ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا وردەکاریی دەستگیرکردنی گرووپێکی دزین و بەقاچاخب
📝 بەڵگەنامەکان
راگەیاندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
لەچوارچێوەی هەڵمەتەکانی جێبەجێکردنی یاسا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی دەستێوەردان لە موڵکی گشتی. بەپێی بڕیاری دادوەر، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگا ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی، گروپێکی دزین و بە قاچاخبردنی نەوت دەستگیرکرا، کە پێکهاتووه لە چوار هاوڵاتی و دوو کارمەندی ئاسایش.
دەستگیرکراوان بە پێی رێوشوێنە یاساییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکانیش، لەلایەن دادگاوە دۆسیەکانیان یەکلا دەکرێتەوە.
ئێمه لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوه، لە پێناو سەروەری یاسا، ئەرک و شەونخونی دەزگاکانمان بەردەوام دەبێت و رێگە نادەین دەستدرێژی بکرێتە سەر موڵک و ماڵی گشتی و هاوڵاتیان، هەر کەس و لایەنێکیش یاساشکێنی بکات، رووبەرووی دادگا دەکرێتەوە و سزای یاسایی خۆی وەردەگرێت.
پێویسته دەزگا ئەمنییەکان لە پارێزگا و ناوچە جیاجیاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، جێبەجێکاری یاسابن و بەهەمانشێوە مامەڵە لەگەڵ رێگر و یاساشکێنەکان بکەن و داڵدەی قاچاخچی و گەندەڵکاران نەدرێت.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
18-10-201818-10-2018