مەشهورە بزن بۆ تاقە شەوێ
جێگا خۆش دەکا لە کوێ وەرکەوێ [1]
وەرکەوێ= بخەوێ
بزن بۆ شەوێک جێی خۆی خۆش دەکات
بزن، ئاژەڵێکی ماڵی کاوێژکەری شیردەرە، بەخێو دەکرێت بۆ شیر و گۆشت و پێستەکەیی و مووەکەی، شوانکارەکانی کورد کە ئەو ئاژەڵەیان ڕاگرتووە و بەخێوکردووە، شارەزای خاسیەت و ئەدگاری بوون، بۆیە لە زۆر ئیدیۆمدا بەکاریهێناوە، زۆربەی جارانیش بۆ تایبەتمەندی نەرێنی بۆ هەندێ مرۆڤ بە کارهاتووە وەک: بزنە بە تەگەیە، دەڵێی بزنە، دەڵێی بزنی لەڕە و...تاد، لە و ئیدیۆمەدا بەرانبەر مرۆڤێکی بێباک و کەمتەرخەم و فەرامۆش (ئیهمال) بەکاردەهێنرێت کە بایەخ بە کارەکەی خۆی یان پاکوخاوێنی و ڕێکخستنەوەی خانووەکە و ماڵ و حاڵی خۆی نەدات، بۆ جولەکردن و ڕەنج و ئەرک و زەحمەتکێشان بۆ حەسانەوە و پشوودانی خۆی، بە تەوسەوە پێی دەوترێت: بزن بۆ شەوێکی جێی خۆی خۆش دەکات.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,577 جار هاتیە دیتن