هاتنی مام جەلال و عادل موراد بۆ هۆڵەندا
هەر لە ساڵی 1976دا مام جەلال و عادل موراد هاتن و کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەوانەمان کرد کە یەکێتی بووین. پاشانیش لەگەڵ کوردەکانی ئەوێ لەسەر بەرنامە و سیاسەتی یەکێتی و دۆخی کوردستان قسەیان بۆ کردین. ئەو ماوەیەش لەوێ بووین، چەندین ڕێپێوانمان دژی ڕژێمی عێراق کرد، بەتایبەتیش کە کاک شەهاب و هاوڕێکانیان لە سێدارە دران. هەموومان کوردەکان لە مەیدانی دام کە جێگەیەکی بەناوبانگە لە ئەمستردام و لە بەردەم تەلاری مەلیکەی هۆڵەندایە، چەندین وێنە و دروشممان دژی ڕژێمی دیکتاتۆری بەغدا بەرز کردەوە. لەگەڵ هاوڕێکاندا لە کارکردن بەردەوام بووم. هەر لە و ماوەیەشدا بوو محەممەد سابیر هاتە دەرەوە، چەند شەوێک لامان مایەوە و ئیتر نەگەڕایەوە بۆ عێراق، بە ئیفاد هاتبوو.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 5,267 defa görüntülendi