لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
📊 ئامار و راپرسی
لە ماوەی شەش مانگی رابردوو نزیکەی 500 کەس لە هەرێمی کوردستان بە تۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەرایەتی رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە
سلێمانیسلێمانی دەڵێت: بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر روو لەزیادبوونە تەنیا لە شەش مانگی رابردوو لە سلێمانی 200 کەسیان دەستگیرکردووە، هێڵی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەریش ئێران و عێراقە، هاوکات لە سێ ساڵیشدا 74 کەس بە تەواوی لەبەکارهێنانی ئەو ماددەیە دوورخراونەتەوە و چارەسەریان بۆ کراوە.
لەهەرێمی کوردستان بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر روو لەزیادبوونە، بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، رێژەکە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکرووە، ساڵی رابردوو لەسنووری پارێزگای سلێمانی 310 کەس دەستگیرکراون، بەڵام ئەوانەی لەشەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ دەستگیرکراون لەساڵی رابردوو زیاترن.
جەلال ئەمین بەگ، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند: لەسنووری پارێزگای سلێمانی نزیکەی 200 کەسمان بەتۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە، دەستمانگرتووە بەسەر ماددەی تریاک و حەشیش و هیرۆین، لەگەڵ دەستگرتن بەسەر کێڵگەیەکی ماددەی هۆشبەردا.
هێڵی بازرگانیکردن بەماددە هۆشبەرەکان لە ئەفغانستانەوە دەستپێدەکات، لە ئێران و عێراقیش مامەڵەی گەرمی پێوەدەکرێت. هەرچەندە ئامارەکانی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر روو لەهەڵکشانە، بەڵام تاوەکو ئێستا بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، نەبوونەتە بازاڕێکی گەرم بۆ ساخکردنەوەی ئه و ماددانە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم هەرێمەیان وەک پردێکی پەڕینەوە تەماشاکردووە بۆ گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان بۆ وڵاتانی رۆژئاوا.
قسەی باوی نێو خەڵک بۆ توشبووان به و مادە هۆشبەرانە ئەوەیە دەگوترێت کەسی تووشبوو ئەستەمەبتوانێت بگەڕێتەوە سەر رێگەی جارانی، بەڵام ئەمە بەلای توێژەرانی دەروونییەوە هیچ بنەمایەکی زانستی نییە.
سەلاح حەسەن، توێژەری دەروونی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ئێمە توانیومانە لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا، 74 سزادراو و تووشبوو بەماددەی هۆشبەر لە گرتووخانەی چاکسازی گەورانی سلێمانی چارەسەر بکەین و بیگەڕێنینەوە سەر رێگەکەی جارانی، بەشێکیان ماوەی سزاکەیان تەواو کردووە و وەک کەسێکی ئاسایی گەڕاونەتەوە نێو کۆمەڵگە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان، لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2018دا، لەسنووری پارێزگای
هەولێرهەولێر و سلێمانی و
دهۆکدهۆک 472 کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بدەستگیرکراون.
[1]
18-10-201818-10-2018