گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە لە چەلێی سەر بە جولەمێرگی باکوری کوردستان چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا چوار سەرباز کوژران
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-
هەپەگەهەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە چەلێ بڵاوکردەوە و ئەنجامی چالاکییەکەی خستەڕوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: گەریلاکانمان دوێنێ کاتژمێر 06:30 خولەکی ئێوارە لەسەر گردی کۆردینەی سەر بە چەلێی جولەمێرگی باکوری کوردستان چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا گورزی توند لە پێگەکانی سوپای تورک درا و دوو پێگە تێکشکێندران، هەروەها چوار سەربازیش کوژران.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەر دوێنێ لە کاتژمێر 05:30 خولەکەوە بۆ 07:30 خولەکی ئێوارە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک دەڤەری شەهید بێریتانی سەر بە خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردوومان کردووە.
[1]
30-10-201830-10-2018