27 هەزار ئاوارەی سوننی لە سنووری گەرمیان نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانیان
📊 ئامار و راپرسی
بەپێی ئامارەکانی یەکەی کاروباری مرۆیی ئیدارەی
گەرمیانگەرمیان، هێشتا 27 هەزار ئاوارەی سوننی لە ناوچەکەدا دەژین و نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
ئەو 27 هەزار ئاوارەیە خەڵکی پارێزگاکانی سەلاحەدین، دیالە، روومادی و ئەنبارن. هۆکاری نەگەڕانەوەشیان نائارامی دۆخی ئەو ناوچانایە.
ئاوارە عەرەبەکان لە سەردەمی کابینەی نووری مالیکی ماڵ و زێدی خۆیان بەناچاری جێهێشت، لە کابینەی حەیدەر عەبادی ناوچەکانیان بە وێرانکراوی کۆنترۆڵکرایەوە، ئێستا چاویان لە کابینەی عادل عەبدولمەهدیە بۆ ئەوەی گەڕانەوەیان بۆ ئاسانبکات.
252 خێزان کە لە هەزار و 164 کەس پێکهاتوون لە کەمپی قۆرەتوو دەژین، کە تەنیا 14 کیلۆمەتر لە
کەلارکەلار دوورە. 341 خێزانی دیکەش لە کەمپی تازەدێ نیشتەجێکراون، کە 32 کیلۆمەتر لە کەلارەوە دوورە.
هەرچەندە هێزە عێراقییەکان ناوچە سوننەنشینەکانیان لەدەست
داعشداعش کۆنترۆڵکردووەتەوە، بەڵام ئەو ئاوارانە دەڵێن، نایانەوێ بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان چونکە دۆخی ناوچەکانیان سەقامگیرنییە.
ئاوارەکان بە چاوی گریانەوە باس لە دۆخی ژیانی خۆیان دەکەن. وەک خۆشیان دەڵێن، بەشێکیان کەسوکاریان کوژراون یان لە زینداندان.
لە سنووری هەرێمی کوردستان 27 کەمپی ئاوارەکانی عێراق هەن، کە نزیکەی 800 هەزار کەس تێیاندا دەژین و هێشتا نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.
[1]
08-11-201808-11-2018