ناوەدنی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە# لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە 23ی تەشرینی دوویەم/2ی سەرماوەز،لە نزیک گوندی هەرکێ-ی #شەمزینان# 2 کۆنتراگەریلای سوپای داگیرکەری تورکیا کوژران.
لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
ڕۆژی 23ی تەشرینی دوویەم/2ی سەرماوەز، سوپای داگیرکەری تورکیا لە دەورووبەری گۆندی هەرکێ-ی ناوچەی شەمزینان-ی جولەمێرگ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان دەست پێکرد. لەهەمان ڕۆژدا ولەکاتژمێر09:30 خولەکدا هێزەکانی ئێمە بەرەوڕووی یەکینەیەکی شاراوەی دوژمن بونەوە ولەئەنجامدا شەڕهاتەئاراوە. لەوشەڕەدا گەریلاکانمان گورزێکی سەختیان لە سوپای دوژمن وەشاند. لەئەنجامی ئەوشەڕەدا 2 کۆنتراگەریلای سوپای تورکیای داگیرکەرکوژران. گەریلاکانمان دوای ئەوچالاکییە بە سەلامەتی خۆیان گەیاندەوە شوێنەکانی خۆیان.[1]
#24-11-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,165 جار هاتیە دیتن