پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
بەسەرهاتی ڕزگاربوونی فاتیح سەنگاوی لە پڕۆسەی ئەنفالدا
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,973
وێنە 105,391
پەرتووک PDF 19,102
فایلی پەیوەندیدار 95,938
ڤیدیۆ 1,285
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای ...
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موک...
شەڕی یەکێتی و پەکەکە لە دێی ئاڵی ڕەش 04-12-2000
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
شەڕی یەکێتی و پەکەکە لە دێی ئاڵی ڕەش 04-12-2000
کورتەباس

شەڕی یەکێتی و پەکەکە لە دێی ئاڵی ڕەش 04-12-2000
کورتەباس

بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش ‌

شەڕی دێی ئاڵی ڕەش

پێشمەرگەکانی یەکێتی لە دێی ئاڵی ڕەش دەبن لە سنووری پشدەر، بێ ئەوەی هیچ شەڕێک لە بەینا بووبێ، پێ‌کاکا پەلاماریان دابوون و ئەمانیش ئاگایان لە خۆیان نەبووە. زیاتر لە دوانزە پێشمەرگەیان شەهید کردین، ئەمە کارێکی زۆر ناخۆش و شەڕفرۆشتن بوو، دوای ئەمەش لەیەکی بدەنەوە ئەوە بکەن چی ڕوو دەدات. چەندین جار تورکەکان داوایان کردووە کە پێ‌کاکا له و ناوەیە و دەریان بکەین، ئێمە وتوومانە لەلامان نین و لەسەر سنوورن، دەیان شێلەوبیلەمان بۆ هێناونەتەوە. کەسێکیان هات بۆ لام بە ناوی ئادەم بۆ ئەوەی جێگەیان بۆ دیاری بکەین، هەر بەردەوام بووین. بە وریای کارمان لەسەر دەکرد.

مامۆستا باپیر لە مەکتەبی پەیوەندییەکان بوو. جارێکیان هات بۆ لام و وتی تورکەکان بەنیازن بێن سەردانی ناوچەکە بکەن، من هەڤاڵ سەلیم حەمە ئاغام بانگ کرد کە لێپرسراوی پێشمەرگەکانی پشدەر بوو، بەداخەوە بە نەخۆشی وەفاتی کرد. وتم بچۆ ئاگاداریان بکە له و جێگەیانە نەمێنن و دیار نەبن، جموجۆڵیان نەمێنێت. ئەوەم جێبەجێم کرد، بزانین چی دەبێ. هەر هەمان ڕۆژ مامۆستا عەزیز و مامۆستا باپیر لای برادەرانی پێ‌کاکا بوون و هاتنەوە. ڕێکمان خستبوو لەگەڵیان چی بکەن.

ڕۆژی 11/5/1999 تورکەکان لەگەڵ دکتۆر خەسره و گوڵ محەمەد هاتن و ڕۆیشتن بۆ ئەوێ، بەڵام من پێشتر پێم وتبوون ئێمە پەیوەندیمان نییە‌ لەگەڵیان و ئەوان لەم سنوورە نین، لەسەر مەرزی ئێرانن، دەسەڵاتمان نییە‌ بەسەر ئه و ناوچانەوە، بەڵام برادەران گێڕایانەوە کە چووبوون و کەرەستەی پێشکەوتوویان پێبووبوو، دەیانزانی لە کوێن، بڕوایان بە قسەکانی من نەکرد.

جارێکی تریش لە 16/2/1999 دکتۆر خەسره و لەگەڵیان هاتەوە، بۆ هەمان مەبەست ڕۆیشتن بۆ بناری قەندیل و گەڕانەوە. ئەوەی ئێمە بۆمان باس دەکردن، هەر بڕوایان پێی نەبوو، چونکی خۆیان شوێنەکانیان لەسەر نەخشە دەزانی.

دێمەوە سەر شەڕی دێی ئاڵی ڕەش. پاش شەهیدکردنی دوانزە پێشمەرگەکە ئیتر ئەمبەروئەوبەرمان لەیەک گرت و شەڕ دامەزرا، کە خۆشمان بۆ ئامادە نەکردبوو و چاوەڕوانی نەبووین. لەسەر بڕیاری سەرکردایەتی و م.س ئه و هەڤاڵانەی کە پێویست بێ، کارەکانیان بەسەردا دابەش کرا، ئەو کاتە‌ من لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان بووم، بەڵام دەبێ دیار بم و لەوێ وجودم هەبێ. جەبهەکانمان بەربڵاو بوون.

دانانی بارەگای سەنگەسەر وەک ژووری ئیشکردن

ئەوانەی کە کارەکانمان پێسپێرابوو لەوێ کۆ بووینەوە. هەڤاڵ جەبار فەرمان لێپرسراوی هەمووی بوو، سەردانی سەنگەرەکانمان کرد، سەردانی کورتەکمان کرد لای دۆڵی شەهیدان، دوایی هاتینەوە ڕانیە‌ و لەوێشەوە بۆ زینوی وەرتێ. تەماشای سەنگەرەکانی خۆمان کرد و پێ‌کاکاشمان کرد کە لە یەکەوە نزیک بووین. دوایی گەڕاینەوە بۆ چوارقوڕنە بۆ لای مام جەلال کە لە سلێمانییەوە هاتبوو، خۆی بارەگایەکی هەمیشەیی هەبوو لەوێ. لەگەڵ مام جەلال سەعاتێک کۆبوونەوەمان کرد، هەرکەسه و لای خۆیەوە وەزعی جەبهەکانی بۆ باس کرد و بەرنامەمان دانا بۆ ئەوەی پێ‌کاکا دوور بخەینەوە.

لەسەر ئەم باس و ئاڵوگۆڕی ڕەئیە بووین بە دوو بەشەوە بۆ سەرپەرشتیی کارەکان. یەکەم جەبهەکانی کورتەک و هێزەکانی گەرمیان هەڤاڵ جەبار فەرمان لەگەڵیان بێت. ئێمەش گەڕاینەوە بۆ سەنگەسەر. لەگەڵ کاک فەرەیدون عەبدولقادر و لیوا خەلیل دۆسکی سەردانی سەنگەرەکانی کوزینەمان کرد بۆ ئەوەی بەرچاومان ڕوون بێت و بەرنامەی خۆمان دابنێین. ئه و هێزەی کە لە جەبهەی کوزینە بوو، ئەم هەڤاڵانە بوون. 1- بورهان سەعید سوفی 2- هەرێم کەمال ئاغا 3- سیامەندە سوور 4- عوسمان بانی مارانی 5-جەلال ئیلنجاغی. قسەمان لەگەڵیان کرد لەسەر ئەوەی هاتۆتە پێشەوە. هەر شەویش گەڕاینەوە بۆ سەنگەسەر. ڕۆژی 2/12‌ من و فەریدون عەبدولقادر و لیوا خەلیل دۆسکی و مامۆستا عەزیز گەڕاینەوە بۆ ڕانیە.‌ فەریدون عەبدولقادر دەربارەی ئاڵوگۆڕی وەزعەکه قسەی بۆ کردین.

دوای چووین بۆ پشتی قەڵادزە بۆ سەنگەرەکانی جۆلانە بۆ لای هەڤاڵ محەمەد وەتمان و لەگەڵ فەرماندەیی ئەوێ قسەمان کرد. ئەم هەڤاڵانە لەوێ بوون 1- لەتیف حاجی فەرەج 2- تەها کانی بەردی 3- حاجی مام عەلی لە مامەندە بوو، فاتح حەمەڕەشیش لەوێ بوو، بۆ ئەوەی ئەوانیش خۆیان بەرنامە دابنێن و خۆیان قایم بکەن. سەعات چوار گەڕاینەوه.‌ هەڤاڵ جەبار فەرمان هات و تفەنگێکی قەناسی بۆ هێنام. هێشتا شەڕ لەلای ئێمەوە دەستی پێنەکردووە. ئەم هەیئەتەی ئێمە لە سەنگەسەر بووین، هەڤاڵ فەرەیدون عەبدولقادر و من خۆم و خەلیل دۆسکی بووین. کارەکانی خۆمان جێبەجێ کرد و بەرچاومان ڕوون بوو. دوایی گەڕاینەوە بۆ لای فەوجی شێنێ و سێوەیس. هەر هێزه و جێگەی خۆی پێسپێردرا.

ڕۆژی 4/12/2000 شەڕ دەستی پێکرد و لە جەبهەی شاخی زێڕنەکیوی لای ماخوبزنان چاومان لە ئاگری شەڕەکە بوو، چاوەڕوانی ئەنجام بووین، لە جەبهەکەش هەڤاڵ مستەفای سەید قادر، عەدنانی حەمەی مینا‌، موحسین بایز، محەمەدی حاجی قادر، عوزێر فەقێیانی و نازم کەرکووکیی لێبوون، باش چووبوونە پێشەوە و سەیتەرەیان کردبوو بەسەر جادەی ئێندزێدا.

شەڕە گەورەکەمان لە بناری قەندیل لە جەبهەکەی کورتەک

ئەگەرچی بناری سوورە دێ و سڵی و پۆڵی زۆر دوور بوون، بەڵام لە هێرشی یەکەمدا کەمێک چووبوونە پێشەوە و هەندێک شوێنیان گرتبوو. بەڵام لەبەر ئەوەی جێگە سەرەکیەکانیان پێ نەگیرابوو، هێزەکانمان زۆر به ‌خراپی شکابوون و کشانەوە. دە شەهید و 30 بریندارمان هەبوو، دیلیشمان هەبوو.

لە جەبهەی زێرنەکیوی ژمارەیەک لە پێ‌کاکا شەهید بوون و دوو دیلیان هەبوو، هەندێک تەقەمەنیش دەستکەوتبوو. جەبهەی کورتەک باش نەبوو، هێزەکانمان هەموویان به ‌شکاوی گەڕانەوە بۆ جێگەی خۆیان بۆ لای هەڤاڵ جەبار فەرمان، کە لێپرسراوی جەبهەکەی ئەوێ بوو. ئێمەش بۆ بەیانی سەردانی سەنگەرەکانی لای شاخی مامەندەمان کرد لای محەمەد وەتمان. هەندێک تەقە دروست بووبوو و لە دوورەوە پێیانەوە نابوون بۆ ناو دۆڵەکە. دوایش چووین بۆ لای شاخی موسێ چەپلەک لای فەرماندەیی 16ی باباگوڕگوڕ، هەندێک ئامۆژگاریمان کردن و گەڕاینەوە بۆ سەنگەسەر، لەوێ بارەگای فەرماندەیی ئێمەی لێبوو.

پێ‌کاکا ڕۆژی 5/12/2000 سەعات 30؛11 پەلاماری سەنگەرەکانی شێنییان دابوو. بە چەند بروسکەیەک لەم پەلاماره ئاگاداریان کردین‌. هێزەکانی ئێمەش وەڵامیان دابوونەوە و نەیانهێشتبوو بێنە پێشەوه.‌ هیچ جێگەیەکیان نەگرتبوو، لەوێ و لە جەبهەکانی تریش دوو شەهید و حەوت بریندارمان هەبوو. ئیسعافم بۆ بریندارەکان نارد بۆ ئەوەی زوو بگەنە خەستەخانە. هێزەکانی ئێمە داوای دۆشکایان کردبوو، منیش کاتیوشا و دۆشکام بۆ دابین کردن.

دوای شەڕی زێڕنەکێو جارێکی تر پێ‌کاکا هێرشی کردبوو، پێشمەرگەکان شکابوون، هەموو شاخی زیڕنەکێویان گرتبوو، وەزعی پێشمەرگەکانی ئێمە باش نەبوو.

لە پاش ئەم شەڕانە، هەموو ئه و هەڤاڵانەی بەرپرسیاری جەبهەکان بوون، لەگەڵ جەبار فەرمان کۆبووینەوە و بەرنامەی تازەمان دانا. هەندێک پێشمەرگەی ترمان نارد بۆ جەبهەی زێڕنەکێو بۆ ئەوەی ئه و شوێنانەی لێیان، گیراوە بیگرنەوە. هەندێک هێزی شکاویشمان گۆڕی.

ئێوارەی 5\6/12/2000 من و عوسمان حاجی مەحموود سەرکەوتین بۆ جەبهەی کۆرک پشتی سەنگەسەر. سەعات 30؛2 دوو و نیوی شه و پێ‌کاکا پەلاماری سەنگەرەکانی داین و شەڕ دامەزرا، هێزی دوانزەی پشدەری لێبوو و هەڤاڵ عەلی حەمەڕەش ئامریان بوو، پاش شەڕێکی یەک سەعاتی پێ‌کاکا هیچ شوێنێکی نەگرت و کشانەوە. پێشمەرگەکان بەرگرییەکی چاکیان کرد. لە دڵی خۆمدا لێکم دەدایەوه ئەم شەڕەی تووشی هاتووین‌، ماڵوێرانییە و ئەنجامیشی نابێ. لە هەردوولا کوڕی فەقیر و هەژار تێدا دەچن و دەکوژرێن. خوا پێ‌کاکا بگرێ لەسەر ئەم سیاسەتە چەوتەیان. سەعات هەشتی بەیانی من و عوسمان حاجی مەحموود هاتینە خوارەوە بۆ ئەوەی پێویستی جەبهەکەیان بۆ بنێرین، ئه و ماوەیە لە هەموو جەبهەکان شەڕ هەبوو، بەتایبەت بە شەو، ئێمەش پاش شەڕەکان و کشانەوەی پێ‌کاکا لە هەندێک جێگە خەریکی ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە بووین، بەڵام هەمووی هیلاک بوو، سەرماوسۆڵە لەولاوە وەستابێ، به ‌گشتی وەزعی نەفسی پێشمەرگە باش نەبوو، بێجگە لەوەی شەڕەکەش هەر باش نییە‌.

ڕۆژی 8/12/2000 جەبهەکان ئارامییەکیان پێوە دیار بوو و شەڕ نەبوو، ئێمەش هەندێک ئاڵوگۆڕمان به ‌هێزەکانمان کرد. جارێکی تر پێ‌کاکا پەلاماری کورتەکیان دایەوه و گرتیان. هێزی ئێمەش پاش شەڕێکی چەند سەعاتی پاشەکشێی کرد. ئه و فەرماندەییەکانی ڕاپەڕین و بتوێن و کەرکووک لەوێ بوون. ئه و شەوە جەبار فەرمان لە چوارقوڕنە بوو.

شەوی 9\10/12/2000 لەسەر شاخ بووم لەگەڵ فەرماندەیی پشدەر لە موسی چەپلەک شەڕی لێنەبوو.

بەڵام شه و پێ‌کاکا هێرشی کردبووە سەر فەرماندەیی 5ی دوکان، پاش شەڕێکی گەرم و چەند سەعاتێ 13 پێشمەرگەی دوکان شەهید بووبوون و چەندین پێشمەرگەش بریندار بووبوون. لە پێ‌کاکاش نۆ کەس شەهید بوبوون و بەجێما بوون، بەڵام شکابوون و کشابوونەوە. هەر هەمان ڕۆژ کاک کۆسرەت سەردانی کردین و چووین بۆ لای پێشمەرگەکان، دواتریش ڕۆیشتین بۆ دۆڵی شەهیدان.

شەڕی کوزینە

ڕۆژی 11/12/2000 سەعات یەکی شه و پێ‌کاکا هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی پشتی دێی کوزینه،‌ فەرماندەیی دووی هەولێر لەوێ بوون (بورهانی سەعید سوفی و هەرێم کەمال ئاغا). پاش شەڕێکی گەرم و بێوێنە لەلایەن هەردوولاوە پێ‌کاکا شکابوون و زەرەرێکی زۆریان کردبوو. هێزەکەی ئێمەش دوانزە شەهیدمان هەبوو. لە پێ‌کاکاش زۆر کەس شەهید بووبوون و لێیان بەجێما بوو. هەر لە هەمان شەودا پەلاماری زینوی وەرتێ و شاخی هەڵەموندیان دابوو، پاش شەڕێکی کورتخایەن پێ‌کاکا هەموو سەنگەرەکانی ئێمەیان گرتبوو، لەوێش کەمتەرخەمی کرابوو. دەبێ چاوەڕوانی ئەوەش بکەی.

لە سەعات سێی شەودا پێ‌کاکا زاڵ بوو بەسەر شاخەکەدا و دوو شەهیدمان هەبوو. ئەم شکانەش کارێکی یەکجار خراپی کردە سەر جەبهەکە و ورەی پێشمەرگە، بەڕاستی پێ‌کاکا واجباتیان شەڕە. خۆ له و شاخە زیاتر کوێ هەیە بۆی بچن؟ هەر دەبێ شەڕ بکەن. من ئه و شەوە دووجار چووم بۆ لای جەبار فەرمان لە فیرقەی چوارقوڕنه.‌ نامەیەکی کاک کۆسرەتم بۆ برد. لە خه و هەڵمساند و ئاگادارم کرد کە زینوی وەرتێ گیراوە. دوایی چووم بۆ لای مستەفای سەید قادر. هەردووکمان چووین بۆ لای هێزی قەرەداغ، دەوری سەعات یانزەی نیوەڕۆ بوو. لەگەڵ ئامرەکەیان ئەنوەر دۆڵانی و کاکەمەند بۆ ئەوەی هیمەت بکەین بۆ گرتنەوەی زینوی وەرتێ، ئەوانیش ئەوەندەی بۆیان کرا، هیمەتیان کرد، بەڵام بێسوود بوو، هەرچی شاخی هەڵەموندی هەبێ، زینوی وەرتێشی دەبێ و بەسەر ئەمدیوو و ئەودیوی ناوچەکەدا زاڵ دەبێت. به ‌گشتی وەزعی جەبهەکان باش نەبوون، ناڵێم هەر هەمووی.

دەنگیش هەیە ئەمڕۆ شەڕ ڕاوەستێ و ئاگربەست بکرێ. مام جەلال لەسەر وەزعەکە و شەڕ و ئاشتی نامەیەکی دوورودرێژی نوسیبوو بۆمان. ئێوارەش هەڤاڵ کۆسرەت بروسکەیەکی کرد و دەڵێت خۆت و هەڤاڵ جەبار فەرمان وەرن بۆ لامان. لە نامەکەشدا دەڵێت با کاک مستەفای سەید قادر لێپرسراوی جەبهەکە بێ. لەبەر ڕۆشنایی نامەکەی مام جەلال من و کاک جەبار ڕۆیشتین، لە کۆبوونەوە هەموومان پێمان باش بوو شەڕ نەبێ و ئاشتی لەگەڵ پێ‌کاکا بکرێ. بڕیارمان دا کاک کۆسرەت بچێتەوە بۆ لای مام جەلال و ڕەئی ئێمەشی پێ بڵێت و بۆی ڕوون بکاتەوە.

ئاگربەست کرا، کەچی پەلاماری شێنێیان دابوو، هەروەها لە قوڵی موسی چەپلەکەوە هێرشیان کردبوو. بەڵام شەڕەکە زوو تەواو بوو، شەهیدێکمان هەبوو بە نارنجۆکی دەستی شەهید بووبوو، ئێوارەیە و جەبهەکان بۆنی شەڕوەستانیان لێدێت. بەڵام وردەتەقە لەملاوئەولاوە هەر هەیە. هێرشی گەوره و شەڕی گەورە نەبوو، بزانین بەرهەمی شەڕوەستان چیی بەسەر دێت و چەند سەرکەوتوو دەبێ. هەر هەموومان لە جەبهەکانین و هەڤاڵەکان دێن بۆ لامان بۆ جێبەجێکردنی پێویستیی ڕۆژانەیان.

ڕۆژی 12/12/2000 سەردانی هەڤاڵ جەبار فەرمانم کرد لەچوارقوڕنه،‌ لەوێشەوە چووین بۆ زینوی وەرتێ. من و هەڤاڵ فەرەیدون عەبدولقادر، عوسمان حاجی مەحموود، لیوا خەلیل دۆسکی پێکەوە بووین. پاش ئەوە کۆبوونەوەیەکمان کرد دەربارەی جەبهەکان و وەزعی سیاسی. پێمان باش بوو هەڤاڵ مام جەلال لەسەر دوایین گۆڕانکارییەکان ئاگادارمان بکاتەوه،‌ بەتایبەت کە شەڕ وەستاوە. هەر ئه و شەوە بە تەلەفۆن لەگەڵ هەڤاڵ کۆسرەت قسەمان کرد. لە وەڵامی تەلەفۆنەکەیدا وتی سبەینێ خۆم و مام جەلال دێین. مام جەلالیش بروسکەی کرد و وتبوی خۆشم سبەینێ دێم بۆ لاتان. هەر لە سەروبەندی ڕاوەستانی شەڕ تەلەفزیۆنی Medtv دەڵێت ئەگەر یەکێتی ڕازی بێت، شەڕ ڕادەگرین. چاوەڕوانی هەڵوێستی یەکێتی دەکەین و ئامادەین ڕۆژ و سەعات دەستنیشان بکەین. ئێمەش چاوەڕوانین بزانین هەڵوێستی م.س چی دەبێ لەگەڵ هاتنی مام جەلال. ئێمەش وەک سەرپەرشتیاری جەبهەکان و پێشمەرگەکان پێمان باش بوو شەڕ بوەستێ و تورکیش سوود لەم شەڕە وەرنەگرێ.

هاتنی مام جەلال بۆ چوارقوڕنە

مام جەلال هات و ئێمەش ئەم هەڤاڵانە لەوێ پێشوازیمان لێکرد: (فەرەیدون عەبدولقادر، مستەفا چاوڕەش، عوسمان حاجی مەحموود، لیوا خەلیل دۆسکی). هەروەها هەڤاڵ جەبار فەرمان و مستەفای سەید قادریش لەوێ بوون.

کۆبوونەوەی مام جەلال دوای نیوەڕۆ دەستی پێکرد، قسەکان زیاتر دەربارەی جەبهەکان و هێزەکانمان بوو. ئێمەش هەندێک ڕاوبۆچوونمان پێوت. خۆشی وتی ئەوەی ئێوە دەیڵێن، ڕاستە. لەبەر جەژنیش پشوو به ‌هێزەکان دەدەین. لە داهاتوودا هەندێک ئاڵوگۆڕیش دەکەین. ئەوانەی ئازابوون، هان بدرێن و تەمەڵ‌ و ترسنۆکەکان دوور بخرێنەوە. پێویستە پاکسازی بکرێ. دیارە ئەم ماستە بێ موو نییە‌ و ئێرانیش دەوری هەیە. ئێمە دوای کۆبوونەوەکە گەڕاینەوە بۆ سەنگەسەر، چونکی بەرپرسیار بووین و پێشمەرگەش چاوەڕوانی بڕیاری تازەیە. لەسەر بڕیاری مام جەلال هەندێک ئاڵوگۆڕی چەکمان کرد بۆ پێشمەرگە. جەلال کە بەرپرسی جبەخانە بوو، لەوێ بوو. بە ناوی جەلال ئەوەندی بۆم کرا، لە سەردان و هاتوچۆی جەبهەکان کەمتەرخەم نەبووم. سەردانی هەموو بەشەکانی لای خۆمانمان دەکرد لە جۆلانە و کوزینە. ئەو کاتە‌ی چووینە‌ لایان لە جەبهەکە، مام غەفوریش لەوێ بوو.

ڕۆژی 15/12/2000 ئەوەی لەسەر بێسیمەکە بوو، بانگی کردین و وتی مام جەلال داوای تۆ و فەرەیدون عەبدولقادر دەکات. ئێمەش چووین بۆ لای بۆ چوارقوڕنە. کە چووین، هەندێک لە هەڤاڵانی تریش لەوێ بوون، لەوانەش: مستەفای سەید قادر، جەبار فەرمان، خەلیل دۆسکی. بانگکردنەکە تایبەت بوو بە دابەشکردنی هێزەکان لە پاش ڕاگرتنی شەڕ.

هەر ئەمڕۆش کەسێکی لێپرسراوی تورکی بە ناوی یوز پاشا لەگەڵ حەسەن قاپلان کە هەردووکیان تورک بوون، بە هالیکۆپتەر هاتن بۆ چوارقوڕنە و داوایان لە مام جەلال کرد بچێت بۆ تورکیا. دوای گەڕانەوەیان مام جەلال کۆبوونەوەی پێکردین. هەندێکیش چەکی داینێ، بەتایبەت سەنگەرەکانی من و فەرەیدون عەبدولقادر و خەلیل دۆسکی کە نەشکابوون. دوای کۆبوونەوەکە گەڕاینەوە بۆ سەنگەسەر. هەر ئەمشه و پێ‌کاکا لە تەلەفزیۆنەکەیان بڵاویان کردەوە کە یەکێتی وەڵامی ئاگربەستی ئەوانی نەداوەتەوە. هەر ئەمڕۆش لە دوکان مەکتەبی سیاسی کۆدەبێتەوه،‌ ئایا مام جەلال بچێت بۆ تورکیا یان نەچێت.

ئەمڕۆش جەبهەکانمان دابەش کرد و جیا کرانەوە. لیوا خەلیل دۆسکی بۆ ناوچەی شێنێ، خۆم مستەفا چاوڕەش بۆ بەرقڵیش و کوزینە، عوسمان حاجی مەحموود بۆ کۆرک، مستەفای سەید قادر بۆ دۆڵەڕەقه و پڵنگان. لە دوای ئەوەی جەبهەکان دابەش کرایەوە، هەرکەسەمان بەرپرسیار بوو لە شوێنی خۆی. من هاتمەوە بۆ ڕانیە‌، پشوویەکم دا و دوایی گەڕامەوە بۆ سەنگەسەر. وەستا ڕەسوڵم نارد بۆ بارەگای ئه و محوەرەی خۆم لێی بەرپرسیارم، هەر ئەمڕۆش بڕیارە وەفدێکی ئێرانی بێت بۆ لای مام جەلال لەسەر گۆڕانکاریی تازە. هەروەها تورکەکان گەیشتنە چوارقوڕنە لە قەڵاکەی چوارقوڕنە و هێزێکی بچوکیان لەوێیە بۆ پەیوەندی و سەردانی جەبهەکان. پاش ئەوەش چووم بۆ دێی سپێرۆ لای پشتی سەنگەسەر بۆ دانانی بارەگایەک. له و بێدەنگییەی جەبهەکان و کەمە ئارامییەی هەبوو، لەلایەک خەریکی ڕێکخستنەوەی هێزەکان بووم، لەلایەک دانانی بارەگا و لەلایەکیش سەردانی هەڤاڵەکانم دەکرد، سەردانی مامەغەفه و هێزەکەیانم کرد، چووم بۆ سەرشاخ و پشتی کوزینە و سەردانی فەرماندەی نوێی کۆیەم کرد لە گرد ئێستر. داوام لێکردن سەنگەرەکانیان قایم بکەن نەک پردەکە بە تاریکیی شه و بیتەقێننەوە. لە پاش هاتنی ئێرانییە‌کان کە چاویان بە مام جەلال کەوتبوو، بەڵێنیان دابوو بیانگوێزنەوە.

چوونمان بۆ قەڵادزە

ڕۆژی 19/12/2000 لەگەڵ هەڤاڵ عوسمان حاجی مەحموود و لیوا خەلیل دۆسکی و مامۆستا عەزیز و شێخ جەعفەر چووین بۆ قەڵادزە بۆ پرسەی مام وسو کاوانی و سەردانی چەند کەسایەتییەکی تری ناوچەکەمان کرد. هەر هەمان ڕۆژ گەڕاینەوە بۆ چوارقوڕنە. کە چووین بۆ لای مام، برادەرانی تریش هاتبوون، وەک هەڤاڵ بەرهەم ئەحمەد ساڵح، ئەرسەلام بایز و جەبار فەرمان و هەندێک هەڤاڵانی تر، پاش ئەوەی مام جەلال هەندێک ئامۆژگاری کردین، گەڕاینەوە بۆ سەنگەسەر.


هاتنی وەفدێکی ئێرانی

هەیئەتێکی ئێرانی هاتبوون بچن بۆ لای پێ‌کاکا، پێک هاتبوون لە سەردار فروزەندە، هاشمی، پەناهی و نوریان. چون بۆ لای پێ‌کاکا بۆ ئەوەی کۆتایی بە شەڕەکە بێت. پێ‌کاکا بچنەوە جێگەکانی خۆیان و بکشێنەوە. بڕیاربوو ئێوارە بگەڕێنەوە. کە هاتنەوە، وتیان بەڵێنیان داوە بڕۆنە دواوە. وتبوویان مام جەلال چی بڵێت وا دەکەین، به ‌قسەی ئێرانییە‌کان.

بەفربارینێکی زۆر و ڕێگەگرتن

ڕۆژی 20/12/2000 تەها‌ کانی بەردی فەرماندەی هێزەکەی سەر شاخی مامەندە بروسکەی بۆ کردین و وتی لەسەر شاخی مامەندە ئەوەندە بەفر باریوە، ڕێگە نییە‌ پێشمەرگەکان هاتوچۆ بکەن و بێنە خوارەوە. ڕێگە نەبوو ئێمەش بچین بۆ لایان، هەوڵمان دا شۆفڵ و گلێدەریان بۆ بنێرین بۆ پاککردنەوەی ڕێگەکە.

وەزعی جەبهەکەش هێمنه،‌ بەڵام بارانێکی یەکجار زۆر دەبارێ. لەبەر ڕێگەگرتن و سەرما و بارانێکی زۆر و ڕەشەبا هەندێک لە پێشمەرگەکان، لە جەبهەی دۆڵی شەهیدان کە هێزی ئینزباتی سلێمانی و فەوجی تایبەت بوو، دابەزیبوون. لەگەڵ فەرەیدون عەبدولقادر و شێخ جەعفەر چووین بۆ دۆڵی شەهیدان لە پشتی سەنگەسەر، کە هێزەکانی لێبوو. هەوڵمان دا ئەوانەی هاتوونەتە خوارەوە، سەربکەونەوە. هێزی تریشمان بۆ ناردن بۆ ئەوەی لەوێ لاواز نەبین تاکو ئەنجامی کۆتایی. هەر هەمان ڕۆژ چووین بەره و شاخی مامەندە بۆ سەرپەرشتیکردن و ناردنی شۆڤڵ و پێویستی بۆ کردنەوەی ڕێگەی بەفرگرتوو.

ئێوارەش ڕۆژی 21/12 هەڤاڵ فەرەیدون عەبدولقادر و جەبار فەرمان چوون بۆ قەڵاچوالان بۆ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی. مام جەلال بروسکەی کردبوو (من و عوسمان حاجی مەحموود و مستەفای سەید قادر) ئاگاداری جەبهەکان بین. هەندێک لە هەڤاڵانیش هاتن بۆ لامان وەک عەلی بچکۆل و سەعدون فەیلی. عەلی بچکۆل ساڵی 1983 لە مەڵبەندی دوو لە سەرگەڵوو بەرپرسمان بوو، برادەری هەموومان بوو و هاتبوو بۆ لامان.

پاش گەڕانەوەی هەڤاڵ فەرەیدون لە کۆبوونەوەی م.س بۆی باس کردین کە هەموو لایەک دەستیان خستوەتە کارەکەوە. دەست بۆ هەر لایەکیان دەبەیت، کۆمەڵێک گرێکوێرەی تێدایە، لەملا ئێران و لەولاوە تورکیا. ئێمەش هەندێک ڕاوبۆچونی خۆمان لەگەڵ کاک فەرەیدون باس کرد. ئەویش لەبەر ڕۆشنایی قسەکانمان نامەیەکی بۆ مام جەلال نووسی و وەزعی جەبهەکەشی بۆ ڕوون کردەوە.

هەر له و بەینەشدا لەگەڵ فەرەیدون عەبدولقادر و باقی برادەران سەردانی دۆست و ڕێکخستن و پرسەکانی خەڵکی قەڵادزە و ڕانیە‌مان دەکرد. وا جەژنیش هاتە پێشەوە. لای ئێمەش نە شەڕە و نە ئاشتی. بڕیارمان دا هەندێک لە پێشمەرگە ماندووەکان، ئەوانەی زیاتر لە مانگێکە لەوێن، مۆڵەتیان بدەین و بچنەوە لەگەڵ کەسوکاریان جەژن بکەن.

من هەر لە سەنگەسەرم. برادەرانی مەڵبەندی پێشمەرگە هاتن بۆ لام هەڤاڵان 1- هەڵۆ. 2-بەختیار چیمەنی 3- دەشتی. وا هاتبوون لام بمێننەوە. منیش بەسەر جەبهەکانی پێشمەرگەدا دابەشم کردن. من جارێ هەر له و بەینەدا لە ڕانیە‌ و قەڵادزە و شوێنەکانی تر سەرپەرشتیی هێزەکان دەکەم و لە هاتوچۆدام. لەسەر کەمکردنەوەی پێشمەرگە مام جەلال نامەیەکی بۆ نووسیبووین، کە نیوەی ئیزن بدەین و نیوەی بهێڵینەوە. داواکەیمان جێبەجێ کرد.

ڕۆژی 25/12/2000 نامەیەکم نووسی بۆ ئه و هێزەی فەوجی نیزامی، کە لیوا قارەمان لەگەڵیان بوو. داوام لێکردن بێنە خوارەوە و بڕۆنەوە. ملازم شێخ جەمالم نارد بۆ لایان. منداڵەکانیشم لە سلێمانییە‌وە هاتبوون بۆ ڕانیە‌ بۆ ئەوەی پێکەوه جەژن‌ بکەین. لە نێوان ئێمه و پێ‌کاکا تاکو 25/12 شتێکی وا دیار نییە‌.

ڕۆژی 26/12/2000 لەگەڵ کاک فەرەیدون و زریانی کوڕم چووین بۆ جەبهەکانی کوزینە و چووینە‌ سەر شاخ و سەردانی هەموو سەنگەرەکانمان کرد. لەوێ فەرماندەیی دووی هەولێری لێبوو. ئەوەندە باران باری بوو، ناو سەنگەرەکان هەمووی ئاو بوو. پیرۆزبایی جەژنمان لێکردن و گەڕاینەوە. لە ڕانیە‌ش بە بۆنەی جەژنەوە خەڵکی تەقەی خۆشیی دەکرد. ڕۆژی 27/12/2000 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە. ئێمەش بەم جەژنه دڵمان هەر لای پێشمەرگەکانە، کە بەرامبەر یەک وەستاوین و خەریکی چین. ئه و ڕێکەوتنەی ئێرانییە‌کان لەگەڵ پێ‌کاکا کردوویانە، چەند ڕۆژێکی ماوە بۆ کشانەوە. ئەگەر جێبەجێ بکرێ کارێکی باشە و لە کۆڵ ئەم شەڕە دەبینەوە، کە حەزمان پێ نییە‌.

لە ڕانیە‌ سەردانی ماڵی شەهیدانمان کرد

ڕۆژی دووەمی جەژن هەڤاڵ عوسمان حاجی مەحموود تەلەفۆنی کرد و وتی بەتەماین بە بۆنەی جەژنەوە لەگەڵ کاک مستەفای سەید قادر بچین بۆ سەردانی ماڵی شەهیدان، تۆش وەرە. منیش یەکسەر چووم، هەروەها لەگەڵ کۆمیتەی ڕانیە‌ هەڤاڵ ئەحمەد زرار دەستمان پێکرد بە سەردان. پاشان چووین بۆ ئۆردوگای ڕانیە‌ و چوارقوڕنە و گرجان و قەرەنی ئاغا. هەر ئه و ڕۆژە ئاگاداریان کردین و وتیان کاک کۆسرەت هاتووە. ئێمەش گەڕاینەوە بۆ ڕانیە‌ و لەوێشەوە بۆ سەنگەسەر. هەر هەمان ڕۆژ هەندێک لە هەڤاڵان هاتبوون (کاک بەرهەم، محەمەد سابیر، عەدنان موفتی، سەعدون فەیلی، ئاسۆ ئەڵەمانی، مامۆستا بەکر، سەفین مەلا قەرە و شاخەوان عەباس). لەگەڵیان سەردانی هێزەکانی لای عەدنانی حەمەی مینا‌مان کرد لە دێی ماخوبزنان، پاش ئەوە گەڕاینەوە بۆ ڕانیە‌ و لە مەڵبەندی ڕانیە لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان کۆبووینەوە‌.

دواتر لەگەڵ ملازم عومەر و سەلاحەدین موهتەدی و هەندێک برادەری تر چووین بۆ دۆڵی شاورێ لای دێی پڵنگان. پاشان چووین بۆ دێی باوزێ لە پشتی قەڵادزە بۆ لای کەسوکاری شەهیدان، دێکەیان 73 شەهیدی هەیه،‌ دێیەکی تێکۆشەر و باشن، زۆرینەیان پێشمەرگەی یەکێتین. ڕۆژی 30/12 بەیار کوڕی ملازم عومەر هات و لەگەڵ زریان کوڕم ناردمن بۆ جەبهەکەی لای کوزینە بۆ ئەوەی بە چاوی خۆیان هەم ژیانی پێشمەرگە و هەم سنوورەکەش ببینین.

دوا ڕۆژی ساڵی دوو هەزارە 31/12/2000 و هێشتا پێ‌کاکا نەکشاوەتەوە. بڕیارە سەرەتای ساڵی تازە جێبەجێی بکەن. بڕیاریشە ڕۆژی 18/1/2001 مام جەلال سەردانی ئەنقەرە بکات. بروسکەیان بۆ کردین کە ڕۆژی #02-01-2001# کۆبوونەوەی سەرکردایەتییە لە قەڵاچوالان.[1]
ئەم بابەتە 2,683 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] پەرتووک | کوردیی ناوەڕاست | یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 82%
82%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 24-11-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-11-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-09-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 2,683 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
بەسەرهاتی ڕزگاربوونی فاتیح سەنگاوی لە پڕۆسەی ئەنفالدا
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,973
وێنە 105,391
پەرتووک PDF 19,102
فایلی پەیوەندیدار 95,938
ڤیدیۆ 1,285
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!