ئامادەکردنی: #زریان سەرچناری#
سلێمانی 2018
حەمدی ساحیبقران
دەبێ ئەهلی بەسەر فەرقی گڵی بەر پێت لە کل چیبکا؟
لە ڕوتا غەیری زەم بولبول دەبێ تەعریفی گوڵ چیبکا؟
کە ئه و سەروە بە نوری مەی لە گوڵشەن کەڵمی داگیرسا
کە گوڵ ڕەنگی لە ڕوو نەبڕێ نەسووتێ بۆی چقڵ چیبکا؟
ئەگەر ئه و شۆخە یەکدەم دەم بە خەندە ڕوو لە گەڵشەنکا
لە شەرما غونچە گەر عەودەت نەکاتە بەتنی چڵ چیبکا؟
وەرە زاهید ببینە مەشعەلی حوسنی جەمالی یار
بەغەیری مەزهەبی ئاتەش پەرسیت فەرموو دڵ چیبکا؟
لە بازاری موحیببەت مشتەری له و ماهە حەیرانن
ڕەواجی حەزرەتی یووسف کە کەمتر بێ لە قول چیبکا؟
لە بەرگی عاریە مەجنون کە عاری بوو بەلەیلای وت
دەبێ ئازادە سەروی گوڵشەنی عەشقت لە جل چیبکا؟
هەموو عالەم کە سەر گەرمی قەدەح بازی مەین (حەمدی)
لە هاژەی سەیلی فرمێسک و لەگریانی بە کوڵ چیبکا؟
[1]