بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر زیادیانکردوە
📊 ئامار و راپرسیا
دواڕۆژ، ئاریان عەلی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماری 10 مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە: کە دیاردەی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان روو لەهەڵکشانە.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژە بەوەکراوە: کە دیاردەی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەهەرێمی کورستان روو لە هەڵکشانە.
لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لەماوەی 10 مانگی رابردوودا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی ماددە هۆشبەرەکان لە شارەکانی
هەولێرهەولێر و
دهۆکدهۆک توانراوە 600 کەس دەسستگیر بکەن کە تێوەگلاون بە بازرگانی و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان.
ئاماژە بەوەشکراوە: کە تاوەکو ئێستا سزای 120 کەسیان لەڕێی دادگاوە یەکلایی بۆتەوە و سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە، هەروەها توانیویانە دەستبگرن بەسەر 300 کیلۆ لەجۆرەکانی ماددە هۆشبەرەکان.
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد
[1]
21-11-201821-11-2018 ⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!