کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد لە پارێزگای ورمی
📝 بەلگەنامە
kmmk: ئێوارەی ڕۆژی 4ی خەزەڵوەری 97ی هەتاوی،کۆڵبەرێکی کورد بەناو نیشانی “ئەدیب حوسەینی” خەڵکی گوندی “بلجووک”ی سەربە ناوچەی قوتوور لە شارستانی خۆی لەلایەن هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی تەقەی لێکراو کوژرا.
جێگەی باسە ناوبراو خێزاندار وخاوەنی دوو منداڵە و لەکاتێکدا سەرقاڵی کۆڵبەری بووە بەبێ ئاگادار کردنەوە تەقەی لێکراوە و گیانی بەخت کردووە.
بەگوێرەی ئامارەکانی
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی2018ی زاینییەوە تا ئێستە 47 کۆڵبەر کوژراوە و 72 کۆڵبەیش بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
27-10-201827-10-2018 ⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!