لە هەفتەیەکدا 13 کۆڵبەر بوونەتە قوربانی 30-10-2018
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد رابی
بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، لە ماوەی یەک هەفتەدا 13
کۆڵبەرکۆڵبەر بوونەتە قوربانی.
عەدنان رەشیدی ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئێران بەدواڕۆژی وت: لەماوەی حەوت ڕۆژدا واتە لە دووشەممەی ڕابردوەوە تاکو دوێنێ دووشەممە لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران 13 کۆڵبەر لە ناوچە سنورییەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە قوربانی.
ئاماژەی بەوەشدا: لەو 13 کۆچبەرە، چواریان گیانیان لەدەستداوە و نۆیان بریندار و کەم ئەندام بوون.
ڕەشیدی باسی لەوەشکرد: کۆڵبەرەکان خەڵکی شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون بە تایبەت پیران شار و ئورمیە و سەرپێڵی زەهاو.
[1]
30-10-201830-10-2018 ⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!