پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
حاتمیە
29-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
جهـ
سنونێ
27-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
سوهەیلا قازی محەمەد
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
زوڵفا محمود عەبدوڵا کوێخا مارف
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
ئەڤ بیرۆکەیا لە کیڤە سەرچاڤە گرتییە کە دبێژن ئێزیدییەکان کورد نین؟
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 514,949
وێنە 104,268
پەرتوک PDF 18,883
فایلێن پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
کەسایەتی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پرۆگرامی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان
هەڤکارێن کوردیپێدیا، ل هەمی بەشێن کوردستانێ، زانیاری یێن گرنگ ژبو هەڤ زمانێن خوە ئەرشیڤ دەکەن.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پرۆگرامی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان

پرۆگرامی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان
پرۆگرامی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان
بە‌شی یەکەم: لەسەر ئاستی عێراق
تەوەری یەکەم: بەنیشتمانیکردنی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ
تەوەری دوەم: بەرکەوتی گەلی کوردستان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی فیدراڵدا
تەوەری سێیەم: بەشداریی گەلی کوردستان لە دانانی ستراتیج و سیاسەتەکانی دەوڵەتی فیدراڵدا

بەشی دوەم: لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان
تەوەری یەکەم: ئامانجە نیشتمانی و دیموکراتیەکان
- ئامانجە نیشتمانیەکان
- ئامانجە دیموکراتیە‌کان
- بە‌‌یاساییکردنی ئامانجە نیشتمانی و دیموکراتیەکان
- سنوردارکردنی قەبارە و جوڵەی حیزبی سیاسی
- کاراکردنی پەرلەمان‌ و حکومەت
- بەنیشتمانیکردنی دامودەزگا سەربازی و ئەمنیەکان
تەوەری دوەم: سیاسەتی ئابوری و بنیاتنانی ژێرخان
- ڕۆشنکردنەوەی سیاسەتی دارایی و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی
- سامانی سروشتی و دانانی سندوقی نەوەکان
- بنیاتنانی ژێرخانی هەرێم و ئەنجامدانی پرۆژەی ستراتیجی
- هاندانی بەرهەمهێنان و سەرمایەگوزاری
تەوەری سێیەم: ئامانجی پەروەردەیی، تەندروستی، ژینگەیی و ڕۆشنبیری
- چاکسازی لە سیستمی پەروەرده و خوێندنی باڵادا
- چاکسازی لە سیستمی تەندروستی و ژینگەپارێزیدا
- هاندانی داهێنان و چالاکی فەرهەنگی
- ئازادکردنی کۆمەڵگای مەدەنی و کاراکردنی ڕێکخراوە ناحکومیەکان
تەوەری چوارەم: دادی کۆمەڵایەتی و گەشەدان بە سامانی مرۆیی
- کارکردن بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاریی و بێکاری
- پێگە‌یاندنی منداڵان و نەوجەوانان‌
- کارکردن بۆ چارەسەرکرنی کێشەی گەنجان
- دادی کۆمەڵایەتی و یاسایی لەنێوان هەردو ڕەگەزدا
- هاوکاریکردنی پێشمەرگە، کەسوکاری شەهیدان، قوربانیانی ئەنفال و چەکی کیمیایی.
- هاوکاریکردنی قوربانیانی قەیرانە کۆمەڵایەتی و ئابوریەکان
- چاککردنی سیستمی خانەنشینی
- هاوکاریکردنی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان
- چاودێریکردن و هاوکاریکردنی پەککەوته و بەساڵاچوان
- دابینکردنی دۆخێکی دادپەروەرانه بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران
- پشتیوانیکردنی هەردو توێژی کرێکاران و جوتیاران
- دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ بازرگان و کاسبکاران
- بایەخدان بە ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات

بەشی سێیەم: لەسەر ئاستی پارێزگاکان
تەوەری یەکەم: چەسپاندنی نەناوەندێتی کارگێڕی
تەوەری دوەم: کاراکردنی ڕۆڵی شارەوانیەکان
تەوەری سێیەم: پلانسازیی بەگوێرەی تایبەتمەندیی پارێزگا و شارەوانیەکان



بەشی یەکەم:
پرۆگرامی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان
لەسەر ئاستی عێراق


تەوەری یەکەم:
بەنیشتمانیکردنی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ

قەیرانی نوێنەرایەتیکردنی گەلی کوردستان لەسەر ئاستی عێراق یەکێک بوە له و قەیرانە ئاڵۆزانەی، کە لە دروستبونی دەوڵەتی نوێی عێراقەوه تا ئەمڕۆ، هەڕەشە‌ی له قەوارەی کوردستانی باشور و بەرهەمی شۆڕش و قوربانیەکانی گەلی کوردستان کردوە. زۆرجار ئەوەی گەلەکەمان بە شۆڕش و قوربانیدان بەدەستی هێناوە، لەسەر مێزی دانوستان، یان لە پەیوەندی ژێربەژێر و ناڕۆشنی سەرکردە و شاندە کوردیە‌کان لەگەڵ حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی بەغدا، لەدەستچوە یان سازشی لەسەر کراوە.
بەر لە ڕاپەڕینی ئاداری 1991، بەهۆی نەبونی دامودەزگای هەڵبژێردراوی خاوەن ڕەوایەتی یاسایی، سەرکردایەتی حیزبەکانی شاخ، لەسەر بنەمای شەرعیەتی شۆڕشگێڕیی، ئه و نوێنەرایەتیەیان لە بەرژەوەندی خۆیان، وەک حیزبی پێشڕەو، بەکاردەهێنا‌. دوای ڕاپەڕینیش، سەرباری دامەزراندنی کۆمەڵێک دامودەزگای بان حیزبی، وەک پارلەمان، ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی هەرێم، کەچی باڵادەستیی حیزب، بەتایبەتی ئه و حیزبانەی کە لە شۆڕشەوە هاتبون، وەک خۆی مایەوە، بەجۆرێک دامەزراوە نیشتمانیەکان بونە پاشکۆی دو حیزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێم، قەیرانی ڕەوایەتی نوێنەرایەتی نیشتمانیش وەک خۆی مایەوە.
دوای ڕوخانی ڕژێمی دیکتاتۆری عێراق لە ساڵی 2003دا، سەرباری ئەوەی گەلی کوردستان بەپێی دەستور و ئیستحقاقی نەتەوەیی چەندین پۆستی گرنگی لە بەغدا وەرگرت، کەچی ئه و پۆستانەش‌، هاوشێوەی دامەزراوە نیشتمانیەکانی هەرێم، لەلایەن حیزبە دەسەڵاتدارەکانەوە پاوانکران، ئیتر بڕیاری شەڕ و ئاشتی، بایکۆت و پەیوەندیبەستن، دانوستان و ململانێ لەگەڵ بەغدا، بەپێی مەزاجی حیزب و سەرکردەی حیزبەکان، لە گێژاوی هەمان قەیراندا مایە‌وە.
هەرچەندە لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسەوە سەرکردەکانی هەرێم بە هەمو قورسایی خۆیانەوە لە بەغدا ئامادەن، چەندین پۆستی سەرۆکایەتی، سیادیی، وەزاریی و ئەمنی هەستیاری حکومەتی عێراقیان وەرگرتوە، کەچی پەیوەندیی هێزە کوردستانیەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و هێزە عێراقییەکاندا بەردەوام لە پاشەکشە‌ و ئاڵۆزبوندایە. تائێستا لایەنی کوردی لە بەغدا نەیتوانیوە شەراکەتی سیاسی ڕۆشن لەگەڵ هێزە عێراقیەکاندا بنیات بنێت، نەیتوانیوە گوشار بەئاڕاستەی چەسپاندن‌ و جێبەجێکردنی ئەو مادە دەستوریانەدا دروستبکات کە مافەکانی گەلی کوردستان دەستەبەردەکەن.
لەبری ئەوەی لایەنی کوردی گوشار‌ و ململانێ بە ئاڕاستەی چارەی پرسە هەڵپەسێردراوان بخاتەگەڕ، کە پەیوەندیدارن بە خاک و مافی نەتەوەیی و بەرژەوەندیی ستراتیجی گەلی کوردستانەوە...، کەچی زۆربەی ململانێکانی لەسەر گرێبەستی نەوتی، بودجە‌ و وەرگرتنی پۆستی باڵا بوە. لایەنی کوردیی لەو ململانێیەدا نەیتوانیوە قەناعەت بە بەغدا بکات سەبارەت بە ڕەوایەتیی داواکانی، تەنانەت نەیتوانیوە قەناعەت بە ڕای گشتی کوردستانیش بکات کە لەسەر مافی هەرێم ململانێ دەکات. سەرەنجام ئەدای خراپی نوێنەرانی حیزبە دەسەڵاتدارەکان لە بەغدا زیانی بە کۆی دۆزی گەلی کوردستان گەیاندوە.
بزوتنەوەی گۆڕان پێیوایە قەیرانی نوێنەرایەتیکردنی گەلی کوردستان لە بەغدا یەکێکە له و قەیرانە ڕاستەقینانەی، کە هەڕەشە لە قەوارەی هەرێم و مافی چارەنوس و مافە دەستوریە بەدەستهاتو و بەدەستنەهاتوەکان دەکا. بزوتنەوەی گۆڕان بڕوای وایە ئه و قەیرانە تەنها بە هەڵبژاردنی ڕوکەشی نوێنەرانی هەرێم لە بەغدا، بە لۆجیکی زۆرینەوە کەمینە یان بەپێی ڕێکەوتنی ناڕۆشنی نێوان حیزبە دەسەڵاتدارەکان، چارەسەر نابێ... بەڵکو پێویستی بە میکانیزمێکی گونجاوە، کە ماف و بەرپرسیارێتی و سنوری دەسەڵاتی نوێنەرانی گەلی کوردستان لە بەغدا و هەرێم دیاری بکا.
بەئامانجی چارەسەرکردنی ئه و قەیرانە بزوتنەوەی گۆڕان کۆشش دەکا لەپێناو:
1. بەدەزگاییکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ، دیاریکردنی ژێدەر (مەرجەعیەت)ی نوێنەرایەتی گەلی کوردستان لە بەغدا، بەنیشتمانیکردنی پرۆسەی دروستکردنی بڕیاری کوردستانی لەبارەی شەڕو ئاشتی، ململانێ و دانوستان، توندکردن یان نەرمی نواندن و ڕێکەوتن لەگەڵ بەغدا و نوێنەرانی پێکهاتەکانی تری عێراقدا.
2. جگە له و پرسانەی کە پێویستیان بە ڕیفراندۆمی میللی هەیە، یان لە سنوری دەسەڵاتی دیاریکراوی نوێنەرانی هەرێمدان لە بەغدا، دۆسیەی پرسە ستراتیجیەکانی هەرێم لە پەیوەندیدا بە حکومەتی فیدراڵەوە بسپێردرێ بە پەرلەمانی کوردستان. پەرلەمان مافی ئەوەی هەبێ بڕیاری کۆتاییان لەسەر بدات، مافی ئەوەی هەبێ لەکاتی پێویستدا بیانخاتە ڕاپرسیەوە، یان بە سازانی نیشتمانی لەنێوان ئه و هێزانەی کە نوێنەرایەتیان لە پەرلەماندا هەیە بڕیاریان لەسەر بدا.
3. بەپیشەییکردن و بەیاساییکردنی ئەرکی دانوستان و چاودێریکردنی ئەدای نوێنەرانی گەلی کوردستان لەناو دەسەڵاتە جیاوازەکانی حکومەتی فیدراڵ و وەزارەت و دامەزراوە و دەستە سەربەخۆکانی عێراقدا، لەڕێگەی دامەزراندنی دەستەیەکی نیشتمانییەوە کە له پەرلەمان هەڵبژێردرێ و لە‌بەردەم پەرلەمانیشدا بەرپرسیاربێ، ئەرکە سەرەکیەکەی بریتی بێ لە دانوستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەپێناو چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و داکۆکیکردن لە ئیستحقاقی نەتەوەیی گەلی کوردستان به و شێوەیەی لە دەستوری عێراقدا هاتوە.
4. ئارشیفکردن و بەدۆکیۆمێنتکردنی دانوستان لەنێوان نوێنەرانی گەلی کوردستان و حیزبە کوردیەکان و نوێنەرانی حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق لەمێژوی دورو نزیکدا.
5. ئامانج لە بەنیشتمانیکردن و بەدەزگاییکردنی پەیوەندیی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بریتیە لە:
- دیاریکردنی سنور و دەسەڵاتەکان لەنێوان هەرێم‌ و حکومەتی فیدراڵدا، ڕێزگرتن لە دەسەڵاتە حەصریەکانی حکومەتی فیدراڵ، ڕێگری لە هەر پێشێلکارییەک بۆ سەر دەسەڵاتەکانی هەرێم بەو جۆرەی دەستور بڕیاری لەسەر داوە.
- دیاریکردنی سنوری جوگرافی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە دابڕاوەکان بەگوێرەی مادە تایبەتەکانی دەستوری عێراق و دۆکیۆمێنت و ڕاستیە مێژویی و جوگرافیەکان، بەتایبەتی ناوچەکانی کەرکووک، شەنگال، زەممار، تەلەعفەر، شێخان، مەخمور، خانەقین، دوز و مەندەلی و ناوچە دابڕاوەکانی تر.
- دامەزراندنی بنەماکانی وتوێژێکی شارستانی لەنێوان نوێنەرانی گەلی کوردستان و نوێنەرانی تورکمان‌ و عەرەب و کلدۆئاشوریی لە ناوچە دابڕاوەکاندا، لەسەر بنەمای ئینتیمای هاوبەش بۆ نیشتمان، هاوسێیەتی لە جوگرافیا و مێژودا، شەراکەت‌ و بەرژەوەندیی یەک تەواوکار، دور لە دەمارگیریی، دور لە هەر جۆرە گوتارێک کە بۆنی شۆڤێنیزم‌ و توندڕەویی لێبێت.
- کارکردن بۆ هەڵگرتنی ستەمی نەتەوەیی و ئاینی لەسەر کوردی فەیلی و ئێزیدییەکان، بژاردنەوەی زەرەر و زیانەکانیان و پەرەپێدانی ناوچە ئەسڵیەکانی نیشتەجێبونیان لەڕوی ئابوری و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەوه.
- هاوکاریکردنی نوێنەرانی هەرێم لە دەسەڵاتە جیاوازەکانی دەوڵەتی عێراقدا، بەتایبەتی ئەوانەی بەپێی ئیستحقاقی نەتەوەیی پۆستی سەرۆکایەتی و سیادی و وەزاریی و ئەمینیان وەرگرتوە، چاودێریکردنی ئەداو شێوازی کارکردنیان و ئاستی پابەندبونیان بە داکۆکیکردن لە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستانەوە‌.

تەوەری دوەم:
بەرکەوتی گەلی کوردستان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی فیدراڵدا

به و پێیەی عێراق وڵاتێکی فیدراڵە، گەلی کوردستان جگە لە ئیستحقاقی هەڵبژاردن ئیستحقاقێکی تری هەیە کە ئیستحقاقی نەتەوەیی و ئیستحقاقی هەرێمە لەناو پەیکەرەی دەوڵەتی ئیتحادیدا، واتە پێویستە لە کۆی دەسەڵات و دامەزراوە ئیتحادیەکاندا بەرکەوتی گەلی کوردستان لە پۆست و بەرپرسیارێتی و ڕێژەی بەشداربونی هاوڵاتیانی هەرێم لە دامەزراوەکاندا مسۆگەر بکرێ.
بزوتنەوەی گۆڕان بەهەمان ئه و ئەندازەیەی کۆشش دەکا لەپێناو مسۆگەرکردنی ئیستحقاقی هەڵبژاردنی خۆی وەک قەوارەیەکی سیاسی لەسەر ئاستی عێراق، کۆشش دەکا بۆ مسۆگەرکردنی ئیستحقاقی نەتەوەیی هەمو گەلی کوردستان و سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمیش لەناو دەوڵەتی فیدراڵدا. له و پێناوەدا پێویستە لە دیدی بان حیزبی و بان بەرژەوەندیی بەرتەسکەوە بڕوانینە پۆستە سەرۆکایەتی و سیادی و وەزاری و ئەمنیەکان، دەبێ ئەوانەی کاندید دەکرێن بۆ ئه و پۆستانە نوێنەرایەتی هەمو گەلی کوردستان بکەن و پاش کاندیدکردنیان لە لایەن لیستە براوەکانەوە سازانی نیشتمانی بۆ ناونانیان ئەنجام بدرێ. بۆ ئه و پۆستانەش کە سیاسی نین و بەشێکن لە بەرکەوتی هەمو گەلی کوردستان پێویستە لەسەر بنەمای لێوەشاوەیی و کێبڕکێی عادیلانە‌ دابەشبکرێن و هیچ هاوڵاتیەک لە مافی خۆپاڵاوتن بێبەش نەکرێ.
لەم پێناوەدا بزوتنەوەی گۆڕان کۆشش دەکا بۆ:
- بنیاتنانی دەزگا و دامەزراوە ئیتحادیەکانی عێراق دور لە بەشبەشێنەی حیزبی و ناوچەگەری و تایەفەگەری، مسۆگەرکردنی بەرکەوتی عادیلانەی پێکهاتەکانی عێراق له و دەزگا و دامەزراوانەدا بەبێ جیاوازی.
- ئەنجامدانی سازانی نیشتمانی بۆ ناونانی ئه و کاندیدانەی کە بەپێی ئیستحقاقی نەتەوەیی گەلی کوردستان پۆست لە بەغدا وەردەگرن، بەتایبەتی پۆستە سەرۆکایەتی و سیادی و سەربازی و ئەمنیەکان.
- زامنکردنی بەشداریکردنی ڕۆڵەکانی گەلی کوردستان، بەتێکڕای پێکهاتەکانیەوە، لە وەزارەت و دامەزراوە و دەستە ئیتحادیەکاندا لەسەر بنەمای لێوەشاوەیی، دور لە بەشبەشێنەی حیزبی، بەتایبەتی لە وەزارەتی دەرەوە، باڵوێزخانە و کونسوڵگەریەکانی عێراق، نوێنەرایەتیەکانی هەرێم لە دەرەوه.
- هە‌ڵبژاردنی کاندیدی شارەزا و تەکنۆکرات و سەربەخۆ بۆ دەستە سەربەخۆکان و پۆسته قەزاییەکانی دادگای فیدراڵ بەپێی سازانی نیشتمانی.
- چاککردن و گەشەپێدانی سیستمی ئەمنیی دەوڵەتی ئیتحادی و عەقیدەی عەسکەریی لەسەر بنەمای پاراستنی دەستور و پاراستنی پێناسی عێراق وەک وڵاتێکی فرەنەتەوە.
- چەسپاندنی کۆڵەکەکانی دەوڵەتی قانون و بەرگرتن لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و دور ڕاگرتنی دەزگا ئەمنیەکان لە‌ ئینتمای حیزبی و دەستەگەریی بەرتەسک.
- مسۆگەرکردنی بەشداریکردنی ڕۆڵەکانی گەلی کوردستان، بەتێکڕای پێکهاتەکانیەوە، لە سوپای عێراق، وەزارەتی بەرگری، دامەزراوە فیدراڵییە ئەمنییەکان، هەیئەی ئەرکان، هێزی زەمینی و ئاسمانی و دەریایی.
- بەشداریپێکردنی سەرباز و پلەدارانی گەلی کوردستان لە هێزە چەکدارەکان و سوپای فیدراڵدا بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگیی لەنێوان پێکهاتەکانی عێراقدا وەک لە مادەی نۆیەمی دەستوردا هاتوە.
- ڕێکخستنی هێزی پێشمەرگە، مەشق پێکردن و چەکدارکردنی بەشێوازی هاوچەرخ، بودجەی پێویستی وەک بەشێک لە سیستمی بەرگریی دەوڵەتی فیدراڵ بۆ دابین بکرێ لە چوارچێوەی هێزی پاسەوانی هەرێم و هێزی پاسەوانی سنور، بەرزکردنەوەی ئاستی گوزەرانی مونتەسیبەکانی بۆ ئاستی مونتەسیبەکانی سوپای نیزامیی عێراق.
- دەرکردنی یاسا فیدراڵییەکان‌ و دامەزراندنی ئەنجومەنی فیدراڵ وەک لە هەردو مادەی (61) شەست و یەک و (65) شەست و پێنجی دەستوردا هاتوە.
- کاراکردنی ڕۆڵی دادگای فیدراڵ، دور لە بەشبەشێنەی حیزبی و دەستێوەردانی سیاسی.
- دامەزراندن‌ و خستنەگەڕی دەستەی گشتیی چاودێریی داهاتی فیدراڵ و دەستەی ڕاژەی فیدراڵ بۆ بەرگریکردن لە بەرکەوتی دارایی و کارگێڕیی خەڵکی کوردستان، وەک لە هەردو مادەی (106) سەدو شەش و (107) سەد و حەوتی دەستوردا هاتوە.

تەوەری سێیەم:
بەشداریی گەلی کوردستان لە دانانی ستراتیج و سیاسەتەکانی دەوڵەتی فیدراڵدا

پتەوکردنی بنەماکانی سیستمێکی دیموکرات و فیدراڵ، کە زەمانەتی مافی هەمو پێکهاتەکانی عێراق بکا، ڕێگری لە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و ئەگەری زیندوبونەوەی دیکتاتۆریەت و شۆڤێنیزم بکا...، پێویستی بە جێگیرکردنی بنچینەی شەراکەتی ڕاستەقینە‌یە لهنێوان پێکهاتەکاندا، پێویستی بە سەرلەنوێ داڕشتنەوەی پەیکەرەی دەوڵەتی عێراقە بەجۆرێک گەلی کوردستان، وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی خاوەن خاک، بەشداری لە دانانی سیاسەتەکانی دەوڵەتی فیدراڵدا بکا، بەتایبەتی له و جومگانەدا کە پەیوەندیدارن بە سیاسەتی ئەمنی و بەرگریی، دیبلۆماسیەت و کاروباری دەرەوە، پلاندانان و سیاسەتی دارایی، سیاسەتی نەوت و گاز و سامانی سەر زەوی و ژێر زەوی.
لەدوای ڕوخانی بەعسەوە تائێستا، جگە لە پۆستە سەرۆکایەتی و سیادی و وەزاریەکان، چەندین مەلەفی گرنگی سیاسەتی دەوڵەتی عێراق، بەردەوام یان ناوبەناو، سپێردراون‌ بە وەزیر و بەرپرسە کوردەکان کە کاندیدی دو حیزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێم بون... وەک مەلەفی دیبلۆماسی و سیاسەتی دەرەوە، مەلەفی پلاندانان و دارایی، مەلەفی سامانی ئاو و کاروباری ئەرکانی سوپا و چەندین مەلەفی گرنگی تر. بەڵام ئه و وەزیر و بەرپرسانە جگەلەوەی نەیانتوانیوە بەشدارای لە دانانی ستراتیج و سیاسەتەکانی دەوڵەتی عێراقدا بکەن، نەشیانتوانیوە لە داڕشتنی ئه و سیاسەتانەدا بەرژەوەندیەکانی هەرێمی کوردستان بپارێزن.
لە سیاسەتی دەرەوەی عێراقدا نەتوانراوە عێراق وەک وڵاتێکی فرەنەتەوە بەجیهان بناسێندرێ، نەتوانراوە چالاکی دیبلۆماسی لەسەر ئاستی نێودوەڵەتی بخرێتەگەڕ بۆ بەفەرمی ناساندنی ئه و هەڵمەتی کوشتارو وێرانکاری و جینۆسایدەی کە لە سەردەمی دیکتاتۆریەتدا دەرهەق بە گەلانی عێراق بەگشتی و گەلی کوردستان بەتایبەتی ئەنجامدراوه، بەدیاریکراویش ناساندنی تاوانەکانی ئەنفال و کارەساتەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە و ناوچەکانی تری کوردستان وەک جینۆساید و تاوان دژ بە مرۆڤایەتی. نەتوانراوە سیاسەتێکی ئیقلیمی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا پێڕه و بکرێ. نەتوانراوە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە سەفارەت و کونسوڵگەریەکان بکرێتەوه،‌ لە کاتێکدا ئەوە مافێکی دەستوریی هەرێمە. لە سیاسەتی نەوت و گازو سامانە سروشتیەکاندا بەردەوام ناکۆکی لەنێوان سیاسەتی هەرێم و سیاسەتی دەوڵەتی فیدراڵدا لەئارادا بوە، هەرێم بەهۆی ئه و سیاسەتە ناشەفافەی کە لەبواری نەوت و گاز و سامانە سروشتیەکاندا پێڕەوی کردوە، نەیتوانیوە قەناعەت بە وەزارەتی نەوت و حکومەتی عێراق بێنێ سەبارەت بە دەستوریبونی گرێبەستەکانی لەگەڵ کۆمپانیا بیانیەکاندا. لە سیاسەتی دارایی و بودجەشدا سەرەتای هەمو ساڵێکی دارایی و لە میانەی گفتوگۆکردن سەبارەت بە بودجەی ئیتحادیی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی عێراق سەبارەت بە بەرکەوتی هەرێم لە بودجەی گشتی و بەرکەوتی هێزی پێشمەرگە لە بودجەی سەربازی و ئەمنی عێراق سەرهەڵدەدەنەوە.
بەکورتی سەرکردایەتی کورد هەمیشە لە پێگەی بەرگرییەوە ململانێی لەگەڵ حکومەتی بەغدا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراقدا کردوە، نەیتوانیوە هاوکێشەکە پێچەوانە بکاتەوه، نەیتوانیوە دامەزراوە ئیتحادیەکان بکاتە ئامرازی ململانێ و سەنگەری پاراستنی بەرژەوەندیەکانی هەرێم، نەیتوانیەوە له و دامەزراوانەوە نمونەیەکی جوانی ئەدای کوردستانی پێشکەش بە عێراقیەکان بە گشتی و دانیشتوانی ڕەسەنی ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان بکا، نەیتوانیوە قورسایی خۆی لە بەغدا گرێبداتەوە بە دۆخی ئارامی هەرێم و هەرێم بکاتە مەڵبەندی گەشەی ئابوری و ڕاکێشانی سەرمایەی ئابوری و زانستی و وەبەرهێنان لەسەر ئاستی هەمو عێراق.
لەم ڕوانەگەیەوە بزوتنەوەی گۆڕان کۆشش دەکا بۆ چالاککردنی ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە دانانی ستراتیج و سیاسەتەکانی دەوڵەتی عێراقدا لەپێناو:
- جێگیرکردنی پرەنسیپەکانی سیستمی دیموکراتی فیدراڵ لەسەر بنچینەی شەراکەتی ڕاستەقینە لەنێو پێکهاتەکانی گەلی عێراقدا لە بوارەکانی بەڕێوەبردنی دامودەزگاکانی دەوڵەتی فیدراڵ و وەرگرتنی بڕیارە ستراتیجییەکان و دابەشکردنی سامان بەشێوەیەکی عادیلانە.
- بەرەنگاربونەوەی تەنگبینی، تیرۆر، ڕەگەزپەرستی و دەمارگیری، هەڵگرتنی جیاکاری لەنێوان هاوڵاتیاندا لەسەر بنەمای نەتەوه، ئاین، مەزهە‌ب، بیروباوەڕ، ڕەگەز، ئینتیمای حیزبی و پایەی کۆمەڵایەتی.
- چە‌سپاندنی زمانی کوردی وەک زمانێکی فەرمی لەسەر ئاستی عێراق لە دامەزراوە فیدراڵییەکان و لەو‌ کاروبارانەی کە دەستوری عێراق دیاری کردون‌.
- زامنکردنی بەشداریی خەڵکی کوردستان، بە تێکڕای پێکهاتەکانیەوە، لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان، نوێنەرایەتیەکانی نەتەوه ‌یەکگرتوەکان، کۆمکاری عەرەب و ڕێکخراوی کۆنگرەی ئیسلامیدا.
- دامەزراندنی نوێنەرایەتییەکانی هەرێمی کوردستان لە باڵوێزخانە و کونسوڵگەریەکانی عێراق و کاراکردنی ڕۆڵیان دور لە بەشبەشێنەی حیزبی تەسک.
- کاراکردنی سیاسەتی دەرەوەی عێراق بەئاراستەی ناساندنی عێراق بە جیهان وەک وڵاتێکی فرە نەتەوە، ناساندنی ئه و تاوانانەی کە لە سەردەمی دیکتاتۆریەتدا دەرهەق بە گەلانی عێراق بەگشتی و گەلی کوردستان بەتایبەتی ئەنجامدراوه وەک جینۆسایدو تاوان دژ بە مرۆڤایەتی، بەتایبەتی تاوانەکانی ئەنفال و خاپورکردن و کیمیابارانی هەڵەبجە و ناوچەکانی تری کوردستان.
- بایەخدان بە ڕەوەندی عێراقی لە دەرەوەی وڵات، خۆشکردنی زەمینەی کۆچی پێچەوانەی ئارەزومەندانە‌ بۆیان، بەتایبەتی بۆ زانا و پسپۆڕ و شارەزاکانیان، لە پێناو بەشداری پێکردنیان لە دروستکردنەوەی ژێرخانی ئابوری و زانستی و مرۆیی وڵاتدا.
- زامنکردنی پشکی کوردستان لە پرۆژە ستراتیجیە فیدراڵیەکانی کەرتی گواستنەوەی زەمینی و ئاسمانی و هێڵی شەمەندەفەر، کەرتەکانی نەوت و گازو کانزا و ئەمبارکردنی ئاو.
- کاراکردنی ڕۆڵی (دامەزراوەی گشتیی چاودێری و تەرخانکردنی داهاتە فیدراڵییەکان) لەپێناو دابینکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بەخشیش و کۆمەک و داهاتە داراییە فیدراڵییەکان و زامنکردنی ڕۆشنی و عەدالەت، هەروەکو لە دەستوری هەمیشەیی عێراق دا هاتوە.
- پێڕەوکردنی پرەنسیپی ڕۆشنی لە مامەڵەکردن لەگەڵ بودجەی گشتی، لەبوارەکانی: وردەکاریەکانی بودجه، سەرچاوەکانی و چۆنێتی خەرجکردن و دابەشکردنی بەسەر کەرتە ئابورییەکان و ناوچەکان و هەرێمەکاندا.
- پەرەدان بە کەرتەکانی ئابوری و بەڕێوەبردنی گشتی و سامانی گشتی، ڕزگارکردنیان لە پاوانکردن و گەندەڵی. هاندانی وەبەرهێنان و تەکنەلۆجیای زانیاری و پێشخستنی کەرتە بەرهەمهێنەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی، سامانی ئاژەڵ، هاندان و پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار.
- دانانی پلانی ستراتیجی بۆ چاککردن و نوێکردنەوەی کەرتەکانی تەندروستی و پەروەردە و فێرکردن.
- جێبەجێکردنی پرۆژەی ستراتیجی لە بوارەکانی ڕێگاوبان، نیشتەجێکردن، هێڵی شەمەندەفەر، کارەبا، نەوت، گاز، ئاو و ئاوەڕۆ، پرد و بەنداودا.
- کارکردن بۆ نەهێشتنی هەژاری و قەیرانی بێکاری لە ڕێگەی دۆزینەوەی هەلی کار‌ بۆ هاوڵاتیان و ئەنجامدانی پرۆژەی بوژاندنەوە و پەرەپێدان‌، تەرخانکردنی پارەی پێویست بۆیان لە بودجەی ئیتحادی.
- قەرەبوکردنەوەی ئابوریی ئه و ناوچانەی بەر تاوانەکانی کۆمەڵکوژی، ئەنفال و کیمیاباران و خاپورکاری کەوتون و سەرلەنوێ دروستکردنەوەیان بەشێوەیەکی هاوچەرخ‌.
- پاراستنی ژینگه و کارکردن بۆ بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی ژینگەپارێزی سەبارەت بە مەترسیەکانی پیسبونی ژینگه، بەبیابانبون و سوێربونی زەوی، پاراستنی سروشت، فراوانکردنی ڕوبەریسەوزایی و قەدەغەکردنی ژاکاندنی سروشت.


بەشی دوەم:
پرۆگرامی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان


تەوەری یەکەم:
ئامانجە نیشتمانی و دیموکراتیەکان

بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر بنەمانی ئینتما بۆ نیشتمانی کوردستان دامەزراوە، کوردستانیبون لەدیدی بزوتنەوەی گۆڕاندا ناسنامەیەکی کۆکارە، هەمو هاوڵاتیەکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە دانیشتوی هەرێم بێت، سەر بە هەر نەوتەوە و پێکهاتەیەکی ئیتنی و ئاینی و مەزهەبی بێت.
بزوتنەوەی گۆڕان ئامانجی نیشتمانی لە ئامانجی دیموکراتی جیاناکاتەوە، بنیاتنانی قەوارەی کوردستان لە بنیاتنانی قەواره و کەسایەتی تاک جیاناکاتەوە. دامەزراندنی هەرێمێکی بەهێز، کە بەرگەی هەڕەشە دەرەکیەکان بگرێت، بە ئازادکردنی تاک و چەسپاندنی سیستمی دیموکراتی لە ناوخۆدا دەستپێدەکات، چونکە نەتەوەی ئازاد بەرهەمی مرۆڤی ئازادە، تا بڕی هەستکردنی مرۆڤ بە ئازادیی و دادپەروەریی لە وڵاتەکەی خۆیدا زیاتربێت، پەیکەرەی کۆمەڵایەتی و قەوارەی نیشتمانی بەهێزترە‌ و توانای بەرەنگاربونەوەی زیاتر دەبێت.
وەفاداریی بۆ ڕەنج و قوربانیدان‌ و گیانبەخشینی گەلەکەمان لە مێژوی دور و نزیکدا، ئەوە دەخوازێت کە بەری ڕەنج‌ و قوربانیدان و گیانبەخشین، بەیەکسانی، بەسەر هەمو هاوڵاتیانی کوردستاندا دابەش ببێت و هیچ کەس‌ و لایەنێک بۆی نەبێت بەتەنها خۆی بکاتە خاوەنیان. پاوانکردنی بەرهەمی سەروەرییەکانی ڕابردو، پاوانکردنی پیرۆزیەکانی گەلەکەمان، لەلایەن هەر هێز و کەس و خێزان و بنەماڵەیەکەوە بێت، دژی سەرەتاکانی دیموکراسی و نیشتمانپەروەرییە.
بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر بنەمای هاوڵاتیبون مامەڵەیەکی یاسایی و دیموکراتی لەگەڵ چەمکی نیشتمان و نیشتمانپەرەوری دەکا، هاوڵاتیانی کوردستان سەر بە هەر ناوچە و خێڵ و پێکهاتە و بنەماڵەیەک بن، لە هەر تەمەنێکدا بن و سەر بە هەر ڕەگەزێک بن، هەڵگری هەر فیکر و عەقیدەیەک بن، خاوەنی هەر پێگەیەکی کۆمەڵایەتی و ئابوری و هەر پێشێنێکی سیاسی بن، لەبەردەم یاسا و لەبەجێهێنانی ئەرک و زامنکردنی مافەکانیاندا یەکسانن.
کۆمەڵگەی کوردی مێژویەکی تاڵی لەگەڵ دیاردەی پاوانکردنی نیشتمانپەروەری، بەخشینەوەی خیانەت‌ و تۆمەت لەنێوان هێزە سیاسیەکاندا هەیە، ئەم دیاردەیە هۆکاری سەرەکی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ بوە، هۆکاری پێکدادانی نێوان ئەو پارت و هێزانە بوە کە ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی حیزبیان تێکەڵکردوە، هۆکاری لێکترازانی پەیکەرەی کۆمەڵایەتی و لاوازبونی هوشیاریی نیشتمانی بوە. بزوتنەوەی گۆڕان بڕوای وایە لەبری حیزبە سیاسیەکان دەبێت پەرلەمان و دەزگا شەرعیەکانی نوێنەرایەتیکردن، مەرجەعی نیشتمانی و یاسایی بن بۆ بڕیاردان لەسەر پرسە نیشتمانیەکان، لە بابەتی پرسی چارەنوسی سیاسی، ئاسایشی نەتەوەیی، پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، پەیوەندیی نێوان هەرێم و وڵاتانی دراوسێ‌‌ و جیهانی دەرەوە بەگشتی.
ئازادی گەلی کوردستان و مافی بڕیاردانی چارەنوس، بە بڕیاردانی سەربەخۆیی کوردستانیشەوە، ئامانجێکی باڵا و ستراتیجیی بزوتنەوەی گۆڕانە. گەلی کوردستان لەپێناو ئه و ئامانجەدا چەندین شۆڕشی بەرپاکردوه، چەندین جار ڕوبەڕوی جینۆساید و ئەنفال و کیمیاباران و وێرانکاریی بۆتەوە. بەڵام ئه و ئامانجە نیشتمانیە باڵایه تەنها بە دروشم بەدی نایەت، بەڵکو پێویستی بەهەنگاوی کردەییە لەسەر زەمینی واقع، پێویستی بە نیشتمانیکردنی دامودەزگاکانی هەرێم و پاککردنەوەی هەمو ئه و دامودەزگایانەیە لە وەلای حیزبی و شەخسی و بنەماڵەیی بەرتەسک، پێویستی بە گەڕاندنەوەی کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکانە بۆ سەر خاکی هەرێم. ترساندنی داگیرکەران بە ئەگەری ڕاگەیاندنی کوردستانی سەربەخۆ بەبێ زەمینەسازی لەسەر زەمینی واقع، بەبێ گەڕاندنەوەی کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان، بەبێ بنیاتنانی دامەزراوەی نیشتمانی بان حیزبی، تەنها دروشمێکی کرچە، نە داگیرکەران دەترسێنێ، نە ڕۆحی بەرەنگاریش لەناوخۆدا دروستدەکات.
هەڕەشەی بێ ناوەڕۆک و ڕوپامایی ساختە بۆ داگیرکەران ئه و دو گوتارە بون کە سەرکرادایەتی دو حیزبە باڵادەستەکەی هەرێم بەردەوام پێڕەویان کردوە، چ لەناو عێراقداو چ لەگەڵ ئه و دەوڵەتانەی دراوسێدا کە کوردستانی گەورەیان بەسەردا دابەش کراوە. ئه و گوتارە دو فاقەی سەرکردایەتی کورد، جگە لەوەی هاوڵاتیان لەناوخۆی هەرێمدا متمانەیان پێ نیە‌، لە دەرەوەی هەرێمیش هیچ ئیلهامێکی نەبەخشیوەتە کوردانی پارچەکانی تر.
سەبارەت بەکێشەی ڕەوای کورد لە باکور و خۆرهەڵات و خۆرئاوای کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان هوشیارە لەئاست ئەو پەیوەندییە تێکڕژاو و ئاڵۆزەی کە هەرێمی کوردستان دەبەستێتەوە بە وڵاتانی دراوسێوە، لەئاست ئەو واقیعەی کە هەرێمی کوردستانی خستوەتە بەردەم دو ئەرکی جیاواز؛ لەلایەکەوە دەبێت پابەندی خزمایەتیی و هاوسۆزیی نەتەوەیی بێت لەگەڵ گەلی کوردی دابەشبو بەسەر ئەو وڵاتانەدا، لەلایەکیشەوە دەبێت وەک هەرێمێکی سەر بە کۆماری عێراقی فیدراڵ، پابەندی یاسا نێودەوڵەتیەکان بێت‌ و ڕێز لە سنور‌ و سەروەریی ئەو وڵاتانە بگرێت. بزوتنەوەی گۆڕان بڕوای وایە گەشەدان بە دامودەزگا دیموکرات و سیاسیی و کولتوریی و نیشتمانیەکانی ناوخۆی هەرێم، هاوکات لەگەڵ دامەزراندنی پەیوەندیی دۆستانە لەگەڵ دەرەوە لەسەر بنەمای هاوسێیەتی هاوبەش‌ و بەرژەوەندیی هاوبەش، دور لە بەکارهێنانی زمانی ڕوپامایی ساختە یان هەڕەشەی وەهمی، زەمانەتێکی سیاسیی و یاساییە بۆ دڵنیاکردنەوەی ئەو وڵاتانە سەبارەت بە ئاشتیخوازیی قەوارەی هەرێم، لە هەمان کاتیشدا ئیلهام دەبەخشێتە کوردانی ئەو وڵاتانە تا خەباتی دیموکراتی لەپێناو هاتنەدیی ئامانجەکانیان پێڕەوبکەن، بەو جۆرەی خۆیان بڕیاری لەسەردەدەن‌، بێئەوەی حیزبەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق مافی دەستێوەردان و بڕیاردانیان لەوبارەیەوە هەبێت.
بنیاتنانی هەرێمێکی بەهێز پێویستی بە نیشتمانیکردنی دامودەزگاکانە، بەتایبەتی دامودەزگا سەربازی و ئەمنی و هەواڵگریە‌کان، بۆئەوەی ببنە ئامرازی بەرگریکردن لە خاک و قەوارە و دابینکردنی ئاسایشی هاوڵاتیان، نەک ئامرازی سەرکوتکردن‌ و پاکتاوکردنی حساباتی سیاسی و حیزبی و سیخوڕیکردن بەسەر هاوڵاتیانەوە. ڕاستیەک کە ناتوانین بازی بەسەردا بدەین ئەوەیە کە تائێستا سیستمی ئەمنی لە هەرێم سیستمێکی نادیموکرات‌ و ناشارستانیە، تائێستا هێزی چەکدار‌ و دەزگای نهێنی، لەبری ئینتیما بۆ نیشتمان و گەل، ئینتیمایان بۆ حیزب، لەناو حیزبیشدا ئینتیمایان بۆ دەستە و گر‌وپی نهێنی، لەناو ئەوانەشدا ئینتیمایان بۆ کەسانی دەستڕۆیشتو هەیە.
بزوتنەوەی گۆڕان له و بڕوایەدایە دڵسۆزیی بۆ نیشتمان بە دروشمبازی و بەشینەوەی تۆمەت و ترس بەسەر بەرهەڵستکارانی سیاسیدا دروست نابێ، بەڵکو پێویستی بە گۆڕینی ڕیشەیی سیستمی سیاسییە، پێویستی بەنیشتمانیکردنی دەسەڵاتەکانی حکومەت و پەرلەمان و دادوەرییە، پێویستی بەنیشتمانیکردنی هێزە چەکدارەکان‌ و دامودەزگاکانی ئاسایشە. پێویستی بە سەرلەنوێ‌ ئامادەکردنەوەی ئەو دامەزراوە و هێزانەیە بەجۆرێک ببنە قەڵغانی پاراستنی قەوارەی نیشتمانی، کۆمەڵگەی شارستانی، دەوڵەتی یاسا‌ و سیستمی دیموکراتی.
لەم سۆنگەیەوە بزوتنەوەی گۆڕان خەبات دەکا لەپێناو:
1. بەدیهێنانی ئامانجە نیشتمانیەکان لەڕێگا‌ی:
- تێگە‌یشتنێکی نوێ بۆ چەمکی کوردستانیبون لەسەر بنەمای هاوڵاتیبون، بەجۆرێک هەمو دانیشتوانی کوردستان بگرێتەوە، سەر بە هەر نەتەوە و ئاین و مەزهەب و بیروباوەڕێکی سیاسی و ناسیاسی بن.
- پێناسەکردن و دەستنیشانکردنی ئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندییە باڵاکان بەشێوەیەکی ڕۆشن (شەفاف) لە پەرلەمان و دەزگا فەرمیەکاندا، دور لە زمانی دروشم و پاوانکردنی بەها نیشتمانیەکان، دور لە گوێرایەڵیی بەرتەسک بۆ تاکە سەرکردە، تاکە حیزب، تاکە گروپ‌ و تاکە بیروباوەڕ.
- بەرپەرچدانەوەی هەمو ئەو بڕیار و دیاردە‌ و ئاکارانەی کە ڕۆحی نیشتمانپەروەریی لاوازدەکەن، وەک تاکڕەوی لە دەسەڵاتدا، ناڕۆشنی لە وەرگرتنی بڕیاری چارەنوسسازدا، ناوچەگەریی، خێڵگەریی، گەندەڵی، بێدادیی لە دابەشکردنی سامانی نیشتمانی و پۆست و بەرکەوتی هاوڵاتیاندا، لەنێوان بەرکەوتی شار و شارۆچکە و گوند و ناوچە جیاوازەکاندا.
- بەرپەڕچدانەوەی هەمو ئەو بڕیار و دیاردە‌ و ئاکارانەی کە جیاکاریی لەنێوان هاوڵاتیانی کوردستاندا دروستدەکەن، وەک جیاکاری لەسەر بنەمای سیاسی، حیزبی، پێشینەی شۆڕشگێڕیی، ناوچەیی، ئاینی، مەزهەبی، دەوڵەمەند‌ و هەژار، گوندیی و شاریی، نێر‌ و مێ‌، هاوڵاتیانی ناوخۆ‌ و ڕەوەندی هەندەران، نەوەی کۆن‌ و نەوەی نوێ‌.
- پابەندبون بە هەر بڕیارێکی نیشتمانیەوە کە کۆی هێزە کوردستانیەکان و نوێنەرانی گەل لەسەری ڕێکدەکەون لەئاست کێشە چارەنوسسازەکاندا.
- دامەزراندنی پەیوەندیەکانی هەرێم بە دەرەوە لەسەر بنەمای ڕۆشنیی، لەڕێی کەناڵە یاسایی و دەستوریەکانەوە. یەکخستنی گوتاری فەرمی لەگەڵ دەرەوەدا، جیاکردنەوەی گوتاری حیزبی و دیدی شەخسیی سەرکردەکان لە گوتاری فەرمیی هەرێم.
- سازش نەکردن لەسەر کوردستانیەتی کەرکووک، شەنگال، زەممار، تەلەعفەر، شێخان، مەخمور، خانەقین، دوز و مەندەلی و ناوچە دابڕاوەکانی تر.
- خستنەگەڕێ هەمو کۆششێکی دەستوری، پەرلەمانی، جەماوەری، سیاسی و مەدەنی بۆ گەڕاندنەوەی کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان بۆ سەر خاکی هەرێم.
- پەنابردن بۆ بایکۆتی سیاسی، کشاندنەوەی نوێنەرانی گەلی کوردستان لە دامەزراوەکانی عێراق، خۆسازدانی جەماوەی، سیاسی، دیبلۆماتی و سەربازی لە کاتی هەر سەرپێچیەکی مەترسیداری دەستوری عێراق سەبارەت بە کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان... ئامادەباشی فەرمی و میللی لە‌ کاتی هەر سەرکێشیەکی سیاسی و سەربازی حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ سەر ئه و ناوچانە بە ئامانجی پاراستنی خاکی هەرێم و گەلی کوردستان، بە کورد و تورکمان و کلدۆئاشوری و عەرەبی ڕەسەنەوە، له و ناوچانەدا.
- بە‌رپەرچدانەوەی هەر گوتار و ڕەفتار‌ و ئاکارێکی شۆڤێنی و ناشارستانی دەرهەق بە تورکمان، عەرەب، کلدۆئاشوری و هاوڵاتیانی سەر بە نەتەوە‌ و ئاینەکانی تر لە کوردستاندا.
- سە‌‌لماندنی مافە سیاسی و کارگێڕی و کولتوریی و پەروەردەییەکانی تورکمان، عەرەب و کلدۆئاشورییەکان، دابینکردنی قوتابخانەی تایبەت بە زمانی دایک بۆ منداڵ و نەوە نوێیەکانیان.
- پەرەدان بە فەرهەنگی لێبوردەیی، پێکەوەژیان‌ و گفتوگۆی ئاشتیانە لەنێوان هێزە سیاسییە کوردستانیەکان، لەنێوان ناسیۆنالیست و چەپ و ئیسلامی و لیبراڵ و دیموکراتەکاندا، لەنێوان کورد‌ و تورکمان و عەرەب و کلدۆئاشوریدا، لەنێوان مسوڵمان و مەسیحی و ئێزدی و شەبەکدا، لەنێوان شیعە‌ و سوننەدا، لەنێوان گروپە مەدەنی و ڕۆشنبیرییە جیاوازەکاندا، لەنێوان خاوەن بیروباوەڕە بەکۆمەڵەکان‌ و خاوەن بیروباوەڕە فیکری و دنیایی و شەخسییە تایبەتەکاندا.
- بەرپەرچدانەوەی هەر گوتار و ڕەفتار‌ و ئاکارێکی شۆڤێنی و ناشارستانی دەرهەق بە گەلی کورد له و وڵاتانەی کە کوردستانی بەسەردا دابەشکراوە.
- پێشکەشکردنی هاوکاریی کولتوری و سیاسی و دارایی پێویست بۆ کوردانی باکور و خۆرهەڵات و خۆرئاوای کوردستانی گەورە، لە چوراچێوەی نەریتە دیموکراتی و نێودەوڵەتیەکاندا، بەڕەچاوکردنی مافەکانی هاوسێیەتی لەنێوان عێراق و ئه و وڵاتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە.
- خستنە‌گەڕی چالاکی دیبلۆماسی هەرێم و پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری عێراقی فیدراڵ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و نێوەندە دیبلۆماسیەکانی جیهاندا بەئاراستەی داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کورد لە پارچەکانی تری کوردستاندا.

2. بەدیهێنانی ئامانجە دیموکراتیە‌کان لەڕێگا‌ی:
- پەرەدان بە دیموکراسی، ڕێزگرتن لە سەربەخۆیی دەسەڵاتەکانی یاسادانان‌ و جێبەجێکردن و دادوەریی، جیاکردنەوەی ئەرکی حیزبی لە فەرمانی حکومی، دەسەڵاتی سیاسی لە دەسەڵاتی کۆمەڵگەی شارستانی، دەسەڵاتە ناوەندیەکانی هەرێم لە دەسەڵاتی پارێزگاکان، دابەشکردن و وردکردنەوەی دەسەڵاتەکان لەسەر هەمو ئاستە کارگێڕی و ناوچەییەکان.
- دامەزراندنی دەوڵەتی یاسا‌ و ڕێزگرتن لە سەروەریی یاسا کە بەسەر هەمواندا بەشێوەیەکی یەکسان جێبەجێ‌ ببێت. پێڕەوکردنی لێپرسینەوەی یاسایی بێ‌ جیاوازیی لە پلە‌وپایەی حکومی، بێ‌ جیاوازیی لە ئینتیمای حیزبی و کۆمەڵایەتیدا.
- پاراستنی ئازادیی و مافە سیاسی و مەدەنییەکان، ماف و ئازادییە تاکەکەسییەکان، ئازادیی نیشتەجێبون، ئازادیی ویژدان و ڕادەربڕین و بیروباوەڕ.
- پاراستنی ئازادی دینداری و سروتی مەزهەبە دینیەکان، ڕێزگرتن لە ئاینی ئیسلام وەک ئاینی زۆرینەی خەڵکی کوردستان و عێراق.
- پەرەدان بە فەرهەنگی دیموکراتی، هەڵبژاردن، کاراکردنی ژیانی پەرلەمانی، کاراکردنی ئەنجومەنەکانی نوێنەرایەتی لەسەر ئاستی پارێزگا و وردکردنەوەیان لەسەر ئاستی قەزا‌ و ناحیە‌ و گوندەکان.
- پەرەدان بە فەرهەنگی بەرهەڵستکاریی مەدەنی، ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و ڕۆشنبیریی، ڕەخنەگرتن وەک مافێک کە دیوی دوەمی بەرپرسیارێتییە.
- دانانی سیستمێکی هەڵبژاردنی دیموکراتی و ڕۆشن‌ بەگوێرەی پێوەرە یاسایی و نێودەوڵەتی و تەکنیکییەکان بۆ ڕێگرتن لە پێشێلکاریی و ساختەکاریی لە پرۆسەکانی دەنگداندا.
- پەرەدان بە فەرهەنگی پەسەندکردنی جیاوازیی لەسەر ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریی، پەسەندکردنی شکست لە هەڵبژاردندا، ململانێی ئاشتیانە و دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەسەر هەمو ئاستە سیاسیەکان، دەستاودەستکردنی بەرپرسیارێتی لەسەر ئاستی کارگێڕیی و کۆمەڵایەتی، لەنێوان کەسە شیاوەکاندا، لەنێوان ڕەگەز‌ و تەمەنە جیاوازەکاندا.
- بەگژاچونەوەی هەر ڕەفتار‌ و ئاکار‌ و هزرێکی توندڕەو‌ و تیرۆریستانە، لەژێر هەر ناو و هەر پاساوێکدا بێت.
- زەمینەسازیی بۆئەوەی لە فەرهەنگی سیاسیدا زمانی دایەلۆگی ڕۆشن‌ و ناونانی بەرژەوەندیەکان جێگەی زمانی دروشم‌ و موزایەدە‌ و گوتاری لاستیکیی بگرێتەوە.
- چەسپاندنی چەمکی هاوڵاتیبون‌ و ئامادەکردنی هاوڵاتی وەک کەسێکی ئازاد، یەکسان بەوانی تر، بەرپرس، خاوەن ماف‌ و ئەرک.
- پابەندبون بە جاڕنامەی گەردونیی مافەکانی مرۆڤ‌ و ڕێگریی لە هەر پێشێلکارییەک دژی بەندەکانی.
- کاراکردنی ڕۆڵی سیاسیی، شارستانیی، کارگێڕیی، کۆمەڵایەتی و نوێنەرایەتی ئافرەتان‌ و گەنجان لەسەر هەمو ئاستە جیاوازەکان.

3. بەیاساییکردنی ئامانجە نیشتمانی و دیموکراتیەکان لەڕێگا‌ی:
- گەڕاندنەوە و هەموارکردنەوەی پرۆژەی دەستوری هەرێمی کوردستان بەشێوازێک کە سیستمی سیاسی هەرێم سیستمێکی پەرلەمانی بێت، پرنسیپی نەناوەندێتی کارگێڕی و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و پاراستنی ئازادییە سیاسیەکانی تێدا چەسپیبێت.
- هەموارکردنەوەی هەمو ئه و یاسایانەی کە ڕەهەندی نیشتمانییان هەیە لەڕێگای سازانی نیشتمانییەوە، بەتایبەتی ئه و یاسایانەی کە کاریگەریی لەسەر ژیانی دیموکراتی و ڕێساکانی گەمەی سیاسی هەرێم جێدێڵن.
- کارکردن به و بنەما یاساییەی کە دەڵێت: (لە هەر شوێنێک بەرپرسیارێتی هەبو لێپرسینەوەش هەیە)، واتە تا پلەی بەرپرسیارێتی بەرزتربێتەوە، باری لێپرسینەوەی پەرلەمانییش لەسەر کەسی بەرپرس قورستر دەبێت.
- کاراکردنی یاسای سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی لەڕوی کارگێڕی، دارایی و وەزیفیەوە.
- کاراکردنی ڕۆڵی دادگاکان‌ و دەسەڵاتی دادوەریی بۆ چاودێریکردنی هەردو دەسەڵاتی جێبەجێکردن‌ و یاسادانان، بەجۆرێک بۆیان هەبێت بڕیار و یاسا نادەستوریەکان هەڵبوەشێننەوە.
- پوچەڵکردنەوەی ئەو یاسا و ڕێنمایی و بڕیار و نەریتانەی حەسانەت دەبەخشنە بەرپرسە سیاسی، حیزبی، سەربازیی و ئەمنیەکان‌ و کەسە دەستڕۆیشتوەکان بەگشتی.
- پێڕەوکردنی سزا دەرهەق بە هەر پێشێلکارییەکی سیاسی، حیزبی، کۆمەڵایەتی و نهێنی بۆ سەر دەسەڵاتی دادگاکان.
- هاندان و هاوکاریکردنی دەزگای دادوەریی و دادگاکان بۆ پاککردنەوەی بنیاتی خۆیان لە هەر جۆرە دیاردە‌ و ئاکارێکی مەترسیدار، وەک گەندەڵی، خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی دادوەری، بەرتیلخۆری و ملکەچبون بۆ گوشارە سیاسی و حیزبی و کۆمەڵایەتیەکان.
- کاراکردن و بەنیشتمانیکردنی دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی نەزاهە و لیژنەی نەزاهەی پەرلەمان بۆ بەدواداچون و ناونان‌ و سزادانی گەندەڵکاران. سپاردنی هەمو دەسەڵاتێک بەو دیوان و دەستانە تا بۆیان هەبێت، بەپێی یاسا، لە هەمو کەس و بەرپرس‌ و لایەنێک بپرسنەوە، داوای ئاشکراکردنی پارە‌ و ماڵ و موڵکی هەر کەسێک بکەن کە بیانەوێت.
- سەرلەنوێ‌ دامەزراندنەوەی فەرمانگەی داواکاری گشتی بەو جۆرەی لە سیستمی دیموکراتی دنیای شارستانیدا هەیە، بۆ بەرگریکردن لە مافی گشتیی خەڵک لەئاست پێشێلکاریی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتە سیاسی و کۆمەڵایەتی و کارگێڕی و حیزبیەکاندا.

4. کاراکردنی پەرلەمان‌ و حکومەت لەڕێگای:
- دامەزراندنی حکومەتێکی کارا، بچوککردنەوە‌ و تەرشیقکردنی وەزارەت‌ و دامودەزگاکانی لەسەر بنەمای چوستی نەک قەبەیی، دور لە بیرۆکراسی و هەڵاوسانی کارگێڕیی. هانگاونان بەرە و خێراکردن، نە-ناوەندێتی، بەئەلیکترۆنیکردنی پەیوەندییە کارگێڕییەکان، ڕزگارکردنی هاوڵاتی لە بەشێکی زۆری مەسرەف‌ و ماندوبونی هاتوچۆی نێوان فەرمانگەکان و هاتوچۆی نێوان پایتەخت‌ و مەڵبەندی شار و ناوچە جیاوازەکان.
- لێپێچینەوەوپرسیارکاریی پەرلەمانی لە هەمو بەرپرسەکان، لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتەوە تا وەزیر و هەمو پلەدارەکانی بەرپرسیارێتی، سزادان‌ و سەندنەوەی متمانە لێیان لەکاتی سەرپێچیی دەستوریی و یاساییدا.
- دیاریکردنی ڕادەی باڵای نەسریە‌ و ژمارەی پاسەوانی بەرپرسەکان بەپێی یاسا، لە سەرۆکی هەرێمەوە تا بچوکترین بەرپرس، بەجۆرێک لەگەڵ نەریتەکانی دنیای شارستانیدا بگونجێت و ئەوە بسەلمێنێت کە هەرێمی کوردستان لەباری ئەمنیی ئاساییدا دەژێت‌ و متمانەی هاوبەش لەنێوان هاوڵاتی و بەرپرسدا هەیە‌.
- هەڵوەشاندنەوە، یان هەموارکردنی هەمو ئه و یاسا و ڕێنمایی و بڕیارە تایبەتانەی کە پەیوەندیدارن بە سیستمی موچه، خانەنشینی و ئیمتیازاتی بەرپرس و وەزیرو پەرلەمانتاران، بە جۆرێک هەمان تەمەنی یاسایی خانەنشینی ڕاژەی مەدەنی بەسەریاندا جێبەجێ ببێت، دادی کۆمەڵایەتی لەنێوان خاوەن موچە بەرز و نزمەکاندا لەبەرچاو بگیرێت.

5. سنوردارکردنی قەباره و جوڵەی حیزبی سیاسی لەڕێگا‌ی:
- دیاریکردنی سنوری دەسەڵات و چالاکیی حیزب وەک ڕێکخراوی سیاسیی پەتی، کە بۆی نەبێت هێزی چەکدار و دەزگای نهێنیی تایبەتی هەبێت.
- حیزبەکانی ناو دەسەڵات تەنها بۆیان هەیە کارنامەی هەڵبژاردنی خۆیان جێبەجێ‌ بکەن، بێئەوەی مافی پاوانکردنی دارایی وڵات و بەکارهێنانی پۆستی گشتیان هەبێت بۆ ترساندن و کڕینی دەنگ و ویژدانی هاوڵاتیان.
- ئاشکراکردنی پارە‌ و موڵک و عەقار و بەرژەوەندی ئابوریی کۆمپانیا بازرگانییەکانی حیزب و ڕێگریی لە هەر پاوانکارییەکی حیزبیی بۆ سەر بازاڕ و تەندەر و کەرتی تایبەت.
- حیزبەکان بەگوێرەی یاسا هاوکاریان لە حکومەتەوە بۆ دیاریدەکرێ بەپێی قەبارە و ژمارەی کورسیەکانیان لە ئەنجومەنەکانی نوێنەرایەتیکردندا دور لە هەر ئیعتبارێکی پێشینەی شۆڕشگێڕی.

6. بەنیشتمانیکردنی دامودەزگا سەربازی و ئەمنیەکان لەڕێگا‌ی:
- گەڕاندنەوەی ئه و یاسانەی کە پەیوەندییان بە ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە هەیه، کە تاک لایەنە لەلایەن دەسەڵاتەوە تێپەڕێندراون، هەموارکردنەوەیان لەڕێگەی سازانی نیشتمانییەوە بەجۆرێک لەگەڵ سیستمی دیموکراتی و فرەیی و مافەکانی مرۆڤدا بگونجێن.
- ئامادەکردنی ئەفسەر، پلەدار، سەرباز، پۆلیس و مونتەسیبەکانی دەزگا ئەمنی و سەربازیەکانی هەرێم بەپێی عەقیدەیەکی نیشتمانی و دیموکراتی و شارستانی نوێ، پاککردنەوەی دەرون و بیریان لە هەر بوغز و کینە و لایەنگرییەکی پێشوەخت، بەتایبەتی ئەوانەی پێشتر ژیانی میلیشیایی ژیاون، لە ڕێگەی خولی ئامادەکاریی تایبەتەوە، بە ئەزمون وەرگرتن لە وڵاتانی جیهانی شارستانی.
- پێکهێنانی هێزی پاسەوانی هەرێم، بە سودوەرگرتن لە مادە پەیوەندیدارەکانی دەستوری عێراق، بەشێوازێکی نیزامیی مۆدێرن، بە سودوەرگرتن لە ئەزمونی هێزی پێشمەرگەی ئێستا، موتوربەکردنی ئەو هێزە بە نەوەی نوێ‌‌ و کردنەوەی دەرگای پەیوەندیکردنی ئارەزومەندانە (تطوع)، دور لە لایەنگریی سیاسیی، حیزبیی، ناوچەیی و خێڵەکی.
- قەدەغەکردنی ڕێکخستنی حیزبی و سیاسی لەناو هێزی پاسەوانی هەرێم و وەزارەت و دامەزراوە سەربازی و ئەمنی و هەواڵگریەکاندا.
- گۆڕینی پرۆگرامی خوێندن و مەشق لە خول و پەیمانگا‌ و کۆلێژەکانی سەربازیی و پۆلیس بەشێوەیەکی هاوچەرخ، موتوربەکردنی پرۆگرامەکان بە وانەکانی مافی مرۆڤ و ئاکاری شارشتانی.
- ئامادەکردن و ڕێکخستنەوەی هەمو ئەو هێزە چەکدارانەی کە ئینتیمایان بۆ حیزب‌ و گروپ و تاکەکەس هەیە، سەرلەنوێ‌ دامەزراندنیان لە هێزی پاسەوانی هەرێمدا، یان خانەنشینکردنیان بە ئاستێکی دارایی شیاو، یان دۆزینەوەی دەرفەتی کاری نوێ‌ بۆیان‌ و دابینکردنی بیمەی کۆمەڵایەتی و ئابوریی بۆ خۆیان و خێزانەکانیان.
- دابەشکردن‌ و جێگۆڕکێ لەنێوان هێزە چەکدارەکانی هەرێم بەسەر ناوچە و دەڤەرە جیاوازەکاندا، بە ئاگاداریی پێشوەختی پەرلەمان، بۆئەوەی لەبری ئینتیما بۆ ناوچەیەکی دیاریکراو، ئینتیمایان بۆ کوردستان هەبێت و لە لایەنگیریی لۆکاڵیدا گیرنەخۆن.
- پێشخستنی سیستمی هاتوچۆ و دامەزراوەی پۆلیسی هاتوچۆ بەشێوەیەکی شارستانی، بەسودوەرگرتن لە تەکنەلۆجیای نوێ و ئەزمونی وڵاتە پێشکەوتوەکانی جیهان، دابینکردنی ڕێز و موچە و هاوکاری دارایی پێویست بۆ ئەفسەر و مونتەسیبە پلە جیاوازەکانی پۆلیسی هاتوچۆ بەئامانجی جێبەجێکردنی یاسا بە یەک پێوەر بەسەر هەمو هاوڵاتیاندا.


تەوەری دوەم:
سیاسەتی ئابوری و بنیاتنانی ژێرخان

1. ڕۆشنکردنەوەی سیاسەتی دارایی و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی ڕۆشنی (شەفافیەت)ی نێودەوڵەتی، دەوڵەتی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، یەکێکە لە هەرە وڵاتە گەندەڵەکانی جیهان لەڕوی سیاسەتی دارایی، شکستی گەشەی ئابوری، لاوازی و گەندەڵی لە ئەنجامدانی پرۆژەکانی ئاوەدانی و بنیاتنانی ژێرخاندا، خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی سیاسی بۆ مەرامی ئابوریی و نەبونی داتای پێویست سەبارەت بە جوڵەی پارە. سەرەکیترین هۆکاری گەندەڵی بریتیە لە نارۆشنی لە سیاسەتی دارایی و ئابوری، تاریکاندنی بڕی داهات و خەرجی گشتی، لاوازیی ڕۆڵی پەرلەمان و دادگاکان و دەسته و دەزگاکانی چاودێری و نەزاهه، تاریکاندنی ئه و زانیاریانەی کە پەیوەندییان بە بودجەی گشتی و کۆمپانیا ئیحتکاریەکانەوە هەیە، لەپاڵ بەکارهێنانی ماڵ و موڵکی گشتی لە بەرژەوندیی بەرپەسە سیاسیەکان.
تائێستا سەرچاوەکانی زانیاری دەربارەی بودجە و سیاسەتی دارایی هەرێم نەک تەنها لەبەردەم هاوڵاتیاندا، بەڵکو لەبەردەم ئەندامانی پەرلەمان و بەرپرس و فەرمانبەرەکانی بواری چاودێریی داراییشدا واڵا نیە، ئه و پرۆسەی تاریکاندنەی کە بە بەرنامە لەلایەن دەسەڵاتی سیاسی هەرێمەوە پێڕه و دەکرێ یەکێکە لە کەندەکانی بەردەم چاکسازیی ئابوری و گەشەدان بە سەرمایەی مرۆیی و بنیاتنانی ژێرخانی هەرێمی کوردستان.
لەپاڵ ئه و قەیرانه بەردەوامە‌دا که چەندین ڕەهەندی کۆمەڵایەتی و سیاسی مەترسداری هەیە‌، پارەی گشتی و سامانی نیشتمانیی ئەم وڵاتە پاواندەکرێت و بەفیڕۆ دەدرێت، وردەکاریەکانی بودجەی هەرێم دەشاردرێنەوە و وندەکرێن، چەندین تۆڕی گەندەڵکار، لەناوەوە‌ و دەرەوەی کوردستان، بەشێوەیەکی ڕێکخراو لە تاریکیدا کاردەکەن و بەرژەوەندیی یەکتر، ژێربەژێر، دەپارێزن.
بزوتنەوی گۆڕان بڕوای وایە بودجەی هەرێمی کوردستان، کە لە بەرکەوتی بودجەی فیدراڵ و داهاتی ناوخۆی هەرێم پێکدێ، موڵکی هەمو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە بێ‌ جیاوازیی. هەر هاوڵاتییەک، لە دەسەڵاتدا بێت یان بەرهەڵستکار، حیزبی بێت یان سەربەخۆ، نیشتەجێی هەر شوێنێک بێ، مافی خۆیەتی لە بودجە‌ و وردەکاریەکانی بپرسێتەوە، مافی خۆیەتی دەستی ڕابگا بە سەرچاوەکانی زانیاری میدیایی و زانیاریی فەرمی سەبارەت بەشێوازی بەکارهێنانی ماڵ و موڵکی گشتی لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە، مافی خۆیەتی لە ڕێگەی نوێنەرەکانیەوە لە پەرلەمان، ئاگاداری وردەکاریەکانی سیاسەتی ئابوری بێت‌ و قەناعەت بکات کە بەرکەوتی خۆی و خێزان‌ و منداڵەکانی لە ماڵ و موڵک و سامانی نیشتمانی پارێزراوە.
لەم پێناوەدا بزوتنەوەی گۆڕان خەبات دەکا بەئامانجی:
- ڕۆشنکردنەوەی بودجە و دابینکردنی سەرچاوەکانی زانیاریی پێویست لەبارەی وردەکاریەکانی بەپێی سێکتەر و وەزارەتە جیاوازەکان.
- سپاردنی پرسی پەسەندکردنی بودجە بە پەرلەمان پاش پێشنیازکردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پابەندکردنی ئەنجومەنی وەزیران بە بەخشینی زانیاری پێویست بە پەرلەمانتاران، بەرپرسیارکردنی ئەنجومەنی وەزیران لە جێبەجێکردنی هەمو وردەکاریەکانی بودجەدا‌.
- کاراکردنی ڕۆڵی پەرلەمان لە بەدواداچون و لێپێچینەوه و پرسیارکردن و سەندنەوەی متمانە لە وەزیر و بەرپرس و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کاتی ڕودانی هەر لادانێکی داراییدا.
- کاراکردنی ڕۆڵی دادگاکان و دەستەو‌ دەزگاکانی نەزاهه و چاودێری دارایی لە بەدواداچون و لێپێچینەوە و سزادانی بەرپرسە حکومی و حیزبیەکان و کۆمپانیاو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کاتی ڕودانی هەر لادانێکی داراییدا.
- پێڕەوکردنی ڕۆشنی (شەفافیەت) دەربارەی گفتوگۆی سیاسی، دارایی، سەربازیی لەنێوان هەرێم‌ و حکومەتی فیدراڵ، لەنێوان هەرێم‌ و لایەن و کۆمپانیاکانی ناوخۆ و کۆمپانیاکانی دەرەوە.
- پێڕەوکردنی ڕۆشنی دەربارەی بازاڕ، ئاشکراکردنی هۆکاری پاوانکاریی، خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، پاشاگەردانی و گرانیی خۆراک و کەلوپەل‌ و قەیرانی کۆنترۆڵی کوالیتی.
- پێڕەوکردنی ڕۆشنی لەسەر پرۆژەکانی ئاوەدانی و خزمەتگوزاریی، هۆکانی دواکەوتن و خراپ جێبەجێکردنیان، گەڕان‌ و دۆزینەوەی سەرەداوەکانی گەندەڵیی و قەیرانە ئابورییەکان‌ و بڵاوکردنەوەیان بۆ ڕای گشتی لەکاتی یاسایی خۆیدا.
- پێڕەوکردنی ڕۆشنی سەبارەت بە تەندەر و کۆنتەرات‌ و گرێبەستی نێوان حکومەت و دەوڵەتان و کۆمپانیاکان.
- لێپێچینەوە لە سەرپێچیی دارایی و کارگێڕی و ناردنە دەرەوەی پارە و سامانی هەرێم بەشێوازی نایاسایی.
- ئازادکردنی کەرتی تایبەت بەگوێرەی یاسا، ڕێگریی لە هەر پاوانکارییەکی بازاڕ و پرۆژەکان لەلایەن کەس‌ و لایەنە دەسەڵاتدارەکانەوە.
- پێڕەوکردنی ئه و پرنسیپەی کە حکومەت‌ و دەسەڵاتی سیاسی لایەن و شەریک نین لە بازاڕدا. حکومەت بۆی هەیە چاودێریی بازاڕ بکات بۆ پاراستنی کوالیتی شمەک و ئاسایشی ئابوریی، بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی و ڕێگریی لە پاوانکاریی.
- بەدواداچون و سزادانی ئەو کەس و لایەنانەی هەوڵی سپیکردنەوەی پارە دەدەن، دەرکردن‌ و کاراکردنی یاسای پێویست بۆ ئەو مەبەستە.
- پێڕەوکردنی دادپەروەری لە سیستمی باجدا، بەجۆرێک سەپاندنی باج بۆ قەبەکردنی دارایی حکومەت و حیزبە دەسەڵاتدارەکان بەکار نەهێنرێت، بەڵکو بۆ ڕاگرتنی دادی کۆمەڵایەتی، ژینگەپارێزیی و بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتیان بە دەوڵەمەند‌ و هەژارانەوە.
- دامەزراندنی دەزگایەکی ئامار‌ و لێکۆڵینەوەی زانستی و پیشەیی بۆ چاودێریکردن، پێوانەکردنی دیاردەکان و پێشبینیی پێشوەختی تەنگژە ئابورییەکان، سەبارەت بە ڕادەی هەناردە‌ و هاوردە، هەڵاوسان‌ و بێکاریی، ڕادەی گەشە و پاشەکشە، وەک ئامرازێک بۆ داڕشتنی سیاسەتی ئابوریی بەگوێرەی داتا و پلان‌ و پێشبینیەکان.

2. سامانی سروشتی و دانانی سندوقی نەوەکان
ئەزمونی وڵاتە دەوڵەمەندەکان بە سامانی سروشتی (وەک نەوت و گاز و کانزاکان) ئەوەی سەلماندوە کە سامانی سروشتی بەهەمان ئەندازەی کە دەکرێ ببێتە نیعمەت بۆ گەلان، بۆ بنیاتنانی ژێرخان و گەشەدان بە سامانی مرۆیی و خۆشگوزەرانی... لە هەمان کاتدا دەشێ ببێتە نەفرەت و لەلایەن دەسەڵاتدارانی سیاسیەوە دژی بەرژەوەندی گەلان بەکاربهێندرێ. بەکارهێنانی سامانی سروشتی بەبێ بونی سیستمێکی چاودێری ڕۆشن، بەبێ پلانی نیشتمانی کە بەرژەوەندی نەوەکانی ئێستا و ئایندەی نیشتمان لەبەرچاوبگرێ، چەندین پاشهاتی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە، لەبابەتی بەکارهێنانی سامانی سروشتی لە بەرژەوەندی دەسەڵاتداران، بەکارهێنانی بۆ ترساندن و فریودان و کڕینی ویژدان و وەلای هاوڵاتیان، بڵاوکردنەوەی تەمبەڵی و بەفیڕۆدان و تەشەنەکردنی دیاردەی بەرخۆری.
بزوتنەوەی گۆڕان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردودا، بە چاودێریکردنی سیاسەتی نەوت و گازو شێوازی دەرهێنان و بەکارهێنانی سامانی سروشتی لەلایەن دەسەڵاتی سیاسی هەرێمەوە، ئه و بڕوایەی لا دروست بوە کە ئه و سیاسەتە، لەدەروەی چاودێری پەرلەمان و ڕای گشتی، بە ئاقارێکی مەترسیداردا دەجوڵی و پلانێکی نیشتمانی ڕۆشن بۆ بەکارهێنانی سامانی سروشتی هەرێم لە بەرژەوەندی گەلی کوردستان لەئارادا نیه.
لە کاتێکدا بزوتنەوەی گۆڕان سەرمایەگوزاریی کۆمپانیا بیانیەکان لە بواری سامانی سروشتی هەرێمدا بەپێویست دەزانێ، بەڵام لە هەمان کاتدا بڕوای وایە نابێ گرێبەستە نەوتیەکان لەگەڵ کۆمپانیا بیانیەکاندا تەنها بۆ شەڕی سیاسی لەگەڵ بەغدا و بەهێزکردنی پێگەی سیاسی و ئابوری دەسەڵاتدارانی ئێستای هەرێم بەکاربهێندرێ، نابێ لە گرێبەستەکاندا بەرژەوندی گەلی کوردستان و نەوەکانی داهاتو لەبەرچاو نەگیردرێ. پێویستە گرێبەستەکان، بەر لە ئیمزاکردنیان لەلایەن حکومەتەوە، بە کەناڵی لیژنەکانی پەرلەمان و بە کەناڵی ڕاوێژکاریی دەستوری و تەکنیکی پێویستدا تێببەڕن و لایەنە باش و خراپەکانیان بۆ ڕای گشتی ڕون ببنەوە.
لە ڕوانگەی پەیبردنەوە بە مەترسییەکی له و جۆره،‌ بزوتنەوەی گۆڕان کۆشش و هەوڵەکانی دەخاتەگەڕ لەپێناو:
- مامەڵەکردن لەگەڵ سامانی سروشتیسەر زەوی و ژێر زەوی، وەک موڵکی هەمو هاوڵاتیانی کوردستان بێ‌ جیاوازی.
- دانانی نەخشەیەکی گشتی بۆ گەڕان، پشکنین، دەرهێنان‌ و شێوازی دەستپێوەگرتنی سامانی سروشتی بەجۆرێک لە خزمەت هەرێمی کوردستان و نەوەکانی داهاتودا بێت.
- لەبەرچاوگرتنی دەسەڵاتە دەستوریەکانی حکومەتی فیدراڵ لە بواری سامانی سروشتیدا و سودوەرگرتن لە ئەزمونی کۆمپانیا عێراقیەکان له و بارەیەوە.
- کاراکردنی ڕۆڵی ڕەقابی پەرلەمان لە سیاسەتی نەوت و گاز و سامانی سروشتی، لە چاودێر‌یکردنی ناوەرۆکی گرێبەستە نەوتیەکان بەر لە ئیمزاکردنیان لەلایەن حکومەتەوە.
- هەموارکردنی هەر یاسایەک کە ڕێگریی بکا لە دەسەڵاتی ڕەقابی پەرلەمان لە بواری سامانی سروشتیدا.
- دانانی سندوقێک بەناوی سندوقی نەوەکان، %50 داهاتی سامانی سروشتی بخرێتە ئه و سندوقەوە، بە مەبەستی پاشەکەوتکردنی بڕێک لە داهاتی نەوت و گاز و سامانی سروشتی بۆ نەوەکانی داهاتو، یان بەکارهێنانی لە کاتی قەیرانی ئابوری و گەمارۆدا.
- تەرخانکردنی بڕێکی تایبەت لە داهاتی سامانی سروشتی (نەوت، گاز، کانزا‌ و کانی ئاسن‌ و... هتد) بۆ ئەو ناوچانەی کە خاوەن ئەو سامانەن، تا پرۆژەی بوژاندنەوە‌ و ئاوەدانی زیاتریان تیادا ئەنجام بدرێت‌ و لەئاست زیانی ژینگەییش قەرەبو بکرێنەوە.
- دانانی نەخشەیەکی گشتی بۆ پاراستن و بەکارهێنانی کانزاکان و سامانی سروشتی جگە لە نەوت و گاز.
- دانانی نەخشەیەکی گشتی بۆ پاراستنی ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی، دروستکردنی بەنداو و کەناڵی تایبەت بە قازانجی پرۆژەکانی ئاو‌ و باخداریی و ژینگەو کەرتی کشتوکاڵی.

3. بنیاتنانی ژێرخانی هەرێم و ئەنجامدانی پرۆژەی ستراتیجی
پرۆسەی ئاوەدانی و گەشەی ئابوری و مرۆیی لە هەر وڵاتێکدا پێویستی بە پلانێکی پەرەپێدانی ئاسۆیی هەمە لایەنە لە بوارەکانی ڕێگە‌وبان، ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێبون، کارەبا، ئاو‌ و ئاوەڕۆ، پۆستە‌ و گەیاندن، کشتوکاڵ و پیشەسازی، سیستمی پەروەردەیی و پێگەیاندنی زەینی و جەستەیی.
بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز و هاوچەرخ بۆ هەرێمی کوردستان، جگەلەوەی لەڕوی گەشەی ئابوری و ئاوەدانیەوە بایەخی گەورەی هەیە و دەرگای هەرێم بەسەر سەرمایەگوزاریی بیانیدا دەکاتەوە، لەڕوی کۆمەڵایەتی و گەشەی سامانی مرۆییشەوە بایەخی خۆی هەیه، دەکرێ پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی ژێرخانی هەرێم ڕۆڵیان هەبێ لە کەمکردنەوەی دیاردەی بێکاری و بەگەڕخستنی هاوڵاتیانی هەرێم، لە ئەندازیار، کرێکار، تەکنیککار، کارگێڕ و ژمێریارەکان له و پرۆژانەی کە بۆ بنیاتنانی ژێرخان ئەنجام دەدرێن. بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە مەرجی بەگەڕخستنی کارمەند و کرێکارانی ناوخۆی هەریم لەناو گرێبەستەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا بیانیەکاندا لەبەرچاو بگیردرێ‌.
بزوتنەوەی گۆڕان بڕوای وایە کە پێویست دەکا ئاوەدانی و گەشەی ئابوری لە هەرێمدا ئاسۆیی بێت نەک ستونی، چونکە گەشەی ستونی زادەی ئەقڵیەتی مەرکەزییە لە حوکمدا، یەکێکیش لە سیاسەتە چەوتەکانی هەر ڕژێمێکی مەرکەزیی، پەراوێزخستن‌ و پشتگوێخستنی ناوچە کەناریەکانە، واتە چڕکردنەوەی تەلارسازیی و خزمەتگوزاریی لە پایتەخت‌ و مەڵبەندی پارێزگاکان و بێبەشکردنی شارۆچکە و گوند‌ و ناوچە دوردەستەکان لە پرۆژەکانی گەشەکردن و ئامرازەکانی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی و پێگەیاندنی منداڵان‌ و نەوەی نوێ‌.
مەرکەزیەت، کە یەکێکە لە میراتە خراپەکانی ڕژێمی پێشوی بەغدا، تائێستا درێژبونەوەی لە ئەزمونی هەرێمی کوردستاندا بەردەوامە. گەر بەراورد لەنێوان ژیانی پایتەخت و شارە گەورەکانی کوردستان لەلایەک‌ و قەزا‌ و ناحیە‌ و گوند و ئۆردوگا زۆرە ملێکان، لەلایەکی ترەوە بکەین، زۆر بەڕونی دەردەکەوێت کە بێدادیی لە دابەشکردنی سامان و خزمەتگوزاریی و هۆکانی ئاسودەیی و ژیانی هاوچەرخدا لە چ ئاستێکی مەترسیداردایە. بێدادی لە پرۆسەی گەشەسەندنی نێوان مەڵبەند و دەرەوەی مەڵبەندی پارێزگاکان هاوڵاتیانی کوردستانی دابەشکردوە بەسەر چەند کەرتێکی کۆمەڵایەتیدا، چەند کەرتێک کە هاوسۆزیی کۆمەڵایەتی لەنێویاندا لە ئاستێکی لاوازدایە.
دانانی پلانێکی نیشتمانی هەمەلایەن بۆ ئاوەدانی و پرۆژەی ستراتیجی و بنیاتنانی پێویستیەکانی ژێرخانێکی هاوچەرخ بۆ هەرێمی کوردستان لەپاڵ ژیاندنەوەی ناوچە پەراوێزخراوەکان مەرجێکی گرنگە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، بنیاتنانەوەی پەیکەرەی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردی و دروستکردنەوەی کەسایەتی هاوڵاتی وەک بونەوەرێکی چالاک و بەرهەمهێن، نەک وەرگر و بەرخۆر.
ئامانجەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەم پێناوەدا بریتیە لە:
- دانانی پلانێکی نیشتمانی هەمەلایەن، لەبەر ڕۆشنایی پرۆژەیەکی ستراتیجی و کارنامەیەکی حکومی ڕۆشندا، بۆ بەرزکردنەوەی دەرامەتی تاکەکەس و داهاتی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستاندا.
- ئەنجامدانی زنجیرەیەک پرۆژەی ستراتیجیی لە بوارەکانی ڕێگەوبان، هێڵی شەمەندەفەر، کارەبا، نەوت و گاز، ئاو و ئاوەڕۆ، بەندا‌و، ئاودێریی، کارگەی بەرهەمهێنی کشتوکاڵی و پیشەسازی، گەشەدان بە کەرتی گەشتوگوزار و هەمو بوارەکانی ژێرخانی دەوڵەتێکی شارستانی هاوچەرخ. چارەسەرکردنی قەیرانی خزمەتگوزاریی و پێداویستیە ژیانیەکانی هاوڵاتیان، وەک ئاوی پاکی خواردنەوە و دابینکردنی کارەبا بۆ هەمو شار و شارۆچکە‌ و گوندەکان، بەگوێرەی سەقفێکی زەمەنی دیاریکراو.
- پرۆژەی ستراتیجیی لە بواری بنیاتنانی کامپی گەورەی یەکەکانی نیشتەجێبون لە هەمو شار و شارۆچکەکاندا، بە هەمو پێداویستی و خزمەتگوزاریە شارستانیەکانەوە بۆ هاوڵاتیانی بێماڵ، بە کرێی گونجاو یان قەرزی درێژخایەن، بەگوێرەی پلەبەندیەکی دادپەروەرانە دور لە ئیعتباری سیاسی و مەحسوبیەت، بە ڕەچاوکردنی ئاستی موچە و دەرامەتی خێزان.
- دانانی نەخشەیەکی گشتی (ماستەر پلان) بۆ بەشارستانیکردنی هەمو قەزا‌ و ناحیەکان، قەڵاچۆکردنی بێدادیی لە ئاوەدانکردنەوەی هەندێکیان و پشتگوێخستنی هەندێکیان.
- دانانی پلانێکی نیشتمانی بۆ دامەزراندنی گوندی هاوچەرخ، وەک ناوەندی چەند گوندێکی لێک نزیک، بە هەمو پێداویستی و ئامرازەکانی ژیانی هاوچەرخەوە.
- بەستنەوەی ناوچە کەناریەکان بە مەڵبەندی پارێزگاکانەوە، لەڕێی تۆڕی ڕێگا‌وبان و پۆستە و گەیاندنی هاوچەرخەوە.
- پێڕەوکردنی پلەبەندیی و دانانی ئەولەویەت لە ئاوەدانکردنەوەی قەزا و شارۆچکە و ناوچە کەناریەکاندا، ئەوانەی کە خاپور‌ و ژەهرباران کراون، یان ڕوبەڕوی هەڵمەتەکانی ئەنفال بونەتەوە، بخرێنە لیستی پێشەوەی ئاوەدانی و بودجەی تایبەتیان بۆ تەرخان بکرێت.
- بایەخدانی تایبەت لەڕوی پرۆژەکانی ژێرخان و ئاوەدانکردنەوە بەو ناوچانەی کە خاوەن سامانی سروشتین.
- دانانی نەخشەیەکی گشتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئۆردوگا زۆرە ملێکان، بە قەرەبوکردنەوە و هاندانیان بۆ گەڕانەوەیان بۆ گوندەکانیان پاش ئاواکردنەوە‌ و هاوچەرخکردنیان، یان بە بچوکردنەوە‌ و گۆڕینی پێکهاتە و سیمایان لە ئۆردوگاوە بۆ شارۆچکەی هاوچەرخ بە هەمو پێداویستیەکانی ژیان و خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزاریەوە.
- پێڕەوکردنی پلەبەندیی و دانانی ئەولەویەت لە چارەسەرکردنی کێشەی ئۆردوگاکاندا، ئەوانەی کە باری ژیان تیایاندا سەختترە، قوربانیانی ئەنفال‌ و شۆڕشیان زیاترە، بخرێنە لیستی پێشەوەی ئاوەدانی و بودجەی تایبەتیان بۆ تەرخان بکرێت.

4. هاندانی بەرهەمهێنان و سەرمایەگوزاری
بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان پێویستی بە نەخشەیەکی گشتییە بۆ هاندانی بەرهەمهێنان لە بواری کشتوکاڵ، پیشەسازیی، سەرمایەگوزاریی دەرەکی و ناوەکی، سیاسەتی بانکی و هاندانی کەرتی تایبەت لە بواری بەرهەمهێناندا، لە دۆخێکی ئاوهادا هەرێمی کوردستان دەتوانی پرۆسەیەکی گواستنەوەی گرنگ ئەنجام بداو لە هەرێمێکی بەرخۆر و سەرفکەرەوە ببێتە هەرێمێکی بەرهەمهێن، هەرێمێک کە توانای ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەی دەرەکی هەبێت و لە کاتی گەمارۆدا توانای هەبێت پشت بەخۆی ببەستێ.
لەم پێناوەدا بزوتنەوەی گۆڕان کۆشش دەکا بەئامانجی:
- دانانی پلانێکی نیشتمانی بۆ بەرزکردنەوەی ڕادەی بەرهەمهێنان و نزمکردنەوەی ڕادەی بەرخۆری (استهلاک) لە کوردستاندا.
- دانانی پلانێکی نیشتمانی بۆ زیادکردنی بڕی شمەکی هەناردە و کەمکردنەوەی بڕی شمەکی هاوردە.
- پێڕەوکردنی سیاسەتێکی بانکی گونجاو بۆ پەردەدان بە بانکە فەرمی و ئەهلیەکان و کاراکردنی ڕۆڵی بانکە جیهانیەکان لە هەرێمدا، بۆ پێدانی قەرز بە هاوڵاتیان و هاندانی پرۆژەکانی بەرهەمهێنان و بازرگانی.
- پێرەوکردنی سیاسەتێکی کشتوکاڵی بەپێی نەخشەیەکی گشتی بۆ زیندوکردنەوە‌ و هاندانی کەرتی کشتوکاڵ، بەگەڕخستنی هەمو ئەو پلان‌ و ئامێرە هاوچەرخانەی کە لە وڵاتە پێشکەوتوەکاندا کاریان پێدەکرێت.
- پاداشتکردنی جوتیار بەرامبەر هەر بەرهەمیکی کشتوکاڵی لە بواری باخداری، دانەویڵە، سەوزەجات و خانوی شوشەیی.
- هاندانی پرۆژە کشتوکاڵییە گەورە‌ و هەرەوەزیەکان، بە تەرخانکردنی زەوی و کاراکردنی بانکی کشتوکاڵی.
- پشتیوانیکردنی پرۆسەی ئاژەڵداریی، چ لەسەر ئاستی دەسپێشخەریی تاکەکەس، چ لەسەر ئاستی پرۆژەی گەورە و هاوبەش.
- هاندانی پیشەسازیی سوک‌ و پشتیوانیکردنی دارایی ئەو پرۆژانەی کە بەرهەمی خۆماڵی دەکەنە ڕکابەری بەرهەمی دەرەوە.
- هاوکاریکردنی پیشەسازیی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان، شیرەمەنی، زەیت، لەقوتوگرتن، ئاوی کانزایی. پشتیوانیکردنی تایبەتی ئەو پرۆژانەی کە هەناردەی دەرەوە دەکرێن.
- هاندانی سەرمایەگوزاری دەرەکی بەجۆرێک لە بەرژەوەندی ستراتیجیی هەرێمدا بێت لە بوارەکانی بنیاتنانی ژێرخان و پرۆژە نیشتمانیەکاندا به و مەرجەی کۆمپانیا بیانیەکان ڕێژەیەکی گونجاوی کارمەندو تەکنیکار و کرێکاری ناوخۆی هەرێم بەگەڕ بخەن و شارەزایی خۆیانیان بۆ بگوێزنەوە.
- کردنەوەی لقی بەرهەمهێنی کۆمپانیا جیهانییەکانی پیشەسازیی سوک‌ و قورس، بەمەرجێک لە خزمەتی ژینگە و بەرژەوەندیی ستراتیجی و کەمکردنەوەی دیاردەی بێکاریدا بێت.
- هاندانی سەرمایەگوزاری ناوخۆیی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و ڕێگرتن لەوەی حیزب و کۆمپانیای ئیحتکاریی پرۆژە ستراتیجیەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان قۆرخ بکەن، یان لە جێیەکی دیاریکراودا چڕیان بکەنەوە.


تەوەری سێیەم:
ئامانجی پەروەردەیی، تەندروستی، ژینگەیی و ڕۆشنبیری

1. چاکسازی لە سیستمی پەروەرده و خوێندنی باڵادا
کەرتی خوێندن و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستاندا وەک هەمو کەرتەکانی تر لە قەیراندایە. بەڵام قەیرانی ئەم دو سێکتەروه، بە بەراورد لەگەڵ سێکتەرەکانی تر، مەترسی زیاتری بۆ سەر گەشەی سامانی مرۆیی و پەیکەرەی کۆمەڵایەتی هەرێم هەیە. تائێستا لە هەرێمی کوردستاندا سیستمێکی ڕۆشن بۆ پەروەردە و خوێندن لەئارادا نیە، چەند ساڵ جارێک بەپێی مەزاجی کابینە وەزاریەکان و وەزیر و مەکتەب سیاسی حیزبەکان گۆڕانکاری ڕوکەش لە سیستمی پەروەر‌ده و خوێندنی باڵادا کراوە. ئه و گۆڕانکاریانە سودێکی ئەوتۆی بە کاروانی پەروەر‌دە و خوێندن نەگەیاندوه، بەڵکو زۆرجار پشێوی و ناجێگیریی د‌روستکردوە.
تا ئێستا پرۆگرامی خوێندن و میتۆدی وانەوتنەوە لە قوتابخانه و زانکۆکانی هەرێمدا لە ئاستێکی نزم و دواکەوتودایه... ژێرخانێکی پەروەردەیی و زانکۆیی لەئارادا نیە کە توانای لەخۆگرتنی نەوەی نوێی هەبێ و ئامێر و پێداویستیەکانی پێگەیاندنی مەعنەوی و جەستەیی بۆ فێرکاران دابین بکا... تائێستا ژمارەیەکی زۆری قوتابیان و خوێندکاران، بگرە مامۆستایانیش نائاشنان بە زمانە بیانیەکان و پرۆگرامی خوێندنی هاوچەرخ... هەرچەندە ئه و بودجەیەی کە بۆ سێکتەری پەروەردە و خوێندنی باڵا سەرف دەکرێ لە ئاستی پێویستدا نیە، بەڵام گەر کەرتی گشتی ئه و دو سێکتەرە بەراورد بکرێ بە کەرتی تایبەت و قوتابخانە نمونەییەکان بەڕونی دەردەکەوێ کە بڕێکی زۆری ئه و بودجەیە لە خزمەتی هەڵاوسانی کارگێڕیی و بێرۆکراسیەتی بێ بەرهەمدا سەرف دەکرێ.
لە ڕوانگەی هەستکردنەوە بەم قەیرانە، بزوتنەوەی گۆڕان کۆشش دەکا بۆ:
- کارکردن بەپێی فەلسەفەیەکی نوێ بۆ پەروەرده و خوێندنی باڵا لە هەر‌ێمی کوردستاندا بە سودوەرگرتن لە ئەزمونی وڵاتە دیموکرات و پێشکەوتوەکانی جیهان، فەلسەفەیەک کە مرۆڤ وەک بونەوەرێکی ئازادی خاوەن ئەرک و ماف تەماشا بکا کە مافی فێربون و خۆپێگەیاندنی هەبێ، حکومەت پابەند بکا بە پێگەیاندنی نەوەی نوێ لەڕوی ئەقڵ و جەستەییەوە.
- تە‌رخانکردنی بەشێکی گەورەتری بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ پەروەردە‌ و پێگەیاندن‌ و خوێندنی تەوزیمی، گەشەدان بە باخچەکانی منداڵان و پێشخستنی قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەییەکان.
- بچوککردنەوەی پۆلی خوێندن لەڕوی ژمارەی قوتابیان، گەورەکردنیان لەڕوی ڕوبەر‌ و کەرەستەکانی دابینکردنی ئارامیی جەستەیی و مەعنەوییەوە.
- دابینکردنی پێداویستیە مادیی و دەرونی و ژیانیەکان بۆ مامۆستایان و قوتابیان، لە هەمو شار و شارۆچکە‌ و گوند و ناوچەکانی کوردستان بێ‌ جیاوازیی.
- کارکردن بۆ نەهێشتنی جیاکاریی لەنێوان ئاستی خزمەتگوزاریی و خوێندن، لەنێوان قوتابخانەکانی گوند‌ و شاردا، لەنێوان ئاستی قوتابخانە نمونەییەکان و قوتابخانە ئاساییەکاندا.
- لێپێچینە‌وه و سزادان سەبارەت بە هەر جیاکاریەک کە لەسەر بنەمای ڕەگەزی منداڵ و هەرزەکار، ڕەنگ‌ و جەستە، پێشینەی سیاسی و کۆمەڵایەتی باوک‌ و خێزان، دەوڵەمەندیی و هەژاریی، دەرهەق بە قوتابیان بکرێت.
- ئامادەکردنی قوتابی بەوەی تەنها بونەوەرێکی وەرگر‌ و پاسڤ نەبێت، بەڵکو تاکێکی بیرکەرەوەش بێت، پرسیار‌ و قسەی هەبێت سەبارەت بە بواری گشتی، لە سیستمی خێزان و قوتابخانەوە تا سیستمی سیاسی و فەرمانڕەوایی.
- گرنگیدان بە کتێبخانە، فێرکاریی ئەلیکترۆنی، تاقیگە، شوێنی ئەزمونکردن‌ و بەرفراوانکردنی بیر و هۆشی نەوەی نوێ‌.
- گرنگیدان بە هونەری شێوەکاری، موزیک‌ و شانۆ وەک وانەی سەرەکی لە قوتابخانەکاندا و دابینکردنی پێداویستیەکان لەو پێناوەدا.
- دانانی پلانی هاوبەش لەنێوان وەزارەتەکانی پەروەردە، خوێندنی باڵا، پلاندان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی تری هەرێم و نێوەندەکانی لێکۆڵینەوەی زانستی بۆ گەشەدان بە سامانی مرۆیی لە ئێستا و ئایندەدا.
- کردنەوەی زانکۆ و بەشە زانستییەکان، وەرگرتنی خوێندکاران بەگوێرەی زەمینە و پلانی پێشوەخت.
- پێگەیاندنی نەوەی نوێ بەشێوازێکی هاوچەرخ، چەکدار بە زانیاریی ئەلیکترۆنی و تەکنەلۆجیای سەردەم، لەپێناو بەشداری پێکردنیان لە دروستکردنی حکومەتێکی ئەلیکترۆنی پێشکەوتودا.
- ڕێزگرتن لە سەربەخۆیی زانکۆکان و سەربەخۆیی فیکری ئەکادیمی.
- پێداچونەوە بە پرۆگرامی بەشە زانستیەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا، پێداچونەوە بە ڕێژەی وەرگرتن‌ و ئەولەویەتی هەندێک بەش و کۆلێژ، بەجۆرێک بەشی زۆری کادیرانی نەوەی نوێ‌ بەگوێرەی پێداویستیە حکومی و نیشتمانیەکان و پلانی پێشوەخت ئامادەبکرێن.
- هاندانی لێکۆڵینەوەی زانستی لە زانکۆ‌ و مەڵبەندەکانی توێژینەوەدا، بەجۆرێک بچێتە خزمەتی پلانی ستراتیجی هەرێم، خزمەتی لایەنی ڕۆشنبیریی و زانستی و تەکنیکیی هاوڵاتیان.
- پیادەکردنی دادپەروەریی لە خوێندندا، دور لە ناهەقی و ئیعتباری حیزبی و سیاسی و کۆمەڵایەتی...، دادپەروەریی لە دامەزراندنی مامۆستایان، سەرۆک بەش، ڕاگر، سەرۆک زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەر بنەمای لێهاتویی زانستی و کارگێریی دور لە ئیعتباری سیاسی و حیزبی.
- لێپێچینەوە لە پێشێلکاری زانستی و کارگێڕیی و ئاکاریی لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا.
- چاکسازیی لە سیستمی زانکۆییدا، بەجۆرێک لەگەڵ گیانی سەردەم‌ و پێداویستی و پلانی ستراتیجی هەرێمدا بگونجێت. سودوەرگرتن لە ئەزمون‌ و میتۆدی زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهان بۆ تازەکردنەوەی خوێندنی باڵا، تا زانکۆکانی کوردستانیش وەک زۆربەی زانکۆکانی جیهان ئاگاداری تازەترین‌ و گرنگترین بەرهەمی فیکریی و تەکنیکی و زانستی بن.
- دانانی پلانێکی ڕۆشن بۆئەوەی زانکۆکانی کوردستان، بەپێی پێوەرە جیهانیەکان، پێگەی شیاویان لە ڕیزبەندیی زانکۆکانی جیهاندا هەبێ.
- بایەخدان بە زمانی عەرەبی و زمانی ئینگلیزی لە هەمو ئاستەکانی خوێندندا، بەتایبەتی لە زانکۆکاندا.
- کارکردن بۆ ستاندەرایزی زمانی فەرمی کوردی بەتایبەتی لە زانکۆکان و نێوەندەکانی لێکۆڵینەوەی ئەکادیمیدا.
- پاککردنەوی پرۆگرام و میتۆدی خوێندن و ئەکادیمی لە فیکر‌ و ئاکاری تاکڕەوی، شۆڤێنیزم‌ و دۆگماتیزم، بەتایبەتی لە بەشە مرۆییەکاندا، وەک مێژو، یاسا، سیاسەت، هونەر، ئەدەبیات و زانستە کۆمەڵایەتییەکان‌. بەگەڕخستنی ئەو زانستانە تا خزمەتی هەقیقەتی مەعریفیی، بیرکردنەوەی نەوەی نوێ‌، پەیڤین‌ و گوتاری ڕەخنەیی بکەن، نەک خزمەتی گوتاری باڵادەست و بەرژەوەندیی دەسەڵاتداران بکەن.
- بایەخدان بە گەشتی زانستی، سروشتناسی، ئاسەوارناسی، ئەتنۆگرافی و گەشتی گەشتوگوزاریی خوێندکاران بەگوێرەی پسپۆڕییان لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا.

2. چاکسازی لە سیستمی تەندروستی و ژینگەپارێزیدا
بەشێک لە قەیرانی کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستاندا پەیوەندیی بە بێبەرنامەیی حکومەت و دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە هەیە، بەشێکیشی پەیوەندیی بە نەبونی هوشیاریی کۆمەڵایەتی و نەبونی ڕۆشنبیریی خۆپاراستن و ژینەگەپارێزییەوە هەیە لەناو هاوڵاتیاندا. سەرباری نەبونی داتای زانستی ورد سەبارەت بە تێکڕای تەمەن لە هەرێمی کوردستاندا، بەڵام لاوازیی نەخۆشخانە و کلینیکە گشتی و تایبەتەکان، نەبونی ڕۆشنبیریی تەندروستی لای هاوڵاتیان، خراپی کوالیتی دەرمان و ئامێری پزیشکی و نەبونی کوالیتی کۆنترۆڵ بەسەر بازرگانیی دەرمانەوە، لەپاڵ مامەڵەی خراپی کەرتی تەندروستی و دەسەڵاتداران لەگەڵ پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و لاوازیی ڕۆڵی پەرلەمان لە چاودێریکردنی وەزارەتی تەندروستی و کەرتی تایبەتی تەندروستی... هەمو ئەم هۆکارانەوە پێکەوە وایانکردوە تێکڕای تەمەنی هاوڵاتیان لە ئاستێکی نزمدا بێ.
تائێستا ڕون نییە کەرتی تەندروستی کوردستان بەگوێرەی چ سیستمێکی تەندروستی کاردەکاو چ مامەڵەیەک لەگەڵ کەرتی تایبەتدا دەکا. هەرچەندە حکومەت بودجەی بۆ کەرتی گشتیی تەندروستیی دابین کردوە، کەچی بەشێکی زۆری هاوڵاتیان ناچارن لەکاتی نەخۆشی و قەیرانی تەندروستیدا، بەپارەی تایبەتی خۆیان لە کلینیکی تایبەت‌ و زۆرجاریش لە نەخۆشخانەی تایبەتدا، یان لە دەرەوەی وڵات چارەسەر وەرگرن.
لەپاڵ ئه و قەیرانە بەردەوامەی کەرتی تەندروستی، ژینگەی کوردستانیش ڕو لە پیسبون و ژاکان دەکا... پیسبونی ژینگەی کوردستان بەشێکی پەیوەندیی بە قەیرانێکی جیهانی گەورەترەوە هەیە، بەڵام بەشێکی ناوخۆییە و پەیوەندیی بە نەبونی ڕۆشنبیریی ژینگەپارێزییەوە هەیە لای هاوڵاتیان، بەشێکیشی پەیوەندیی بە بێبەرنامەیی و نابەرپرسیارێتی و چاوپۆشینی دەسەڵاتەوە هەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئاو و خاک و سروشت و هێنانی ئه و ئامێر و شمەکانەی کە ژینگە پیس دەکەن.
لە سۆنگەی هەستکردنەوە بەم مەترسیانە، بزوتنەوەی گۆڕان کاردەکا بۆ:
- بنیاتنانی ژێرخانێکی هاوچەرخ بۆ کەرتی تەندروستی بەگوێرەی پێوەرە جهانییەکان، بەسودوەرگرتن لە ئەزمونی وڵاتە پێشکەوتوەکان‌.
- چاکسازی لە سیستمی تەندروستیدا بەجۆرێک کە تەنها حکومەت پارە لە کەرتی گشتیی تەندروستیدا سەرف نەکا، بەڵکو بەگوێرەی پێویست خزمەتگوزاریی تەندروستی لە کەرتی تایبەت بکڕێتەوە‌ و بێبەرامبەر یان بەرامبەر نرخێکی ڕەمزیی بیداتەوە بە هاوڵاتیان، بەتایبەتی ئەوانەی ئاستی بژێوییان نزمە‌ و دوچاری نەخۆشیی سەخت دەبنەوە.
- بایەخدان بە نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن وەک بەشێک لە کەرتی تەندروستی گشتی، کە دەبێت بێبەرامبەر بەهانای هاوڵاتیانەوە بچن. دابەشکردنی شارە گەورەکان بەسەر چەند کەرتێکدا کە هەر کەرتە‌ و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی تایبەت‌ و ژمارەیەکی گونجاو ئۆتۆمبێلی ئەمبولانسی هەبێت.
- چارەسەرکردنی قەیرانی بێرۆکراتی و پلەبەندیی لە نێوەندە تەندروستیەکاندا بەجۆرێک کەشێکی دادپەروەرانە لەناو نەخۆشخانەکاندا، لەنێوان پزیشک و بەرپرس، پزیشک‌ و کارمەند، کادیری تەندروستی و نەخۆشدا بێتەئاراوە. لێپێچینەوەی یاسایی و دادوەریی لە هەر کەمتەرخەمی و تاوانێک کە دەرهەق بە ژیان و تەندروستیی هاوڵاتیان ئەنجام بدرێ.
- بایەخدان بە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی، بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پیشەییان، کردنەوەی خولی تایبەت بۆیان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەشێوەیەکی دادپەروەرانە. پێڕەوکردنی فێرکاریی پزیشکیی بەردەوام CME بۆ گشت پزیشکان‌ و کارمەندانی تەندروستی بەگوێرەی پێوەرە جیهانیەکان.
- بەرەنگاربونەوەی پاوانکاریی کەرتی تەندروستی، چ لەناو حکومەت و چ لەناو بازاڕدا، هاندانی نەوەی نوێی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی تا بەشداریی لە بنیاتنان و خزمەتگوزاریی کەرتی تەندروستیدا بکەن.
- دانانانی پلانی زانستی بۆ کردنەوەی سەنتەری پزیشکی لە پسپۆڕییە وردەکاندا لە شارە گەورەکان‌ و لقی هاریکار لە شارۆچکە‌ و ناوچە کەناریەکاندا. گەشەدان بە خزمەتگوزاریی تەندروستی لە شارۆچکە و گوند‌ و ناوچە دوردەستەکاندا، دابینکردنی ئۆتۆمبێلی ئەمبولانس بۆ گەیاندنی نەخۆشی ئەو ناوچانە بەسەنتەرە نزیکەکانی تەندروستی.
- هاندانی کەرتی تایبەتی خزمەتگوزاریی تەندروستی لەلایەن حکومەتەوە. دانانی دەستەیەکی پسپۆڕ بۆ سەرپەرشتی و چاودێریکردنی نەخۆشخانە ئەهلیەکان و بەخشینی پلەبەندیی پێیان بەگوێرەی پێوەرە جیهانییەکان. ئەو نەخۆشخانانەی کە بۆ ماوەیەکی درێژ لە پلەیەکی لاوازدا دەمێننەوە دادەخرێن.
- پیادەکردنی سیستمی بیمەی تەندروستی بۆ هاوڵاتیان بەجۆرێک هاوڵاتیان لە هەر ئاستێکی بژێویدا بن، دەوڵەمەند بن یان هەژار، فەرمانبەر بن یان بێکار، لە کەرتی تایبەت کار بکەن یان کەرتی گشتی... بێبەش نەبن لە خزمەتگوزاری بیمەی تەندروستی. دەرکردنی یاساو ڕێنمایی و بڕیاری پێویست بۆ ئه و مەبەستە بەجۆرێک تەنها دەوڵەمەند و خاوەن دەرامەتی بەردەوام باجی بیمەی تەندروستی لەسەر بێ، لەوان بترازێ حکومەت بەرپرسیارێتی بیمەی تەندروستی هاوڵاتیان بگرێتە ئەستۆ.
- گرنگیدان بە تەندروستی کۆمەڵگا، چاودێریکردنی جۆری دەرمان، ڕۆشنبیریی تەندروستی و پرنسیپی خۆپاراستنی پێشوەخت لەسەر ئاستی تاکەکەس و کۆمەڵگە.
- تەرخانکردنی بودجەیەکی شیاو و دانانی پلانێکی نیشتمانی بەپێی سەقفێکی زەمەنی بۆ پاککردنەوەی کوردستان لە مین، پاشماوەی جبەخانەی سەربازی، بۆمب و ژەهرە کیمیاییەکان.
- بڵاوکردنەوەی فەرهەنگی ژینگەپارێزیی، پاراستن‌ و دەستپێوەگرتنی ئاو، مەترسییەکانی پیسبونی سروشت، بەرخۆریی و پیس مەسرەفی، پەنگخواردنەوەی گەرما وەک کێشەیەکی جیهانی.
- چاککردنی سیستمی کۆکردنەوە و فڕێدانی پاشەڕۆ‌ و خاشاک بەشێوەیەک کە مەترسی بۆ سەر سروشت‌ و تەندروستی گشتی و نەوەکانی داهاتو دروست نەکات.
- کەمکردنەوەی ژاوەژاو‌ و زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل‌ و ئامێرە ئالودەکارەکاندا، بەتایبەتی لە سەنتەری شارەکاندا.
- دانانی باج لەسەر ئەو تاک و گروپ و کارگانەی ژینگە دەژاکێنن و پیسی دەکەن. قەرەبوکردنەوەی دارایی و تەندروستی ئەو ناوچانەی کە نزیک کارگە مەترسیدارەکانن.
- پاراستنی دارستان‌ و ڕوەکی سروشتی، ئاژەڵ‌ و باڵندەی کێوی.
- سازدانی هەڵمەتێکی گشتی بۆ پاککردنەوەی شوێنە گەشتوگوزاریەکان لە پاشەڕۆی پلاستیکی و مەعدەنی و غەرامەکردنی هەر گەشتیار و سەیرانکەرێک کە شوێنی خۆی بە پیسی بەجێبێڵێ.
- پێڕەوکردنی نەخشەیەکی گشتی بۆ جێبەجێکردنی ستانداردی جیهانی سەبارەت بە فراوانکردنی ڕوبەری باخ‌ و سەوزایی لە شار و ئاوەدانیەکاندا.
- کۆنترۆڵکردنی پێشوەخت و پاشوەختی کارگە و پرۆژە پیشەسازی و کیمیاییەکان و ڕەتکردنەوەی هەر پرۆژەیەک کە مەترسی گەورە بۆ سەر ژینگە دروست بکا.

3. هاندانی داهێنان و چالاکی فەرهەنگی
هەرچەندە بازاڕەکانی کوردستان بەرەو کرانەوە دەچن، بەڵام هێشتا بازاڕی کتێب، چاپەمەنی، هونەر، شانۆ و سینەما گەشەیەکی ئەوتۆی بەخۆوە نەبینیوە، تائێستا زۆربەی ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و ڕۆژنامەنوسان ناتوانن خۆیان، بێ‌ هاوکاریی دەوڵەت، بەرهەمی فیکری و هونەری پێشکەش بکەن‌ و بە داهاتی بەرهەمەکانیان بژین.
لەکاتێکدا ئەرکی حکومەتە هانی هەمو وزە و توانایەکی فیکریی و هونەریی بدات، تەنانەت ئەگەر سەربەخۆ یان بەرهەڵستکاری دەسەڵاتیش بن، کەچی بودجە گەورەکان تەنها بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن‌ و پڕوپاگەندەی حیزبە دەسەڵاتدارەکان و سێبەرەکانیان تەرخان کراون. ئەو کاتانەش کە هاریکاریی دراوەتە ناوەندێک یان داهێنەرێکی سەربەخۆ، ئەو یارمەتییە لەپای هەڵوێستێکی سیاسیی دیاریکراو، یان لەپای بێدەنگی دراوە، یان هەڕەشەی لێکراوە بە بڕینی ئەو بەرژەوەندییە.
بزوتنەوەی گۆڕان بڕوای وایە دەبێت بڕێک لە بودجەی هەرێم بۆ سەرمایەگوزاریی ڕۆشنبیریی و هونەریی و میدیایی تەرخان بکرێت، پێداویستییە مادیی و مەعنەوییەکان بۆ ئەو داهێنەر‌ و هونەرمەندانە دابین بکرێن کە خزمەتی کولتور و هونەری کوردیی دەکەن‌ و زانیاریی شاراوە‌ و ڕۆشنبیریی گەلان بە نەوەی نوێ‌ دەناسێنن.
لەم ڕوانگەیەوە بزوتنەوەی گۆڕان تێدەکۆشی بەئامانجی:
- پشتیوانیکردن و پێشخستنی ئەدەب، هونەر، کەلەپور‌ و زمانی کوردیی، پاراستنی ئاسەوار‌ و شوێنە مێژوییەکان.
- کارکردن بۆ لێکنزیککردنەوە و یەکخستنی شێوەزارەکانی زمانی کوردی و پێڕەوکردنی یەک زمانی فەرمی لەسەر ئاستی هەرێم.
- ئاشناکردنی هاوڵاتیان بە ڕۆشنبیریی و شارستانیەتی گەلان، هاندانی وەرگێڕان و پاداشتکردنی وەرگێر و داهێنەران.
- بە‌رپەرچدانەوەی هەمو ئه و بڕیار و ئاکار و ڕەفتارانەی دەبنە هۆی پێشێلکردنی ئازادیی ڕادەربڕین و بیروباوەڕ، ئازادی ویژدان و ڕەخنەگرتن.
- پێکهێنانەوەی ئەو دامودەزگایانەی کە پەیوەندیدارن بە ڕۆشنبیریی و هونەرەوە، بەجۆرێک لەگەڵ سیستمی دیموکراتیدا بگونجێن، دور لە لایەنگریی سیاسیی و ئایدیۆلۆجی پێشوەخت، دور لە بیرۆکراسیەتی بێ‌ بەرهەم. سپاردنی دەزگا ڕۆشنبیریی و هونەرییەکان بە ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و ڕێگرتن لە پاوانکردنی ئەو دەزگایانە لەلایەن کادیرە گەورە‌ و بچوکەکانی حیزبەوە.
- بایەخدان بە زمان و کولتوری پێکهاته و کەمینە نەتەوەیی و ئاینیەکانی کوردستان و پەرەدان بە مەڵبەندە ڕۆشنبیریەکانیان.
- بەخشینی هاوکاریی دارایی بۆ پرۆژە سەربەخۆکان لە بوارە جیاجیاکانی داهێناندا وەک بەشەکانی هونەر (شێوەکاری، موزیک، سینەما‌ و شانۆ)، ڕۆژنامەوانی بینراو و بیستراو و خوێندراوە، تەلەفزیۆنی ئاسمانی، پرۆژە فیکریەکان لە بواری زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا، پرۆژەکانی وەرگێڕان، سەنتەرەکانی فێربونی زمان و تەکنەلۆجیا‌ و زانیاریی سەردەم.
- پێکهێنانی دەزگایەکی چاودێریی و هەڵسەنگاندن بۆ پرۆژەکان، زیادکردن و کەمکردنی هاوکارییە مادییەکان بەپێی سەرکەوتن یان شکست و پاشەکشێیان.
- بەخشینی پاداشتی شیاو بۆ ئەو داهێنەرانەی کە بەرهەمە ئەدەبی و ڕۆشنبیریی و هونەرییەکانیان کاریگەری و وەرچەرخان دروستدەکەن.
- پێکهێنانی دەزگایەکی تایبەت لە کەسانی پێشەیی و پسپۆڕ لە بورای داهێناندا بۆ سەرپەرشتیکردن‌ و هاندانی فیستیڤاڵ و خول‌ و گردبونەوەی ڕۆشنبیریی و هونەریی، دور لە دەستێوەردانی حیزبی و سیاسی.
- دابینکردنی موچەی شیاو بۆ ئەو داهێنەرانەی کە جگە لە نوسین و داهێنانی ئەدەبی و هونەریی هیچ پێشە و داهاتێکی تریان نیە. دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە.
- زەمانەتکردنی ژیان و دابینکردنی موچەی خانەنشینی بۆ ئەو نوسەر و هونەرمەند و داهێنەرانەی کە توشی قەیرانی تەندروستی دەبن، یان دەگەنە تەمەنی خانەنشینی.

4. ئازادکردنی کۆمەڵگای مەدەنی و کاراکردنی ڕێکخراوە ناحکومیەکان
ئەزمونی گەلانی شارستانی سەلماندویەتی دروستبونی کۆمەڵگەی مەدەنی یەکێکە لە مەرجەکانی دروستبونی هەر قەوارەیەکی نیشتمانی بەهێز. کۆمەڵگەی مەدەنی یەکێکە لە ئەڵقە گرنگەکانی پەیوەندیی نێوان تاکەکەس و دەوڵەت، بەدەر لە ئینتما ناوچەیی و کۆمەڵایەتییە بەرتەسکەکانی مرۆڤ، ئینتمایەکی گەورەتر لەسەر ئاستی قەوارەی نیشتمانی بۆ تاکە کەس دروست دەکا. کۆمەڵگەی مەدەنی، تاکەکەس بە هەردو ڕەگەزەکەوە، لە باڵادەستی دەسەڵاتی سیاسی و نەریتە کۆمەڵایەتیە نەخوازراوەکان دەپارێزێ، هاوڵاتیی ئازاد‌ و بەرپرس بەرامبەر ئەرکە گشتییەکان دروست دەکا.
بزوتنەوەی گۆڕان بڕوای وایە ئازادکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئازادکردنی سەندیکا‌ و کۆمەڵە‌ و ڕێکخراوە ناحکومییەکان‌، بەشداری پێکردنیان لە پرۆسەی گوشار و چاودێریکردنی دامودەزگا کۆمەڵایەتی و کارگێڕیی و سیاسییەکاندا خزمەت بە ژیانی سیاسی و دیموکراتی دەکا، بەرپرسیارێتی گشتی دابەش دەکا بەسەر زۆربەی گروپە کۆمەڵایەتیەکاندا.
ئامانجی بزوتنەوەی گۆڕان لەم پێناوەدا بریتیە لە:
- بە‌‌هێزکردنی دەوڵەتی یاسا بە ئاراستەی پاراستنی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەر پێشێلکاریەکی ناشارستانی و ناشەرعی لەلایەن دەزگا نەریتی و حیزبی و سیاسییەکانەوە.
- هاوکاریکردن و ها‌ندانی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی (سەندیکا، کۆمەڵە، فیدراسیۆن و گروپەکانی فشار) بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی چاودێریکردن و دروستکردنی گوشار لەسەر پەرلەمان‌ و دەزگا حکومیی و دادوەریەکان.
- بە‌رەنگاربونەوەی ئه و کۆششانەی کە پارەی دەوڵەت و موڵکی گشتی بەکاردەهێنن بەمەبەستی بەهێزکردن و سەپاندنی دەسەڵاتی سەندیکا‌ و ڕێکخراوە حیزبییە تایبەتەکان.
- کارکردن بۆ دامەزراندنی دەستەیەکی نیشتمانی سەربەخۆ، بەدەر لە دەسەڵاتی حکومەت، بۆ پشتیوانیکردنی ڕێکخراوە مەدەنیەکان بەگوێرەی پرۆژە و چالاکی و قەبارەیان، نەک بەگوێرەی ئینتمای سیاسیی ئەندامەکانیان.


تەوەری چوارەم:
دادی کۆمەڵایەتی و گەشەدان بە سامانی مرۆیی

هەرێمی کوردستان، لەپاڵ بنیاتنانی ژێرخان و گەشەی ئابوریدا، پێویستی بە بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی تەندروستە کە دەستەبەری بنیاتنانی کەسایەتی مرۆڤ بکا وەک بونەوەرێکی ئازاد و بەرهەمهێن و خاوەن ئەرک و ماف، پێویستی بە پیادەکردنی سیستمێکی پەروەردەیی هاوچەرخ و دیموکرات و سیستمێکی کۆمەڵایەتی دادپەروەرانەیە کە ئامرازەکانی پێگەیاندنی کەسایەتی و بیمەی کۆمەڵایەتی بۆ هاوڵاتیان دابین بکا... چونکە دروستکردنی قەوارەیەکی نیشتمانی بەهێز، پەرەدان بە سێکتەرە جیاوازەکانی وڵات، ڕێزگرتن لە ژینگە و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی لە ئاست پێگەیاندنی نەوەکانی ئێستاو ئایندەدا، بەبێ گەشەی ‌سامانی مرۆیی مەیسەر نابێ.
گەشەکردنی هەرێم تەنها لەڕێگەی بەرزکردنەوەی تەلار و هاوردەکردنی ئامێر و شمەکی بازرگانی بەدی نایەت... بەڵکو پێویستی بە زەمینەی گەشەی سامانی مرۆیی و دابینکردنی کەشێکی دادپەروەرانە بۆ تاک و خێزان و توێژ و گروپە جیاوازەکان. بەڵام ئەوەی لە هەرێمی کوردستاندا هەستی پێدەکرێ بێبەرنامەیی حکومەتە لە پێگەیاندنی سامانی مرۆییدا، بڵاوبونەوەی بێدادییە لەنێوان کەرتە کۆمەڵایەتییەکاندا، لەنێوان هەژار و دەوڵەمەند، نێر و مێ‌، دەسەڵاتدار‌ و بێدەسەڵات، گوندیی و شاریی و خەڵکی ئەم ناوچە‌ و ئەو ناوچە.
بزوتنەوەی گۆڕان بە ئەرکی دەسەڵاتەکانی هەرێمی دەزانێ کە دادی کۆمەڵایەتی ببێتە بەشێک لە بەرنامەی هەمو وەزارەتەکان و هەمو سێکتەرەکان هەرێم... لە سێکتەری پەروەردە و تەندروستییەوە بۆ سێکتەری ‌وەرزش و کاروباری کۆمەڵایەتی، تا سێکتەرەکانی بەرهەمهێنان و خوێندنی باڵا و لێکۆڵینەوەی زانستی و بەڕێوەبردنی وڵات. پێویستە دادی کۆمەڵایەتی ببێتە بەشێک لە بەرنامەکانی پێگەیاندن و گەشەدان بە سامانی مرۆیی، بەرنامەکانی پێگەیاندنی منداڵ، نەوجەوانان، گەنجان، ئافرەتان، پێشمەرگە، قوربانییە زیندوەکان، قوربانیانی کێشە کۆمەڵایەتیەکان، فەرمانبەران‌، مامۆستایان، کارگوزار‌ان، کرێکاران‌، جوتیاران، خانەنیشنان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، پەککەوتە‌ و بەساڵاچوان، بازرگان‌ و کاسبکاران، بەڕێوەبەرانی وڵات و ڕەوەندی کورد لە هەندران.
لەم پێناوەدا بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر هەمو ئاستە سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابوری و یاساییەکان کۆشش دەکا بەئامانجی پایەدارکردنی دادی کۆمەڵایەتی و پەرەدان بە سامانی مرۆیی بەپێی سێکتەرە جیاوازەکان، بەگوێرەی کەرت و گروپ و تەمەن و توێژ و چینە کۆمەڵایەتیەکان، بەم جۆرەی خوارەوە‌:
1. کارکردن بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاریی و بێکاری لەسەر ئاستی خێزان‌ و تاکەکەس‌، لەپێناو بەرزکردنەوەی دەرامەتی تاک‌ و خێزان، بوژاندنەوەی باری دارایی و بژێویی ئەو هاوڵاتیانەی کە لە خوار هێڵی هەژارییەوەن، هاوکاریکردنی ئه و هاوڵاتیانەی دوچاری قەیرانی کۆمەڵایەتی و تەندروستی دەبنەوە، لەڕێگەی:
- دانانی سندوقێکی نیشتمانی کە بڕێک لە بودجەی هەرێمی بۆ تەرخان بکرێ لەپاڵ هاوکاری هاوڵاتیان و باجی ‌سەر کۆمپانیا و هاوڵاتییە خاوەن دەرامەتە بەرزەکان بەپێی یاسایەک کە لەپەرلەمانەوە دەربچێ، بە پێڕەوکردنی پێوەرە ئابوریە زانستیەکان بە مەبەستی پێناسەکردنی تاکی هەژار و خێزانی هەژار و شێوازی هاوکاریکردنیان.
- چارەسەرکردنی دیاردەی بێکاری لەڕێگەی دابینکردنی دەرفەتی کار بۆ ئه و هاوڵاتیانەی توانای کاریان هەیە لە هەردو کەرتی گشتی و تایبەتدا.
- دابینکردنی بیمەی کۆمەڵایەتی و تەندروستی و موچەی خانەنشینی بۆ هەمو ئه و هاوڵاتیانەی لە کەرتی گشتی و تایبەتدا کاردەکەن کاتێ ڕوبەڕوی قەیرانی تەندروستی دەبنەوە یان دەگەنە تەمەنی یاسایی خانەنشینی، لەپێناو ڕێگرتن لە هەڵاوسانی کەرتی گشتی حکومەت و هاندانی کەرتی تایبەت.
2. پێگەیاندنی منداڵان‌ و نەوجەوانان‌:
- ئەرکی حکومەتە منداڵ و نەوەی نوێ پێبگەیەنێ بەمەبەستی خوێندنی تەوزیمی، پێگەیاندنی جەستەیی و دەرونی، ئامادەکردنیان بۆ بەشداریکردن لە بواری گشتی و بنیاتنانی وڵاتدا.
- ئەرکی سەرۆکی خێزانە کەشێکی دەرونی و جەستەیی گونجاو بۆ منداڵانی خێزانەکەی دابین بکا. سەرۆکی خێزان دایک بێ یان باوک لەڕوی یاساییەوە بەرپرسیارە لە خراپ پەروەردەکردنی منداڵ، لەئاست هەر ئازارێکی دەرونی و جەستەیی کە لە سنوری خێزاندا دوچاری ببێتەوە.
- حکومەت، وەزارەتی پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەڕوی یاساییەوە، بەرپرسیارن لەخراپ پەروەردەکردنی منداڵ و لەئاست هەر ئازارێکی دەرونی و جەستەیی کە لە دەرەوەی سنوری خێزان، لە قوتابخانە و ناوەندەکانی پەروەردە و شوێنە گشتیەکاندا، ڕوبدات.
- بایەخدان بە وەرزش، پەروەردەی جەستەیی، گەشتی زانستی و حەوانەوەی دەرونی منداڵان‌ و نەوجەوانان‌ و قوتابیان.
- گرنگیدان بە ڕۆشنبیریی و چاپەمەنیی منداڵان‌ و کردنەوەی کەناڵی تایبەت بە کارتۆن و پێگەیاندنی نەوەی نوێ‌ بە وێنەی ڕەنگین‌ و زمانی کوردیی پاراو.
- قە‌دەغەکردنی کارپێکردن و بەسوخرەگرتن و سواڵکردن بە منداڵان، گرتنەبەری سزا و ڕێوشوێنی پێویست لەو پێناوەدا.
3. کارکردن بۆ چارەسەرکرنی کێشەی گەنجان لەڕێگا‌ی:
- بەدواداچونی کێشەی هەمو ئەو خوێندکارانەی کە لە ساڵانی ڕابردودا لە زانکۆ‌ و پەیمانگاکان دەرچون و لە کار‌ و دەرفەتی دامەزراندن بێبەشکراون. کردنەوەی ئۆفێسێکی تایبەت بۆ سەرژمێرکردن‌ و وەرگرتنی زانیاریی پێویست لەبارەیانەوە تا لە دەرفەتی گونجاودا بەگوێرەی پسپۆڕیی و لێهاتوییان کاریان لە حکومەت، کەرتی تایبەت، پرۆژەکانی داهێنانی گەنجان، سەرمایەگوزرایی و کۆمپانیاکانی ئاوەدانیدا بۆ بدۆزرێتەوە.
- بە‌دواداچونی کێشەی کۆمەڵایەتی و دەرونی گەنجان، دواندن و کردنەوەی ۆرک شۆپ‌ و ڕاپرسی زانستی لە هەمو ناوچەکاندا سەبارەت بە هۆکاری لاوازبونی بەشدارییان لە کاروباری سیاسی و کارگێڕیی و بواری گشتیدا، کێشەی ڕەبەنی، قەیرانی بێباکی و بێئومێدیی.
- قە‌دەغەکردنی ئه و کۆششە سیاسی و حیزبیانەی دەخرێنەگەڕ بۆ خراپ پەروەردەکردنی گەنجان بە کڕینی ویژدانیان، داماڵینی سەربەخۆیی و ئیرادەی ئازادیان، دەستوەردان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی گەنجان و خوێندکاران‌ و سەپاندنی ویستی کەسە دەستڕۆیشتوەکانی حیزب بەسەر گەنجاندا.
- تەرخانکردنی برێکی زۆرتری بودجەی هەرێم بۆ گەشەدان بە کەرتی وەرزش و پەروەردەی جەستەیی، بۆ دروستکردنی شار‌ و گوندی وەرزشی لە هەمو ناوچە جیاوازەکاندا.
- ڕێگرتن لە دەستێوەردانی سیاسی و حیزبی لە کاروباری وەرزش‌ و لیژنەی ئۆڵۆمپی و هەڵبژاردنی یەکێتیە وەرزشیەکان‌ و دەستەی یانەکاندا.
- سازدانی هەڵمەتێکی نیشتمانیی، کۆمەڵایەتیی و ئاینی، سەبارەت بە کێشەی ڕەبەنی، هۆکارەکانی سەرهەڵدان‌ و تەشەنەسەندنی، گەڕان بەدوای چارەسەری گونجاودا.
- چالاککردنی سیستمی پێشینی دارایی هاوسەرگیریی، پرۆژەکانی بنیاتنانی باڵەخانە و کامپی نیشتەجێبون بۆ ئەو گەنجانەی بڕیاری هاوسەرگیریی دەدەن.
- بایەخدان بە توانا و بەهرەی هونەریی و ئەدەبی و ڕۆشنبیریی گەنجان، دامەزراندنی دامودەزگای پێویست بۆ ئەو مەبەستە.
- کارکردن بە سیستمێکی بانکیی بۆ بەخشینی قەرزی درێژخایەن بەو گەنجانەی کە پرۆژەی هەرەوەزیی هاوبەش پێشکەش دەکەن لە بواری بەرهەمهێنان و داهێناندا.
4. پێڕەوکردنی دادی کۆمەڵایەتی و یاسایی لەنێوان هەردو ڕەگەز و بایەخدان بە ڕۆڵی ئافرەتان لەڕێگای:
- خستنەگەڕی گوشار و کۆششی پەرلەمانی و شارستانی بۆ قەڵاچۆکردنی هەمو ئەو بڕیار و دیاردە و نەریتانەی کە جیاکاریی لەنێوان دو ڕەگەزەکەدا دروستدەکەن، لەسەر ئاستی سیاسی، ئابوریی، کۆمەڵایەتی، کارگێڕی، یاسایی، مەدەنی، خێزانی، پەروەردەیی و ڕۆشنبیریی.
- گوشار و کۆششی پەرلەمانی و شارستانی بۆ قەڵاچۆکردنی هەمو جۆرەکانی توندوتیژیی جەستەیی و ڕۆحی دژی ڕەگەزی مێینە، لە خێزانەوە بۆ کۆمەڵگا‌ و نێوەندەکانی خوێندن و کارگێڕی تا دامودەزگا باڵاکانی دەوڵەت. حکومەت ئەرکی سەرپەرشتیکردنی دارایی، دەرونی، کۆمەڵایەتی و شوێنی نیشتەجێبونی ئەو ئافرەتانە دەگرێتەئەستۆ کە دوچاری توندوتیژیی و کێشەی کۆمەڵایەتی و خێزانی دەبنەوە.
- ئە‌نجامدانی هەڵمەتێکی پەرلەمانی، شارستانیی، ڕۆشنبیریی، ئاینی و کۆمەڵایەتی بۆ هوشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە گوند و شار‌ و شارۆچکەکان سەبارەت بە بایەخی ئازادیی و مافە مەدەنی و سیاسیەکانی ئافرەتان، سەبارەت بە بایەخی بەشدارییان لە دامەزراندنی دەوڵەتی شارستانی مۆدێرن و بەرهەمهێندا.
- قە‌دەغەکردنی هەر جۆرە هەراسانکردنێکی سێکسی دەرهەق بە ڕەگەزی مێینە. سزادانی توندی ئەو بەرپرسە سیاسی و حکومی و حیزبیانەی کە پۆستەکانیان بۆ ئەو مەرامە بەکاردەهێنن.
- تە‌رخانکردنی بودجەیەکی گەورەتر بۆ چاودێریی کۆمەڵایەتی و تەندروستی، موچە‌ و بیمەی دایک لە قۆناغی دوگیانی، زەیستانی و بەخێوکردنی منداڵدا.
- هاوکاریی دارایی، بیمەی کۆمەڵایەتی، کردنەوەی خولی ڕاهێنان و دابینکردنی موچەی خانەنشینی، لە کاتی تەمەنی یاساییدا، بۆ ئافرەتە بەرهەمهێنەکانی ناوماڵ، وەک بەرگدرو، فەرشچن و خانمە دەستڕەنگینەکان بەگشتی.
- تە‌رخانکردنی ڕێژەی شارستانیی شیاو بۆ ئافرەتان لە هەمو دامودەزگاکانی دەوڵەت و فەرمانگە‌ و ئەنجومەنەکانی نوێنەرایەتیکردن‌ و کارگێڕیدا. پێڕەوکردنی بیرۆکەی (جیاکاریی پۆزەتیڤ) وەک لە هەندێک وڵاتی پێشکەوتودا کاری پێدەکرێت، بەو مانایەی ئەگەر پیاوێک و ئافرەتێک، بەهەمان توانا‌ و لێهاتوییەوە، بۆ پۆستێک پاڵێوران ئافرەتەکە پێشدەخرێت.

5. پاداشتکردن و هاوکاریکردنی پێشمەرگە، کەسوکاری شەهیدان، قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران، زیندانیە سیاسیەکان، قوربانیانی جەنگەکانی سەردەمی داگیرکردن، قوربانیانی شەڕی ناوخۆ، هەمو ئەو کەسانەی کە لەپای کوردستانیبون ستەمیان لێکراوە، گیان‌ و ئەندامی جەستەیان لەدەستداوە، ماڵ و حاڵیان بەخشیوە. پێویستە لە پاداشتکردن و هاوکاریکردنی ئەم توێژەدا گوێنەدرێتە پێشینی سیاسی و پێگەی کۆمەڵایەتی و جوگرافییان، پێویستە لە پەرلەمان و دەزگا پەیوەندیدارەکاندا بەرگری لە مافیان بکرێ لەڕێی کاراکردنی سیستمی موچە، بیمەی کۆمەڵایەتی و تەندروستی، دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبونی شارستانی بۆ پێشمەرگە و قوربانییە زیندوەکانی کوردستان.

6. هاوکاریکردنی قوربانیانی قەیرانە کۆمەڵایەتی و ئابورییەکان لەڕێگای:
- کارکردن بۆ چارەسەری کێشەی بێماڵی و کرێچێتی و جێبەجێکردنی پرۆژەی گەورە لە بواری نیشتەجێبونی هاوڵاتیاندا.
- دۆزینەوەی باندەکانی بازرگانی و قاچاخچێتی مادە هۆشبەرەکان لە ناوخۆ‌ و دەرەوەدا و دروستکردنی لیژنەی ئەمنی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا لەو پێناوەدا.
- پێڕەوکردنی مامەڵەی مرۆیی لەگەڵ زیندانیان وەک قوربانیی قەیرانە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابورییەکان. ئەرکی حکومەتە کەشێکی مرۆڤانەیان لەڕوی جەستەیی و مەعنەویی و فێرکارییەوە بۆ دابین بکات، پاش تەواوکردنی ماوەی یاساییان لە زینداندا لەناو کۆمەڵگا و دامودەزگاکانی وڵاتدا جێگەیان بکاتەوە.
- چارەسەرکردنی کێشەی کەسانی بێحاڵ و ماڵ، دێوانەکانی سەر جادە، دیاردەی سواڵکەریی بەتایبەتی لەنێو منداڵاندا، بەسوخرەگرتنی منداڵ و نەوجەوانان بەرامبەر کرێیەکی کەم، بڵاوبونەوەی تۆڕەکانی لەشفرۆشی.
- ڕێزگرتنی پەناهەندەکان و دابینکردنی کامپ و شوێنی ژیانی شیاو بۆیان، ڕێزگرتنی کرێکارە بیانییەکان کە لە پرۆسەی بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوەی کوردستاندا کاردەکەن. بەدواداچونی کێشەی زوڵملێکردن و خراپ بەکارهێنانیان ئەرکی حکومەتە.

7. چاککردنی سیستمی خانەنشینی، بەیاسا، لەڕێگا‌ی:
- دە‌رکردنی یاسایەکی تایبەت بە خانەنیشینی، بەجۆرێک شایستەی تەمەنی خزمەت و ماندوبونی مرۆڤی بەرهەمهێن و ڕەنجدەر بێت لە هەردو کەرتی گشتی و تایبەتدا.
- هە‌موارکردن و هەڵوەشاندنەوەی هەمو ئه و یاسا و بڕیارە تایبەتانەی کە بۆ خانەنشینکردنی وەزیر، پەرلەمانتار، پلە تایبەتەکان و بەرپرسان و ئەندامانی حیزب دەرچون، کە هەندێکیان نایاسایی و هەندێکیشیان بەیاسا ڕێکخراون، بەجۆرێک تەنها یەک پێوەر بۆ دیاریکردنی تەمەنی یاسایی خانەنشینی بەسەر هەمو فەرمانبەرانی دەوڵەتدا، بێ‌ جیاوازی، جێبەجێ‌ ببێ.
- بەرزکردنەوەی موچەی خانەنشینی خاوەن پلە وەزیفییە نزم و ناوەنجیەکان و کەمکردنەوەی موچە زۆرەکان.
- دابینکردنی موچەی خانەنشینی بۆ کرێکاران، جوتیاران و بەرهەمێنەرانی ناو ماڵ و کەرتی تایبەت.

8. هاوکاریکردنی زیاتری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە ڕێگای:
- پشتیوانیکردنی مادیی و مەعنەویی و پەروەردەیی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، ئەوانەی بەزکماک یان بەهۆی ڕوداوەوە ئەندامێکی جەستەیان لەدەستداوە یان توشی نەخۆشیەکی درێژخایەن بون. ئەرکی حکومەتە وەک هەمو هاوڵاتیانی تر ئامادەیان بکات و لە کۆمەڵگە و حکومەتدا جێگەیان بکاتەوە.
- داڕشتنەوەی یاسا و ڕێنماییەکان سەبارەت بە پەروەردە، هاتوچۆ، کارگێڕیی، هونەر‌ و ڕاگەیاندن، بەجۆرێک جێگەی خواستی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی تێدا ببێتەوە.
- دامەزراندن و کاراکردنی ڕێکخراو و دامودەزگای تەندروستی و کۆمەڵایەتی و قوتابخانەی تایبەت بۆ پشتیوانی مادیی و مەعنەویی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان. بڕینەوەی موچەی تایبەت بۆ ئەو خێزانانەی ئەرکی چاودێریکردنیان لە ئەستۆ دەگرن.
- دۆزینەوەی شوێن و دەرفەتی کاری تایبەت بۆ ئەوانەی توانای بەرهەمهێنانیان هەیە. بڕینەوەی موچە بۆ ئەوانەی توانای کاریان نیە.

9. چاودێریکردن و هاوکاریکردنی پەککەوتە و بەساڵاچوان لەڕێی چاکسازیی لە دامودەزگاکانی چاودێریی پەککەوتە و بەساڵاچواندا بە دابینکردنی شوێن‌ و کەشی ژیانی لەبار بۆیان لەڕوی جەستەیی و دەرونییەوە. هەروەها لەڕێی پشتیوانیکردنی دارایی ئه و خێزانە نەدارانەی کە ئەرکی چاودێریی بەساڵاچوان و پەککەوتە دەگرنە ئەستۆ.

10. دابینکردنی دۆخێکی دادپەروەرانە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران لە ڕێگای:
- پێداچونەوە بە سیستمی موچە‌ و ڕاژەی فەرمانبەرانی هەرێمدا، بۆ باشترکردنی باری گوزەرانی خۆیان و خێزانەکانیان، بۆ ڕاگرتنی ئاستێک لە دادپەروەریی شیاو لەنێوان پلەکانی موچەدا.
- پێداچونەوە بە موچە و دەرماڵەی مامۆستایان و فەرمانبەراندا بەجۆرێک ئەو بڕە پارەیەی وەریدەگرن شایەنی ماندوبون و کۆششیان بێت لە بنیاتنتانی وڵات و ئامادەکردنی نەوەی نوێدا.
- پێڕەوکردنی سیستمێکی دادپەروەرانە بۆ پاداشت و کاری ئۆڤەر تایم، بۆ جیاکردنەوەی پاداشتی بەرهەمی باش لە بەرهەمی ناوەنجی و خراپ.
- خە‌رجکردنی دەرماڵەی هاتوچۆ، دەرەوەی شار، کاری مەترسیدار، بەشێوەیەک لەسەرو ئەو بڕەوە بێت کە ئێستا هەیە.
- دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبون بۆ مامۆستا‌ و فەرمانبەرە خێزاندار‌ و کرێچیەکان.
- دابینکردنی کەشێکی دادپەروەرانە لە فەرمانگە‌ و شوێنەکانی کاردا بۆ کارگوزار و فەرمانبەرانی پلەکانی خوارەوە، چ لەڕوی دارایی و چ لەڕوی ئاکاری کارەوە.
- قە‌دەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی کارگوزار و فەرمانبەرانی پلەکانی خوارەوە بۆ کاری ناشایستە‌ و شەخسیی بەرپرسەکان لە دەرەوەی کاری فەرمی.

11. پشتیوانیکردنی هەدو توێژی کرێکاران و جوتیاران لەڕێگای:
- هاندانی هێزی کاری کوردستانی لە پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە‌ و بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاریدا.
- چالاککردنی سەندیکاکانی کرێکاران‌ و جوتیاران بەجۆرێک گوزارشت لە خەم‌ و داواکاریی ئەو دو چینە بکەن و نەچنە ژێر کاریگەریی دەسەڵاتی سیاسیەوە.
- دابینکردنی بیمەی کۆمەڵایەتی خێزانی و خانەنشینی بۆ ئەو کرێکار و جوتیارانەی کە دەگەنە تەمەنی یاسایی خانەنشینی، یان لەکاتی کار و بەرهەمهێناندا دوچاری گیان لەدەستدان، کەمئەندامی، نەخۆشی و جۆرەکانی تری مەترسی دەبنەوە.

12. دابینکردنی کەشێکی لەبار بۆ بازرگان و کاسبکاران لە ڕێگای:
- ڕێگریکردن لەهەر جیاکاریەک کە لەنێوان بازرگاناندا دەکرێت، ڕێگریکردن لە بەرتەسککردنەوەی دەرفەتی کار و قازانج لەبەردەم هەندێک بازرگاندا بەقازانجی هەندێکی تر، کە بەهۆی خزمایەتی، ئینتمای حیزبی، مەحسوبیەت و بەرژەوەندیی ژێربەژێروە ئەنجام دەدرێت.
- لابردنی ئەو کەند‌ و کۆسپە بیرۆکراتیانەی کاسبکار، دوکاندار، خاوەن مارکێت و وەستا‌ و پیشەوەرەکان جاڕس دەکەن. دابەشکردنی خزمەتگوزاریی و پێداویستیە شارستانیەکان بۆ گەشەدان بە بازاڕ بەشێوەیەکی ئاسۆیی.
- کارئاسانی بۆ شۆفێرە گشتیەکانی نێو شار و هێڵەکانی دەرەوە، ئەرکی حکومەتە کەشێکی دەرونی لەباریان بۆ دابین بکات و ڕێگە نەدات مامەڵەی نامرۆڤانەیان لەگەڵ بکرێت. ئەرکی حکومەتە ئۆتۆمبێل‌ و قەرزی درێژخایەنیان بۆ دابین بکات، لەکاتی ڕوداو و لێقەوماندا بە هانایانەوە بچێت و پێداویستیی تەندروستی و بیمەی کۆمەڵایەتییان بۆ دابین بکات، لەکاتی پیربون و پەککەوتندا موچەی خانەنشینییان بۆ ببڕێتەوە.
- کارئاسانی بۆ فرۆشیارە دەستگێڕەکان، کتێب فرۆش و شمەک فرۆشەکانی سەر جادە، ئەرکی حکومەتە، بەرلەوەی دەرفەتی کاریان لە شوێنە گشتییەکاندا بەرتەسک بکاتەوە، شوێنی کاری شیاویان بۆ دابین بکات. بیمەی کۆمەڵایەتیی و تەندروستیی و موچەی خانەنشینییان لە تەمەنی یاساییدا بۆ دابین بکات.

13. بایەخدان بە ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات لە ڕێگای:
- گۆڕینی ئه و بڕیار و ڕێنمایی و نەریتە بیرۆکراتیانەی کە هاندەر نین بۆ بەشدرایی ڕەوەندی دەرەوە لە بواری ڕۆشنبیریی، سیاسی، زانستی و تەکنۆکراتی لە حکومەت‌ و دامودەزگاکانی هەرێمدا.
- کڕینەوەی ئه و وزە‌ و توانا کوردیانەی کە لە زانکۆ جیهانیەکاندا، یان لە نەخۆشخانە‌ و کۆمپانیا‌ و شوێنە هەستیارەکاندا کاردەکەن و بەگەڕخستنیان لە حکومەت‌ و دامودەزگاکانی هەرێمدا.
- بایەخدان بە نەوەی دوەمی ڕەوەندی کوردستان، لەڕوی دروستکردنی کەناڵەکانی پەیوەندیی لەگەڵیاندا و ئاشناکردنیان بە زمان و فەرهەنگ و کەلەپوری ناوخۆ.



بەشی سێیەم:
پرۆگرامی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان
لەسەر ئاستی پارێزگاکان


تەوەری یەکەم:
چەسپاندنی نەناوەندێتی کارگێڕی

بنیاتنانی سیستمێکی سیاسی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، کە هاوتەریب لەگەڵ دنیای شارستانیدا گەشە بکا، بەبێ چەسپاندنی نەناوەندێتی (لامەرکەزیەت)ی کارگێڕیی کارێکی ئاستەمه. سەرەکیترین مەرجی دیموکراسی هاوچەرخ بریتیە لە دابەشکردنی دەسەڵات و ئەرکەکان؛ بەڵام ئه و دابەشکردنە تەنها لەنێوان دەسەڵاتەکانی یاسادان و ڕاپەڕاندن و دادوەریدا کورت نابێتەوە، بەڵکو درێژ دەبێتەوە بۆ دابەشکردن لەنێوان دەسەڵاتی یەکە کارگێڕییە جیاوازەکان و دەسەڵاتەکانی پایتەخت و پارێزگا و شارەوانیەکانیش.
چەسپاندنی نەناوەندێتی کارگێڕیی ڕێگری دەکا لە دروستبونی دیکتاتۆریەت و گردبونەوەی دەسەڵات لە تەنها شوێنێکدا، هەروەک ڕێگری دەکا لە چڕبونەوەی ئەرک و فەرمان لە دەستی تاکە هێزێکدا. پێڕەوکردنی نەناوەندێتی ڕێگری دەکا لە بیرۆکراسی و ڕۆتین، کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان دەکا لە فەرمانگە حکومیەکاندا، هەورەک کارئاسانی بۆ حکومەت و پەرلەمانیش دەکا، وەزارەتەکان دەتوانن زیاتر خۆیان بۆ پرۆژەی نیشتمانی سەرتاسەری تەرخان بکەن و سەرقاڵ نەبن به و کارانەی کە دەکرێ ڕاستەوخۆ لە پارێزگاکانەوە بێ گەڕانەوە بۆ دیوانی وەزارەتەکان ئەنجام بدرێن.
لەڕوی سیاسیەوە، نەناوەندێتی پێشمەرجی دیموکر‌اسی هاوچەرخە، چونکە دیموکراسی سیاسی بەبێ دیموکراسی کارگێڕیی تەنها دروشمێکە و لە ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیدا ڕەنگ ناداتەوە. نەناوەندێتی لەڕوی کارگێڕییەوە حکومەتێکی چوست دروستدەکا، کە تیایدا فەرمانگە و یەکە کارگێڕیەکان ئەرک و دەسەڵاتەکانی خۆیان دەزانن و ڕاستەوخۆ کاری هاوڵاتی ڕایی دەکەن. لەڕوی داراییەوە دادپەروەریی زیاتر دابین دەکا، بەتایبەتی له و بابەتانەدا کە پەیوەندیدارن بە کۆکردنەوەی باج و ڕسومات و سەرفکردنی داهاتەکانیان لە سنوری پارێزگا و شارەوانیدا. لەڕوی کۆمەڵایەتی و گەشەی مرۆییشەوە نەناوەندێتی کارگێڕیی هاوئاهەنگی و پەیوەندیی مرۆڤانەی نێوان هاوڵاتی و فەرمانبەر بەهێزتر دەکا، گیانی ناوچەگەریی و شارچێتی لاواز دەکاو کێبڕکێی شارستانی لەنێوان پارێزگا و شارەوانیە جیاوازەکاندا دروست دەکا.
ئه و سیستمە کارگێڕییەی کە ئێستا لە هەرێمدا کاری پێدەکرێ تێکەڵەیەکە لە دەسەڵاتی مەرکەزی و حیزبۆکراتی، له و شوێنانەدا کە پێویستە پارێزگاکان دەسەڵاتی خۆیان پیادەبکەن چەندین ڕێگریی مەرکەزیی بۆ ئەنجومەنی پارێزگا و یەکە کارگێڕیەکان دروستدەکرێ، ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکان چەندین کۆسپی بێرۆکراتی بۆ پارێزگاکان و چەندین کەند و ڕۆتینیش بۆ هاوڵاتیان دروست دەکەن. له و شوێنانەشدا کە پێویستە هەرێم پرۆژەی نیشتمانی خۆی لەسەر ئاستی هەمو هەرێم پیادەبکا و بودجەی نیشتمانی لە پەرلەماندا پەسەند بکرێ، دەسەڵاتی هەردو حیزبی حوکمڕان سەرهەڵدەدا و ڕێگریی سیاسی و کارگێڕیی بۆ یەکتر دروستدەکەن و بودجە بەگوێرەی کانتۆنی حیزبی دابەش دەکەن، لە کاتێکدا قەڵەمڕەوی هەردو حیزبی دەسەڵاتدار بەپێی دابەشبونی یەکە کارگێڕیەکان نیە، بەڵکو بەپێی ئه و سنورەیە کە پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە پارێزگای هەولێری جیاکردۆتەوە لە پارێزگای دهۆک و بەشەکەی تری پارێزگای هەولێر، بەبێ بونی هیچ سەنەدێک کە شەرعیەت ببەخشێتە ئه و دو قەڵەمڕەوە حیزبیە.
چەسپاندنی نەناوەندێتی کارگێڕی و فراوانکردنی دەسەڵاتی پارێزگاکان، زەمانەتی ئەوە دەکا کە کۆتایی به مەرکەزیەت و بیرۆکراسیەتی بێبەرهەم بێت، هەروەک زەمانەتی ئەوەش دەکا کۆتایی به و دو قەڵەمڕەوە حیزبیەی هەرێم بێت کە دەسەڵاتی ڕاستەقینەیان نە بۆ پارێزگاکان، نە بۆ پەرلەمان و نە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانیش نەهێشتۆتەوە.
لەم پێناوەدا بزوتنەوەی گۆڕان کۆشش دەکا بەئامانجی:
1. بەیاساییکردنی نەناوەندێتی کارگێڕیی و چەسپاندنی لە پرۆژەی دەستوری هەرێمدا.
2. دابەشکردنی ئەرک و دەسەڵاتی یەکە کارگێڕیەکانی هەرێم لەسەر بنەمای دابینکردنی فراوانترین ئاستی نەناوەندێتی کارگێڕی بۆ پارێزگاکانی هەرێم، بە جۆرێک هەر پارێزگایەک یەکەیەکی کارگێڕیی سەربەخۆ پێکبێنێ و خاوەن دەسەڵاتی کارگێڕیی و دارایی سەبەخۆی خۆی بێت.
3. هە‌مو پارێزگایەک ئەنجومەنێکی هەڵبژێردراو و حکومەتێکی مەحەلی لە شێوەی ئەنجومەنێکی ڕاپەڕاندندا هەبێ، پارێزگار وەک سەرۆکی یەکەی کارگێڕیی سەرپەرشتی ئەنجومەنی ڕاپەڕاندنی پارێزگا بکا.
4. دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی هەڵبژێردراوی پارێزگا بریتی دەبێ لە:
- چاودێریکردن و ڕێکخستنی کاروباری کارگێڕیی، پەسەندکردن و ڕەتکردنەوەی دامەزراندنی بەڕێوەبەرە گشتی و فەرمانبەرە حکومیەکان لەسەر ئاستی پارێزگا.
- دانانی سیاسەتی پارێزگا سەبارەت بە پرۆژەکانی ئاوەدانی، بەرهەمهێنان و سەرمایەگوزاری، ماستەر پلان، شارەوانیەکان و گەشتوگوزار.
- دانانی بودجەی پارێزگا و بەر‌گریکردنی لە بەرکەوتی پارێزگا لەناو بودجەی هەرێم و هەموارکردنی ئه و بەشانەی بودجە کە پەیوەندییان بە پارێزگاوە هەیە.
- دانان و سەرپەرشتیکردنی داهاتی تایبەتی پارێزگا کە پەیوەندیی بە باج و ڕسومات و پرۆژە قازانجکەرەکانەوە هەیە.
- پە‌سەندکردن، یان ڕەتکردنەوەی ئه و پلان و پرۆژانەی وەزارەتەکان له و شوێنانەنەدا کە پەیوەندییان بە سنورو دەسەڵاتی پارێزگاوە هەیە.
- هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەت و دەزگا ئەمنیەکانی هەرێم بۆ دانانی پلانی ئەمنی پارێزگا لە کاتی پێویستدا.
5. دابەشکردنی ئەرک و دەسەڵات بەسەر یەکە کارگێڕییەکانی خوار پارێزگادا (قەزا، ناحیه و گوند) بەجۆرێک هەر یەکێک له و یەکە کاگێڕیانە دەسەڵاتی کارگێڕی و دارایی سەربەخۆی خۆیان لە سنوری خۆیاندا هەبێ بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پارێزگادا.


تەوەری دوەم:
کاراکردنی ڕۆڵی شارەوانیەکان

وەک چۆن کاراکردنی ڕۆڵی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیوە کارگێڕیەکەی دیموکراسی دەستەبەر دەکا، کاراکردنی ڕۆڵی ئەنجومەنی شارەوانیەکانیش دیوە خزمەتگوزرای و شارستانی و کولتوریە‌کەی سیمای شارو کۆمەڵگای مەدەنی مسۆگەر دەکا.
بەدرێژایی حوکمی بەعس، لەپاڵ وێرانکردن و داگرتنی گوندو ناوچە کەناریەکاندا، شارو شارۆچکەکانیش ڕوبەڕوی هەڵمەتی وێرانکاری، شێواندنی سیمانی شارستانی و تێکدانی باری دیموگرافی بونەوتەوە... سەرەنجام لەنێوان تێکدانی گوندو تێکدانی شاردا کولتورێکی کرچ و نەرتێکی تێکەڵ و شێوێندراو دروستبوە کە نە کولتوری شار بوە نەکولتوری لادێ. پاش ڕاپەڕینیش، نابوتکردنی دەزگاکانی دەوڵەتی یاسا و دامەزراوە فەرمیەکان، تۆخکردنەوەی دەسەڵاتی مەحەلی حیزب لە شارو شارۆچکەکاندا، پەنابردن بۆ مەکتەبی کۆمەڵایەتی حیزب و دادگای خێڵەکیی و حیزبیی، شەڕی ناوخۆ و سەرلەنوێ‌ بەمیلیشیاکردنەوەی کۆمەڵگەی کوردیی، داگیرکردن‌ و بەپاشکۆکردنی ڕێکخراوە مەدەنییەکان لەلایەن حیزبەوە...، کۆمەڵێک دیاردەی مەترسیدار بون کە کۆمەڵگەی کوردی بەگشتی و کۆمەڵگەی شارییان بەتایبەتی بە شێوێندراوی هێشتەوە.
شارەوانیەکانی هەرێمی کوردستان، وەک شارەوانی هەمو ئه و وڵاتە دواکەوتوانەی کە سیخناخن به نەریتی مەرکەزی، پەراوێزخراون و کراون بە پاشکۆی دیوانی وەزارەتی شارەوانی و دەسەڵاتی مەحەلی حیزبە دەسەڵاتدارەکان. ئەرک و دەسەڵاتی شارەوانیەکان کورتکراوەتەوه بۆ هەندێ کاری بێرۆکراتی، وەک پێدانی مۆڵەتی خانو‌بەره، پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاکی سەر شەقام و کۆڵانەکان، لەپاڵ هەندێ وردە کاری ڕۆتینی تردا کە ناچێتە ئاستی شکۆی شارەوانی لە وڵاتە پێشکەوتوەکاندا. لێرەوە بزوتنەوەی گۆڕان بڕوای وایه،‌ کە پێویستە ڕۆڵی شارەوانیەکانی کوردستان بەجۆرێک کارا بکرێ هیچ دەسەڵاتێکی سیاسی و حیزبی و کارگێڕیی لە سنوری شارەوانیدا نەچێتە سەرو دەسەڵاتی شارەوانیەوە، چونکە کاراکردنی ڕۆڵی شارەوانیەکان مەرجی تەواوکاری دابەشکردنی دەسەڵات و بەدامەزراویکردنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانه.
لەم پێناوەدا بزوتنەوەی گۆڕان کۆشش دەکا بەئامانجی:
1. دانانی ئەنجومەنی شارەوانی بۆ ئه و شارو شارۆچکانەی کە ژمارەی دانیشتوانیان لەسەرو سێ هەزار کەسەوەیە لەڕێگای هەڵبژاردنی ڕاستەوخۆ‌وه، بەجۆرێک لە کاندیدکردنی ئە‌نداماندا ڕەچاوی ناوبانگی کۆمەڵایەتی و پیشەیی، مەرجی لێهاتویی و پسپۆڕیی بکرێ بەر لەهەر مەرجێکی تری سیاسی یان حیزبی.
2. جیاکردنەوەی ئەرک و دەسەڵاتی ئەنجومەنی شارەوانیەکان لە ئەرک و دەسەڵاتی وەزارەتی شارەوانی و ئەنجومەنی پارێزگاکان بەپێی یاساو ڕێنمایی تایبەت، بەجۆرێک دەسەڵاتی پارێزگا و وەزرەتەکان تەنها دەسەڵاتێکی کارگێڕی پەتی بێت و ڕێز لە دەسەڵات و سەربەخۆیی شارەوانیەکان بگرن.
3. ڕێگریکردن لە دەسەڵاتی مەرکەزی و مەحەلی حیزبەکان لە کاروباری شارەوانیەکاندا.
4. سەرپەرشتیکردنی پلان و نەخشەی بنەڕەتی و گۆڕانکاری لە نەخشەی بنەڕەتی شارو شارۆچکەکاندا لەلایەن ئەنجومەنی شارەوانیەکانەوە دور لە دەستێوەردانی حیزبی و شەخسی، بەهاوئاهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر ئاستی پارێزگا و حکومەت، وەک ماستەر پلان و نەخشەی سەرەکی شار، نەخشەی گەڕەکەکان، نەخشەی شەقام و کۆڵانەکان، نەخشەی تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و هێڵەکانی کارەبا، نەخشەی دابەشبونی پارک، ناوچەی سەوز، قوتابخانە، مزگەوت و شوێنە پیرۆزەکان، یاریگا، مەڵبەندی ڕۆشنبیری، فەرمانگە و مەیدانە گشتیەکان.
5. ناونانی شەقام و گەڕەک و مەیدانە گشتیەکان لە لایەن شارەوانیەکانەوە، بەگوێرەی مێژو و تایبەتمەندی شار، بەڕەچاوکردنی مەرجە ڕۆشنبیری و زمانەوانیەکان، دور لە هەر دەستێوەردانێکی حیزبی و شەخسی.
6. سەرپەرشتیکردنی بودجەی شارەوانی، شێوازی خەرجکردنی، کۆکردنەوەی داهاتی تایبەت لە ڕێگەی باج، کرێی شوێنە گشتیەکان، ڕسومات، داهاتی ڕیکلام لە شوێنە گشتیەکان و غەرامەی سەرپێچیکەران و جۆرەکانی تری داهات.
7. پاراستنی هارمۆنی (پێکەوەگونجان) لە دیمەنی گشتی شاردا، لە شەقام و شوێنە گشتیەکاندا، لە ڕادەی بەرزی و ڕەنگی تەلارو باڵەخانەکاندا، ئه و ئەرکە بە لیژنەیەکی پسپۆڕی ئەندازیاران و هونەرمەندان و کۆمەڵناسان و فەرهەنگ دۆستان و شارەزایانی بیانی بسپێردرێ، بە ڕەچاوکردنی مێژو و تایبەتمەندیی شار یان شارۆچکە.
8. دامەزراندنی پەیوەندیەکی دروست لەنێوان هاوڵاتیان و ئەنجومەنی شارەوانیدا، کارئاسانی بۆ بەڕێکردنی کاروباری هاوڵاتیان لە شارەوانیەکاندا بکرێ دور لە بێرۆکراسیەت و ڕۆتین و مەحسوبیەت و دەستێوەردانی حیزب.
9. بایەخدان بە پێناسی مێژویی و گەڕەکی کۆنی شارو شارۆچکەکان، بەشداریپێکردنی ڕای گشتی سەبارەت بە نەخشەی گشتی شارو شارۆچکه،‌ یان گۆڕینی نەخشەی گشتی و دەسکاریکردنی شوێنی گشتی و مێژویی لە سنوری شارو شارۆچکەدا.
10. سپاردنی هەمو مۆڵەتێکی بنیاتنانی شوێنی گشتی و تایبەت، ڕوخاندن یان نۆژەنکردنەوەی شوێنە مێژوییەکان بە شارەوانیەکان.
11. سپاردنی مۆڵەتی پیشەیی، بەڵێندەرایەتی، کردنەوەی دوکان، بازاڕو ناوچەی بازرگانی بە شارەوانیەکان دور لە دەستێوەردانی حیزبی.
12. سەرپەرشتیکردنی ڕیکلام و بەکارهێنانی شوێنە گشتیەکان بۆ مەبەستی پروپاگەندەی بازرگانی، تەندروستی، مەدەنی و سیاسی لەلایەن شارەوانیەکانەوه، دور لەهەر دەستێوەردانێکی حیزبی.
13. سە‌رپەرشتیکردنی فەزا (سپەیس)ی شارو شارۆچکه، ڕێگرتن لە دیاردەی ئالودەبونی بینین و بیستن (التلوث السمعي والبصري) لە پەیوەندیدا بە ناڕیکی لە دروستکردنی بیناو شوێنی گشتی و تایبەتی، ڕیکلامی سیاسی و بازرگانی، ئامێرو وایەری موەلیدەی ئەهلی و هەر دیاردەیەکی تر کە ئارامی هاوڵاتیان تێک بدا.
14. بایەخدان بە جوانی و خاوێنی شار و شارۆچکە، سزادانی سەپێچیکەران، سەپاندنی باج لەسەر هەر کەسێک کە جوانی و خاوێنی شار تێک بدا.
15. سە‌وزکردنی شارو فراوانکردنی ڕوبەری باخ و پارک لە سنوری شارەوانیدا.
16. سازدانی کێبڕکێی ساڵانە بۆ شارو شارۆچکەکان لە سنوری پارێزگادا بۆ دیاریکردنی پاکترین، جوانترین و سەوزترین شار و خەڵاتکردنی لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاوە.
17. پێڕەوکردنی سیستمێکی تایبەت بۆ فڕێدان و کۆکردنەوەی خاشاک، بەجۆرێک خاشاکی پلاستیکی لە شوشەجات و خاشاکی مەعدەنی و پاشماوەکانی تر جیابکرێتەوە و سەرلەنوێ لە کارگەکاندا ئامادە بکرێنەوە.
18. نە‌هێشتنی دیاردەکانی بە گوندیکردنی شار، وەک ئاژەڵداری و دیاردەی بەدەوەی لە بابەتی دانانی خێوەت لە کۆڵانەکاندا لە کاتی پرسەدا، یان دانانی بڵندگۆ لە ماڵەکاندا لە بۆنە ئاینی و کۆمەڵایەتیەکاندا.
19. پشتیوانیکردنی ڕێکخراوە ناحکومیەکان و گروپەکانی فشار کە لە سنوری شارەوانیدا خۆیان ڕادەگەیەنن بۆ داکۆکیکردن لە بەها مەدەنیەکان و پاراستنی ژینگە و پێناسی کولتوری و مێژویی شار و شارۆچکەکان.
20. فراوانکردنی ڕوبەری ناوچە گەشتوگوزاریەکان و حەواندنەوەی گشتی، بایەخدان بە گەشتوگوزاری شوێنەوارناسی و مۆزەخانەی ئیتنۆگرافی تایبەت بە شار.
21. کردنەوەی هۆڵی تایبەت لەسەر ئاستی شار بە گشتی و هەر گەڕەکێک بە جیا بۆ ئاهەنگ و بۆنەکان.
22. سە‌رپەرشتیکردنی ئاهەنگ و بۆنە نەوتەوەیی و ئاینەکان و ئه و بۆنانەی کە پەیوەندییان بە مێژوی شار و شارۆچکە‌وە هەیە.
23. دروستکردنی پەیوەندی و دۆستایەتی لەگەڵ شارەوانی وڵاتە پێشکەوتوەکان، سودوەرگرتن لە ئەزمونیان، دروستکردنی دەستەخوشک بۆ شارەوانیەکان بەگوێرەی تایبەتمەندیی و دیمەنی شار یان شارۆچکه و لێکچونی بەهی شارو شارۆچکەی وڵاتانی تر.
24. بڵاوکردنەوەی فەرهەنگی ڕێزگرتن لە میوانی بیانی و کارلێکی شارستانیی نێوان گەلان.
25. وەرگرتنەوەی هەر شوێن و موڵکێکی گشتی کە لەلایەن حیزب و هێزە سیاسیەکانەوە دەستی بەسەردا گیرابێت. تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن شارەوانیەکانەوە له و حیزب و لایەنانەی کە موڵکی شارەوانی، شوێنی گشتی و فەزای گشتی وەک بارەگای حیزبی یان بۆ پروپاگەندەی حیزبی بەکاردێنن.

تەوەری سێیەم:
پلانسازیی بەگوێرەی تایبەتمەندیی پارێزگا و شارەوانیەکان

پارێزگا و شارو شارۆچکه و گوندەکانی هەرێمی کوردستان، بەهەمان ئه و ئەندازەیەی خاڵی هاوبەشیان هەیە و لە چوارچێوەی هەرێمدا هەمویان کۆدەبنەوە، خاڵی جیاوازیشیان هەیە و تایبەتمەندیی و بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان هەیە... بۆیە پێویستە ڕێز له و جیاوازی و تایبەتمەندیانە بگیردرێ، بەناوی بەرژەوەندی نیشتمانیەوە پاکتاو نەکرێن و غەدر لە هیچ شارو شارۆچکە و ناوچەیەک نەکرێ.
هەر یەک لە پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان، هەروەها ئیدارە تایبەتەکان و ئەو قەزایانەی کە لە پلاندایە بکرێنە پارێزگا.. تایبەتمەندی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابوری، بازرگانی و فەرهەنگی خۆیان هەیە، کە دەبێ لەپاڵ بنیاتنانی قەوارەی نیشتمانی هەرێمدا ڕێز له و تایبەتمەندیانەش بگیردرێ و نەبنە قوربانی دروشمی نیشتمانی قەبه و بێ ناوەرۆک.
دانیشتوانی هەمو پارێزگا و شارو قەزاو ناحیه و گوندەکانی هەرێم، بۆیان هەیە داوای بەرکەوتی خۆیان و ناوچەکانیان بکەن لە بودجەی هەرێم و پرۆژە نیشتمانیەکان، پێویستە لە دانانی دەروازه و سێکتەرەکانی بودجەی نیشتمانیدا پرۆژە و پێشنیازی پارێزگاکان بەهێند وەربگیردرێ، مافی بەرگریکردن لە بەرکەوتی مەحەلی بۆ هەمو پارێزگا و شارەوانی و ناوچەیەک پارێزراو بێت... پێویستە کار به و نەریتە بکرێ کە هەمو هاوڵاتیەک بۆی هەیە بەرگری لە بەرژەوەندی خۆی و خێزان و ناوچه و شار و گەڕەکەکەی بکا، چونکە ئه و بەژەوەندیە تایبەتانە ناکۆک نین لەگەڵ بەرژەوەندی گشتیدا، بەڵکو تەواوکەری بەرژەوەندی نیشتمانین و پرۆڤەن بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندیە باڵاکان.
لەم ڕوانگەیەوە بزوتنەوەی گۆڕان کۆشش دەکا لەپێناو:
- ڕێزگرتن لە تایبەتمەندیی کۆمەڵایەتی، مێژویی، ئابوری، بازرگانی، سروشتی و فەرهەنگی پارێزگاو قەزا و ناحیه و ناوچە و گوندەکانی کوردستان بە جۆرێک لەخزمەتی فرەیی و بنیاتنانی قەواریەکی بەهێزی هەرێمدا بێ.
- کارکردن بەو پرنسیپەی کە پێویستە بەرژەوەندی گشتی کۆکەرەوەی بەرژەوەندیی تایبەتی ناوچەکان و بەرژەوەندیی شەخسی هاوڵاتیان بێت.
- ڕەنگدانەوەی ئه و فرەیی و تایبەتمەندیانە، بەگوێرەی ئەم پرۆگرامە سیاسییە، لە پلاتفۆرم و دروشمی هەڵبژاردنی لیستەکانی بزوتنەوەی گۆڕاندا کە لەسەر ئاستی پارێزگا و شارەوانیەکان بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و هەڵبژاردنی شارەوانیەکان دەکەن.
- دانانی پلانی ساڵانە و پلانی چەند ساڵە، تایبەت بۆ بوژاندنەوه و ئیدارەدانی پارێزگا و شار و شارۆچکە و گوندەکان، بەگوێرەی تایبەتمەندییان، بەلەبەرچاوگرتنی دەستور و یاسا و پرنسیپە گشتیەکانی دیموکراسی و نەناوەندێتی کارگێڕیی.
- پێویستە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندیی پارێزگا و شارو ناوچەکان هاوتەریب بێ لەگەڵ بەگژاچونەوەی ناوچەگەری و شارچێتی، چونکە چەمکی هاوشاری و هاودەڤەری لەسەر بنەمای نیشتەجێبون دا‌دەمەزرێ، نەک لەسەر بنەمای خوێن و بنەماڵه و ئەقدەمیەت لە نیشتەجێبوندا. واتە هەمو هاوڵاتیەکی هەرێم و عێراق، هەمو میوان و پەناهەندەیەکی یاسایی، دەتوانی نیشتەجێی هەر شار و ناوچەیەک بێ کە خۆی دەیەوێ، بێ هیچ ڕێگرییەکی یاسایی و کارگێڕی، بە هەمو ماف و ئیمتیازاتی هاوڵاتیبون و نیشتەجێبونەوە.
- لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندیی پارێزگای هەولێر وەک پایتەختی هەرێم کە پایتەختی هاوڵاتیانی کوردستانە بێ جیاوازی، وەک سەنتەرێکی سیاسی کە پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی هەرێم و دامەزراوە نیشتمانیەکانی هەرێمی لێیە، وەک سەنتەرێکی پەیوەندیی نێودەوڵەتی کە بارەگای ڕێکخراوەکان و ئۆفیسی ‌کونسوڵگەریی زۆربەی وڵاتە گرنگەکانی جیهانی لێیە، وەک سەنتەرێک لەنێوان چەند پارێزگایەکی هەرێم و عێراقدا کە بایەخی بازرگانی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی پێدەبەخشێ. هەروەها لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندیی پلان و کارنامەی شارەوانی مەرکەزی شاری هەولێر لەڕوی شوێنەوارناسییەوە وەک یەکێک لە شارە هەرە دێرینەکانی مێژوی مرۆڤایەتی.
- لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندیی پارێزگای سلێمانی وەک گەو‌رەترین پارێزگای هەرێمی کوردستان لەڕوی دانیشتوان و ڕوبەری جوگرافییەوە‌، وەک پارێزگایەک کە درێژترین سنوری لەگەڵ ئێران و کوردستانی خۆرهەڵات و کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان هەیه و سروشتێکی هەمەجۆر و دەوڵەمەندی هەیە بەخاک و کان و سامانی سروشتی... هەروەها لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندیی شار‌ی سلێمانی لەڕوی میژوییەوە وەک پایتەختی میرنشینی بابان و حکومەتی شێخ مەحمود و مەڵبەندی زنجیرەیەک ڕوداوی گرنگ لە مێژوی نزیک و هاوچەرخدا، هەروەها وەک ناوەندی فەرهەنگ و ئە‌دەبیات و شێوەزاری کرمانجی ناوەڕاست.
- لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندیی پارێزگای دهۆک وەک دەروازەیەکی گرنگی هەرێم بەڕوی تورکیا و یەکێتی ئەوروپادا، هاوسنور لەگەڵ کوردستانی باکور و خۆرئاوا و پارێزگای موسڵدا، وەک دەروازەیەکی بازرگانی گرنگ کە دەکرێ لە ئایندەدا بکرێتە مەڵبەندێکی ‌بازرگانی سەرەکی بۆ هەمو هەرێم و عێراق، هەروەها وەک ناوچەیەکی دەوڵەمەند بە خاکی بەپیت و ناوچەی گەشتوگوزار و سامانی سروشتی. لەڕوی فەرهەنگی و مێژوییشەوە بایەخی گرنگی هەیە لە مێژوی هاوچەرخدا و مەڵبەندێکی گرنگی شێوەزاری کرمانجی ژورووە.
- لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندیی پارێزگای کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان، ڕێزگرتن لە دانیشتوانیان لە‌ڕوی سەلماندنی فرەیی ئیتنی و ئاینی و مەزهەبیەوە، ڕەنگدانەوەی ئه و فرەییە لە فەرهەنگی سیاسی و پەروەردەیی و دابەشکردنی پۆست و دامەزراوه ئیداریەکاندا. یەکخستن و بەنیشتمانیکردنی ئاسایش و هێزی پێشمەرگەو بەشداریپێکردنی عادیلانەی پێکهاتە جیاوازەکان لە حکومەتی مەحەلی پارێزگادا بەمەبەستی پێشکەشکردنی نمونەیەکی جوانی حوکمڕانی حیزبە کوردستانیەکان. لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندیی ئابوری و بازرگانی پارێزگای کەرکووک لەڕوی پێگەی جوگرافی و لەڕوی دەوڵەمەندییەوە بە سەرچاوەکانی وزە و سامانی سروشتی، بۆ ئەوەی ببێتە مەڵبەندێکی گرنگی بازرگانی و پێشەسازیی نەوت و گاز، کە بەپلەی یەکەم لە بەرژەوەندیی دانیشتوانەکەیدا بێ.
- بایەخدان بە ئیدارە ناوچەییەکان و ڕێکخستنی دەسەڵاتەکانیان لەڕوی کارگێڕێ و داراییەوە، بە تایبەتی ئەو ناوچانەی کە لە بەرنامەدایە بکرێنە پارێزگا، وەک هەڵەبجە کە مەڵبەندێکی گرنگە لەڕوی کشتوکاڵی، فەرهەنگی، قوربانیدان و ناوبانگی نیشتمانی و جیهانییەوە، لەپاڵ هەمو ئەو ناوچانەی تری کوردستاندا کە ڕوبەڕوی کیمیاباران و خاپورکردن و جینۆساید بونەتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش هاوکات لەگەڵ ئامادەکردنی بەرنامەی تایبەتی پارێزگاکاندا بەرنامەیەکی تایبەت بۆ بەپارێزگاکاردنی هەڵەبجە ئامادەدەکرێت، بە ڕەچاوکردنی هەمو تایبەتمەدنیەکانی مەڵبەندی شارەکە و ئەو ناوچانەی دەکەونە سنوری پارێزگاکەوە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,048 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | /www.gorran.net
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
پارت / لایەن: گۆڕان
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
میرنشین: بابان
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: پرۆگرام
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 94%
94%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان سەرچناری ) ل: 17-10-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 18-10-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 4,048 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.190 KB 17-10-2018 زریان سەرچناریز.س.
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد عەرەب سلێڤانەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری ...
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل س...
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا...
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- ...

روژەڤ
کەسایەتی
کەریم کابان
18-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
26-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
06-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
حاتمیە
29-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
جهـ
سنونێ
27-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
سوهەیلا قازی محەمەد
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
زوڵفا محمود عەبدوڵا کوێخا مارف
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
ئەڤ بیرۆکەیا لە کیڤە سەرچاڤە گرتییە کە دبێژن ئێزیدییەکان کورد نین؟
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 514,949
وێنە 104,268
پەرتوک PDF 18,883
فایلێن پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد عەرەب سلێڤانەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری ...
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل س...
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا...
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- ...

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.218 چرکە!