ئامادەکردنی:
زریان سەرچناریزریان سەرچناری
سلێمانی 2018
زریان سەرچناری (1975 - ؟)
بۆ ئاسۆ
کە من ئێستا لە تۆ دوورم، شین و گریان نەکەم چ بکەم؟
لە تاوی تۆ قوڕی سەربان بە بان سەردا نەکەم چ بکەم؟
(ڕازگەی یاران) تێهەڵکێشی (بارگەی یاران)ی هێمن
دەستی قەدەر گیری کردووم لە هەندەران من چبکەم؟
لێم حەرامە گەڕانەوە بۆ کوردستان من چبکەم؟
چاو بەگریانم لە دووری کۆڕی یاران من چبکەم؟
(دێت و ڕادەبرێ وەکوو سەروی ڕەوان من چبکەم؟
کە بەقوربانی نەکەم ڕووحی ڕەوان من چبکەم؟)
ئێستا خۆشەویستی بەڕاست، هەرنەماوە سەد ئەفسووس
هەمووی بۆتە خەڵەتان و بەدفەڕی و زمانی لووس
زمان لەنگە کە وەسفی کات بۆی دەنوسم بە پێنوس
(
قەدی ئه و شۆخە وەکوو دووخ و خەدەنگە ئەفسووس
پشتەکەم کۆمە وەکوو ماڵی کەوان من چبکەم؟)
هەرچەند لێرە وەکو دیلم هەردوودەست و پێ بەستراو
هەر به و هیوایەم کە جارێ دی بتانبینم بەچاو
وەکو مردوی گۆڕنشینم، دەژیم تەنها من بەناو
(
تازە هەنگاوی شلم کوانێ دەبێ بۆ شەوڕاو
جوانە زۆرجوانە بەڵێ ڕەوتی کەوان من چبکەم؟)
لە دوریتان لێم حەرامە خواردنەوە و خواردن و خەوم
بومە ڕموزنان، بمبینن هەرگیز ناڵێن کە ئەوم
کەس نییە هانای بۆ بەرم، دەستم بگرێ نەکەوم
(
زەبری ئاوزەنگی بڕا و شل بووە دەستی جڵەوم
دێ دەنا پڕمەیی بۆر و بدەوان من چبکەم؟)
ئیتر چۆن وەک خۆی بمێنێ ڕەنگ و ڕوو و شێوە و لەونم
بە شەو خەو بینینە و بە ڕۆژ خەریک تەفسیری خەونم
کووڕ و کوێر و سەر بێ توکم، وەک هاوتەمەنی کەونم
(
ژوانی خۆشی هەڕەتی لاوەتی دێتە خەونم
کاتی ئاویلکە دەگەڵ زیندە خەوان من چبکەم؟)
زۆر دەمێکە پەرێشانم، ئاه و نرکە و ناڵەم دێ
بەڵام من نازانم کەنگێ مردن بۆ ئەم ماڵەم دێ
ئیتر کۆتایی بەم ژینە نا لەبار و تاڵەم دێ
(
شه و هەتا ڕۆژێ لە بەرئێشی لەشم ناڵەم دێ
دێتە گوێم دەنگی گەلۆ و نیوەشەوان من چبکەم؟)
بومەتە جێی تانە و تەشەرکەسانێکی بەدکاران
دەڵێن ئەم کابرا نەماوە کوڕەکەی جاری جاران
چۆن من شێت نەبم و بەسەرخۆدا نەدەم بەرد و داران
(
بارگەیان تێکەوە پێچا و بەڕێ بوون یاران
لە دنێ وابە تەنێ پاشی ئەوان من چبکەم؟)
پێشینان گوتیان ئەم ژینە بێ وەفایە و بێ فەڕە
وەکو باراشێ دەتهاڕێ هاواریش کەیت، ئەوکەڕە
خۆزگەم بە سەردەمی لاویم نەکو جارێک سەد کەڕە
(
ژیانی من ئێستە وەکو خۆری دەمی زەردە پەڕە
پێم نەما تین و گوڕ و هێز و تەوان من چبکەم؟)
لەولاترچن ئه و کەسانەی کەبێ کەڵک و نابوتن
ڕەحمەتی خوا لەوکەسانەش لەڕێی ئەدەبدا سوتن
جێگەیان ناو دڵ وگیانە زێڕی هەژدە و یاقوتن
(
(سروە) هات خونچە گوڵی باخی ئەدەب پشکووتن
باخەوانی گەرەکە تازە جەوان من چبکەم؟)
دەردی دوری دەردی دوری کوشتمی، دڵ ورد بوو
چارەنوس! بۆچ وات لێکردم من گوناهی چم کرد بوو؟
(هێمن) یش هۆی غەریبی بوو کە بە دەردی دڵ مرد بوو
(
ئاو نەبوو ئه و دەمی (هێمن) مەلەوانی کورد بوو
ئاو شوکر زۆرە وەرن زوو مەلەوان من چبکەم؟)
[1]