ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- #یەپەگە#، لە سەر چالاکی هێزەکانی لە #عەفرین# ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەو و تێدا هاتووە: لە چوارچێوەی هەنگاوی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین هێزەکانی یەپەگە، چالاکییە کاریگەرەکانیا لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانیان بەردەوام دەکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی یەپەگە دا هاتووە: ڕۆژی 19ی تەشرینی دوویەم/28ی خەزەلوەر، یەکینەکانمان لە ناوەندی شاری عەفرین لە بەرامبەر ناوەندێکی گروپە چەتەکان بە ناوی پۆلیسەکانی سەربازی کاردەکەن، چالاکییەکی ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییە 3 چەتە کوژراون و 6ی دیکە بە سەختی بریندار بوون.[1]
#20-11-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,161 car hatiye dîtin