام بەرەنگاری هەر بەردەوام بوو. مانگی پێنج بوو، باران هەر مابوو. بۆ نەگبەتی ئه و چەند ڕۆژەش بۆ هەر باران دەباری. ئێمەش لەبەر سەرما و باران بووین، سەرەوەی شاخی هەندرێن بەفری زۆری پێوە بوو، ساڵ لە دوای ساڵ بەفر بەسەریەکدا دەبارێ و دەمێنێتەوە.
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
📖 کورتەباس
1.👁️بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️مستەفا چاوڕەش
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 80% ✔️
80%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
80%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 17 2018 1:26PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 17 2018 4:48PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 17 2018 4:48PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,703 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.165 KB Oct 17 2018 1:33PMزریان سەرچناری
📚 پەڕتووکخانە
  📖 نووری قورئان
  📖 هەندێک لە بیر و باوەڕی...
  📖 پەرەسەندنی ژیانی حزبای...
  📖 خەڵک کێیە؟
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 17-05-2021
  🗓️ 16-05-2021
  🗓️ 15-05-2021
  🗓️ 14-05-2021
  🗓️ 13-05-2021
  🗓️ 12-05-2021
  🗓️ 11-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
حامید ئامەدی
بەناوبانگترین خۆشنووسه.
ناوی تەواوی موسا عەزمی یە.
ساڵی 1891 لە ئامەد لە دایک بووە.
حامید ئامەدی
عادل موڕاد
- لە 11ی کانونی یەکەمی 1949 لە خانەقین لە دایکبووە.
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی بوو.
خوێندنی سەرەتایی لە خوێندنگەی کوردانی فەیلی و هەردوو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە بەغداد تەواو کردووە.
عەدل موراد، سەرەڕای دووری لە کوردستان ژیانی سیاسیی لە پێناو کوردایەتیدا بە زوویی دەستپێکردووە.
لەو پێناوەشدا لە ساڵی 1965 لە بەغداد پەیوەندی بە رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە.
لە ساڵی 1966دا لە بەشی کیمیای کۆلێژی پەروەردەی ز
عادل موڕاد
فەرهاد کورتای
شۆڕشگێڕی کورد، ئەندازیار، وێنەکیش و چیرۆکنووس فەرهاد کورتای بۆ ئەوەی هەڤاڵەکانی فێری نووسینی کوردی بکات لە قاوشی زیندانی ئامەددا هەوڵی بەردەوامی دەدات.
فەرهاد کورتای ساڵی 1949 لە گوندی خوسرێ لە ناوچەی قۆسەری مێردین لە دایکبووە. قۆسەر سەدان ساڵە لانکەیەکی خوێندن و ناوەندەکانی خۆێندن بووە، یەکێک لەو ناوچانەیە، کە بە پاراوترین و جوانتری شێوە بە کرمانجی قسەی تیادا دەکرێت. بێگومان ئەوە بە رێککەوت نییە، کە چەندین کەسایەتیی هێژای ئەدەب و وێژەی کورد خەڵکی ئەو ناوچەیەن. حەسەن کورتای باوکی فەرهاد کورتای
فەرهاد کورتای
مەحمود زەنگین
یەکێکە لە چوار زیندانیەکانی ئامەد کە شەوی 17 لەسەر 18-05-1982 لە ئەنجامی زوڵم و ئەشکەنجەی زیندان خۆیان کردە مەشخەڵی ئازادی و ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا.[1]
مەحمود زەنگین
کاک عەلی قازی و مینا خانم و دکتۆر ڕەحیم سەیفی قازی
وێنەیەکی دەگمەن و مێژوویی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەنجاکانی زایینی، له ڕاستەوە:
1-بەڕێز کاک عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش تاقە کوڕ و یادگاری شەهید پێشەوا قازی محەمەد،
2-شێرەژنی کورد خوالێخۆشبوو مینا خانم هاوسەری وەفادار و فیداکاری پێشەوای نەمر،
3- خوالێخۆشبوو دکتور ڕەحیم سەیفی قازی نووسەر و تێکۆشەری وڵات و له ئامۆزایانی بنەماڵەی یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.[1]
کاک عەلی قازی و مینا خانم و دکتۆر ڕەحیم سەیفی قازی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,297 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)