بەڕێزان سەرۆک و دەستەی کارگێڕی وسەرجەم ئەندامانی کۆمەڵەی کورتە باڵاکانی کوردستان
لەساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرۆک و دەستەی بەرێوەبردن و سەرجەم ئەندامانی کۆمەڵەکەتان دەکەم، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە ڕاپەڕاندنی کارەکانتان.
کۆمەڵەکەتان دەروازەیەکی گرنگە بۆ گەیاندن و جێبەجێکردنی داخوازیەکانی کورتەباڵاکان و باشتر کردنی باری گوزەرانیانە، بۆیە دەبێت هەموولایەکمان پشتگیریتان بکەین و لەگەڵ داخوازییە ڕەواکانتان بین، شاراوەش نییە کە کورتە باڵاکان و سەرجەم خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکانیش توێژێکی گرنگی کۆمەڵگاکەمانن وجێ دەستیان لە بەرەوپێش بردنیدا دیارە و قوربانیشیان له و پێناوەدا داوە.
دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
#26-11-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,707