پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,680
وێنە 106,204
پەرتوک PDF 19,172
فایلێن پەیوەندیدار 96,618
ڤیدیۆ 1,329
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
مستەفا چاوڕەش و بوونی بە پارێزگاری کەرکووک
کوردیپێدیا، دیروکا دوهـــی و ئیڕۆ ژبو نەڤیێن سوباهی ئەرشیڤ دکەن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
مستەفا چاوڕەش و بوونی بە پارێزگاری کەرکووک
کورتەباس

مستەفا چاوڕەش و بوونی بە پارێزگاری کەرکووک
کورتەباس

یادەوەرییەکان
مستەفا چاوڕەش

پاش ماوەیەک سەرکردایەتیی یەکێتی بڕیاری دا ببمە پارێزگاری کەرکووک. هەر دوای هەڵبژاردن لە 19/5/1992 هەموو وەزارەتەکان دانران، پارێزگارەکان دیاری کرابوون. منیان بۆ کەرکووک دانابوو. ئەوەی ڕاستی بێ، حەزیشم دەکرد تۆزێک لە کۆڵ پێشمەرگایەتی ببمەوه، و ئەم تاقیکردنەوەیەش بکەم.

پاش چەند ڕۆژێک بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەرچوو. ئەو کاتە‌ دکتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆک وەزیران بوو. بڕیارەکە لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێدا بڵاو کرایەوە. مستەفا قادر مەحموود دانراوە بە پارێزگاری کەرکووک. کەس به و ناوەوه نەیدەناسیم.‌ بۆ ڕۆژی دوایی کوردستانی نوێ نووسییەوە‌ مەبەست لە مستەفا قادر مستەفا چاوڕەشە، لەبەر ئەوەی من هەر به و چاوڕەشەوە ناسراوم. دوای ئەوە چووم بۆ لای دکتۆر فوئاد مەعسوم، ئامۆژگارییەکانم لێوەرگرت کە چی بکەم. چونکی پارێزگای کەرکووک وەک سلێمانی و هەولێر و دهۆک نییە‌، ئه و پاریزگایە لە باری سیاسییەوە بڕیاری لێدراوە. خۆ ناوشاری کەرکووک بەدەست ڕژێمی بەعسەوە بوو. ئه و جێگەیانەی کە لە ڕابوردوودا سەر بە کەرکووک بووە، چەند قەزایەکە، بەڵام بۆ ئەهمیەتی ئەم قەزایانە خرانە سەری: چەمچەماڵ، خانەقین، کەلار، کفری، دەربەندیخان. دەربەندیخان لە ڕابوردوودا سەر بە سلێمانی بوو، خرایە سەر کەرکووک بۆ ئەوەی پارێزگا لەوێ بێت.

رۆیشتنم بۆ دەربەندیخان

ڕۆژی چوونم بۆ دەربەندیخان دیاری کرا. جێگرەکەم سیروان کاکەیی بوو لە هەڤاڵانی پارتی بوو، قائمقامەکانیش له ‌بەینی پارتی و یەکێتیدا دابەش کرابوون. بۆ ڕێزنان لە من و لە ئەهمیەتی کەرکووک زۆر لە هەڤاڵان لە سلێمانییەوە لەگەڵم هاتن. لەمدیوو تونێلی دەربەندیخان خەڵکی دەربەندیخان و حیزبەکان پێشوازییان لێکردم، بۆ منیش ئەمە یەکەم تاقیکردنەوەی ئیشی ئیدارییە. کە چووینە‌ دەربەندیخان، ئەوانەی هاتبوون بۆ پێشوازیم، لەبەردەم لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان قسەم بۆ کردن. زۆر سوپاسم کردن و بەڵێنم دا کە وەک پێشمەرگایەتی لە خزمەتیاندا بم، چونکی لەکاتی پێشمەرگایەتی من ساڵی 1979 تاکو 1982 ئامرهەرێمی 5ی قەرەداغ بووم، کە هەموو سنووری کەرکووکی دەگرتەوە بە دەربەندیخان و خانەقین و کفری و کەلارەوە.

پارێزگا بڕیار لێدرا و هاتینە دەربەندیخان، بەڵام جێگەیەک نییە‌ بۆ بینا پارێزگا. چەند ڕۆژێک لە لقی3ی پارتی بووین، خەڵک دەهاتن بۆ پیرۆزبایی، لەوێ پێشوازیم لێدەکردن و لەسەر بەرنامەی ئیشکردنم قسەم بۆ دەکردن. بۆ مێژوو دەیڵێم به و هەست و ڕۆحێکی یەکسانیخوازییەوە دەستم به ‌کارەکان کرد، بێ ئەوەی جیاوازی لەبەینی هیچ کەسێکدا بکەم جا ئیتر لە هەر حیزبێک بێت. لەبەر ئەوەی ئەم پارێزگایە هیچی نەبوو، مام جەلال ئامبولانسێکی تازەی دامێ کە بەکار نەهاتبوو، هەروەها 100 کڵاشینکۆفیشی دامێ، کاک مەسعود بارزانیش 100 کڵاشینکۆفی دامێ. بۆ ئەوەی کەموکووڕییەکانی پۆلیسی پێ پڕ بکەمەوە، منیش کەموزۆر دابەشم کرد. ئەو کاتە‌ش کاملی عەلی کاکی مدیر پۆلیسی کەرکووک دەستنیشان کرا. ئەویش دەوری باشی بینی و شارەزایی هەبوو، هەندێک لە چەکە‌کان ئه و بەسەر پۆلیسدا دابەشی کردن، چونکی نەک هەر چەک، وەک هەر شوێنێکی تری کوردستان هەموو شتەکان لە کاتی ڕاپەڕیندا تاڵان کرابوو. له و ماوەیەدا پەیوەندییەکی توندوتۆڵمان لەگەڵ خەڵک و حیزبەکاندا بەبێ جیاوازی هەبوو. خۆشم بە حوکمی تەمەنی خەبات و پێشمەرگایەتی کەسێکی نەناسراو و غەریب نەبووم لایان. هەموو هاوکارییان دەکردم، منیش وابووم بۆ ئەوان. پاش چەند ڕۆژێ گەڕاین بۆ ئەوەی جێگەیەک بۆ پارێزگا بدۆزینەوە.

بینای قائمقامیەتمان هەڵبژارد

ئەم بینایە کەڵکی نەبوو، دەرگا و پەنجەره و پێویستیی زۆری دەویست. دەستمان کرد بە چاککردن و پینەوپەڕۆی، بۆ ئەوەی دەست بکەین بە ئیشکردن و کاری ڕۆژانە خەڵکی ببەین بەڕێوه. باش بوو لە ماوەیەکی کەمدا جێبەجێمان کرد و چووینە‌ ناو بینای پارێزگاوە.

بەشی پێویست کارمەندمان دابین کرد. لەگەڵ جێگری پارێزگا (سیروان کاکەیی) برایانە کارەکانمان بەڕێوە دەبرد. من لای خۆمەوە جیاوازیم نەدەکرد، چونکی حکومەتەکەمان نیوەبەنیوە بوو، ئەم بەڕێزانەش وەک قائیمقام له ‌بەینی پارتی و یەکێتیدا دامەزران.

1- شەفیق ئەمین کارگێڕی خۆجێیەتی

2- جەبار یاوەر قائمقامی چەمچەماڵ

3- سەرتیپ جاف قائمقامی کەلار

4- عەدنان حەمەی مینه ‌قائمقامی دەربەندیخان

5- فاروق قادر حەمە ساڵح قائمقام خانەقین، لە مەیدان دادەنیشت

6- مەلا سەعید قائمقامی کفری

پارێزگای کەرکووک

دیارە کە دەڵێن پارێزگا، هەر ناوەکەی و کەسە دیاریکراوەکانی هەبوو، ئەگینا تاکە بەڕێوەبەرایەتییەکیشی نەبوو. یەکەمجار بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیمان دامەزراند، کە دکتۆر عسام بوو. شارەوانی نەبوو، کشتوکاڵ نەبوو، کارەبا نەبوو، هەموو بەشەکانی تر، چونکی ئەمانە هەمووی لە مەرکەزی کەرکووک بوو و لەژێر دەسەڵات ڕژێمدا.

هەموو ڕۆژێک کە دەچوومە دەوام، خەڵکێکی زۆر لە هەموو شوێنەکانەوە دەهاتن بۆ پیرۆزباییکردن و پشتیوانیی خۆیان نیشان دەدا. له و جێگەیانەوە دەهاتن، کە بە حساب سەر بە کەرکووک بوو، هەروەها له و شوێنانەی ئاوارەی کەرکووکی لێبوو. بۆ نمونە ڕانیە‌، دارەتووی لای هەولێر، بنەسڵاوە، هەولێر، سەربازگەی سەلام لای سلێمانی، شانەدەری، چەمچەماڵ و جێگەکانی تریش. هەر هەمووشیان دەرکراو و ماڵوێران و کەمدەرامەت بوون، ژیانێکی مەمرە و مەژییان بەسەر دەبرد. هەموویان لە کەرکووک دەرکرابوون، بۆ نمونە لە شانەدەری ژیانیان لە کابینەدا بەسەر دەبرد، دووپشک و مار هەراسانیان کردبوون، پارێزگاریش هی خۆیانە. ڕۆژانە دەهاتن داوای چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکانیان دەکرد و منیش دەستم کورت و بێئیمکانیات بووم. ئەگەرچی لە ڕابوردوودا وەزیفەم نەبینی بوو، بەڵام ئیدارەیەکی باشم دەکرد هەر بەقسەی خۆش. ئەگەر شتێکم پێبکرایە، بۆم دەکردن. ئه و ماوەیەی لەوێ بووم، به ‌هۆی کارمەندێک کە پوورزام بوو، لە شاری کەرکووک خوێندبووی و ژیابوو بە ناوی ئازاد تۆفیق عەزیز لە ئەسڵدا خەڵکی کورەداوێ شارباژێڕ بوو، سەرمان کرد بەهەموو ئه و ڕێکخراوانەی هاتبوونە کوردستان بۆ هاوکاریی خەڵکی. بە ڕاستی ئازاد دەورێکی زۆر باشی بینی، خۆشی دەرچوی زانکۆ بوو. لە ڕابوردوودا وەزیفەی بینیبوو، هیمەتێکی باشی کرد بۆ ئاوارەکان، وەک ئازووقە و جلوبەرگ و چادر و شتی تر. لەگەڵ ڕێکخراوەکان پەیوەندییەکی باشی دروست کردبوو، بەداخەوە لەم ساڵانەی دواییەدا به ‌هۆی نەخۆشی وەفاتی کرد. ڕۆژانە ئەوەندەی بۆمان کرابێت، لەگەڵ سیروان کاکەیی و باقیی برادەرانی تر لە کاردا بووین بۆ سەرخستنی پارێزگای کەرکووک و کارەکانی.

له و ماوەیەدا ناوبەناو سەردانی هەموو ئه و جێگەیانەم دەکرد کە سەر بە پارێزگاکە بوون، وەک قائیمقامیەتەکانی کەلار، کفری، خانەقین، کە لە مەیدان داماننابوو، چونکی خانەقین لەژێر دەسەڵات ڕژێمدا بوو، بەڵام دێهاتەکانی سنوورەکەی لەبەردەستی خۆماندا بوو، هەروەها چەمچەماڵ، لەبەر ئەهمیەتی کەرکووک قەزای دەربەندیخانیان خستبۆوە سەر کەرکووک لە ئیدارەی سلێمانی. له و ماوەیەدا جێگە نەما سەری پێدا نەکەین، لەگەڵ خەڵکی سنوورەکە دادەنیشتین و گوێمان لە داوا و پێویستیەکانیان دەگرت. چەند جارێکیش سەردانی ئەنجومەنی وەزیرانم کرد. ئەوەی ڕاستی بێت، به ‌هۆی ئازادەوە ڕێکخراوەکان ئەرکی سەرشانی منیان سوک کردبوو. ئازاد درێغیی نەکرد لە هاتوچۆیان بۆ پەیداکردنی پێویستی بۆ پارێزگا. خۆشم پەیوەندییەکی باشم هەبوو لەگەڵ حیزبەکانی سنوورەکە، بەتایبەت لەگەڵ برایانی پارتی. ئەو کاتە‌ بەڕێز مەسعود ساڵەیی لێپرسراوی لقی حیزبی بوو.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پارێزگایە بێکەموکوڕی و بێکێشە نەبوو، هەر له و سەردەمەی من لە پارێزگای کەرکووک بووم، کێشەیەک دروست بوو لەگەڵ بزووتنەوە‌ی ئیسلامی، خەریک بوو گەورەترین شەڕی لەسەر دروست بێ. شاری دەربەندیخان شاهیدن زۆر بە هۆشیاری و هەستیاری چارەسەرمان کرد و کۆتایی هات، خەڵکیش سوپاسیان کردین. ئێستاش خەڵکی دەربەندیخان باسی دەکەنەوە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,210 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] پەڕتووک | کوردیی ناوەڕاست | یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: یاداشت
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 78%
78%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان سەرچناری ) ل: 21-11-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 22-11-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 22-11-2018 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 2,210 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,680
وێنە 106,204
پەرتوک PDF 19,172
فایلێن پەیوەندیدار 96,618
ڤیدیۆ 1,329
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 2.578 چرکە!