دوو گەنجی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو لە سەر سنوور کۆژران
📝 بەلگەنامە
KMMK: لەنزیک شارەدێی
تەوێڵەتەوێڵە و لە نزیک سەیرانگای (ئاوێسەر) دوو گەنج کوژران و تاکو ئێستا ناسنامەی بکوژەکان ئاشکرا نەبووە و هیچ زانیارێکی ئەوتویش لەسەر هۆی کوژرانیان بەردەست نیە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی
هەڵەبجەهەڵەبجە ئاشکرایکرد، کاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی رۆژی
27-10-201827-10-2018 لەنزیک شارەدێی تەوێڵە دوو گەنج کوژراون کە نزیکەی شەش بۆ هەشت گوللەیان پێوەبووە.
ئەو دوو گەنجە (ئەیووب پاڵانی و بیلال تەحامی) خەڵکی سەرپێڵ
زەهاوزەهاو بوون لە رۆژهەڵاتی کوردستان و تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 25 ساڵدا بووە، تەرمەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە براوەتەوە بۆ شاری پاوە.
بە پێی بڕێک سەرچاوە ئەم دووهاوڵاتییە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە کۆژراون، لە لاێکی تر حکومەتی ئێران هێزێکی ئەمنی زۆری لەسەر سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشوری کوردستان بڵاوکردووەتەوە.
⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!