کوژرانی کۆڵبەرێک و بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە پیرانشار و سەردەشت
📝 Քրդական փաստաթղթեր
kmmk: سەرلەبەیانی یەکشەممە 6ی خەزەڵوەری 1397ی هەتاوی
28-10-201828-10-2018 میلادی کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی (خزر موفید) خێزادار وخاوەنی دوو منداڵ خەڵکی گوندی گۆمان سەربە شاری شاری
سەردەشتسەردەشت کەوتە بەر تەقەی هێزە چەکدار وئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی وگیانی لە دەستدا.
هەروەها ڕۆژی شەممە 5ی خەزەڵوەر گرووپێک کۆڵبەر کەسەرقاڵی کۆڵبەری بوون لەسنووری گوندی “دۆڵەتوو” ی سەردەشت درانە بەر دەسڕژی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆڵبەرێک بەناونیشانی “ڕەسووڵ حسێن زادە” خەڵکی دۆڵەتوو بەگرانی بریندار بوو.
جێگەی باسە لەسەرەتای ساڵی 2018ی زایینییەوە 48 کۆڵبەر لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراون و 73 کۆڵبەریش بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!