ئامادەکردنی: #زریان سەرچناری#
سلێمانی 2018
عابد سیراجەدینی نەقشبەندی
1923-1995
داخ
لە داخی چوتە هەڵدانی کەر و چوارپێ خودا چی بکەم؟
لە تاوی واتو ویتی زۆر بڵێی بێ جێ، خودا چی بکەم؟
لە قینی مەست و دێوانەی نەزانی بێ حەیا وەختە
هەڵێم، چارەن چییە یاران بڕۆم بۆ کوێ، خودا چی بکەم؟
خەتای کێ بگرێ پیاو ئێستا کە نادان گەرمە بازاڕی
دەغەڵ خۆی شای کەسانە و پەندی پێ ناوێ خودا چی بکەم؟
غەم و غوسسەی زەمانە کەم نەبوو، بۆ ڕەنج و ئازارم
غەمی تر هاتە سەربارم قەدەر وابوو خودا چی بکەم؟
لەخۆڕا خۆ دەکوتنە هەر مەبەستێ باکو تێیناگەن
نەزان چۆن تێدەگا، کەی چا دەبێ وابێ، خودا چی بکەم؟
ئەڵێن ئێستا گرووپێ تر بەناوی دانیش و عیلمۆ
خەریکی گێرە شێوێنین لە شار و دێ، خودا چی بکەم؟
خودا سا خۆت بگە فەریای گەلی چەوساوەیی بێ کەس
عیلاجی کار لە دەست (هێژا)ی هەژار نایێ خودا چی بکەم؟
....
ئێوە بڵێن چی بکەم!؟
ساراسیمەم، پەرێشانم، چی بکەم؟
دڵم شکا، هەراسانم هەراسان، چی بکەم؟
دێوی خەفەت ڕێی پێگرتووم ڕێ بڕانە، چی بکەم؟
هاوار هاوار دڵدرانە چی بکەم؟
پەلەقاژی تەک وده و نیوەڕۆ نیوەشەو
پێڵاوی مەحکەم کاڵه و پێتاوە لە پێ دڕاوە
ڕێم لێ بڕا چی بکەم؟
.
.
.
خاوەنی هەست ڕۆژی هەزار جار ئەمرێ، ئەمرێ
ئەی هاوار ئێوە بڵێن چی بکەم؟
ئێوە بڵێن چی بکەم؟
[1]