🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 ئەلەپەشە ناوێک لە مێژوودا
نووسینی: ئیبراهیم میکە عەلی [1]
📕 ئەلەپەشە ناوێک لە مێژوودا
📕 یادەوەریی شەقامێک
یادەوەریی شەقامێک
نووسینی: تەها ئەحمەد رەسوڵ
📕 یادەوەریی شەقامێک
📷 سلێمانی - شەقامی پیرەمێرد 1954
سلێمانی - شەقامی پیرەمێرد 1954

بەردەم ستودیو رفیق
خوالێخۆشبوو کامل محمود آفندی (مامۆستا کاملی ئەحیا)

ئەوەی سەرنج ڕاکێشە ئەویە کە جادەکە یەک سەیارەشی پيوە نییە تەنها عەرەبانەیەکی نەوت بە ناوەراس
📷 سلێمانی - شەقامی پیرەمێرد 1954
📷 وێنەی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی ساڵی 1958
وێنەی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی ساڵی 1958
📷 وێنەی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی ساڵی 1958
📕 مێژووناسی و فەلسەفەی مێژوو
مێژووناسی و فەلسەفەی مێژوو
کۆمەلێک نووسەر
وەرگێران بێستون عەبدولکەریم
📕 مێژووناسی و فەلسەفەی مێژوو
📕 لەبارەی مێژوو و کولتووری کوردییەوە
ناوی کتێب: لەبارەی مێژوو و کولتووری کوردییەوە
نووسینی: د. زرار سدیق تۆفیق
بابەت: مێژوو

بەرهەمێکی ناوازە و پڕ لە زانیاری لەبارەی مێژوو و کلتووری کورد و ناوچە جیاواز و کەس و کەسایەتییە دیارەکانی کو
📕 لەبارەی مێژوو و کولتووری کوردییەوە
📕 چوارمێخە کێشانەوەی مەسیح
ناوی کتێب: چوارمێخە کێشانەوەی مەسیح... نیکۆس کازانتزاکیس
وەرگێڕانی : دلاوەر قەرەداغی

لە کاتێکدا یاناکۆس بەو جۆرە لەگەڵ خۆیدا دەدوا و بەڕێگەوە بوو، باوە گریگۆریس بە جبە ڕەنگ گوڵ گەزنەییەکەیەوە، پش
📕 چوارمێخە کێشانەوەی مەسیح
📕 مێژووی میدیا
ناوی کتێب: مێژووی میدیا
ن: دیاکۆنۆف ئیگەر میخایڵۆفیچ
وەرگێڕانی : د.پێشەوا خالید
پێدا چوونەوە لەلایەن : مامۆستا کەمال نووری مەعرووف
بەرهەمێکی مێژوویی ناوازە و پڕ زانیاری....
چاخی بەردین، بەرد و
📕 مێژووی میدیا
📕 ڕاپۆرت بۆ گریگۆ
ناوی کتێب: ڕاپۆرت بۆ گریگۆ
نووسینی: نیکۆس کازانتزاکیس
وەرگێڕانی : دلاوەر قەرەداغی

کاتێ تەمەنم بووە پێنج ساڵان، ژنەمامۆستایەکیان بۆ گرتم تا لەسەر تەختەڕە ش فێری کێشانی هێڵ و بازنەم بکات. ئه و کار
📕 ڕاپۆرت بۆ گریگۆ
👫 ویلیام شێکسپیر
ویلیام شێکسپیر
ویلیام شێکسپیر، ویلیام یان ویلییەم (بە ئینگلیزی: William Shakespeare؛ لەدایکبووی 26ی نیسانی 1564–مردووی 23ی نیسانی 1616)
هۆنراوەنووس و شانۆنووسێکی ئینگلیز بوو. بەشێوەیەکی بەرفراوان بە
👫 ویلیام شێکسپیر
📕 چل فەرموودە دەربارەی بەگەورەگرتنی قوڕئان بەڕێز
کۆکردنەوەو ئامادەکردنی: لیژنەیەکی زانستی
وەرگێڕانی بۆ کوردی: سیروان کاکە أحمد
ئەم پەڕتووکە پێکهاتووە لە چل فەرموودەی پێغەمبەری نازدار دەربارەی بەگەورەگرتن و فەزڵی قوڕئانی پیرۆز، کە لەلایەن لیژنەی زا
📕 چل فەرموودە دەربارەی بەگەورەگرتنی قوڕئان بەڕێز
📕 لە بارەی ئازادییەوە
کتێبی لەبارەی ئازادییەوە لە نووسینی جۆن ستیوارت میل و وەرگێڕانی ئاوات ئەحمەد سوڵتان(ئەم کتێبە بە یەکێک لەگرنگترین کتێبەکانی فەلسەفەی سیاسی لەجیهاندا هەژماردەکرێت) هاوکات د-فاروق ڕەفیق بابەتێکی گرنگی ب
📕 لە بارەی ئازادییەوە
📖 سکرتێرە 15
سکرتێرە 15

گەیشتینە پێش ئەو دەرکەی تایبەت بوو لۆ چوونە ژۆرو هاتنە دەری وەزیری..! تەماشام کرد ژمارەکی زۆر لە ڕاوێژکارو بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری بەشەکان و کارمەندەکان وا ڕێز ڕاوەستاینە لۆ پێشوازی
📖 سکرتێرە 15
📖 سکرتێرە 14
سکرتێرە 14

جەماعەت نانەکی باشیان خوارد، ئەمن کەمتر، چونکە لە دەعوەتی سەرۆک وەزیرانی هێرەم بەخواردنەکەی کردبوو، سفرە هەرگیراو چایە ڕێزکرا، وەختەکی کوڕەکەم ئیشارەتەکی دامێ، تێگەیشتم دەرێ داکم دەرێ وە
📖 سکرتێرە 14
📖 سکرتێرە 13
سکرتێرە 13

ئەعسابم لە جەعۆی نەمابوو، ئاخر ئەمن مەسەلەکەم زۆر بەجددی وەرگرتبوو، ئەویش هەر دەیکردە فشە..! بڕەکم لێ تووند کردو گۆتم : هەی وراغ دەتەماشایەکی تەلەفزیۆنی بکە، دەبزانە دەنگ و باس چدەرێ، هە
📖 سکرتێرە 13
📕 نیشتیمان ناسی و ناودارانی کورد
نیشتیمان ناسی و ناودارانی کورد
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 نیشتیمان ناسی و ناودارانی کورد
📕 زیندوی کوری بێدار
زیندوی کوری بێدار
وەرگێڕان محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 زیندوی کوری بێدار
👫 کەسایەتییەکان
عەبدوڵڵا قەرەداغی - مەلا عەلی
👫 کەسایەتییەکان
شەوکەت رەشید
✌️ شەهیدان
خەباتە بچکۆل
👫 کەسایەتییەکان
تاکور زەردەشتی
✌️ شەهیدان
جەلال شێخ رەشید شێخ ئەحمەد ...
📖 گرتنەوەی شاری سلێمانی لەلایەن یەکێتیەوە 11-10-1996 | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

گرتنەوەی شاری سلێمانی لەلایەن یەکێتیەوە 11-10-1996
بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش ‌

چۆن بەرنامەی گرتنەوەی سلێمانی دانرا

من لەژێر چادرەکەی خۆمدا بووم، لە جەبهە هاتبوومەوە، دەوری نیوەڕۆ بوو، کاک کۆسرەت و ملازم عومەر و سالار عەزیز هاتن بۆ لام. پاش ئەوەی لەسەر وەزعی خۆمان و مەسەلەکان پێکەوە قسەمان کرد، هەریەکەمان لەسەر ئاستی شکان و چی بکەین باشە قسەمان کرد. بیرمان کردەوە چۆن جێگەیەک بگرین و ئەم قەرەباڵغییەی لەم ناوەیە، جێگەی بکەینەوه؟ مەسەلەیەکی کوردی هەیە دەڵێت تف هەڵدەیت بەر عەرز ناکەوێ، ئەوەندە زۆر خەڵکی لێبوو، باوەڕ نەدەکرا. لە بەینی خۆماندا بیرمان لە گرتنەوەی پشدەر و قەڵادزە دەکردەوه. کاک سالار عەزیز وتی برادەرینە ئێمە بۆچی بیر لە پشدەر بکەینەوه؟‌ بۆچی بیر لە سلێمانی نەکەینەوه؟‌ سلێمانی هی خۆمانە و پارتی لەوێ ئیحتیاتی نەکردووە. پاش کەمێک باسکردن لەسەر ئەوەی چی بکەین، هەرسێکمان پشتیوانی قسەکانی کاک سالارمان کرد. هەر لەوێ چونکی پەلەمان بوو وەزعمان باش نەبوو، وتمان بابچین بۆ لای مام جەلال و لەگەڵیدا باسی بکەین، بزانین ئه و چی دەڵێت، بەبێ پرسی ئه و نابێت.

لای مام جەلال

کە چووینە‌ لای مام جەلال، هەر خۆمان بووین. باسی وەزعی خۆمان کرد چی بکەین. وتمان مام جەلال هاتووین بۆ ئەوەی مەسەلەی گرتنەوەی سلێمانیت لەگەڵ باس بکەین، دەمانەوێ جارێ بیر لە گرتنەوەی پشدەر نەکەینەوە. لەگەڵ ئەویش بیرۆکەکەی هەر چوارمان باس کرد و ئەویش هاتە سەر قسەی ئێمە. لەسەر گرتنەوەی سلێمانی ڕێکەوتین، بەڵام نابێ کەس بزانێت، با جارێ باس نەکرێ.

بەرنامەی گرتنەوەی سلێمانی

لەگەڵ ئه و هەڤاڵانەی ناوم هێنان، قسەمان کرد، مام جەلال وتی پێم باشە کاک مستەفا چاوڕەش بچێت بۆ لای ئالان لە پشتی ماوەت، شارەزای ئەوێیە.‌ لەوێ هەندێک پێویستی وەربگرێ تاکو ئه و هێزانەی بۆ ئه و مەبەستە پێویستە، دەگەنە ئەوێ و ئاگاداریان دەکەین بچن بۆ لای مستەفا چاوڕەش. دوای ئەوە کە هێزەکان گەیشتن، ئەنجا با کۆسرەت و ملازم عومەر بچن، چونکی هێزەکانمان به ‌هۆی شکان و شەڕی هەولێر پەرەوازە بووبوون، هەر هێزەی کەوتبوونە لایەک، کۆکردنەوەیان ئاسان نەبوو. ڕێگەی دوور و سەختە تاکو دەگەن. لەسەر ئەوە ڕێک کەوتین. من هاتمەوە قاسمەڕەش و لەوێشەوە پێشمەرگەکانی خۆم لەگەڵ خۆم برد، خواحافیزیم لە برادەران کرد. خەڵکەکەش کە له و ناوەبوون، هەریەکە لە پەنای دارێک و بنی بەردێک هەڵیدابوو، زۆر بێسەروبەر بوو، ناخۆش بوو، حیزبەکانی دۆستیشمان له و ناوه ‌بوون. حیزبی سۆسیالیست و حیزبی زەحمەتکێشان و پارێزگاران و دۆستەکانمان.

گەیشتمە چۆمان و بارەگام لە (ئالان) پشتی ماوەت دانا

چۆمان دێیەکی سەر سنووری ئێرانە، تەنها ئاوەکەمان له ‌بەیندایە. لەوێ هێزەکان بروسکەیان بۆ چووبوو بێن بۆ لای من و فەرمان لە من وەربگرن. منیش هەرچی گەیشت، ڕێکم خست و لەوێش هەندێک پێویستی شەڕەکەمان کڕی. لەوانە چوارسەد کڵاشینکۆف، لام وابێت هەر ئەوانە بوون کە لە خۆمانیان وەرگرتبوو، دوایی پێیان فرۆشتینەوە. دوانزە بی کەی سی، چوار دۆشکا، چوار ڕاجیمەی بچووک. کە هێزەکان گەیشتن و ئامادە بوون، بروسکەم بۆ مام جەلال و کاک کۆسرەت و ملازم عومەر کرد. ئەوانیش هاتن، کاک سالاریش لەگەڵ تۆپخانەکانی خۆمان هات، کە کاک محەمەدی عەزەبابی لێپرسراوی بوو. چەند ڕۆژێ له و ناوە بووین و بەرنامەی خۆمان دانا.

گرتنەوەی چوارتا

لە بەرەبەیانی 11/10/1996 ناوی خوامان لێهێنا. ئه و هێزانەی لامان بوون، زیاتر هی هەولێر بوون، ئەوەندەی لەبیرم بێت، ئەم کەسانە بوون (مام غەفە مام غفور، ئیسماعیل مەحموود، عەبدوڵڵا‌ بۆر، مەلا نەجم، سەلاح دیلمانی، بورهان سەعید سوفی، ئەنوەری عەزە باوه، ئاسۆ ئەڵەمانی) ئەوانیش هێزەکانیان کەم مابووەوە و وەک هێزی گەورە نەبوون. بە هۆی شەڕی هەولێرەوە دابڕان و شەهید و بریندار هەبوو لەناو هێزەکاندا. هێزێکی تریش لای شاناخسێ هەبوو بە سەرپەرشتیی عوسمان حاجی مەحموود.

یەکەم پەلامارمان بۆ سەر کەلکەسیر بوو. هەنگاوبەهەنگاو دەچووینە‌ پێشەوە و شوێنەکانمان دەگرت، لە قۆڵی ڕاستیشەوە شاخی گمۆمان گرت. ڕۆژی یەکەم لە باسنێ و کەناروێ تێپەڕمان کرد و شەوێ گەیشتینە چوارتا و گرتمان. بەداخەوە بە هۆی هەڵەی پێشمەرگە کەسێکی دڵسۆزی یەکێتی لە دێی بێورێ شەهید بوو، زۆر خەفەتم بۆ خوارد.

ڕۆژی دووەم لەناو چوارتادا

ڕۆژی دووەم لە قەڵاچوالانەوە هێرش کرایە سەرمان، شەڕ تاکو ئێوارە درێژەی کێشا. من سەرپەرشتیی هێزەکانم دەکرد. کاک کۆسرەت و کاک عومەریش لە کەناروێ بوون لە خوار ماڵەکانی چوارتاوە لەناو ڕەزەکان. ئێمەش هێزەکانمان دابەش کرد. بە هەموو جۆرە چەکێک دەکرا.

لە دەوری سەعات یازدەدا زەختێکی یەکجار زۆرمان لەسەر بوو، به ڕاجمە و تۆپ و چەکی تری قورس لێیان دەداین. هەندێک له و هێزەی لام بوو و دابەش بووبوون، بە بەرچاوی خۆمەوە کشانەوە دواوە و بەره و ڕێگەی کەناروێ. له و جێگەیەی خۆمی لێبووم، چەندین پێشمەرگە بە تۆپ و ڕاجمە بریندار بوون، هێمن قەیسەر و فەلاحی خوشکەزام و چەند کەسێکی تریش بریندار بوو. هەتا بڵێیت وەزعێکی ناخۆش بوو. بیرم کردەوە خۆ ئەگەر هەڵسم و بڕۆم، هێزەکەش بەدواما دێت و سەبرم گرت. ئیتر جوابم نارد بۆ کاک کۆسرەت وەک لێپرسراوی یەکەم و کاک ملازم عومەر. خواهەڵناگرێ هاتن و لە شانی ڕاستی منەوە لای دێی مێکوکان دۆشکایان دابەست، ئه و لایەم قایم بوو و ترس نەما. هاتنی ئەوانیش خۆی لە خۆیدا هێز بوو. شەڕ درێژەی کێشا و نەمانهێشت لێمان نزیک ببنەوه،‌ من خۆشم لەگەڵ هێزەکانی هەولێردا بووم (مامە غەفە، ئاسۆ ئەڵەمانی، بورهان سەعید سۆفی...)، تەنها یەک هێزی سلێمانیمان لەگەڵ بوو، ئەویش کەم بوو سوهاد.

کۆبوونەوەی چوارتا

هەر چوارمان لە دەوری سەعات 12ی نیوەڕۆ (کۆسرەت، ملازم عومەر، سالار عەزیز، مستەفا چاوڕەش) لەسەر جادەکە لەبن چنارە گەورە و بەناوبانگەکەی چوارتا کۆبوونەوەیەکمان کرد. خەبەرێکمان بۆ هاتبوو کە هێزێکی 500 کەسی لەگەڵ کاک فەرەیدون عەبدولقادر لە قۆڵی پێنجوینەوه هاتووە.‌ وتمان هەر زۆر باشە. کاک کۆسرەت وتی بچۆ بۆ لای کاک فەرەیدون داوای 250 پێشمەرگەی لێبکە و جەبهەکەی پێ قایم بکە. منیش بە سەیارەکەی خۆم بە ناو ڕاجمە و تۆپدا بەره و دێی چنارە ڕۆیشتم. هەرچۆنێک بێت، کاک فەرەیدونم دۆزییەوە. لەگەڵی دانیشتم و وتم هاتووم 250 پ.م بدەیتێ له و هێزەی لەگەڵ تۆ هاتوون بۆ ئەوەی دابەشیان بکەم و دەوری چوارتای پێ قایم بکەم. وتی بەخوا هێزەکەی ئێمە لەملاوئەولا و ناو ئۆردوگاکان کۆمان کردۆتەوه و هیلاکه،‌ لەم جۆرە قسانە. دوایی هاتمە ئەوەی داوای پەنجا پێشمەرگە بکەم، هەر پێی هەڵنەسووڕا. منیش بە نائومێدی گەڕامەوە و ئیعتیمادم کردەوە سەر خۆمان. لە ڕاستیشدا هێزێکی قەرەباڵغی لەگەڵ بوو.

گەڕامەوە لای کاک کۆسرەت و وتم بۆی هەڵنەسووڕا. تاکو ئێوارە هەر لە شەڕدا بووین و تەنیا هێزەکانی خۆمان بووین. بەڵام خۆڕاگر و مەرد بوون. ئێوارە تەقە کەم بۆوه،‌ کاک کۆسرەت و کاک عومەر وتیان ئێمە دەڕۆینەوە بۆ کەناروێ دەعوەتیان کردووین. تۆش هێزەکان ڕێک بخەرەوە و واجباتیان بۆ دیاری بکە، پاشان بۆ نانخواردن وەرە بۆ لامان. خواحافیزیمان کرد و ئەوان ڕۆیشتن. هێشتا تۆزێک ڕووناکی مابوو، تەماشام کرد لایتی دوای سەیارە ڕێزی بەستووە لە قەلاچوالانەوە بەره و سیتەک و ئەزمڕ، دیار بوو هێزەکانی پارتی دەکشانەوە. ئه و ڕۆژە تا ئێوارە ئێمە لە جەبهەی چوارتا خۆمان ڕاگرت. دیار بوو بڕیاری کشانەوەیان دابوو. ئەوەی بەسەر ئێمە هات، بەسەر خۆشیان هات. کەوابوو، من نەچووم بۆ کەناروێ بۆ لای هەڤاڵان، لە سەیارەکەمدا بێسیمی تێدابوو، پەیوەندیم لەگەڵ کردن، وتم پارتی دەکشێتەوە و من بەره و سلێمانی دەچم، ئێوەش وەرن بەدوامدا.

بە سەیاره لە چوارتا ‌هاتمەوە خوارەوە. لەبەردەم چوارتا هەندێک له و هێزەم بینی، کە لەگەڵ فەرەیدون عەبدولقادر هاتبوون. له و هەڤاڵانە کە لەوێ حازر بوون، وتیان با برۆین بەدوایاندا. منیش وتم هەڤاڵینە ئێمە لێرە چەند ئەندامێکی سەرکردایەتین.‌ من شارەزای شارباژێڕم، کاتی خۆی ئامرهەرێمی ئێرە بووم پێش چوونم بۆ قەرەداغ. تولەڕێگەکانی ئەم سنوورە دەزانم، با کۆبوونەوەیەک بکەین. وتیان پێویست ناکات و نایەوێ. مەبەستی کۆبوونەوەی من ئەوە نەبوو دوایان بخەم، بەڵکو چەند قسەیەک بکەین. لە دێی تەگەران جارێکی تریش پێم وتنەوه،‌ هەر وتیان پێوسیت ناکات. بەره و جادەی سیتەک ملی ڕێگەمان گرت.‌ کە لە بازگەکەی سیتەک تێپەڕمان کرد، نزیکەی 30 سەیارە زیاتر بووین. هەر وتیان بڕۆین. لەکاتی کشانەوەی پارتی لەسەر شاخی ئەزمڕەوە چەند ڕێزێک تەقەی دۆشکایان تێگرتین، تاریکی کردبوو، لە قیرەکەی دا و گڕی بەرز کردەوە، ئیتر دەورم چۆڵ بوو. منیش لامدایە قەراغ جادەکە. لە پەنا جادەکەدا جێگەی دەبابە هەبوو، سەربازگەی حکومەت بوو، لە پەنایا دانیشتم، ئەوەش لەبەر ئەوەی بروسکەم کردبوو بۆ کاک کۆسرەت و کاک عومەر کە بێن بەره و سلێمانی، وتم خوا نەخواستە ئەوان لەسەر قسەی من بێن و وابزانن لە پێشیانەوەم و بکەونە کەمینەوە. لە لایەکەوە چاوەڕوانیی ئەوانم دەکرد، لە لایەکی تریشەوە چاودێریی سەر ئەزمڕم دەکرد بزانم بە کوێ دەگات. پاش تۆزێک سەید جەوهەر و چەند پێشمەرگەیەک لە ئەزمڕەوە هاتن. کە چووبوونە سەر ئەزمڕ، هێزی لێمابوو، ئەمانیش هیلاک بوون و ڕۆژی پێشتر لە پێنجوێنەوە هاتبوون، وتم سەید بڕۆ بۆ دێی سیتەک، من لەم وڵاتە شارەزام. لەوێ بن و پشوویەک بدەن. تاکو بەیانی خوا گەورەیە، تەکبیرێکی لێدەکەین.

هەر دانیشتبووم و چاوەڕوان بووم. کۆمەڵێک پێشمەرگە لە سەرەوە هاتنە خوارەوە، کە بینیمن سەیفوڵڵای عەلی بەگ، تەحسین قادر و مامۆستا شاهۆ بوون، وتیان ئەوە تۆ چی دەکەی لێره؟‌ وتم تووش بووم. باسەکەم بۆ گێڕانەوە پێم وتن ئێوەش بڕۆن. خواهەڵناگرێ وتیان چۆن بەجێت دەهێڵین؟ هەموویان مانەوه.‌ دوایی چەند سەعاتێ گەڕاینەوە بۆ قەڵاچوالان. لەلای تەگەران هەڤاڵێکیان دانابوو، وتیان با بێت بۆ چوارتا، وتم من ناتوانم بێم. لەبەر هاتنی برادەران چوومە قەڵاچوالان، کە بینیم وێران کرابوو، کاشیی ئەرزەکەشیان شکاندبوو. لەگەڵ کاک کۆسرەت و کاک عومەر یەکمان گرتەوه،‌ خەریک ‌بوو ببێت بە سەعات یەکی شەو. بەرنامەمان دادەنا چی بکەین. کوڕێکی شارباژێڕیم دەناسی بە ناوی فەتاح حاجی ئەحمەد. هات و وتی ئەوە ئێوە چی دەکەن لێرە؟ سلێمانی نەنوستووە و چاوەڕوانتان دەکات. پارتی کشاوەتەوە و سلێمانییان چۆڵ کردووە. خەبەرێکی زۆر خۆش بوو، سەرکەوتنەکان بەرهەمی خۆی هەبوو، پاش ئەوە ڕانەوەستاین و بڕیارمان دا بەره و سلێمانی برۆین.

هەڤاڵ کۆسرەت، ملازم عومەر و خۆم

سواری ئۆتۆمبێل بووین بۆ سلێمانی و پێشمەرگەش بە دواماندا. کەسیش پێش ئێمە نەهاتە شارەوە. وتم کاک کۆسرەت لام باشە بچین زیارەتی مەرقەدی کاک ئەحمەدی شێخ بکەین لە سلێمانی، شتێکی ئوسوڵی و جوانە. وتی باشه.‌ هەرسێکمان چووینە‌ مزگەوتی گەورە، بە واجبی خۆمان ‌هەڵساین و دوایی چووینە‌ پارێزگای سلێمانی. دەرگاکەمان شکاند و چووینە‌ ژوورەوە، چۆنمان بەجێ هێشت، هەرواش بۆی هاتینەوە.

کە ڕامان کردبوو، شکا بووین جارجارە لەگەڵ کاک سالار عەزیز شۆخیمان دەکرد، ئەموت هەر کامێکمان زوو چووینە‌ شارەوە، ئەوەمان پارێزگارە. وا ڕێکەوت من پێش ئه و چووم، هەر ئه و بەیانییە زوو سەعات پێنجی بەیانی ڕاگەیاندم بانگ کرد. دوو بەیانم دەرکرد، یەکەمیان: بۆ هەموو خەڵکی شاری سلێمانیی بەڕێز، ئەمڕۆ دەوام هەیە و کەس دوا نەکەوێت، بەیانەکە لە تەلەفزیۆن خوێندرایەوە. بەیانی دووەم: داوا لە هەموو پێشمەرگەکان و جەماوەری یەکێتی دەکەین کەس بە هیچ بیانوویەک نەچێتە سەر ماڵی پارتی و خەڵکی تر و دەستدرێژی نەکەنە سەر کەس و تاڵانی نەکرێ. بە ئیمزای پارێزگاری سلێمانی، ناوم تێدا نەهێنا.

شاری سلێمانیش خرۆشابوو، دۆست و ئەندام و خزم و ناسراو لە ژووری پارێزگای سلێمانی بوون. یەکێک دەڕۆی و یەکێک دەهات. ڕێگە نەبوو هەنگاو هەڵگریت. زۆر کەس هاتن بۆ لامان، زۆرزۆر بوون و خۆشحاڵیی خۆیان دەردەبڕی. ئێمەش هەر هەموومان بەڕاستی زۆر هیلاک بووین، ئەگەرچی سەرکەوتن هیلاکیی لەبیر بردینەوە، بەڵام هەر پێمانەوە دیار بوو. زۆر لە دۆ‌ست و خزمان هاتن و داوایان لێکردین بچین بۆ نانوچاخواردن. بەیانی لامان باش بوو بۆ ماڵی کەس نەچین بۆ هیچ جێگەیەک، مەجیدی حاجی ئەحمەدی سێرەمێرگ مەنجەڵە ماست و نان و چای بۆ هێناین بۆ ژووری پارێزگا، لەوێ نانمان خوارد. کاک کۆسرەت جهازێکی پێبوو، لەگەڵ هەموو دنیا هەر بە تەلەفۆن قسە دەکرا. ئەو کاتە‌ وەک ئێستا نەبوو و مۆبایل لای ئێمە هەر نەبوو. جیهاز خرایە ئیش، کاک کۆسرەت قسەی لەگەڵ کاک نەوشیروان کرد کە لە لەندەن بوو. هەواڵی گرتنەوەی سلێمانیی پێ دا. منیش وتم با هەواڵی بپرسم، ملازم عومەریش قسەی لەگەڵ کرد. پاش چاکوچۆنی وتم کاک نەوشیروان وەڵڵا چاومان لەرێ بوو، حەزمان دەکرد لامان بویتایە و س


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📕 پەڕتووک | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
📖 کورتەباس
1.👁️بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️مستەفا چاوڕەش
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
90%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Nov 24 2018 9:12AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 24 2018 9:54AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 24 2018 9:54AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,493 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.157 KB Nov 24 2018 9:25AMزریان سەرچناری
📚 پەڕتووکخانە
  📖 ئەلەپەشە ناوێک لە مێژوودا
  📖 یادەوەریی شەقامێک
  📖 گۆرانی کوردی
  📖 چەند وتارێک لەسەر کورد
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 16-04-2021
  🗓️ 15-04-2021
  🗓️ 14-04-2021
  🗓️ 13-04-2021
  🗓️ 12-04-2021
  🗓️ 11-04-2021
  🗓️ 10-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەبدوڵڵا قەرەداغی - مەلا عەلی
لەساڵی 1954 پەیوەندی بە حزبی شیوعیەوە دەکات بەهۆی شیوعی بونەوە چەند جارێک دەستگیر دەکرێت و حکوم دەدرێت سالی 1964 حزبی شیوعی لقێکی سەربازی دەکاتەوه، بەناوی لقی قەرەداغ و مەلا عەلی دەبێتە سەرلقی ئەو لقه، ساڵی 1973 دەچێتە مۆسکۆو ساڵی 1974 دەگەڕێتەوە و بەرپرسیارەتی عەسکەری سلێمانی حزبی شیوعی دەکات. لە رێکەوتی 28-12-2020 کۆچی دوایی کرد.
عەبدوڵڵا قەرەداغی - مەلا عەلی
شەوکەت رەشید
شەوکەت رەشید عیزەت ناوی تەواوی ئەم هونەرمەندەیە و ساڵی 1933 لەگەڕەکی مەڵکەندیی شاری سلێمانی لەدایک بووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەشاری سلێمانی تەواو کردووە.
کۆتایی ساڵانی چلەکانی سەدەی رابردوو، قوتابخانەی مۆسیقای سەربازیی لەشاری کەرکوک خوێندووە و شارەزایی لە ئامێری کلارنێت پەیدا کردووە.
ساڵی 1963 لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا تیپی مۆسیقای (سۆلاڤ)یان لە شاری کەرکوک دامەزراند.
ئەم هونەرمەندە لەگەڵ زۆربەی تیپە مۆسیقییەکانی کوردستاندا کاری کردووە لەوانە(مەولەوی، سلێمانی، سۆلاڤ، باواجی، هونەرو وێژەی
شەوکەت رەشید
خەباتە بچکۆل
ڕەمەزان محمد ساڵح ناسراو بە خەباتە بچکۆل لە ساڵی 1957 لە گەڕەکی ئازادی شاری کەرکوک لە دایک بووە، تا پۆلی دووی ناوەندی لە کەرکوک خوێندوە و پۆلی سێی ناوەندی لە چەمچەماڵ و ئامادەیی کشتوکاڵی لە بەکرەجۆ تەواو کردووە. بە هۆی بەشداری کردنی خێزانەکەمان لە شۆڕشی ئەیلول ناچار بووین شاری کەرکوک بە جێ بهێلین سەرەتا بۆ پێنجوێن و دواتر ئاوارەی ئێران بووین لە ساڵی 1975 گەڕاینەوە و لە چەمچەماڵ نیشتەجێ بووین.
شەهید خەبات هەر زوو هەستی بە چەوساندنەوەی نەتەوەکەی کردووە بۆیە لە ساڵی 1974 پەیوەندی کردوە بە قوتابیان
خەباتە بچکۆل
تاکور زەردەشتی
تاکور زەردەشتی، یان بەناسنامە (کازم شوکری خدر) نوسەر، یەکێکە لە چالاکوانە دیارەکانی دەڤەری بادینان و لە رێگەی ڕۆژنامەوانی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕەخنەی توندی لە دەسەڵاتدارانی هەرێم گرتووە. چەندین جار گیراوە و ڕفێنراوە و ئەشکەنجە دراوه..
هەروەها لەو چالاکییانەی بۆ کەسی ڕۆژنامەنووسانی تیرۆرکراو، بەتایبەت وەدات حسێن و سەردەشت عوسماندا، بەردەوام بەشداربووە و داییم یەکێکبووە لە ڕێکخەرانی چالاکییەکان لە بادینان..
ڕۆژی 10-12-2009 کە رۆژی جیهانی پاراستنی مافی مرۆڤە لەلایەن هێزەکانی پارتی دەستگیر کر
تاکور زەردەشتی
جەلال شێخ رەشید شێخ ئەحمەد شاهۆیی
یەکێک لە پێشمەگەکانی شۆڕشی ئەیلول بووە.
لە ساڵی 1949 لەدایکبووە، ساڵی 1967 پەیوەندی کردوە بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە تۆپخانەی سوپای ڕزگاری لە سەرگەڵو بووە بە پێشمەرگە هەتا نسکۆی شۆڕش ساڵی 1975، ساڵی 1989 بەپلانێک لەلایەن سەربازانی عێراقەوە شەهید کراوە لە گوندی کانی پانکە ڕۆژی 16-04-1989. کە بە ئوتومبیلی سەربازی بەسەریدا ڕۆیشتن و جەستەکەشیان شێواند.[1]
جەلال شێخ رەشید شێخ ئەحمەد شاهۆیی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,359 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)