🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 چیرۆکی تەوبەکاران؛ بەشی 02
وەرگێڕانی: حسێن مەحمود هەڵەبجەیی [1]
📕 چیرۆکی تەوبەکاران؛ بەشی 02
📕 چیرۆکی تەوبەکاران؛ بەشی 01
وەرگێڕانی: حسێن مەحمود هەڵەبجەیی [1]
📕 چیرۆکی تەوبەکاران؛ بەشی 01
👫 هێلین پاڵانی
ناوی تەواوی هێلین عبدالجبار عبدالکریمە
لە بەرواری 4/5/1992 لە شاری هەولێر لە دایک بووە. بروانامەی دبلۆمی هەیە لە سیستەمی کۆمپیوتەر لە سالی 2012, بەکالۆریۆس لە زانستی دارایی و بانک لە کۆلێژی جیهان سال
👫 هێلین پاڵانی
📕 بەفری ڕەش
بەفری ڕەش
هێلین پاڵانی
بابەت: ڕۆمان
2021

ڕۆمانی بەفری ڕەش، ئەزموونی ژنێکی نووسەرە، چیرۆکی ژیانی ئەو ئافرەتە لەبیرکراوانە دەگێڕێتەوە کە ماف و ئازادییەکانیان لێ زەوتکراوە و لەئەنجامدا دەبن بە قورب
📕 بەفری ڕەش
📕 دەربارەی عەلمانییەت و ئایین
ناوی کتێب :- دەربارەی عەلمانییەت و ئایین
هەڵبژاردەیەک لە بەرهەمەکانی ئەرکۆن
وەرگێڕانی :- د. نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد
📕 دەربارەی عەلمانییەت و ئایین
📕 چۆن کۆنتڕۆڵی توڕەییت دەکەیت؟
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: بەمۆ عەبدولعەزیز [1]
📕 چۆن کۆنتڕۆڵی توڕەییت دەکەیت؟
📕 شانۆناسی
نیهاد جامی [1]
📕 شانۆناسی
📕 کچەی خوێنەر
نیهاد جامی [1]
📕 کچەی خوێنەر
📕 رووبەڕوو لە سێبەری چیادا
رووبەڕوو لە سێبەری چیادا
کورتەی ژیان و چاوپێکەوتنێکی هەمەلایەنەی دوور و درێژە لەگەڵ شاعیری ناسراوی کورد ” شێرکۆ بێکەس = جوامێر ” دا
ئامادەکردنی: بێستون هەڤاڵ کوێستانی
📕 رووبەڕوو لە سێبەری چیادا
📝 بەڵگەنامەیەکی مێژوویی کوردە یەزیدیەکان لە ساڵی 1909
بەڵگەنامەیەکی مێژوویی کوردە یەزیدیەکان لەساڵی 1909
ئەم بەڵگەنامەیە بەشێوەی (بەرقیە، تێلیگرام) نێردراوە بۆ دەوڵەتی عوسمانی وە داوا دەکەن لەلایەنە پەیوەندیەدارەکانی دەوڵەتی عوسمانی کە لەناسنامەی فەرمی
📝 بەڵگەنامەیەکی مێژوویی کوردە یەزیدیەکان لە ساڵی 1909
📕 مێژووی کۆنی نیشتمانی عەرەب؛ بۆ پۆلی یەکەمی ناوەندی
کۆماری عێراق؛ وەزارەتی پەروەردە
کاوس نوری عەبدولڕەحمان قەفتان لەگەڵ عوسمان عەلی قادر، بەغداد ساڵی 1988 [1]
📕 مێژووی کۆنی نیشتمانی عەرەب؛ بۆ پۆلی یەکەمی ناوەندی
📕 چەند لە بێ تۆیی دەترسم
نووسینی: حەمە کاکەڕەش
ئەم کتێبە لە ساڵی 2021 دا بڵاوکراوەتەوە
‎‏‎چەند لە بێ تۆیی دەترسم، دیوانێکی شێعریی نوێی شاعیر حەمەکاکە ڕەشە، لە 260 لاپەڕە پێکهاتووە. ئومێد محەمەد دیزاینی بەرگ و ناوەرۆکی کردوو
📕 چەند لە بێ تۆیی دەترسم
📕 کۆمۆنیزم و ماسۆنیەت
نووسینی: لیۆن ترۆتسکی
وەرگێڕانی: ئەیوب حەسەن [1]
📕 کۆمۆنیزم و ماسۆنیەت
📖 من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟
من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟

بەداخەوە جارێکی تر خەڵکانێکی زۆر تووشی کۆڕۆنا دەبنەوە و ڕۆژانە لە کلینیک و نەخۆشخانەکان ژمارەی حاڵەتە سەختەکان ڕوو لە زۆربوونن.

گرنگە ئەم چەند خاڵە ب
📖 من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟
📖 سکرتێرە 10
سکرتێرە 10

سەی سەگباب خێو پڕی دا قۆری ڕاستەم و ڕایکێشا، وەزیری پلان دانان ئیستاپەکی بە هێزی گرت و ڕاوەستا، چوومە پێش و سینگم بە دەشبولی کەت و کشامەوە بەکووشینیش کەتم، ئەو تڕومبێلەی پشتیشمان پێڕانەگ
📖 سکرتێرە 10
📖 سکرتێرە 9
سکرتێرە 9

مشەوەش بووم و نەمزانی چبکەم، خۆ ناکرێ یەکسەر مەجلیسەکەی بەجێبێلم و بڕۆم، ئاخر ئێستا ئەمن وەزیرم و بەرپرسیارەتەکی گەورەم لەسە شانیە، لۆیێ گۆتم وەچاکە لەگەر سەرۆک وەزیرانی قسەی بکەم و ڕوخسە
📖 سکرتێرە 9
📖 سکرتێرە 8
سکرتێرە 8

دیسان سەرۆکی پەرلەمان چەکووکی لەمێزیداو گۆتی : نیوسعاتەکی پشووەکی بدەن و پاشان دانیشتن دەست پێدەکاتەوە..! ئیدی بووە غەربەغەرب و هەرکەس هەستاوە بچیتە کافیتیریاو شتەکی هەرقۆڕی و پشووەکی بدا
📖 سکرتێرە 8
📖 سکرتێرە 7
سکرتێرە 7

لاچاوم هەرتۆقیبوو، دەتگۆ سەرکە تورە دەرپەڕیە، کلینسم پێوەنابوو، چاوم هەر ئاوی دەکرد، وەزعەکەش هەر شلۆق دەبوو، پەرلەمانتارەکان تێک گیرببوون و بەهیچ هێور نەدەبوونەوە، سەرۆکی پەرلەمان مرد هە
📖 سکرتێرە 7
📖 سکرتێرە 6
سکرتێرە 6

هەندەی نەبرد سەرۆکی پەرلەمان ناوی خوای هیناو دانیشتنەکە دەستی پێکرد، قسە زۆر کرا، پاشان نۆبەتی سەرۆک وەزیران هات و چوو وتاری خۆی بخینتەوە، وتارەکی چڕوپڕی داو کارنامەی حکومەتەکەی ڕاگەیاند،
📖 سکرتێرە 6
👫 نەمام غەفووری
دکتۆر نەمام کچی مەحموود ئاغای کاکەزیاد حەمە ئاغای غەفووری، ناسراو بە نەمام غەفووری، لە دایکبووی ساڵی 1968 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری کۆیە بووە. نەمام غەفووری پزیشکی نەشتەرگەر بووە و ماوەی 35 ساڵ لە
👫 نەمام غەفووری
📖 سکرتێرە 5
سکرتێرە 5

ئەمنیان هاویشتە ناو تڕومبێلەکی خۆیان و ئێک لە پاسەوانەکانیش سواری تڕومبێلەکەی من بوو و کەتە دوومان، چووینە ژۆرێ و تڕومبێلەکەیان لەپەنایەکی ڕاگرت و ئەمنیان هینا خوارێ، گۆتم : کاکی من ڕاوەس
📖 سکرتێرە 5
📖 سکرتێرە 4
سکرتێرە 4

دەستم دا سویجی تڕومبێلەکەم و لە ژۆرێ هاتمە دەرێ، داکی منداران لە مەتبەخێ چاوی بەمن کەت، گۆتی : کێوە دەچی، سەفرە لۆسماقولی لەگەر برادەر !؟ گۆتم : ئەتوو دەرێی تێناگەی، دەچم سووندی دەخۆم و د
📖 سکرتێرە 4
📖 سکرتێرە 3
سکرتێرە 3

یەکسەر دەستم لۆ زنجیری پانتۆڕەکەم برد هەرمکێشا، باشبوو لەبەر دەنگەدەنگ و چەپرە لێدانێ کەس گێی لەدەنگی هەرکێشانی زنجیرەکەی نەبوو، وەزیرەکی دی سووندی خواردو هاتە تەنیشتە من، زەردەخەنەکم لۆ
📖 سکرتێرە 3
👫 کەسایەتییەکان
رەسول مامەند
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد دڵزار
👫 کەسایەتییەکان
مەولود رەسوڵ مەحمود
✌️ شەهیدان
وەستا سدیق ساڵیئاوایی
✌️ شەهیدان
کەمال سادق قادر
📖 داستانی ڕزگاری 13-04-1987 | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
داستانی ڕزگاری 13-04-1987
📖 کورتەباس

یادەوەرییەکان
مستەفا چاوڕەش

داستانی ڕزگاری 13-04-1987

بڕیار بوو دەستێکی گەورە و سەرتاسەری لە دوژمن بوەشێنین. بەرنامەی بۆ دانرا. هەرکەسەش جێگەی شەڕەکەی بۆ دانرا، لە شاخی گوێژە و ئەزمڕەوە تاکو شاخی ئاسۆس و سنووری قەڵادزە. دیارە شەڕ لە نێوان عێراق و ئێراندا گەرم بوو. ئەوەندەی پێویستمان بوو، هێزی پێشمەرگەمان بۆ هەموو جەبهەکان کۆکردەوه.

ئەوانەی بەشدار بوون: (کاک وەهاب لەسەر شاخی ئەزمڕ، شێخ جەعفەر لە خەجە لەرزۆک و دووبرا بۆ لای خەمزه)‌. زۆری تریش لە هەڤاڵەکان بەشدار بوون. شاخی زینوی سپی بوو، بە من سپێردرا، کە دەکەوێتە پشتی گەڵاڵە و سەفره و دەوری زەروون، کۆتایی شاخی ئاسۆس. تیپەکانی ئه و سنوورە و فەرماندەکانیانم کۆکردەوە. کۆبوونەوەم لەگەڵ کردن و بەرنامەی شەڕەکەم بۆ باس کردن. لەبەر پێویستی تیپی 99مان بانگ کردبوو، کە شەهید ئازاد حەمەی گەمحان سەرتیپ بوو و کەوتبووە لای ئێمە. لە دابەشکردنی هێزەکان بۆ داستانی ڕزگاری ئەم تیپانە بەشدار بوون: تیپی 63ی جوتیاران، تیپی 43ی ئاسۆس، تیپی 65ی بلفەت، تیپی 44ی چەکوچ‌، تیپی 68ی مامەنده،‌ تیپی 99ی کۆیە، تیپی 61ی کوڕەکاژاو. مەبەستم بوو لێرەدا دوو خاڵ باسی بکەم:

1- سەرەتای بەهار بوو. بەهۆی بەفرەوە سەرکەوتن بۆ جێگەی مەبەست زەحمەت بوو، بەفر هەموو ڕێگەکانی گرتبوو. لە پشتی دێی ‌کانی تووەوە‌ کە ڕێگەی سەرکەوتنە لەلای کوڕەکوڕەوە، ماڵی حەسەن ئاغا لەوێ بوو و تەنها ماڵ بوو. باشە ئەم هێزە گەورەیە چۆن سەردەکەوێ؟ هاتین دێهاتەکانی سنووری مەرگە هەر لە شارستێنەوە هەتا چنارنە و مەرگە و کانی توو، بیوەکە و ئەوانی تر چەند کەسێکمان بانگ کرد بۆ ئەوەی هاوکاریمان بکەن ڕێگەکە بکەینەوه و‌ بەفرەکە بشکێنین بۆ ئەوەی بتوانین سەرکەوین. دوو ڕۆژ پێش ئەوەی سەرکەوین، ئەمەمان جێبەجێی کرد. ڕێگەکەش ئەوەندە کرایەوە، کە تەنها زەلام بتوانێت پێیدا بڕوات و سەرکەوێ، ئەوەش بە خاکەناز پاک کرایەوە.

2- لەلایەن سەرکردایەتیی خۆمانەوە پێیان وتین هاوکات لەگەڵ هێرشی ئێمە بۆ سەر ڕەبایەکان لە زینوی سپی ئێرانییە‌کان و سوپای پاسدارانیش هێرش دەکەنە سەر شاخی گردە ڕەش و دەیگرن. ئەمە بۆ ئێمە باش بوو ئەگەر جێبەجێ بکرایە، ئیتر خۆمان ساز دا، ڕەبیەکان دەستنیشان کران. هەر تیپەی بەشی خۆی بۆ دیاری کرا و لێی بەرپرسیار کرا. ڕۆژی پێش هێرشکردن سەرتیپەکان چوونە‌ نزیک ڕەبیەکان. له و جێگەیەی بۆی دیاری کرابوو، بە دووربین‌ تەماشایان کرد و ئه و جێگەیانەیان دەستنیشان کرد، کە بۆی دەچن.

کە سەرکەوتینە سەر شاخ، زۆر سارد بوو، سەر شاخ بەفر بوو، نمەنمەش باران دەباری. ئه و شەوەمان بە هەزار دەردەسەری بەسەر برد. نەشمان دەتوانی ئاگر بکەینەوه و خۆمان گەرم بکەینەوە،‌ بۆ ئەوەی دوژمن پێمان نەزانێ. لە شەوی 13-14/04/1987 سەعاتی سفرمان دیاری کرد. لە نیوەشەودا دەستمان کرد بە پەلاماردانی ڕەبیەکان. من خۆم لە ڕەبیەی یەکەمدا لەگەڵ شەهید ئازادی حەمەی گەمحان و تۆفیق‌ کانی وەتمانی و باقیاتی تری هێزەکە بووم.

لە هەموو لایەکەوە بوو بە تەقه،‌ لە ماوەی چەند سەعاتێکدا توانیمان سیانزە ڕەبیە بە شاخی زینوی سپییەوە بگرین، پێشمەرگەکان و لێپرسراوەکانیان بەڕاستی دەورێکی مەردانەیان بینی، هەر لە یەکەم تەقەدا جیهازەکەم کردەوە، وا ڕێکەوت کاک وەهابم وەرگرت، چونکی هەر هەموومان سەعاتی سفرمان لە هەموو قوڵەکانەوە لەیەک کاتدا بوو. لەگەڵ کاک وەهاب دۆخی شەڕەکەمان بەیەک وت و باسی سەرکەوتنمان کرد.

چەکێکی زۆرمان دەست کەوتبوو، لە ڕەبیەکان ئەفسەری ڕەبایەکە لەگەڵ چەند سەربازدا کوژرا، حەوت کەسیشمان ئەسیر کرد. هەویەی کوژراوەکەم لەگەڵ ئەسیرەکان نارد بۆ لای سەرکردایەتی بۆ سجنی بۆ بەرگەڵوو، سجنەکەمان لەوێ بوو.

هەموو ئه و جێگەیانەی گرتبوومان، نەمانتوانی تێدا بمێنینەوە، لەبەر ئەوەی ئێرانییە‌کان وەعدەکەی خۆیان نەبردە سەر و پەلاماری گرده ‌ڕەشیان نەدا. گرده ‌ڕەشیش بەسەر ئێمەدا زاڵە، لەژێر ڕەحمەتی گولەی دوژمندا دەبێ، لەبەر ئەوەی ئەوان بەرزتر بوون لە ئێمە و پەلاماریش نەدرابوون. بۆ ئەوەی شەهیدی زۆرمان نەبێ، ئاگادارم کردن بکشێنەوە. تەنها یەکەم ڕەبیەمان چۆڵ نەکرد، لەسەری سەرەوە بوو و گولەی دوژمن نەیدەگرتەوه. تێیدا ماینەوە، بەڵام شاخەکە زۆر ڕووت بوو، نەهاتنی ئێرانییە‌کان پرتەوبۆڵەی خستە ناو پێشمەرگەکان، حەقیان بوو، چونکی ئێمەش بەرنامەی خۆمان لەسەر هاتنی ئەوان داڕشتبوو. ئیتر کشاینەوە و چەند شەهیدێکمان هەبوو 1- ئەحمەد حەسەن خەڵکی هێرۆ بوو 2- ڕەسوڵ قەندۆڵی 3- ڕەسوڵ ئیسماعیل خەندان. چەند ڕۆژێک له و سەرماوسۆڵەیە سەرشاخدا، کە هیچ ئاوەدانیی تێدا نییە‌، ماینەوە. بنبەردێکی بچوکی لێبوو، پێیان دەوت ئەشکەوتی بەرخان، چەند کەسێکی دەگرت،‌ لەوێ بە پاڵکەوتنەوه ئاگرمان کردەوه.‌ دوکەڵ هەر کوێری کردین. دوای ئەوە مانەوەمان دەورێکی ئەوتۆی نەبوو، چونکی هەرچی گرتمان، بەجێمان هێشت. لەگەڵ فەرماندەی تیپەکان لەسەر وەزعی سەرکەوتن و کشانەوەمان کۆبوونەوەیەکم کرد.

جیهازمان پێبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی هیچمان پێنەبوو شەحنی بکاتەوە، پاتریەکەی ‌مرد. لەبەر بەفرەکە وڵاخ دەرنەدەچوو. بەکۆڵ ئەم باتریمان ‌ناردە خوارەوە بۆ سیروان بۆ ئەوەی شەحنی بکەن و ئاگاداری بەرەکانی تریش بین. لەبەر بەفر و دووریمان لەوێوە ڕۆیشتن و گەڕانەوە ڕۆژێکی دەویست. پاش شەحنکردن هەرکەسێک پێشمەرگە بووایە‌ یان هاووڵاتی، تا دەگەیشتەوە لامان، ئەوەندە دەکەوت و تێزاب و ئاوی پاترییەکەی پێدا دەڕژا، حاڵی خراپ دەبوو. تێزابی ناو پاترییەکه قەمسەڵەی چەندین کەسی سوتاند‌. کێشەی پەیوەندیمان گەورەترین کێشەبوو، بەڵام هەر جێبەجێمان کرد.

پاش ئه و چەند ڕۆژەی سەر شاخ نەوزادی کاک حسێن و ئامانجی محەمەدی حاجی تاهیر لەسەر جیهازەکە بوون، بەداخەوە نەوزاد لەم ساڵانەی دواییدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. دەوری باشیان هەبوو. وتیان مام جەلال لەسەر بێسیمە و داوات دەکات. چووم قسەم لەگەڵ کرد، وەزعی لای خۆمانم بۆ باس کرد، وتی بچن زەرون بگرن. وتم ناکرێ، هەموو سەرتیپەکانم کۆکردووەتەوه،‌ ئەوە زەحمەتە. لەم قسانەمان زۆر کرد، وتی گوێچکە ساغەکەتم بدەرێ چونکی من گوێچکەیەکم ئیش دەکات، ئەوی تریان 12/5/1966 لە شەڕە گەورەکەی هەندرێن فیشەکی بەرکەوتووه،‌ لەوکاتەوە یەک گوێچکەم کار دەکات. منیش وەزعەکەی لای خۆمانم دەزانی. وتم تۆش باش گوێم لێبگرە لەسەر ئەوەی من لە مەیدانەکە بووم، دەمزانی چی دەکرێ و چی ناکرێ. دوای ئەوەی بروسکەی کرد هێزەکەمان هەندێکی بەجێ بهێڵم و هەندێکیش لەگەڵ خۆم ببەم بچم و بۆ جەبهەی لای کارێزە. جێبەجێم کرد و جارێکی تر چوومە‌وە بۆ جەبهەی کارێزە.

دوای ئەوەی ماوەیەک لە کارێزه بووم، گەڕاینەوە بۆ ناوچەی مەرگە کە بارەگای خۆم لەوێ بوو لە سیروان. ماڵی ملازم عومەر و قادری مامەند ئاغا و شێخ جەنگی برای مام جەلال و محەمەد سوڵتان کە ئیسلامییەکان دوای ڕاپەڕین شەهیدیان کرد و لێپرسراوی حیزبی بوو لەوێ، لەوێ بوو. لەگەڵ ملازم عومەر ماڵەکەمان چەند مەترێک دوور بوو لەیەکەوە. تەنیا ئەم چوار ماڵەی لێبوو، ئاوەدانیش نەبوو. ئەوەی لێی بوو، ماڵە پێشمەرگە بوو، ماوەیەکیش ماڵی نەوزادی نوری بەگ لەوێ بوو، لە ئیدارە ئیشی دەکرد. ناوبەناویش تەیارە دەهات و بۆردومانی دەکردین. ڕۆژێک تەیارە زۆر خراپ لێی داین. باش بوو زیانمان نەبوو. لاستیکی ئاوە‌کەی پچڕاند، کە له ‌کانییە‌کەوە ڕامانکێشابوو. دەنگۆی ناوبەناویش هەبوو حکومەت هجوم دەکات. دەبووایە‌ ئه و هێزانەی لەبەر دەستدا بوون، خۆمان ئامادە بکەین. من سەرشاخم دابەش کردبوو بەسەر تیپەکانی سنوورەکەی لای خۆمان، کە نزیکەی هەشت تیپ بوون. ئیشوکاری ڕۆژانەشم لەگەڵ جێبەجێ دەکردن و سەردانم دەکردن، شەوانیش لەگەڵ ملازم عومەر پێکەوە ئەبووین.


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📕 پەڕتووک | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️13-04-1987
📖 کورتەباس
1.👁️بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️مستەفا چاوڕەش
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 13-04-1987
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 83% ✔️
83%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
83%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Nov 20 2018 7:36PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 22 2018 9:45PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 22 2018 9:45PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,917 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 چیرۆکی تەوبەکاران؛ بەش...
  📖 چیرۆکی تەوبەکاران؛ بەش...
  📖 قوتابخانەی سەوز - شۆڕش...
  📖 شانۆناسی
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 12-04-2021
  🗓️ 11-04-2021
  🗓️ 10-04-2021
  🗓️ 09-04-2021
  🗓️ 08-04-2021
  🗓️ 07-04-2021
  🗓️ 06-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
رەسول مامەند
ساڵی 1944 لەگوندی (مەرگە)ی سەر بەشارەدێی دوکان لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لەچەند شوێنێکی جیاجیا تەواوکردووە، دواتر لەکۆلێژی مافی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی کاری سیاسییەوەدەستبەرداری خوێندن بووە.
لەتەمەنی گەنجێتیدا بووەتەئەندامی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان، دواتر لەساڵی 1968دا کراوەتەلێپرسراوی ناوچەی قەڵادزێی پارتی و ساڵی 1970 بووەتەئەندامی لقی کەرکوک، دوای نسکۆی ساڵی 1975 لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا بزووتنەوەی سۆسیالستیان دامەزراندووەو لەریزەکانی یەکێتیدا درێژەیان بەخ
رەسول مامەند
ئەحمەد دڵزار
لە زمانی خۆیەوە:
من(ئەحمەد مستەفا محەمەد) لە ئێوارەی رۆژی (8)ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1920 لە شاری کۆیە لە دایک بووم، لە بنەماڵەیەکی ناسراو بەڵام دەستکورت هاتمە سەر دونیا، ئەو کات تازە شەڕی یەکەمی جیهانی کۆتایی پێ هاتبوو گرانیەکی سەیر رووی لە کوردستان کرد رۆژانە بە دەیان کەس دەمردن من لەو رۆژانە دا لە دایک بووم، کە چاوم بە دونیا هەڵێنا گوێم لە دەنگی شیعر و ئاواز و مۆسیقا و دەنگی بولبول و جوانییەکانی سروشت بوو، بەرلەوەی بچمە قوتابخانە، باوکم شیعری فارسی بۆ دەکردینە کوردی، داستانی جوانی بۆ دە
ئەحمەد دڵزار
مەولود رەسوڵ مەحمود
ساڵی 1928 لە گوندی کۆلکەی ناوچەی شینکایەتیی سلێمانی لەدایکبووە.
پاش لەدایکبوونی ساڵی 1929 بنەماڵەکەی هاتوونەتە شاری سلێمانی، باوکی وەستای قوڕ و بەردکاری بووە و ماوەیەکی زۆریش باخەوانێتیی کردووە.
لە لاوێتییەوە تێکەڵی کاری رامیاری بووە و بووەتە ئەندامی کارای حیزبی شیوعی و ماوەیەکیش لێپرسراوی رێکخستنی هەڵەبجە بووە و هەر لە هەڵەبجەش هاوسەرگیریی کردووە.
زیندانی کراوە و زۆر ئەشکەنجە دراوە، پاشان دوورخراوەتەوە بۆ باشووری ئێڕاق و ساڵانێکی زۆریش لە بەغدا ژیاوە.
1956-1957 لە کەرکوک زیندانی بووە.
1963
مەولود رەسوڵ مەحمود
وەستا سدیق ساڵیئاوایی
چالاکێکی سیاسی سەربە پژاک بووە. ئێوارەی 13-04-2016 لە شارۆچکەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی، لە کاتژمێر 06:00 ی ئێوارە ڕفێندراوە و پاش ماوەیەکی کورت و لە کاتژمێر 07:00 بۆ 7:10 خولەکی ئێوارە تەرمەکەی لەسەر ڕێگای پێنجوێن-گەرمک لە نزیک چەمی گەورەی پێنجوێن دۆزرایەوە، کە شوێنی هەشت گوللە دەمانچەی پێوە دیاربوو شەهید کراوە.
وەستا سدیق ساڵیئاوایی
کەمال سادق قادر
ناو: کەمال سادق قادر ناسراو بە: کەمالە خڕەی پێنجوێن کەمالی شێخ سادە
ناوی دایک: تەلیعە
ناوی باوک: صادق
ناوی هاوژین: چنور غەریب
ناوی منداڵ: کوردۆ، کاردۆ، قەندیل، ئامارا
عەشیرەت: کۆنەپۆش
کات و شوێنی لەدایکبوون: 1970-01-02 پێنجوێن
کات و شوێنی شەهیدبوون: 2016-04-13 پێنجوێن
شەهید کەمال هەر لەسەرەتای تەمەنی گەنجێتییەوە، پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە و لە شەڕی دژی بەعسدا بەشداری کردووە و لە دوای ئەنفالە بەدناوەکانی باشوری کوردستان پارتیزان بووە و لە کاتی جێبەجیکردنی ئەرکەکەیدا لە گەڵ چ
کەمال سادق قادر

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,25 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)