گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین لە مەریوان بۆ ئازادی چالاکانی دەسبەسەرکراو
kmmk: رۆژی
27-10-201827-10-2018 کۆمەڵێک لە هاوڵاتیانی شاری
مەریوانمەریوان و دانیشتوانی گوندەکانی شوێنی نوێی دیپۆی زبڵ لە گردەڵان بە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین خوازیاری ئازادی پێنج چالاکی مەدەنی کورد و گۆڕینی شوێنی زبڵی گردەڵان بوون.
دانیشتوانی گوندەکانی دەورووبەری ڕووباری گردەڵان لەکاتژمێر 8 بۆ 12ی ئەوڕۆ بەگردبوونەوەی ناڕەزایەتی لەبەرانبەر قایمقامەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان ناڕەزایەتی خۆیان لەهەمبەر دەسبەسەری پێنج چالاکی مەدەنی مەریوانی خەڵکی گوندی گوێزە کوێرەیان گەیاندە بەرپرسان وخوازیاری ئازادی ئەم چالاکانە بوون.
لەدرێژەی ئەم ناڕەزایی دەربڕینانە داوایان لە بەرپرسان کرد شوێنی دیپۆی زبڵ بگۆڕن و ڕێگری بکەن لە دیپۆی زبڵ لە گردەڵان.
بەپێی کوتەی یەکێک لە ناڕازیان: بەرپرسان بە خەڵکیان ڕاگەیاندوو؛ زبڵی شاری مەریوان لە گردەڵان چاڵ دەکرێ، وتا ئەو کاتەی ناڕەزایەتی بوونی هەبێ پێنج دەسبەسەرکراوی گوێزەکوێرە لە زیندان دەمێننەوە.
جێگەی بیرهێنانەوەیە: ڕۆژی پێنج شەممە سێی خەزەڵوەر کۆمەڵێک لە دانیشتوانی گوندەکانی (گەمارەلەنگ، گوێزەکوێرە، کۆلیت، کەڵەوێنجە وگوندی دەری) لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە دیپۆی زبڵەکانی شاری مەریوان لە دەورووبەری ئەم گوندانە ناڕەزایەتیان دەربڕیووە و لە ئاکامدا لەگەڵ هێرش وپەلاماری هێزە ئەمنی وئینتزامییەکان و تەقەی ئەوان لەخەڵک و برینداربوونی هاوڵاتییەکی کورد و دەسبەسەری پێنج چالاکی مەدەنی ڕووبەڕوو بوونەوە.
جێی تێڕامانە سەرەڕای ئەوەی؛ دیپۆی زبڵ لەلایەن شارەوانییەوە لەم ناوچەیە ولەتەنیشت ڕووباری گردەڵان دەبێتەهۆی تێکچوونی ئیکۆسیستەمی ناوچەکە و پیس بوونی ڕووباەکە ولەلایەکی دیکەوە زۆرینەی گوندەکانی ئەم ناوچەیە ئاوی خواردنەوەی خۆیان لەم ڕووبارەوە دابین دەکەن. بەڵام بەرپرسان جەخت دەکەنەوە و سوورن لەسەر ئەوەی کە زبڵەکان هەردەبێ لەم شوێنە چاڵ بکرێن.
مەودای شوێنی دیاریکراو لەڕێگەی سەرەکی مەریوان سەقز 200 مەتر و لەگەڵ ڕووبەری (گردەڵان) 300 مەتر دوورە.
27-10-201827-10-2018 ⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!