ئامادەکردنی: #زریان سەرچناری#
سلێمانی 2018
هێمن 1921- 1986
بارگەی یاران
دێت و ڕادەبڕێ وە کوو سەروی ڕەوان من چیبکەم؟
کە بەقووربانی نەکەم ڕۆحی ڕەوان من چیبکەم؟
قەدی ئه و شۆخە وەکوو دووخ وخەدە نگە ئەفسوس
پشتەکەم کۆمە وەکو ماڵی کەوان من چیبکەم؟
تازە هەنگاوی شلم کوانێ دەبێ بۆ شەوڕاو
جوانە زۆر جوانە بەڵێ ڕەوتی کەوان من چیبکەم؟
زەبری ئاوزەنگی بڕا و شل بووە دەستی جڵەوم
دێ دەنا پڕمەیی بۆر و بدەوان من چیبکەم؟
ژوانی خۆشی هەڕەتی لاوەتی دێتە خەونم
کاتی ئاویلکە لەگەڵ زیندە خەوان من چیبکەم؟
شه و هەتا ڕۆژێ لەبەر ئێشی لەشم ناڵەم دێ
دێتە گوێم دە نگی (گەلۆ) و (نیوە شەو)ان من چیبکەم؟
با ڕگەیان تێکەوە پێچاو بەڕێ بوون یاران
لە دنێ وا بە تەنێ پاشی ئەوان من چیبکەم؟
ژیانی من ئێستە وەکوو خۆری دەمی زەردەپەڕ
پێم نەما تین و گوڕ و هێزو تەوان من چیبکەم؟
(سروە) هات خونچە گوڵی باخی ئەدەب پشکووتن
باخەوانی گەرەکە تازە جەوان من چیبکەم؟
ئاو نەبوو ئه و دەمی (هێمن) مەلەوانی کورد بوو
ئاو شوکور زۆرە وەرن زوو مەلەوان من چیبکەم؟
[1]