پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,638
وێنە 106,172
پەرتوک PDF 19,172
فایلێن پەیوەندیدار 96,585
ڤیدیۆ 1,317
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
گرتنەوەی شاری سلێمانی لەلایەن یەکێتیەوە 11-10-1996
ب ڕێنووسەکە پوخت ل مەشینا گەڕیانا مەدە بگەهڕێ، ب ب پشتڕاستیڤە ئەنجامەکە باش بدەست خوەڤە دهینی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گرتنەوەی شاری سلێمانی لەلایەن یەکێتیەوە 11-10-1996

گرتنەوەی شاری سلێمانی لەلایەن یەکێتیەوە 11-10-1996
بیرەوەرییەکانی #مستەفا چاوڕەش ‌#

=KTML_Bold=چۆن بەرنامەی گرتنەوەی #سلێمانی# دانرا=KTML_End=
من لەژێر چادرەکەی خۆمدا بووم، لە جەبهە هاتبوومەوە، دەوری نیوەڕۆ بوو، کاک کۆسرەت و ملازم عومەر و سالار عەزیز هاتن بۆ لام. پاش ئەوەی لەسەر بارودۆخی خۆمان و مەسەلەکان پێکەوە قسەمان کرد، هەریەکەمان لەسەر ئاستی شکان و چی بکەین باشە قسەمان کرد. بیرمان کردەوە چۆن جێگەیەک بگرین و ئەم قەرەباڵغییەی لەم ناوەیە، جێگەی بکەینەوه؟ مەسەلەیەکی کوردی هەیە دەڵێت تف هەڵدەیت بەر عەرز ناکەوێ، ئەوەندە زۆر خەڵکی لێبوو، باوەڕ نەدەکرا. لە بەینی خۆماندا بیرمان لە گرتنەوەی پشدەر و قەڵادزە دەکردەوه. کاک سالار عەزیز وتی برادەرینە ئێمە بۆچی بیر لە پشدەر بکەینەوه؟‌ بۆچی بیر لە سلێمانی نەکەینەوه؟‌ سلێمانی هیی خۆمانە و پارتی لەوێ ئیحتیاتی نەکردووە. پاش کەمێک باسکردن لەسەر ئەوەی چی بکەین، هەرسێکمان پشتیووانی قسەکانی کاک سالارمان کرد. هەر لەوێ چونکی پەلەمان بوو بارودۆخمان باش نەبوو، وتمان بابچین بۆ لای #مام جەلال# و لەگەڵیدا باسی بکەین، بزانین ئەو چی دەڵێت: بەبێ پرسی ئەو نابێت.

=KTML_Bold=لای مام جەلال=KTML_End=
کە چووینە‌ لای مام جەلال، هەر خۆمان بووین. باسی بارودۆخی خۆمان کرد چی بکەین. وتمان مام جەلال هاتووین بۆ ئەوەی مەسەلەی گرتنەوەی سلێمانیت لەگەڵ باس بکەین، دەمانەوێ جارێ بیر لە گرتنەوەی پشدەر نەکەینەوە. لەگەڵ ئەویش بیرۆکەکەی هەر چوارمان باس کرد و ئەویش هاتە سەر قسەی ئێمە. لەسەر گرتنەوەی سلێمانی ڕێکەوتین، بەڵام نابێ کەس بزانێت، با جارێ باس نەکرێ.

=KTML_Bold=بەرنامەی گرتنەوەی سلێمانی=KTML_End=
لەگەڵ ئەو هەڤاڵانەی ناوم هێنان، قسەمان کرد، مام جەلال وتی پێم باشە کاک مستەفا چاوڕەش بچێت بۆ لای ئالان لە پشتی ماوەت، شارەزای ئەوێیە.‌ لەوێ هەندێک پێویستی وەربگرێت تاکوو ئەو هێزانەی بۆ ئەو مەبەستە پێویستە، دەگەنە ئەوێ و ئاگاداریان دەکەین بچن بۆ لای مستەفا چاوڕەش. دوای ئەوە کە هێزەکان گەیشتن، ئەنجا با کۆسرەت و ملازم عومەر بچن، چونکی هێزەکانمان بە ‌هۆی شکان و شەڕی #هەولێر# پەرەوازە بووبوون، هەر هێزەی کەوتبوونە لایەک، کۆکردنەوەیان ئاسان نەبوو. ڕێگەی دوور و سەختە تاکوو دەگەن. لەسەر ئەوە ڕێک کەوتین. من هاتمەوە قاسمەڕەش و لەوێشەوە پێشمەرگەکانی خۆم لەگەڵ خۆم برد، خواحافیزیم لە برادەران کرد. خەڵکەکەش کە لەو ناوەبوون، هەریەکە لە پەنای دارێک و بنی بەردێک هەڵیدابوو، زۆر بێسەروبەر بوو، ناخۆش بوو، حیزبەکانی دۆستیشمان لەو ناوە ‌بوون. حیزبی سۆسیالیست و حیزبی زەحمەتکێشان و پارێزگاران و دۆستەکانمان.

=KTML_Bold=گەیشتمە #چۆمان# و بارەگام لە (ئالان) پشتی ماوەت دانا=KTML_End=
چۆمان دێیەکی سەر سنووری ئێرانە، تەنیا ئاوەکەمان لە ‌بەیندایە. لەوێ هێزەکان بروسکەیان بۆ چوو بوو بێن بۆ لای من و فەرمان لە من وەربگرن. منیش هەرچی گەیشت، ڕێکم خست و لەوێش هەندێک پێویستی شەڕەکەمان کڕی. لەوانە چوارسەد کڵاشینکۆف، لام وابێت هەر ئەوانە بوون کە لە خۆمانیان وەرگرتبوو، دوایی پێیان فرۆشتینەوە. دوانزە بی کەی سی، چوار دۆشکا، چوار ڕاجیمەی بچووک. کە هێزەکان گەیشتن و ئامادە بوون، بروسکەم بۆ مام جەلال و کاک کۆسرەت و ملازم عومەر کرد. ئەوانیش هاتن، کاک سالاریش لەگەڵ تۆپخانەکانی خۆمان هات، کە کاک محەمەدی عەزەبابی لێپرسراوی بوو. چەند ڕۆژێ لەو ناوە بووین و بەرنامەی خۆمان دانا.

=KTML_Bold=گرتنەوەی چوارتا=KTML_End=
لە بەرەبەیانی 11-10-1996 ناوی خوامان لێهێنا. ئەو هێزانەی لامان بوون، زیاتر هیی هەولێر بوون، ئەوەندەی لەبیرم بێت، ئەم کەسانە بوون (مام غەفە مام غەفور، ئیسماعیل مەحموود، عەبدوڵڵا‌ بۆر، مەلا نەجم، سەڵاح دیلمانی، بورهان سەعید سوفی، ئەنوەری عەزە باوه، ئاسۆ ئەڵمانی) ئەوانیش هێزەکانیان کەم مابووەوە و وەک هێزی گەورە نەبوون. بەهۆی شەڕی هەولێرەوە دابڕان و شەهید و بریندار هەبوو لەناو هێزەکاندا. هێزێکی تریش لای شاناخسێ هەبوو بە سەرپەرشتیی عوسمان حاجی مەحموود.
یەکەم پەلامارمان بۆ سەر کەلکەسیر بوو. هەنگاوبەهەنگاو دەچووینە‌ پێشەوە و شوێنەکانمان دەگرت، لە قۆڵی ڕاستیشەوە شاخی گمۆمان گرت. ڕۆژی یەکەم لە باسنێ و کەناروێ تێپەڕمان کرد و شەوێ گەیشتینە چوارتا و گرتمان. بەداخەوە بەهۆی هەڵەی پێشمەرگە کەسێکی دڵسۆزی یەکێتی لە دێی بێورێ شەهید بوو، زۆر خەفەتم بۆ خوارد.

=KTML_Bold=ڕۆژی دووەم لەناو چوارتادا=KTML_End=
ڕۆژی دووەم لە قەڵاچوالانەوە هێرش کرایە سەرمان، شەڕ تاکوو ئێوارە درێژەی کێشا. من سەرپەرشتیی هێزەکانم دەکرد. کاک کۆسرەت و کاک عومەریش لە کەناروێ بوون لە خوار ماڵەکانی چوارتاوە لەناو ڕەزەکان. ئێمەش هێزەکانمان دابەش کرد. بە هەموو جۆرە چەکێک دەکرا.
لە دەوری کاتژمێر یازدەدا زەختێکی یەکجار زۆرمان لەسەر بوو، بە ڕاجمە و تۆپ و چەکی تری قوورس لێیان دەداین. هەندێک لەو هێزەی لام بوو و دابەش بووبوون، بە بەرچاوی خۆمەوە کشانەوە دواوە و بەرەو ڕێگەی کەناروێ. لەو جێگەیەی خۆمی لێبووم، چەندین پێشمەرگە بە تۆپ و ڕاجمە بریندار بوون، هێمن قەیسەر و فەلاحی خوشکەزام و چەند کەسێکی تریش بریندار بوو. هەتا بڵێیت بارودۆخێکی ناخۆش بوو. بیرم کردەوە خۆ ئەگەر هەڵسم و بڕۆم، هێزەکەش بەدواما دێت و سەبرم گرت. ئیتر وەڵامم نارد بۆ کاک کۆسرەت وەک لێپرسراوی یەکەم و کاک ملازم عومەر. خواهەڵناگرێ هاتن و لە شانی ڕاستی منەوە لای دێی مێکوکان دۆشکایان دابەست، ئەو لایەم قایم بوو و ترس نەما. هاتنی ئەوانیش خۆی لە خۆیدا هێز بوو. شەڕ درێژەی کێشا و نەمانهێشت لێمان نزیک ببنەوه، ‌ من خۆشم لەگەڵ هێزەکانی هەولێردا بووم (مامە غەفە، ئاسۆ ئەڵمانی، بورهان سەعید سۆفی...) ، تەنیا یەک هێزی سلێمانیمان لەگەڵ بوو، ئەویش کەم بوو سوهاد.

=KTML_Bold=کۆبوونەوەی چوارتا=KTML_End=
هەر چوارمان لە دەوری کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ (کۆسرەت، ملازم عومەر، سالار عەزیز، مستەفا چاوڕەش) لەسەر جادەکە لەبن چنارە گەورە و بەناوبانگەکەی چوارتا کۆبوونەوەیەکمان کرد. خەبەرێکمان بۆ هاتبوو کە هێزێکی 500 کەسی لەگەڵ کاک فەرەیدون عەبدولقادر لە قۆڵی پێنجوینەوە هاتووە.‌ وتمان هەر زۆر باشە. کاک کۆسرەت وتی بچۆ بۆ لای کاک فەرەیدون داوای 250 پێشمەرگەی لێبکە و جەبهەکەی پێ قایم بکە. منیش بە ئۆتۆمۆبێلکەی خۆم بە ناو ڕاجمە و تۆپدا بەرەو دێی چنارە ڕۆیشتم. هەرچۆنێک بێت، کاک فەرەیدونم دۆزییەوە. لەگەڵی دانیشتم و وتم هاتووم 250 پ.م بدەیتێ لەو هێزەی لەگەڵ تۆ هاتوون بۆ ئەوەی دابەشیان بکەم و دەوری چوارتای پێ قایم بکەم. وتی بەخوا هێزەکەی ئێمە لەملاوئەولا و ناو ئۆردوگاکان کۆمان کردووەتەوە و هیلاکه، ‌ لەم جۆرە قسانە. دوایی هاتمە ئەوەی داوای پەنجا پێشمەرگە بکەم، هەر پێی هەڵنەسووڕا. منیش بە نائومێدی گەڕامەوە و ئیعتیمادم کردەوە سەر خۆمان. لە ڕاستیشدا هێزێکی قەرەباڵغی لەگەڵ بوو.
گەڕامەوە لای کاک کۆسرەت و وتم بۆی هەڵنەسووڕا. تاکوو ئێوارە هەر لە شەڕدا بووین و تەنیا هێزەکانی خۆمان بووین. بەڵام خۆڕاگر و مەرد بوون. ئێوارە تەقە کەم بۆوه، ‌ کاک کۆسرەت و کاک عومەر وتیان ئێمە دەڕۆینەوە بۆ کەناروێ دەعوەتیان کردووین. تۆش هێزەکان ڕێک بخەرەوە و پێویستیان بۆ دیاری بکە، پاشان بۆ نانخواردن وەرە بۆ لامان. خواحافیزیمان کرد و ئەوان ڕۆیشتن. هێشتا تۆزێک ڕووناکی مابوو، تەماشام کرد لایتی دوای ئۆتۆمۆبێل ڕێزی بەستووە لە قەڵاچوالانەوە بەرەو سیتەک و ئەزمڕ، دیار بوو هێزەکانی پارتی دەکشانەوە. ئەو ڕۆژە تا ئێوارە ئێمە لە جەبهەی چوارتا خۆمان ڕاگرت. دیار بوو بڕیاری کشانەوەیان دابوو. ئەوەی بەسەر ئێمە هات، بەسەر خۆشیان هات. کەوابوو، من نەچووم بۆ کەناروێ بۆ لای هەڤاڵان، لە ئۆتۆمۆبێلکەمدا بێسیمی تێدابوو، پەیوەندیم لەگەڵ کردن، وتم پارتی دەکشێتەوە و من بەرەو سلێمانی دەچم، ئێوەش وەرن بەدوامدا.
بە ئۆتۆمۆبێل لە چوارتا ‌هاتمەوە خوارەوە. لە بەردەم چوارتا هەندێک لەو هێزەم بینی، کە لەگەڵ فەرەیدون عەبدولقادر هاتبوون. لەو هەڤاڵانە کە لەوێ ئامادە بوون، وتیان با برۆین بەدوایاندا. منیش وتم هەڤاڵینە ئێمە لێرە چەند ئەندامێکی سەرکردایەتین.‌ من شارەزای شارباژێڕم، کاتی خۆی ئامر هەرێمی ئێرە بووم پێش چوونم بۆ قەرەداغ. تو لە ڕێگەکانی ئەم سنوورە دەزانم، با کۆبوونەوەیەک بکەین. وتیان پێویست ناکات و نایەوێ. مەبەستی کۆبوونەوەی من ئەوە نەبوو دوایان بخەم، بەڵکوو چەند قسەیەک بکەین. لە دێی تەگەران جارێکی تریش پێم وتنەوه، ‌ هەر وتیان پێوسیت ناکات. بەرەو جادەی سیتەک ملی ڕێگەمان گرت.‌ کە لە بازگەکەی سیتەک تێپەڕمان کرد، نزیکەی 30 ئۆتۆمۆبێل زیاتر بووین. هەر وتیان بڕۆین. لەکاتی کشانەوەی پارتی لەسەر شاخی ئەزمڕەوە چەند ڕێزێک تەقەی دۆشکایان تێگرتین، تاریکی کردبوو، لە قیرەکەی دا و گڕی بەرز کردەوە، ئیتر دەورم چۆڵ بوو. منیش لامدایە قەراغ جادەکە. لە پەنا جادەکەدا جێگەی دەبابە هەبوو، سەربازگەی حکومەت بوو، لە پەنایا دانیشتم، ئەوەش لەبەر ئەوەی بروسکەم کردبوو بۆ کاک کۆسرەت و کاک عومەر کە بێن بەرەو سلێمانی، وتم خوا نەخواستە ئەوان لەسەر قسەی من بێن و وابزانن لە پێشیانەوەم و بکەونە کەمینەوە. لە لایەکەوە چاوەڕوانیی ئەوانم دەکرد، لە لایەکی تریشەوە چاودێریی سەر ئەزمڕم دەکرد بزانم بە کوێ دەگات. پاش تۆزێک سەید جەوهەر و چەند پێشمەرگەیەک لە ئەزمڕەوە هاتن. کە چوو بوونە سەر ئەزمڕ، هێزی لێمابوو، ئەمانیش هیلاک بوون و ڕۆژی پێشتر لە #پێنجوێن#ەوە هاتبوون، وتم سەید بڕۆ بۆ دێی سیتەک، من لەم وڵاتە شارەزام. لەوێ بن و پشوویەک بدەن. تاکوو بەیانی خوا گەورەیە، تەکبیرێکی لێدەکەین.
هەر دانیشتبووم و چاوەڕوان بووم. کۆمەڵێک پێشمەرگە لە سەرەوە هاتنە خوارەوە، کە بینیمن سەیفوڵڵای عەلی بەگ، تەحسین قادر و مامۆستا شاهۆ بوون، وتیان ئەوە تۆ چی دەکەی لێره؟‌ وتم تووش بووم. باسەکەم بۆ گێڕانەوە پێم وتن ئێوەش بڕۆن. خواهەڵناگرێ وتیان چۆن بەجێت دەهێڵین؟ هەموویان مانەوه.‌ دوایی چەند کاتژمێرێ گەڕاینەوە بۆ قەڵاچوالان. لەلای تەگەران هەڤاڵێکیان دانابوو، وتیان با بێت بۆ چوارتا، وتم من ناتوانم بێم. لەبەر هاتنی برادەران چوومە قەڵاچوالان، کە بینیم وێران کرابوو، کاشیی ئەرزەکەشیان شکاندبوو. لەگەڵ کاک کۆسرەت و کاک عومەر یەکمان گرتەوه، ‌ خەریک ‌بوو ببێت بە کاتژمێر یەکی شەو. بەرنامەمان دادەنا چی بکەین. کوڕێکی شارباژێڕیم دەناسی بە ناوی فەتاح حاجی ئەحمەد. هات و وتی ئەوە ئێوە چی دەکەن لێرە؟ سلێمانی نەنووستووە و چاوەڕوانتان دەکات. پارتی کشاوەتەوە و سلێمانییان چۆڵ کردووە. خەبەرێکی زۆر خۆش بوو، سەرکەوتنەکان بەرهەمی خۆی هەبوو، پاش ئەوە ڕانەوەستاین و بڕیارمان دا بەرەو سلێمانی برۆین.

=KTML_Bold=هەڤاڵ کۆسرەت، ملازم عومەر و خۆم=KTML_End=
سواری ئۆتۆمبێل بووین بۆ سلێمانی و پێشمەرگەش بە دواماندا. کەسیش پێش ئێمە نەهاتە شارەوە. وتم کاک کۆسرەت لام باشە بچین زیارەتی مەرقەدی کاک ئەحمەدی شێخ بکەین لە سلێمانی، شتێکی ئوسوڵی و جوانە. وتی باشه.‌ هەرسێکمان چووینە‌ مزگەوتی گەورە، بە پێویستی خۆمان ‌هەڵساین و دوایی چووینە‌ پارێزگای سلێمانی. دەرگاکەمان شکاند و چووینە‌ ژوورەوە، چۆنمان بەجێ هێشت، هەرواش بۆی هاتینەوە.
کە ڕامان کردبوو، شکا بووین جارجارە لەگەڵ کاک سالار عەزیز شۆخیمان دەکرد، ئەموت هەر کامێکمان زوو چووینە‌ شارەوە، ئەوەمان پارێزگارە. وا ڕێکەوت من پێش ئەو چووم، هەر ئەو بەیانییە زوو کاتژمێر پێنجی بەیانی ڕاگەیاندم بانگ کرد. دوو بەیانم دەرکرد، یەکەمیان: بۆ هەموو خەڵکی شاری سلێمانیی بەڕێز، ئەمڕۆ کار هەیە و کەس دوا نەکەوێت، بەیانەکە لە تەلەڤزیۆن خوێنرایەوە. بەیانی دووەم: داوا لە هەموو پێشمەرگەکان و جەماوەری یەکێتی دەکەین کەس بە هیچ بیانوویەک نەچێتە سەر ماڵی پارتی و خەڵکی تر و دەستدرێژی نەکەنە سەر کەس و تاڵانی نەکرێ. بە ئیمزای پارێزگاری سلێمانی، ناوم تێدا نەهێنا.
شاری سلێمانیش خرۆشابوو، دۆست و ئەندام و خزم و ناسراو لە ژووری پارێزگای سلێمانی بوون. یەکێک دەڕۆی و یەکێک دەهات. ڕێگە نەبوو هەنگاو هەڵگریت. زۆر کەس هاتن بۆ لامان، زۆر زۆر بوون و خۆشحاڵیی خۆیان دەردەبڕی. ئێمەش هەر هەموومان بەڕاستی زۆر هیلاک بووین، ئەگەرچی سەرکەوتن هیلاکیی لەبیر بردینەوە، بەڵام هەر پێمانەوە دیار بوو. زۆر لە دۆ‌ست و خزمان هاتن و داوایان لێکردین بچین بۆ نان و چاخواردن. بەیانی لامان باش بوو بۆ ماڵی کەس نەچین بۆ هیچ جێگەیەک، مەجیدی حاجی ئەحمەدی سێرەمێرگ مەنجەڵە ماست و نان و چای بۆ هێناین بۆ ژووری پارێزگا، لەوێ نانمان خوارد. کاک کۆسرەت جهازێکی پێبوو، لەگەڵ هەموو دنیا هەر بە تەلەفۆن قسە دەکرا. ئەو کاتە‌ وەک ئێستا نەبوو و مۆبایل لای ئێمە هەر نەبوو. جیهاز خرایە ئیش، کاک کۆسرەت قسەی لەگەڵ کاک نەوشیروان کرد کە لە لەندەن بوو. هەواڵی گرتنەوەی سلێمانیی پێ دا. منیش وتم با هەواڵی بپرسم، ملازم عومەریش قسەی لەگەڵ کرد. پاش چاک و چۆنی وتم کاک نەوشیروان وەڵڵا چاومان لەرێ بوو، حەزمان دەکرد لامان بویتایە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,114 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] پەڕتووک | کوردیی ناوەڕاست | یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: یاداشت
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 92%
92%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان سەرچناری ) ل: 24-11-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 24-11-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان عەلی )ڤە: 31-01-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 3,114 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.157 KB 24-11-2018 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
شاعرەکی نەنیاس و دوو هوزان
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,638
وێنە 106,172
پەرتوک PDF 19,172
فایلێن پەیوەندیدار 96,585
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
شاعرەکی نەنیاس و دوو هوزان
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.25 چرکە!