🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 بەردەوامبوون، الاستقامة
نووسەر: هێمن فاروق [1]
📕 بەردەوامبوون، الاستقامة
📖 حسک و بەدیلگرتنی نەوشیروان مستەفا
شەهاب کەریم
کاتێک لە مێژوو ورد دەبینەوە، دەبینین زۆربەی کارەسات و رووداوە جەرگبڕەکان؛ لە دەرئەنجامی کێشە و ململانێی بەرژەوەندیی حیزبەکاندا بووە. هێندەی قوربانیدان لە سەردەمی شەڕی کورد کوشتن و لایەنی
📖 حسک و بەدیلگرتنی نەوشیروان مستەفا
📕 ئەسرینەکانی تەوبەکارێک
ئەسرینەکانی تەوبەکارێک
نووسەر :- ئیبراهیم دوەیش
وەرگێر :- رێباز خورشید

هەموو مرۆڤێک گوناح دەکات وە باشترین گوناح کار ئەوانەن کە تەوبەدەکەن :
عن أنس بن مالک رضي الله عنه: قال رسول الله صلی الله
📕 ئەسرینەکانی تەوبەکارێک
📕 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 6
سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 6
نووسەر :- ئارسەر کۆنان دوێڵ
وەرگێر :- مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 6
👫 عەبدولڕەزاق شەمسەدین
عەبدولڕەزاق شەمسەدین ساڵی 1954 لە دایکبووە و هونەرمەندێکی شاری هەولێرە.
ناوبراو دەرچووی ئامادەیی پیشەسازییە و لە تەمەنی لاوییەوە و ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
ساڵی 1983 هاوسەرگیری کردووە و بووە
👫 عەبدولڕەزاق شەمسەدین
📕 هێزی بیرکردنەوە، زنجیرەی یەکەم و دووەم
نووسینی: جۆزێف مۆرفی
وەرگێڕانی لە فارسیەوە: قادر دەرەشیشی
چاپی دووەم 2005 [1]
📕 هێزی بیرکردنەوە، زنجیرەی یەکەم و دووەم
👫 ڕزگار عەبدولڕەزاق
ڕزگار عەبدوڵڕەزاق ساڵی 1984 لە دایکبووە و ئەکتەرێکی شاری هەولێرە.
ناوبراو هەر لە منداڵیەوە تامەزرۆی هونەری نواندن بووە و کوڕی هونەرمەند عەبدولڕەزاق شەمسەدینە.
یەکەم چالاکی هونەری لە زنجیرەی (سێ کەلل
👫 ڕزگار عەبدولڕەزاق
👫 هێمن شێخانی
هێمن شێخانی باژێڕوانی مەکۆی هەولێری بزووتنەوەی گۆڕانە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانییە.
👫 هێمن شێخانی
📕 کوردستان و سەرکرده و دەسەڵات و شۆڕشەکانی لە (1169 - 1994)
نووسینی: نەجم سەنگاوی
چاپی: 2014 [1]
📕 کوردستان و سەرکرده و دەسەڵات و شۆڕشەکانی لە (1169 - 1994)
📕 خۆشەویستی لەتەمەنی گەنجیەتیدا
نووسینی: عادل شاسواری
توێژینەوە/2008[1]
📕 خۆشەویستی لەتەمەنی گەنجیەتیدا
📕 هایتا
نووسینی: عادل شاسواری
چیرۆکی سەرکەوتن/ 2021 [1]
📕 هایتا
📕 هایما
نووسینی: عادل شاسواری
چیرۆکی سەرکەوتن/ 2021 [1]
📕 هایما
📕 متمانە بە خوا بنەمای ژیانە
نووسینی: عادل شاسواری [1]
📕 متمانە بە خوا بنەمای ژیانە
📕 گوناهی پەنجەرە
نووسینی: عادل شاسواری [1]
📕 گوناهی پەنجەرە
📕 تابلۆیەک لە نوور
نووسینی: عادل شاسواری [1]
📕 تابلۆیەک لە نوور
📕 عەرەبانەی هەق
عادل شاسواری
چیرۆکی وەرگێڕاو لە عەرەبیەوە. 2011[1]
📕 عەرەبانەی هەق
📕 100 نهێنی سەرکەوتووان
عادل شاسواری
وەرگێڕانی چوار کتێبی عەرەبییە. 2021 [1]
📕 100 نهێنی سەرکەوتووان
👫 هێمن ڕەفیق
نووسەر و توێژەری کۆمەڵایەتی
👫 هێمن ڕەفیق
📖 فازڵ مەهدی بەیات، رۆڵی له بواری مێژوو و ئەرشیفدا
سەباح عەلی جاف
د.فازڵ مەهدی بەیات لە ساڵی 1946 لەشار کەرکوک لەدایک بووە، له نەتەوەی تورکمانە، لە ساڵی خوێندنی 1969-1970 توانیویەتی بەشی مێژوو – لە کۆلێژی ئاداب لە زانکۆی بەغداد تەواو بکات، بڕوانامەی
📖 فازڵ مەهدی بەیات، رۆڵی له بواری مێژوو و ئەرشیفدا
📕 پیاوە بچکۆلەکە
فەرەیدون عەلی ئەمین
1976
📕 پیاوە بچکۆلەکە
📕 دیداری گەورەکان
گفتوگۆی گرووپی گوڵنار لەگەڵ گەورەکوردانی سەدەی بیست
ئامادەکردنی: ریاز کاکە مەحمود و شکار جەلال [1]
📕 دیداری گەورەکان
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
نووسینی:عاسی حوسێن مەحمود [1]
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
ئامادەکردنی: ئیسماعیل سڵێمان و محەمەد نەبی حەسەن [1]
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
👫 کەسایەتییەکان
شەمۆ
👫 کەسایەتییەکان
خالید مەجید فەرەج
👫 کەسایەتییەکان
میر تەحسین بەگ
👫 کەسایەتییەکان
مستەفا ئیلخانیزادە
👫 کەسایەتییەکان
هەژیر قادریان
📖 زیندانیکردنی عومەر سەید عەلی لەلایەن پارتیەوە | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️

زیندانیکردنی عومەر سەید عەلی لەلایەن پارتیەوە
بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش
زیندانیکردنی عومەر سەید عەلی لەلایەن پارتیەوە ساڵی 1973

ڕۆژیکیان هەینی بوو، لەسەر شەقامی مەولەوی چاوم بە کاک بەکری حاجی فەرەج و بێستون مەلا عومەر کەوت. پاش چاکوچۆنی وتیان ئیشمان هەیە، ئەمرمان پێکراوه و دەچین کەسێک دەگرین . من نەمدەزانی کێیە، وتم منیش ئیشم نییە ، لەگەڵتان دێم. لە ڕووی هاوڕێیەتییەوە وام وت. وتیان نابێ کەس بزانێ، وایان باس کرد.

سواری جێبەکەی محەمەد ڕەحیم بووین. ڕۆیشتین و لە تەیناڵ تێپەڕیین. وتیان دەچین بۆ دێی هەیاسی. دوو هەیاسی هەیه، سەروو و خواروو. کە چووینە ئەوێ، ئەوان ناوەکەیان دەزانی. لەوێ وتیان ڕۆیشتووەتەوە بۆ سلێمانی. ئیتر ئێمەش گەڕاینەوە. پێش ئەوەی بگەینە تەیناڵ، لە ڕێگە چەند کەسێک بە پێ بەره و تەیناڵ دەڕۆیشتنەوە. دیار بوو بەکری حاجی فەرەج و بێستون دەیانزانی کێیە. کە پێیان گەیشتین، سڵاومان کرد. بە عومەری سەید عەلییان وت سەرکەوە لەگەڵمان. من تاکو ئه و کاتەش و دوای ئەوەش نەمزانی کێیە. بردمان بۆ سوورداش بۆ لای هێزی ڕزگاری. ڕەئیس عەبدوڵڵا ئامرهێز بوو. بەکری حاجی فەرەج دەستی کردە ملی و سەرکەوت، چونکی پێی وترابوو نابێ کەس بزانێ. ئێمە گەڕاینەوە سلێمانی. وتیان بڕۆن بیهێنن بۆ چوارتا. من خۆشم لێپرسراوی بارەگاکەی چوارتا بووم. گەڕاینەوە، چووینە سوورداش. لە سجن دانرابوو. لە بیرمە ملازم سەردار دەلەوی لەوێ بوو. هەر ئه و شەوە هێنامان بۆ چوارتا. تاکو ئه و ساتە عومەری سەید عەلیم نەناسیووە چییه و کێیە، لەبەر هاوڕێیەتی لەگەڵیان چووم. ئیتر من هاتمە دەرەوە، لای ژوورەکەی جەمال قاسم وەستابووم. وتی نازانم بۆچی منیان هێناوە، جەمال قاسم وتی غێر مارکسییەتەکە. کە وای وت، من لام سەیر بوو، چونکی وتیان خەتەره و پیاوی حکومەتە. ئەمە مانای چی؟ ئیتر کە هاتە دەرەوه، من خۆم قسەم لەگەڵ کرد وتم بۆچی تۆ لەسەر مارکسییەت گیراوی؟ وتی بەڵێ. وتم گوێ مەدەرێ من خۆم هەمووی مانگێک دەبێ لە حیزبێکی مارکسی وازم هێناوه. یانی چی خەڵکی مارکسی بگرم؟ ئیتر نازانم چییان لێپرسیووە و چیی وەڵام داوەتەوە. وتم گوێ مەدەرێ، من براتم لێرە.

زیندانیکردنی عومەر سەید عەلی

لە کۆمەڵگای کوردیدا هەر کەسێک کە دەگیرێ، حسابی بەندی بۆ دەکرێ. ئەویش کە لە ژوورەوە بوو، نە من ئەوم دەناسی نە ئەویش منی دەناسی؛ خۆی ماوە لە ژیان. من زۆر هاوکاریم کرد ئه و چەند ڕۆژه: 1- کتێبێکم بۆ بردە ژوورەوە عشرة أیام هزة العالم کە ئەمە مەگەر هەر لای مارکسییەکان و شیوعییە کان دەست بکەوێت، لە بارەگای پاراستن شتی وا هەر نییە ، هەشبێت بۆ زیندانی نییە . 2- نامەیەکم لێوەرگرت بۆ شێخ حامد کە خزمی بوو، بە دزییەوە ناردم بۆ ئەوەی بزانن گیراوه. هەر ئەوەش وایکرد زوو بەریان دا. 3- نەمهێشت لە زیندان ئیشی پێبکەن، ئیش هەر بە زیندانی دەکرێ. له و سەردەمەشدا چەند کەسێکی تر گیرابوون. وتیان ڕەوانەی بارەگای بارزانییان دەکەن. ئەمیشیان هێنا وامزانی ڕەوانەی سەرەوەی دەکەن. بە دزییەوه سێ دیناری ئه و کاتەم دایە. وتم نەک پارەی پێنەبێ. کاک عومەر ئێستا دەڵێت دینارێک بووه. ئەگەر دینارێک بێت یان زیاتر و کەمتر، مەبدەئی کارەکە حەق حسابی بکات. هەرچەند بێ، ئەو کاتە زۆر بووە. خۆشمان له و سەردەمەدا ڕەنگە چەند دینارێکمان پێبووبێ. کە هێنایانن، سواری سەیارەکەی یەکێتیی جوتیارانیان کردن، ئەمیان بەره و سلێمانی بردەوە. ئەوانی تریش ڕەوانەی سەرەوە کران بەره و گەڵاڵە و حاجی هۆمەران و ناوپردان. ئەوانیش حەمەی حەمە تالیب و ئەحمەدی برای بوون. ئەمان کە گیرابوون، فێلیان لێکردبوون. پێیان وتبوون وەرن کاک شەکیب عەقراوی ببینن، کاک عەبدوڵڵا مەلا ساڵح خزمیان بوو، فێڵیان لەویش کردبوو. کاک عەبدوڵڵا ویستبووی وەک کوردێکی دڵسۆز خزمەت بکات، کەوتبووە بەینەوە لە حکومەتیان دوور بخاتەوە و خزمەت بە شۆڕش بکەن. وەعدیان دابوویه، بەڵام دوایی وا دەرنەچوو. هەر ئه و شەوە کاک عەبدوڵڵا زۆر هەوڵی دا، وتی نامەردیتان لەگەڵ کردووم. قسەی زۆری کرد، حەقیشی بوو. بەڵام گوێیان لێنەگرت. ئەمە هەمووی محەمەد ڕەحیم کردبووی. غەدریان لێکرا، هەرچەند کاک عەبدوڵڵا وتی عەیبه و نامەردییە و بۆ من ناخۆشه، بەڵام ئەوان نەیانبیست.
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
📖 کورتەباس
1.👁️بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عومەری سەید عەلی
2.👁️مستەفا چاوڕەش
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
90%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 17 2018 6:47PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 18 2018 10:48AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jan 12 2020 6:27PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,865 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.113 KB Oct 17 2018 7:00PMزریان سەرچناری
📚 پەڕتووکخانە
  📖 بەردەوامبوون، الاستقامة
  📖 ئەسرینەکانی تەوبەکارێک
  📖 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆ...
  📖 هێزی بیرکردنەوە، زنجیر...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 27-01-2021
  🗓️ 26-01-2021
  🗓️ 25-01-2021
  🗓️ 24-01-2021
  🗓️ 23-01-2021
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
شەمۆ
ئەیام ئەکرەم ناسراو بە (شەمۆ)، ساڵی 1988 بەشی ئەکتەری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی موسڵی تەواو کردووە. چەندین بەرهەمی کۆمیدیی هەیە و دانیشتووی شاری هەولێرە.
شەمۆ
خالید مەجید فەرەج
ساڵی 1956 لە شاری سلێمانی گەرەکی کانێسکان لەدایک بووە خوێندنی سەرەتایی لە قوتانخانەی مەولەوی وناوەندی لە کانیسکان وئامادەیی لە هەڵکەوت بووە دواتر بۆ خوێندن چۆتە بەغدا و لە کۆلێژی یاساو رامیاری بەشی یاسای تەواو کردووە ماوەیەک لەدادگای سلێمانی وەکو فەرمانبەرێکی قەزائی کاری کردووە و لەدوای راپەرین وازی هێناوەو بۆتە پارێزەر و لەدەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی مافپەروەرانی کوردستانە، لەساڵی 1992 لە تەلەفیزێۆنی گەلی کوردستان بەرنامەی یاساوکۆمەڵی ئامادەو پێشکەش کردووە کە بەرنامەیەک بوو بایەخی بە کێشە یاسای
خالید مەجید فەرەج
میر تەحسین بەگ
لەساڵی 1944ەوە میری ئێزیدیەکانە، کە دوای مردنی باوکی لەتەمەنی یانزە ساڵیدا ئه و پۆستەی پێسپێردراو “مایان خاتون”ی دایکی تا تەمەنی میر گەیشتە 18 ساڵی سەرپەرشتیی دەکرد. میر سەرۆکی دنیایی ئێزیدیانە و نوێنەرایەتیان دەکات لەهەمو کۆڕ و کۆبونەوەکان و پەیوەندییان لەگەڵ وڵاتان و تائیفه و خێڵەکاندا.
میر تەحسین جگە لەزمانی کوردی، عەرەبیی و ئینگلیزیی و فارسیی دەزانێت. ساڵی 1962 بۆ یەکەمجار چوەتە ئەوروپا و بۆ ماوەی ساڵێک لەبەریتانیاو ئەڵمانیا نیشتەجێ بوە. لەسەرەتای دەیەی 1970دا بەشداریی لەبزوتنەوەی رزگاریخوا
میر تەحسین بەگ
مستەفا ئیلخانیزادە
بەرپرسی ناوەندی پەروەردەی زمانی کوردی و ئەدەبیاتی منداڵانی ئەدەب لە شاری بۆکان.
مستەفا ئێلخانی زادە
مستەفای ئێلخانی زادە یەکێکە لە نوسەرەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان و لەبواری جۆراوجۆری ئەدەب کاردەکات وەک شیعر و وەرگێڕان و زمانەوانی، بەڵام زیاتر وەک نوسەرێکی ئەدەبیاتی منداڵان ناسراوەو زیاتر لە چل کتێبی چاپکراوی هەیە بەزمانی کوردی، فارسی تورکی، هاوکات چیرۆکنوس و وەڕگێڕێکی بەسەلیقەشەو چەندان بەرهەمی جۆراوجۆری بڵاوکردۆتەوەو ئەندامی (ئەنجومەنی نوسەرانی منداڵانی ئێران)ە کە مەڵبەندی سەرەکی لە شاری تارانە
مستەفا ئیلخانیزادە
هەژیر قادریان
شاخەوانێکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ڕۆژی هەینی 27-01-2017 لەکاتی سەرکەوتندا بۆ سەر شاخی قوڵقوڵەی شاری سەقز بە هۆی هەرەسی ڕنووە بەفرەوە کاتژمێر 2:30 پاشنیوەڕۆ گیانی لەدەستداداوە.
-
هەژیر قادریان

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,265 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574