🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 ڕوپێوی و نەخشەی بابەتی 01
بابەت: ڕوپێوی و نەخشەی بابەتی
📕 ڕوپێوی و نەخشەی بابەتی 01
📕 چەند لایەنێکی مۆرفۆلۆجیی کوردی
نووسەر: پ. د. محەمەد مەعروف فەتاح و سەباح رەشید قادر
ساڵی چاپ 2011 [1]
📕 چەند لایەنێکی مۆرفۆلۆجیی کوردی
📕 جوگرافیای خزمەتگوزاری
بابەت: جوگرافیای خزمەتگوزاری
📕 جوگرافیای خزمەتگوزاری
📝 ڕاگەیەندراوی نوسینگەی نەجمەدین کەریم لە 3ەم ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان
دەقی راگەیەندراوەکەی نووسینگەی نەجمەدین کەریم:
هاونیشتیمانیانی ئازیزی کەرکووک و کوردستان
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
پێشمەرگەکانی پاراستنی خاک و نیشتمان
ئەمڕۆ سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر پرۆسەی گشتپرسی (
📝 ڕاگەیەندراوی نوسینگەی نەجمەدین کەریم لە 3ەم ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان
✌️ جیهان ئاگرباش - هارون گەڤەر
نازناو: جیهان ئاگرباش
ناو: هارون گەڤەر
ڕۆژ و شوێنی شەهادەت: 13-03-2020/شڕنەخ
لە گۆڕستانی ئاکالنی گەڤەر بەخاکسپێردراوە.[1]
✌️ جیهان ئاگرباش - هارون گەڤەر
📝 کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئیدانەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دژی کورد دەکات
لە راگەیێنراوەکەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستاندا هاتووە:
بۆ رای گشتیی
ئۆپڕاسیۆنی دەوڵەتی تورکیا دژی هەدەپە و سیاسەتمەدانی کورد شەرمەزار ئەکەین!
سەرلەبایانی ئەمڕۆ 25/09/2020، لە تورکیا و باکوری کوردستا
📝 کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئیدانەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دژی کورد دەکات
📝 پەیامی تەڤگەری ئازادی لە یادی 3 ساڵەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان
دەقی پەیامەکەی تەڤگەری ئازادیی بەمشێوەیەیە:
بار و دۆخی خراپی خەڵک و پاشەکشەی باشوری کوردستان و سەرجەم شکستەکان، بەرهەمی ڕیفراندۆم بوو
هاونیشتیمانیانی ئازیز..
سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ئەنجامدانی پڕۆسە
📝 پەیامی تەڤگەری ئازادی لە یادی 3 ساڵەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان
📝 پەیامی مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی محەمەد میرزا میرزا
دەقی پەیامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان (محەمەد میرزا میرزا)مان بیست.
خوالێخۆشبوو محەمەد میرزا میرزا پێشمەرگەیەکی بەوەفای رێ
📝 پەیامی مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی محەمەد میرزا میرزا
📝 بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە حاجی محەمەد عەلی مەلاسیفی دەکات
دەقی پرسەنامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، حاجی محەمەد عەلی مەلاسیفی، بەدڵگرانیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە و خزم و دۆ
📝 بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە حاجی محەمەد عەلی مەلاسیفی دەکات
📝 بەیاننامەی فراکسیۆنی پارتی لە ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان 2020
دەقی بەیاننامەکە:
بەیاننامەی فراکسیۆنی پارتی لە ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان
بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەینەوە، کە خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی بزاڤی رزگاری
📝 بەیاننامەی فراکسیۆنی پارتی لە ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان 2020
👫 کەسایەتییەکان
تاهیر ئەڵچی
👫 کەسایەتییەکان
دڵشاد محەمەد پاشا
👫 کەسایەتییەکان
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕ...
👫 کەسایەتییەکان
عیدۆ بابا شێخ
👫 کەسایەتییەکان
مریەم نووری حەمەئەمین دەرگە...
📊 ئامارەکانی توندوتیژیی بەرزتر بوونەوە و بە بەراورد بە ساڵی 2017، 1.73 % زیادییکردووە | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

ئامارەکانی توندوتیژیی بەرزتر بوونەوە و بە بەراورد بە ساڵی 2017، 1.73 % زیاد...
هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ئەمساڵیش ئامارەکانی توندوتیژیی بەرزتر بوونەوە و بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 1.73 % زیادییکردووە و زۆرترین حاڵەتەکانیش لە مانگی حەوت و نۆدا-دا تۆمارکراون، هەروەها بەرزترین ڕێژەی توندوتیژیی لە هەولێرهەولێر تۆمارکراوە.
لە هەرێمی کوردستان بەڕێوبەرایەتی گشتیی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان، ئامارەکانی توندوتیژیی دژی ژنان لە بەڕێوبەرایەتی و فەرمانگەکانی لە شارەکانی سلێمانیسلێمانی، هەولێر و دهۆکدهۆک و ئیدارەکانی گەرمیانگەرمیان و ڕاپەڕین و شارۆچکەی سۆرانسۆران وەردەگرێت و بڵاویان دەکاتەوە.
ئەو حاڵەتانەی بەڕێوبەرایەتییەکە وەک توندوتیژیی دەستنیشانی کردوون بریتن لە: سکاڵا تۆمارکردن، کوشتن و خۆ کوشت، سوتان و خۆسوتاندن و دەستدرێژی جنسیی.
هەرچەندە ئێستا لە ڕۆژەکانی کۆتایی مانگی 11 داین، بەڵام بەڕێوبەرایەتییەکە تەنیا ئاماری نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردووتەوە.
ئەمە جگەلەوەی، بەهۆی ئەوەی پارێزگای هەڵەبجەهەڵەبجە هەتا ئێستا بەڕێوبەرایەتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان-ی تێدا نییە، ئامارەکە توندوتیژییەکانی ئەو پارێزگایە دەڕواتەوە بەڕێوبەرایەتی سلێمانی و لەسەر سلێمانی هەژمار کراوە.
بەپێی ئامارەکەی بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان، لە مانگی یەکی ئەمساڵدا 814 حاڵەتی توندوتیژیی لەو ناوچانەی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و لەدوای سکاڵاکان، کە زۆرترین حاڵەتن، خۆسوتاندنن و دەستدرێژیی جنسیی پلەی دووەمیان وەرگرتووە.
لەو ژمارەیەش، هەولێر ڕێژەیەش 39.5%، دهۆک 26.1%، سلێمانی16.2%، گەرمیان 9.7%، ڕاپەڕین 5.7%، سۆران 2.5%–ی بەرکەوتووە، زۆرترین حاڵەتی دەستدرێژیی جنسی-ش لە دهۆک بووه.‌
له ‌مانگی دوودا، ژمارەی توندوتیژیی تۆمارکراو 688 حاڵەتە و لەدوای سکاڵاکان، لەم ژمارەیە زۆرترینیان سوتان و خۆسوتاندن و دەستدرێژیی جنسی-ین.
لەو مانگەدا هەولێر ڕێژەی 35.4 %، دهۆک 27.9%، سلێمانی %20.3، گەرمیان %7.4 و ڕاپەڕین %5.2، سۆران3.1% ی حاڵەتەکانی توندوتیژییان بەردەکەوێت.
لە مانگی سێ‌ دا 603 حاڵەتی توندوتیژیی تۆمارکراوە، بێجگە لە سکاڵاکان، زۆرترینیان سوتان و خۆسوتاندن و خۆکوشن بووە، لەم ژمارەیەش هەولێر ڕێژەی 37.1%، دهۆک 27.6%، سلێمانی 17.7%، گەرمیان 10.2%، ڕاپەڕین 3.9%، سۆران 3.1% یان بەردەکەوێت و زۆرترین حاڵەتی دەستدرێژیی جنسیی و خۆسوتاندن لە هەولێر تۆمارکراون.
هەر بەپێی ئامارەکە، لە مانگی چواردا ژمارە توندوتیژی تۆمارکراو 771 حاڵەتە و له و ڕێژەیەش 43.7%ی لە هەولێر، 22.4%ی لەدهۆک، 16.9%ی لە سلێمانی، 8.3%ی لەگەرمیان، 5.3%ی لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، 3.2% لە سۆران بووە، بێجگە لەسکاڵاکان، زۆرترینی حاڵەتەکانی سوتان و خۆسوتاندن لە هەولێر و دهۆک بووە و زۆرترین حاڵەتەکانی دەستدرێژیی جنسیی لە هەولێر بوون.
هەروەها لەمانگی پێنج-دا، ژمارەی تۆمارکراوی توندوتیژیی بەرزبووەتەوە بۆ 853 حاڵەت‌ و بێجگە لەسکاڵاکان، زۆرترینیان سوتان و دەستدرێژیی جنسیی بوون، لەم مانگەشدا جارێکی دیکە هەولێر بەرزترین ڕێژەی بەرکەوتووە، کە ڕێژەی 36.9% یە و 23.9% لە دهۆک و 21.3% لە سلێمانی و 9.1 % لە گەرمیان، 5.7% لە ڕاپەڕین و 2.9% لە سۆران تۆمارکراوە.
ئامارەکان لەمانگی شەش دا دابەزیوە و 750 حاڵەتی توندوتیژیی تۆمارکراوە، بێجگە لەسکاڵاکان، زۆربەیان خۆکوشتن و سوتان و خۆسوتاندن بوون و زۆرترینیان لە هەولێر تۆمارکراون.
بەگشتیی لە ڕێژەی توندوتژییەکان-ی ئەو مانگەدا، 36.4 %لە هەولێر، 24% لە دهۆک، 21.2% لە سلێمانی، 9% لە گەرمیان، 5.3% لە ڕاپەڕین و 4% لە سۆران بووە.
لەمانگی حەوت-دا ئاماری توندوتیژییەکان بۆ نزیکەی دوو هێندەی مانگی پێشووتر زیادییکردووە و بووە بە هەزار و 251 حاڵەت، کە دوای ‌سکاڵاکان، زۆرترینی حاڵەتەکانی خۆسوتاندنە، لەو حاڵەتە سلێمانی لە پلەی یەکەم-دایە‌ و حاڵەتی دەستدرێژی جنسیی-ش بەدوای ئەو-دا دێت، کە زۆرترین حاڵەتی لە دهۆک بووه.‌
لەو مانگەدا 32.8% -ی توندوتیژییەکان لە هەولێر، 26.6% لە دهۆک، 21.9% لە سلێمانی، 10.2% لە گەرمیان، 5.3% لە ڕاپەڕین و 2.9% لە سۆران تۆمارکراون.
لەمانگی هەشت-دا ئامارەکانی توندوتیژیی دابەزیوە بۆ 900 حاڵەت، بێجگە لەسکاڵاکان، کە هەمیشە لە ڕیزبەندیی یەکەم-دایە، زۆرترینیان حاڵەتی سوتان و خۆسوتاندن و دەستدرێژیی جنسیی بوون، کە‌ بەزۆریی لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی تۆمارکراون.
لەو مانگەشدا، ڕێژەی 32.8%-ی توندوتیژییەکان لە هەولێر، 26.6% لە دهۆک، 21.9% لە سلێمانی، 10.2% لە گەرمیان، 5.3% لە ڕاپەڕین و 2.9 % لە سۆران تۆمارکراون.
لە ئاماری مانگی نۆدا‌ ژمارەی توندوتیژییە تۆمارکراوەکان زیادیکردووە بۆ 928 حاڵەت،‌ بەڵام بەڕێوبەرایەتییەکە، ئامارەکانی ئەو مانگەی بە جیاکراوەیی نەداوە.
هەر بەپێی ئەو ئامارە، دەرکەوتووە لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵ-دا لە مانگی حەوت و هەشت زۆرترین حاڵەتەکانی توندوتیژیی تۆمارکراون، و زۆربەیان تۆماری سکاڵا و سوتان و خۆسوتاندن و دەستدرێژیی جنسیین.
بەگشتیی لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ئامارەکان بەم شێوەیەن:
لە هەولێر دوو هەزار و 744 حاڵەت، دهۆک هەزار و 966، سلێمانی هەزار و 432، گەرمیان، 769 حاڵەت و لە ڕاپەڕینیش 423 حاڵەت و لە سۆرانیش 240 حاڵە تۆمارکراوە.
بەوپێیەش لەکۆی گشتی حاڵەتەکان هەولێر ڕێژەی %36.2 دهۆک %25.9، سلێمانی 18.9%، گەرمیان 10.1%، راپەڕین 5.5% و سۆران 3.1%ی بەرکەتووە.
هەروەها، لە نۆمانگی یەکەمی ساڵی 2018 بەبەراورد بە ساڵی 2017 ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژیی لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە و‌ لە حەوت هەزار و‌ 445 حاڵەت بۆ حەوت هەزار 574 و بەمەش توندوتیژیی لەچاو ساڵی ڕابردوو 129 حاڵەت زیادیکردووە،‌ واتا‌ بە ڕێژەی %1.73 توندوتیژییەکان لە 2018 دا زیاتربوو.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە نۆمانگی یەکەمی ساڵی 2017 بەبەراورد بە ساڵی 2016 ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژیی لە هەرێمی کوردستان زیادیکردبوو،‌ بەجۆرێک لە پێنج هەزار و 227 حاڵەتەوە بووەبە حەوت هەزار و‌ 445 حاڵەت و بەمەش توندوتیژیی لەچاو ساڵی 2016 دوو هەزار و 218 حاڵەت زیادیکردبوو، کە دوو هەزار و 530 حاڵەتیان لە شاری هەولێر تۆمار کرابوو، بەمەش پلەی یەکەمی لە زۆریی حاڵەتەکانی توندوتیژیی وەرگرتبوو.
بەگشتییش ڕێژەی توندوتیژییەکان بەم شێوەبوو، لە هەولێر 33.9 %، لە دهۆک 25.1 %، لە سلێمانی 22.2%، لە گەرمیان 8.8 % لە ڕاپەڕین 5.9 % و لە سۆران 3.4 % بووە.[1]
25-11-201825-11-2018


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 25-11-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️25-11-2018
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 25-11-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🙇 پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ✋ ژنکوژی
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚡ سەرپێچی و تاوان
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 👪 کۆمەڵایەتی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 25 2018 9:52AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Nov 25 2018 7:43PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Nov 25 2018 7:43PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,725 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.150 KB Nov 25 2018 9:56AMهاوڕێ باخەوان
📊 ئامار
   بابەت 385,763
  
وێنە 65,111
  
پەڕتووک PDF 12,591
  
فایلی پەیوەندیدار 53,635
  
📼 ڤیدیۆ 205
  
🗄 سەرچاوەکان 16,569

📚 پەڕتووکخانە
  📖 Human Geography 04
  📖 ڕوپێوی و نەخشەی جۆری 02
  📖 ڕوپێوی و نەخشەی بابەتی 01
  📖 هەستکردن لە دوور 03
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 29-11-2021
  🗓️ 28-11-2021
  🗓️ 27-11-2021
  🗓️ 26-11-2021
  🗓️ 25-11-2021
  🗓️ 24-11-2021
  🗓️ 23-11-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
تاهیر ئەڵچی
پارێزەر و سیاسەتمەدار و سەرۆکی ژووری پارێزەرانی ئامەد، رۆژی 28-11-2015 لە ئامەد لەلایەن پۆلیسی داگیرکەری تورکەوە تیرۆرکرا.
تاهیر ئەڵچی
دڵشاد محەمەد پاشا
ناوی تەواوی دڵشاد حەمە پاشا عەبدولرەحمان ئاغا
له 14-03-1951 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
کولیژی ماتماتێکی له زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.
دوو کوری له دوای خوی جێهێشتوە بەناوەکانی رێبین و دێرین
خوشکەزای شەهید (خالە شەهاب) بوو.
لە رێکەوتی 28-11-1992 تیرۆرکراوە.[1]
دڵشاد محەمەد پاشا
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
مێژووی لەدایکبوونی، بە تەواوی دیارنییە، مێژووەکەی، لەنێوان ساڵانی 1850-1880 ز، دانیشتووی گوندی خانی ڕۆستەم ئاغابووە. ناوی ئەم گوندە بە ناوی باپیرە گەورەیەوە ناونراوە، ڕۆستەم ئاغای باپیرەگەورەی لەگەڵ زاڵخانی برای لە موسڵ لە سێدارە دراون. ڕۆستەم ئاغای باپیرە گەورەی دژی سوپای عوسمانی ساڵی 1812 جەنگاوە و پشگیری لە میرنشینی بابان کردووە.
خۆشی بەشداری شەڕی ئاوباریکی کردووە، لەگەڵ شێخ مەحمودی حەفید ساڵی 1931ز.
پیاوێکی بەرچاوتێر و خاوەن دیوەخان بووە، هەقبێژ و چاونەترس بووە بەرانبەر دوژمنانی کورد، لە
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
عیدۆ بابا شێخ
عیدۆ بابا شێخ
عیدۆ بابا شێخ رۆشنبیر و کەسایەتی دیاری ئیزدییەکان و برای بابا شێخی پێشووی ئیزدیەکان بووە و ئەندام خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووە و ماوەیەکیش راوێژکاری جەلال تاڵەبانی سەرۆککۆماری پێشووتری عیراق بووە بۆ کاروباری ئێزدییەکان.
یەکشەممە29/11/2020، عیدۆ بابا شێخ برای بابا شێخی پێشووی ئیزدییەکان بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکردووە.[1]
عیدۆ بابا شێخ
مریەم نووری حەمەئەمین دەرگەڵەیی
خاتوونێکی کوردی گوندی دەرگەڵەی شارۆچکەی چۆمانی پارێزگای هەولێری باشووری کوردستان بووە. لە ئاوەکانی نیوانی سنووری وڵاتانی فەرەنسا و ئینگلتەرا ڕۆژی 26-11-2021 پێش ئەوی بگات بە هاوژینەکەی خنکاوە.
[1]
مریەم نووری حەمەئەمین دەرگەڵەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,421 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)