حەمە مەلا
گۆرانیوێژ، بەندبێژ و نوکتەزانی
مەریوانمەریوانی: فایەق ئیزەدی، کوڕی حاجی مەلا عەبدوڵای بادەڵان، ناسراو بە (حەمە مەلا) ساڵی 1332 ه-1953 ز لە گوندی میراوای مەریوان چاوی بە ژیان هەڵهێناوە.
بنەماڵەکەیان لە بنەڕەتدا خەڵکی ئاوایی ولەژێری مەریوانن. باوکی مەلا بووە بووە و بەم هۆیەوە لە دێهاتەکانی مەریوان و
پێنجوێنپێنجوێندا کۆچاوکۆچی زۆریان کردووە.
کاک محەمەد لە سەر دەستی باوکی دەستی کردووە بە خوێندنی کتێبە سەرەتاییە دینیەکان و زۆر زوو بووە بە هۆگری ئەدەبیات و خووی داوەتە شیعر وتن. مەلا عەبدوڵای باوکیشی شاعیر بووە و ڕێنموونی باشی کردووە لە نووسینی شیعر و سەروا و کێش و وەزنە شیعرییەکاندا.
لە تەمەنی 16 ساڵیدا و بە گۆرانی وتن لە جەژنی 11ی ئازاری 1970 ز- 1348 ه لە شاری پێنجوێن، ژیانی هونەریی دەستپێئەکات و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا لە ناوچەی شلێر و خاومیراوادا ناوبانگ دەرئەکات و بەردەنگی خۆی پەیدائەکات. بە پێی باوی ئەو سەردەمە شایەرشادیگێڕ-ەکان لە شادییەکاندا، شەڕە بەند و مونافەسەیان کردووە [ململانێ و زۆرانبازی لە وتنی گۆرانیدا] حەمە مەلای لاویش لەو ململانێیانەدا هەموو گۆرانیوێژەکانی ناوچەکەی بەزاندووە و خەڵک و هونەرمەندانی ناوچە، توانایی و بلیمەتی ئەویان بۆ سەلماوە.
شیعری زۆربەی هەرە زۆری گۆرانییەکانی، خۆی هۆنیونیەوە. لەگەڵ زۆربەی گۆرانیوێژەکانی سەردەمی خۆیدا گۆرانی وتووە و ئاهەنگ یان ئالبۆمی هاوبەشیان هەیە.
لایەنێکی تری ناوبانگی حەمە مەلا؛ قسەی نەستەق و نوکتەی خۆش و مەتەڵ و چیرۆکە شیعرە فوکاهیەکانیە کە لەدووتوێی گۆرانییە مەجلیسییەکانیدا ئەیهۆندنەوە، وەک: هەنگ بڕین، ڕێوییەڕاو، کەروێشکەڕاو، سەنگ کولیەی بزن، زەماوەندی بزن، ڕێواس، کیسەڵ و...
ساڵی 1356 ه-1977 زەواجی کردووە و خاوەنی 5 منداڵە. زۆربەی کات شۆفیریی کردووە، ماوەی ساڵ و نیوێکیش مەلای گوندی چنارە لە ناوچەی سەرشیو بووە، لەوێ و بەهۆی وەرگەڕانی ماشینەکەی لە ساڵی 1368 ه-1989 و بەتوندی بریندار بوونی؛ توانایی کارکردنی نەمابوو و لەوکاتەوە زۆر بە چەرمەسەری ژیانی دەرباز کرد.
ساڵانێکی زۆر ماڵی لە گوندی ولەژێردا بوو، بەڵام دوو ساڵی کۆتایی تەمەنی لە گوندی پیرسەفا لە ڕیزەدێی بەری بەگزادە- بەری زرێباری مەریواندا بەسەربرد. سەرەڕای هەژاری و نەداری، چەند نەخۆشینێک و بەتایبەت هیپاتیت c تەنگیان پێهەڵچنیبوو.
سەرەنجام دوای نیو سەدە خزمەت بە گۆرانی فۆلکلۆری کوردی، نیوەشەوی 25 لەسەر 26ی گوڵانی 1395 ه 2016-05-14 دڵە گەورەکەی ئەم هونەرمەندە شۆخە لە لێدان کەوت و لە ئاپۆرەی لایەنگرانی دەنگیدا لە گۆڕستانی گشتیی شاری مەریوان [داسێران] بە خاکی دایک سپێردرا.
[1]