بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2019نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,958) پەڕتووک||
✌️ شاپوور فەیروزی
خەڵکی : کامیاران
له دایکبووی : کرماشان 1943
کاتی شەهیدبوون : 1992-05-31
شوێنی شەهیدبوون : قسڵان. باشووری کوردستان
شوێنی گڵکۆ : رانیە
چۆنیەتیی شەهیدبوون : تیرۆر
پلەی تەشکیلاتی : ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی[1]
👫 فرانسیس یوسف شابوو
پەڕڵەمانتاری مەسیحی خولی یەکەمی پەڕڵەمانی کوردستان لەساڵی 1993 کوژرا و تائێستاش تیرۆرکەرانی نادیارن.
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,919 | وێنە 58,930 | پەڕتووک PDF 10,958 | فایلی پەیوەندیدار 42,240 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,541 |
📖 بارودۆخی کورد لە خورماتوو دوای یەک ساڵ | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

بارودۆخی کورد لە خورماتوو دوای یەک ساڵ


دواڕۆژ، سیروان حەسەن
دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر رووداوی 16ی ئۆکتۆبەردا، تائێستا پۆستە ئیدارییەکانی شارۆچکەی خورماتووخورماتوو نەدراونەتەوە بە لایەنە کوردییەکان و زیانلێکەوتوانیش قەرەبوو نەکراونەتەوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی قەزاکەش دەڵێت: ئێستا دۆخی خورماتوو ئاساییە و پەیوەندی نێوان پێکهاتەکانیش ئاسایی بۆتەوە.
بەپێی ئامارێکی دەزگای شەهیدانی خورماتوو و لیژنەکانی تۆمارکردنی زیانەکان، لەڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و ڕۆژانی دواتردا، شەش پێشمەرگەپێشمەرگە شەهیدبوون، 250 هاووڵاتی و پێشمەرگە برینداربوون، 26 پێشمەرگە و هاووڵاتی بەدیل کەوتنەتە دەستی چەکدارانی حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی، 88 خانووی هاووڵاتیانی کورد تەقێنراوەتەوە، 300 دوکان و کۆگا سوتێنراون، سێ هەزار ماڵ لە دوای تاڵانکردنی سوتێنراون، 12 بارەگای حیزبی و پێنج کەناڵ و رادیۆیی کوردی سوتێنراون.
لەسەر دواخی خورماتوو دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر رووداوەکەدا، سەردار ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی قەزای خورماتوو بەدواڕۆژی راگەیاند: ئێستا تا رادەیەک بارودۆخ ئاساییه و پەیوەندی نێوان پێکهاتەکانیش باشە و هیچ کێشە و گرفتێک لە ژیان و گوزەرانی رۆژانەی هاووڵاتیاندا نییە.
وتیشی: سەبارەت به و پۆستە کوردییانەی کە لە کورد وەرگیراونەتەوە، بڕیارە لەگەڵ لایەنەکان و قایمقام کۆبینەوە و چارەسەری ئه و بارودۆخە بکرێت و جارێکی تر پۆستەکان بۆ کورد بگەڕێندرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا: هەرچەندە لەڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراقەوە هەوڵمانداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا قەرەبووی زیانلێکەوتوان نەکراوەتەوە.
بەپێی ئامارە نافەرمیەکان، لە خورماتوو نزیکەی 30 پۆست و پلەی حکومی لە کورد وەرگیراونەتەوە کە بەرزترینیان پۆستی قایمقامی قەزاکەیە.
عەلی حوسێنی، ئەندامی ئەنجومەنی خورماتوو لەسەر نەتەوەی تورکمان، بۆ دواڕۆژ ئەوەی خستەڕوو: بۆ قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتووانی کورد و هەروەها ئه و زیانانەی کە پێشووتر بەر تورکمان کەوتووە، داوای قەرەبوومان کردووە، بەڵام تائێستا هیچ هاوکارییەکی ماددی و قەرەبوو خەرج نەکراوە و بەدڵنیاییەوە بە قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیان بارودۆخ باشتر دەبێت.
رونیشیکردەوە: لەبەرئەوەی دوای 16ی ئۆکتۆبەر ناوچەکە رادەستی هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێراکرا، ئەم هێزە توانی هاوسەنگی رابگرێت و جیاوازی نەکردن لەنێوان نەتەوەکان، هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی نەتەوەکان لە یەکتر نزیک ببنەوە و لە ئێستادا باردۆخ و پەیوەندی نێوان کورد و تورکمان لە ئاستێکی باشدایە و پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان هاووڵاتیانیش باشە، کێشە و گرفت زیاتر لە نێوان سیاسییەکاندایە.
عەلی حوسێنی باسی لەوەشکرد: لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ نزیکردنەوەی لایەنەکان و هەروەها لە ماوەی رابردووشدا مامۆستایانی ئاینی و هەندێک کەسایەتی خورماتوو رۆڵی باشیان گیڕاوە بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوان نەتەوەکان ئاسایی بکەنەوە.
هاوکات بەرپرسێکی کورد لە خورماتوو کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە دواڕۆژی راگەیاند: پێش 16ی ئۆکتۆبەریش حکومەتی هەرێم هیچ دەسەتێکی ئاوەدانی بۆ خورماتوو درێژنەکردووە و هاوکاری کوردی نەکردووە لە سنوورەکە.
دەشڵێت: ئێستاش کەساڵێک بەسەر رووداوەکە تێپەردەبێت و کوردی سنوورەکە زیانی زۆری بەرکەوتووە، لەبری ئەوەی هەردوو حیزبی دەسەڵات سەرقاڵی هاوکاری و ئاوەدانکردنەوەبن، سەرقاڵی شەڕی راگەیاندن و تۆمەتبارکردنی یەکترین.
ئه و بەرپرسە کوردە ئاشکراشیکرد: بۆ ئاسایی کردنەوەی بارودۆخەکەش حیزبەکانی دەسەڵات ئامادەنین لە خورماتوو لەگەڵ لایەنەکانی دیکە دانیشین و کۆببنه و و هەر ئەمەش هۆکاری لە دەستدانی پۆستەکانە.
بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی نیشتیمانیش جەختلەوە دەکاتەوە، ئاسایی کردنەوەی دۆخی خورماتوو و کەرکوککەرکوک و ناوچەکانی دیکە، پەیوەستە بەقورسایی کورد لە کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق.
سەبارەت به و پۆستانەی کورد لە خورماتوو لە دەستی داواە، کەریم شوکر بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی بە دواڕۆژی راگەیاند: بەشێکی پەیوەندی بە بڕوانامەوە هەیە و ئەوانەشی بڕوانامەیان هەیە بۆ وەرگرتنەوەی ئه و پۆستانە بارودۆخەکە بە گونجاو نازانن، لایەکی دیکەش وەرگرتنەوەی پۆستەکان لە ئێستادا لە ژێر هەیمەنەی لایەنەکانی تر دەبێت، بۆ نمونە ناکرێت پۆستی پۆلیس وەربگریت و هەموو پۆلیسەکان تورکمان و عەسائبی ئەهلی حەق بن.
وتیشی: تائێستا دانیشتنێکی فەرمی و راستەوخۆ لە نێوان لایەنی کوردی و تورکمانی لە خورماتوو ئەنجامنەدراوە.[1]
18-10-201818-10-2018
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 18-10-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 18-10-2018
🏟 پارت / لایەن: حەشدی شەعبی
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📜 راپۆرت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ خورماتوو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 18 2018 9:15AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 18 2018 10:59AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 18 2018 10:59AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,423 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1103 KB Oct 18 2018 9:18AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

بارودۆخی کورد لە خورماتوو دوای یەک ساڵ

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-10-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,312 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574