پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,608
وێنە 106,171
پەرتوک PDF 19,171
فایلێن پەیوەندیدار 96,583
ڤیدیۆ 1,317
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
شەڕی براکۆژی و ڕاونانی سەید کاکە
ئارمانجا مە ئەڤەیە وەکە هەر نەتەوەیەکێ دن خوەدیێ داتابەیسەکا نەتەوییا خوە بین..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
شەڕی براکۆژی و ڕاونانی سەید کاکە
کورتەباس

شەڕی براکۆژی و ڕاونانی سەید کاکە
کورتەباس

یادەوەرییەکان
مستەفا چاوڕەش


پاش ئەوەی لەگەڵ هێزەکەی هەرێمی 4 یەکمان گرتەوە، نامەم نارد بۆ ئەوانەی پەرتەوازە بووبوون و کەوتبوونە ئەملاوئەولا. لە مالومەوە بەره و هەڵەدن دێبەدێ بەدوای سەید کاکه و هێزەکەیدا ڕۆیشتین. لەگەڵ کادێرەکان قسەم کرد، مەعلوماتم کۆکردەوە لەسەر هێزەکەی سەید کاکە و ناوچەکە. زانیمان بەره و دێی شارستێن ڕۆیشتوون و لەوێشەوە بەره و مەرگە، بێجگە لە هێزەکەی هەرێمی چوار، هێزێکی ترمان هەبوو، لەگەڵ کاک زیرۆ عەبدوڵڵا‌ یەکمان گرتەوە. لەگەڵ کادێرەکان بەره و مەرگه دەهاتین، دڵشاد تۆفیق حاجی باقی و هەندێک پێشمەرگەی ترمان بینی.‌ دیار بوو ئەوانیش لە مەرگە بوون. لەگەڵ هێزەکەی کە لەگەڵمدایە و هەڤاڵە شارەزاکان کۆمکردنەوە. هەر شەوێ ئه و جێگەیانەی پێویست بوو، هێزم بۆ نارد و ڕێنماییم کردن چی بکەن. تەماشای ناوچەکەم کرد بۆ ئەوەی بزانم چی بکەم باشە.

1- هێزێکم نارد بۆ هەوارەبەرزە، شاخێکی بەرزە و بەسەر چەند لایەکدا دەڕوانێت، بەتایبەت دێی بیوەکه و ئاوەژێ و شارستێن. لە ڕووی سەربازییەوە جێگەیەکی زۆر گرنگ بوو و ستراتیژی بوو.

2- زیرۆ عەبدوڵڵا‌ هێزێکی لەگەڵ بوو و ژمارەیان پەنجا پ.م زیاتر بوو. خۆشی خەڵکی مەرگە بوو، شارەزا بوو. ئەوانم بۆ شاخی بەردقلیش دانا، ئەمیش بەسەر دێی مەرگە و جادەی قیری سەرەکی و مەلا سەفی و بیوەکە و پاشکێش دەڕوانێ.

3- هەندێک هێزی تری خۆمان هەبوو لە ناوچەکەدا، تیپی 44ی چەکوچ‌ لەگەڵ شێخ سەدرەدین بوون و بە شاخی ئاسۆسەوە بوون، سوفیان و مەرگە له ‌بەردەستیاندا بوو، بێجگە له و هێزەی لەگەڵ خۆمدا بوو.

4- بەرەبەیان هێزەکەی سەید کاکە، حەمە عەلی بەردەشانی و ئەوانەی لەگەڵیدا بوون، کە ناوەکانیان نازانم، لەگەڵ سەید لە پێدەشتەکەی پشتی بیوەکەدا لە دەرەوەی دێ بوون. لای ئێمەشەوە کەمین دەردەکرێ بۆ لای مەلا سەفی، دڵشاد کادێر بوو، لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەک دەکەونە کەمینەکەیان و شەهید دەبێ.‌ بەوەش شەڕ دامەزرا و لە یەک ئاشکرا بووین، جێگەکانیشمان له ‌یەکتر دیار بوو. من خۆشم لە دەوری شارستێن بووم و بەره و ڕووی ئەوان ڕۆیشتم. ئەگەر هێزەکەی بەردقلیش وەک پێویست بوونایە، ئێمە ئەمانتوانی زیانی زۆریان لێبدەین، چونکی له ‌بەردەمیاندا نوستبوون، ئێمە سەرشاخمان بەدەستەوە بوو. شەڕ لە چەند قۆڵێکەوە دەستی پێکرد. هێزەکەی ئاسۆس و تیپی 44 لەگەڵمان تەماسیان هەبوو. هێزی سەید کاکە به ‌درێژایی شاخی دارەبەنان دامەزرابوون. شەڕی سەرەکی لەوێ بوو، تاکو ئێوارە خۆیان ڕاگرت. دوایی شکان و خۆیان گەیاندە دێی سێ ناجیان بۆ پەڕینەوه،‌ چوار کەسیان لێکوژرا و بەجێمان، شه و پەڕینەوە. سەید کاکە ماینەکەی لێبەجێما، چوونە‌ بناری کۆسرەت، ئێمەش ڕۆژی دوایی هێزەکانی خۆمان ڕێک خستەوه.‌ ئه و ڕۆژە چووینە‌ دێی مەرگە، کە له و ناوە مەرکەزه.‌ جارێکی تریش هێزەکانم دابەش کردەوە. به ‌گوێرەی بەرنامەی شەڕەکەمان هەرکەسه جێگەی خۆی بۆ دیاری کرا. ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەبوو پاش شکانی هەرێمی 4 هەڵسانەوەیەکی باش بوو. پاش دوو ڕۆژ لەبەری مەرگەوە لە دێی خۆشاوەوە ڕۆیشتین بەدوایاندا بۆ بناری کۆسرەت.

ئه و بەرنامەیەی کە بڕیارە من جێبەجێی بکەم تاکو لەگەڵ هێزەکەی کاک نەوشیروان یەک بگرینەوە، دەبێ بەردەوام بم لەسەری بۆئەوەی لە ناوچەکە دەریان بکەین. شەوێ گەیشتینە دێی توربە. دەبوایە‌ لەبەر حکومەت کە ڕەبایەکانی دیار بوون، هەر به ‌شه و لە ئاوی دەریاچەی بە بەلەم بپەڕیینەوە. لە توربه نانی بەیانیمان خوارد. بۆ ڕۆژەکەی ڕۆیشتین بۆ چناران. دیار بوو هێزەکەی حەمە عەلی بەردەشانی کە لەگەڵ سەید پەڕیوونەتەوه. حیزبی شیوعی کە عەلی حاجی نادر بەرپرسی بوو، لەوێ هاوکاریی کردبوون و له و ناوە خۆیان شاردبووەوە، خزمایەتیی هەبوو لەگەڵیان، وەک شیلانەیی داڵدەی حەمە عەلی و ئەوانی دابوو. کە گەیشتم، هەندێک دەنگەدەنگمان بوو لەسەر ئەوەی کردبووی. بەڵام بەوە تەواو بوو، لەوێ تووشی شەڕ نەبووین. ئەو کاتە‌ شەهید سەربازیش لەگەڵ ئەوان بوو. هەر لە بناری کۆسرەت بوون. ئیتر ئێمە کارەکەمان تەواو نەبووە، هەنگاوبەهەنگاو و دێبەدێ بەره و (کەلکان و ئالیقە و شوشکە و باسەڕە و خدران) ڕۆیشتین، شەوێکیش له و سنوورە لە بناری کۆسرەت ماینەوە. ڕێکخستنی خۆمان کە خەڵکی سنوورەکە بوون، هاتن بۆ لامان.‌ هەندێک زانیاریان داینێ لەسەر حکومەت و ئه و هێزەی لەگەڵ سەید کاکەیە، لە دێی مێوژە هەرێمی چوارم ناردەوە بۆ ئەوەی سنوورەکەیان بە چۆڵی نەمێنێتەوە. دانا ئەحمەد مەجید و برادەرانیان بۆ شەویش لە دێی خدرانەوە به ‌هۆی چاوساغ و خەڵکی شارەزا بەلای دێی قەسرۆک و کڵاوسووراندا پەڕینەوە بەره و دێی سکتان. ئه و شەوە دوا قۆناغمان دێی سکتان بوو، ئێستا سکتان هاتووەتە سەر جاده،‌ پێشتر لە بناری شاخەکەدابوو، جێگەیەکی باش و قایم بوو.

دەبوایە‌ بە شه و هاتوچۆمان بکردایە،‌ چونکی لەسەر جادەی گشتی ڕەبایەی سەربازی لێیه.‌ هەروەها سەربازگەیەک لە دێی قەمتەران هەبوو، لە سەرێکی تریشەوە بۆ ئەوەی ئەوەی بۆی هاتووین، بیپێکین، ڕۆژی دوایی هێزێکی هەرێمی 14 بە سەرپەرشتیی سوارەی عەباسی مامەند ئاغا لەگەڵ ئێمە یەکی گرتەوه و سکتانمان بەجێهێشت بەره و دێی چیوەکان. لە سکتان کوڕێکی شۆفێری لێبوو، نامەیەکم نووسی بۆ کاک نەوشیروان و ناردم بۆ سلێمانی بۆ ڕێکخستن بۆ ئەوەی به ‌زووترین کات بگاتە دەستی کاک نەوشیروان و سەرکردایەتی، بۆ ئەوەی ئاگادار بن کە لە کوێم و چیمان کردووه و چۆن سەیدمان شکاندووە.

کەوتینە ڕێگە و بە شاخەکەدا هەڵگەڕاین، به ‌شێوەی پێشمەرگانە دوودوو نێوانمان هەبوو، چەند مەترێک لە نێوان یەکتردا بەره و چیوه کەوتینە ڕێ. چەند سەعاتێک ڕێگەکەی دوور بوو، کە نزیک چیوەی سەروو بووینەوە، من خۆم لەگەڵ هێزێکی کەم به ‌لای ڕاستدا هەڵکشام بۆ شاخەکە و چوومە‌ لای سەرەوەی، بە دووربین تەماشام دەکرد، به ‌دەستی ڕاستدا جادەی سەرەکیی بالیسان و سەروچاوە بوو، دێی وەرێ له ‌بەردەماندا بوو، جادەی قیره،‌ حکومەت دروستی کردووە. جێگەکەی ئێمە کە خۆمی لێبووم، زۆر قایم و سەخت بوو. دەمەدەمی ئێوارە تەماشام کرد وا چەند چەکدارێک سەردەکەون بۆ ئه و شاخەی ئێمەی لێیە. ئێمەش لێیان دامەزراین. ئەوان ئاگایان لە ئێمە نەبوو تاکو نزیک بوونەوە، دەرکەوت سەید و جەماعەتەکەی لە دێی چیوە بوون. دەنگمان دان و لێمان دان، بەره و چیوه هەڵاتن.‌ هێزەکەی لای منیش دوایان کەوتین، تاکو ناو دێ ڕاومان نان و شەوی بەسەردا هات. ئیتر لە یەکتر ئاشکرا بووین. لایەکەی هێزەکەی کاک نەوشیروانی لەگەڵە، لە دەوری بالیسانن، زانییان ئێمەش گەیشتووین و جێگەی باشمان بەدەستەوەیە و سەیدمان شکاندووه. ئەوەش زانرا کە هێزەکەی سەید کاکە کەوتۆتە نێوان هەردوو هێزەکەی ئێمەوە، کاک نەوشیروان ملازم سەید کەریمی لەگەڵدایە، بەداخەوە سەید کەریم له ‌کاتی گفتوگۆی یەکێتی لە ساڵی 1984 لەگەڵ حکومەت جاشەکانی تاسڵوجە شەهیدیان کرد.

بەرەبەیان لە چەند قۆڵێکەوە بۆیان چووین. بە شاخی هەورێدا هەڵگەڕان. هەورێ شاخێکی گەوره و درێژ و سەختە. شەڕ دامەزرا و هەنگاوبەهەنگاو لێیان چووینە‌ پێشەوە. سەید شاخی هەورێشی چۆ‌ڵ کرد. چەند کوژاوێکی بەجێ هێشت و بەره و دێی کونە فلوسە ڕای کرد. ئێمەش بە هەردوولامان هێزێکی یەکجار زۆر و باش و بەڕوحیەتمان هەبوو. وازمان لێنەهێنان و دوایان کەوتین. پاش تەواوبوونی شەڕ لە دۆڵی بالیسان و شاخی هەورێ و دێی چیوە لەگەڵ هێزەکەی لای کاک نەوشیروان و سەید کەریم یەکمان گرتەوه.‌ کاک نەوشیروان کۆبوونەوەیەکی پێکردین، بەرنامەی تازەمان دانا. شەوێک یان دوو شه و له و ناوە ماینەوە. بۆ ئەوەی سەید و هێزەکەی نەحەسێنەوە، بە دوایاندا ڕۆیشتین و چووینە‌ دێی نازەنین، لەوێ شەوێک ماینەوه.‌ هێزەکەی لای نازەنین لەگەڵ من بوون، ئەوانی تر لای سەید کەریم بوون و له ‌لایەکی ترەوە چوون. دلاوەری ئەحمەد مەجید لەگەڵم بوو، بەسەر شاخی سەفیندا سەرکەوتین. دیار بوو شه و لەوێ مابوونەوه،‌ لە چەند سەنگەرێک لێفه و بەتانییان بەجێ هشتبوو لەسەر شاخ.

ئێمەش لەگەڵ هێزەکانی هەولێر و سەید کەریم بووین، کە شارەزا بوون، چونکی هێزەکەی لەگەڵ من بوو، یەکەمجار بوو ئه و ناوچەیە ببینین، لەگەڵ هێزەکانی ئەوان بۆ چەند دێیەک چووین وەک (عەلیان، سوسە، ونەکە تاکو زیارات). ئەو کاتە‌ تۆفیق بیرێژی و ئازاد خۆشناو لەگەڵمان بوون. لەوێ بڕیاریان دا پاش چەند ڕۆژێ من بگەڕێمەوه. سەیدمان بەره و دەشتی هەولێر ڕاونا. من گەڕامەوە بۆ ناوچەی سەرگەڵوو. ئه و هیزەی لەگەڵمدا بوو، لە ڕێگەی ئاوی دوکان لە تۆربەوە پەڕیینەوە بۆ خۆشاو، لەوێشەوە بۆ لای سەرگەڵوو، جارێکی تریش بەهەمان شێوە هێزێکی سۆشیالیست پاشماوەکەیان له و ناوە مابوون، لە دەوری سێوکانیان لە پشتی سوورداش و دەوری سەرگەڵوو بوون. ڕێکخستنەکانی خۆمان گەیشتنەوە سنوورەکه،‌ زانیارییان هێنابوو و وتیان ئه و پاشماوەیەی حسک لە دەوری سەرگەڵوون، منیش گەیشتبوومەوە هەڵەدن، شێخ دارای حەفید ئامرهەرێمی 4 بوو لە دوای شەهید جەمالی عەلی باپیر. هێزەکانی هەرێم و ئەوەندەی لەبەردەستدا بوون، کۆمکردنەوە و لە مزگەوتەکەی هەڵەدن کۆبوونەوەم پێکردن لەسەر ئەم شەڕەی کە هەیە و ئەوەش کە ئەوان دەستپێشخەر بوون. له ‌کاتی هێرشەکەی سەید کاکەدا برادەرانی ئێمەیان ڕاونا و هەندێکیان شەهید کرد، مادام ژیان پێکەوە نەماوە، ئیتر دەبێ ئێمەش نەهێڵین ئەوان لەم سنوورە بمێننەوه.‌ بڕیار و عەقڵیەتی هەردوولامان بەم شێوەیە بوو. بۆ ئەوەی ئەوان خۆیان ئامادە نەکەن، نامەیەکی ئەوانمان گرتبوو، کە دەڵێت هێزێکی جاشەکانی جەلالی بە سەرکردایەتیی مستەفا چاوڕەش شەست کەسن و هاتوونەتەوە. بەڵام نەیاندەزانی من لە کوێم، دیار بوو هەواڵیان بۆ چووبوو، بەڵام لە ژمارەی هێزەکە بە هەڵەدا چووبوون، ئێمە زۆر لەوە زیاتر بووین.

بەرنامەمان دانا، پاش قسەکان وتم نابێ بچینە ناو سەرگەڵوو. بەره و سێوکانیان دەچین، چونکی ئەگەر بچووینایەتە ناو سەرگەڵوو جوابیان بۆ دەناردن. لەوێ هەوادار و دۆستیان هەبوو، خەڵکی ئەوێشیان تێدابوو به ‌هۆی شەهید شێرکۆی شێخ عەلییەوە. شه و گەیشتینە پشتی سوورداش بەرامبەر شاخەکەی سێوکانیان، کاک زیرۆ و هێزەکەیمان لەگەڵ بوو. شێخ دارا ئامرهەرێمی چوار پاش شەڕێک له و ناوە لەگەڵیان شکاندنی و کوژراویان هەبوو، ئەو کاتە‌ حاجی مەحموودی گەورە دێ حسک بوو، لەگەڵیان بوو. ئەوە دوا مەفرەزەی حسک بوو لە سنوورەکە. ئیتر یەکێتی دەستی بەسەر هەموو ناوچەکەدا گرت. بە نووسراوێک سەرکردایەتیم ئاگادار کردەوە کە شتێک له و ناوە نەماوە، وەڵامیان دامەوە وتیان تۆش بگەڕێرەوە بۆ قەرەداغ، دەستخۆشییان لێکردم.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,679 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 5
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: یاداشت
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 68%
68%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان سەرچناری ) ل: 11-11-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 12-11-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 12-11-2018 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 2,679 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
شاعرەکی نەنیاس و دوو هوزان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,608
وێنە 106,171
پەرتوک PDF 19,171
فایلێن پەیوەندیدار 96,583
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
شاعرەکی نەنیاس و دوو هوزان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.766 چرکە!