سێ ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان تەرخانکرا
📊 ئامار و راپرسی
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ ملیار دیناری بۆ نۆژەنکردنەوە و چارەسەری گرفتی قوتابخانەکانی سنووری
هەولێرهەولێر،
سلێمانیسلێمانی و
دهۆکدهۆک تەرخانکرد.
پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، سێ ملیار دیناریان بۆ نۆژەنکردنەوە و چارەسەری گرفتی قوتابخانەکانی سنووری هەولێر، سلێمانی و دهۆک تەرخانکردووە. هاوکات 200 ملیۆن دیناریش بۆ قوتابخانەکانی
هەڵەبجەهەڵەبجە و 200 ملیۆنی دیکەش بۆ قوتابخانەکانی
کەرکوککەرکوک تەرخانکراون.
پشتیوان سادق گوتیشی لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی لە داهاتوودا مانگانە ملیارێک و 500 ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی باڵەخانەی ئەو قوتابخانانەی تەواونەکراون خەرجدەکرێت، کە لەبەر قەیرانی دارایی چەن ساڵێکە کارکردن لەو پڕۆژانە وەستاون.
ئەمڕۆ بەرنامەی بەرپرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو لەبارەی گرفتی قوتابخانەی ژیاری بنەڕەتی بوو لە گەڕەکی کانیشینکەی سلێمانی، 150 قوتابی لە سێ ژووری گڵدا دەخوێنن.
مامۆستایانی قوتابخانەکە دەڵێن، لەترسی رووخانی قوتابخانەکە ناچاربوون لە دەرەوە وانەکان بخوێنن. جگە لەوەش چەندین گرفتی دیکەشی هەیە.
[1]
18-10-201818-10-2018