ژمارەیەک پرۆژەی ئاوی خواردنەوە لە سنووری دهۆک کرانەوە
📊 ئامار و راپرسی
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە پشتیوانی رێکخراوی GIZی ئەڵمانی و هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند پرۆژەیەکی ئاو لە ژمارەیەک لە گوندەکانی سنووری پارێزگای
دهۆکدهۆک دەکاتەوە.
پێشەوا بەهلەوی، پەیامنێری رووداو لە دهۆک رایگەیاند: لە رێوڕەسمێکدا ئەمڕۆ (چوارشەممە، 21-11-2018) دەزگای خێرخوازی بارزانی بە پشتیوانی رێکخراوی GIZی ئەڵمانی و هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند پرۆژەیەکی ئاوی لە ژمارەیەک لە گوندەکانی سنووری پارێزگای دهۆک کردەوە.
واحید ئەترووشی، بەڕێوەبەری لقی دهۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە لێدوانێکدا بە رووداوی راگەیاند چەند پرۆژەیەکی ئاو بۆ گوندەکانی سکرین، ئەمینکێ، مانگێشکێ و رەبەنکا کرانەوە، ماوەی پێنج مانگ بوو دەستمان بە کارکردن کردبوو لەو پرۆژانە و، ئەمڕۆش کۆتایی بە کارەکان هات.
بەگوتەی واحید ئەترووشی، ژمارەی ئەو کەسانەی لە جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانەی ئاو سوودمەندبوون و ئاوی پاکیان پێدەگات زیاتر لە 11 هەزار 500 هاونیشتمانی دەبێت، سەرجەمی ئەو پرۆژانە بە گوژمەی 345 هەزار و 939 یۆرۆ ئەنجامدراون و، گوژمەکەش لەلایەن رێکخراوی GIZی ئەڵمانی دابینکراوە.
[1]
21-11-201821-11-2018